٢٥\٩\٢٠٢٣
ڕه‌شنووس له
دونیای داهێناندا.

نەژاد عەزیز سورمێ
جاران زوو ، سه‌رده‌می لووتكه بڵنده‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ، چاپ و
بڵاوكردنه‌وه یا هه‌ر نه‌بوو ، یا ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێ دواكه‌وتوو بوو..
له‌به‌رنووسینه‌وه و ده‌ستا و ده‌ستی كاری داهێنه‌ران یه‌كێك بوو له
دیارده دیاره‌كانی ئه‌وسا ، به‌تایبه‌تیش دیوانی شاعیران و به‌ری ڕه‌نجی
بیر و بۆچوونی نووسه‌رانمان له‌گه‌لێك بواری جیاجیادا هه‌میشه نوسخه‌ی
ئه‌سڵی ، جیا له ناوه‌رۆك و جیهانبینی شاعیر یا نووسه‌ر ،چه‌ند
شتێكمان پێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بگونجێ بڵێین له‌به‌ینی دێری نووسیندان ، له‌گه‌ڵ
نادیاریشیاندا ڕوانینی به ڕامان ده‌یبینێ و مه‌ودای ئه‌و سرووته ته‌نیا
و لهخۆنووسانه ڕوئیائارایانهی دێته‌وه به‌رچاو كه داهێنه‌ر له
چركه ساته‌كانی داهێناندا خوولی تێدا خواردووه.
كه‌واته ڕه‌شنووس، یاخود سیایی ، خۆی له ده‌قێكی دیاریكراودا
(سه‌ره‌تای ده‌سپێك تا وچانی دوایی)ەوه ده‌نوێنێ. یه‌كێكه له‌و
سیمایانه‌ی ڕه‌نگڕێژی چه‌ندین لایه‌نی ڕه‌خنه (وه‌ك پرۆسه‌ی داهێنان)
و لێكدانه‌وه ده‌كا. له‌وانه‌یه سیایی نووسین ، هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت
كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ، یا ده‌فته‌رێكی تایبه‌تی بێ ،
به‌ڵكو (په‌راوێزنووسی) سه‌ر نووسراوی دیكه و هه‌موو ئه‌و تیلمانهیش
بگرێته‌وه كه به‌جیا داهێنه‌ر له وه‌ختێكی دیاریكراودا وه‌ك سه‌ره‌قه‌ڵه‌م
یا ده‌ق نووسیوویهتیهوه ، به وێنه پاكه‌تی به‌تاڵی جگه‌ره یا هه‌ر
شتێكی له‌و بابه‌ته.. ئه‌و ڕه‌شنووسانه به‌شێكن له مێژووی داهێنه‌ر
خۆی و له دواییشدا ده‌بن به به‌شێك له ئامرازی به‌رده‌ستی ڕه‌خنه‌گر..
ئه‌مه سرووشتێك نیه بۆ تاقیكاری ، له گرێژنه بردنیش نیه كه به
ئاراسته‌یه‌كی بێ هێز و بڕشت ڕێ هه‌ڵگرێ ، ئه‌مه به‌شێكه له پشكنین
و كۆڵین و به‌دواداچوون و پرسیار پێچ كردن له‌پێناوی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت
و مه‌ودای داهێنان به ڕێگایه‌كی ڕه‌وا..
ئێستا وه‌ك ده‌بینین زۆر له نووسه‌ران به كۆمپیوته‌ر ده‌نووسن.. بۆ
نووسینی توێژینه‌وه ، یا باسێكی ئه‌كادیمی ته‌نانه‌ت هه‌واڵ و ڕاپۆرتی
ڕۆژنامه‌نووسیش كۆمپیۆته‌ر به‌هۆی ڕه‌گه‌زی خێرایی و ده‌رهاورده ته‌كنیكیه‌كانی
له جێی خۆیدا بێ..
به‌ڵام بۆ به‌رهه‌می داهێنانی له وێنه‌ی شیعر ، ده‌ستنووس بۆ قۆناغی
لێكدانه‌وه و ڕه‌خنه به‌های خۆی هه‌یه.. له هه‌مان كاتدا هه‌میشه
ده‌ربڕین له‌و چه‌شنه كارانه‌دا چونكه پێش جووله‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ ،
تێكه‌ڵاوی و لێتێكچوونێك بۆ داهێنه‌ر دروست ده‌كا كه ڕه‌نگه زنجیره‌ی
بیركردنه‌وه‌ی بپچڕێنێ ، لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێین شیعر به
كۆمپیۆته‌ر نانووسرێ ، ڕه‌نگه له دواڕۆژدا به‌پێچه‌وانه‌وه بكه‌وێته‌وه
و وه‌چه‌كانی ئاینده نه‌توانن شیعریش به ده‌ست بنووسن ، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌و شیعره‌ی ئه‌وان ده‌ینووسن جۆرێك له ماكی نههلستیهت و بێ
موبالاتی تێوهردهپێچڕێ كه هه‌موو هاوكێشه‌كان به‌لاسه‌نگی بهێڵێته‌وه..
له‌و سه‌ریشه‌وه هه‌موو ئه‌و مه‌ودایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به له‌تركزه‌یی
هاوسه‌نگیه‌كانی نووسه‌ر و مه‌ودا سایكۆلۆژییه‌كانی له‌كاتی داهێناندا
هه‌یه ته‌نانه‌ت له نووسینی نامه تایبهتیهكانیشدا له‌ناو هاردە
(hard) خهولێخراوه به ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كاندا له نگه‌ر
بگرن..
ئه‌مه نوخشهلێدانێكی به‌د نیه له دواڕۆژ ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
ناسكبێژییه كه ته‌كنه‌لۆژیا له دیوی ڕه‌هه‌نده پاشڤه‌بڕه‌كانی خه‌ریكه
چه‌پڵه‌ی لێ ده‌كوتێ و بێنی ته‌نگ ده‌كا.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|