٣٠\٦\٢٠١٠
رەوابوونی
جیهاد بۆ سه‌رخستنی موسڵمانانی فه‌له‌ستین و
تۆپبارانکردنه‌که‌ی ئێران.
- به دواچۆنیکی کۆمه‌ڵناسیانه -

ئاسۆ بیارەیی
ئیسلامی سیاسی یه‌کێکه له‌و هێزە به توانایه‌ی که زۆرجار تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له هه‌رەوەزێکی پته‌ودا له خۆی ئاوێته دەکات و تا
ڕادەیه‌کی باش به‌و جۆرەی بیه‌وێت به‌کاریان دەبات و له ئامه‌نجه‌کانیدا
سود له وزەیان وەردەگیرێت. بۆ؟ چونکه ئیسلام ساڵانێکی دیرینه خاوەن ئه‌و
پێکهاته دەروونی و کۆمه‌لایه‌تیه‌یه، ئه‌و ڕێکخستنه گیانیه‌یه که به
کۆمه‌ڵێک یاسای دیار و نادیار ژیانی ئه‌و میلله‌تانه دەبات به‌ڕێوە. له
بیریش نه‌چێت له‌هه‌مان کاتدا هێزێکی ئابوری قه‌به و دەوڵه‌مه‌ندی هه‌یه
که دەتوانێت کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له بازاری ناوچه و جیهان.
بایکۆتکردنی شت و مه‌کی دانیمارکی به‌هۆی بڵاوکردنه‌وەی وێنه‌کانی
پێغه‌مبه‌ر باشترین نموونه‌یه له هێزی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و
ئاینه و ڕابه‌رەکانی.
ئیسلامی سیاسی کوردی، ئه‌و سود وەرگرتنه، به پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی سیاسی
تورک، فارس و عه‌رەب، که بۆ به‌هێزکردن و سه‌روەری نه‌ته‌وەیی خۆیان به‌کاری
دەهێنن، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌که ناوخۆیی و دەرەکی، توانای کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردیان کردووەته هێزێکی ئه‌فسانه‌یی و له بن نه‌هاتوو، پێوەست به
داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وە بۆ سه‌رخستنی دۆزەکانی ئه‌وان. هاودەنگی بۆ
فه‌له‌ستین و سه‌یرکردنی جوله‌که وەک دوژمنێک، زیندوترین نموونه‌یه له
ئه‌جه‌ندەی کاری هێزی ئیسلامی سیاسی کوردستان(ىروانه سایته‌کانی کۆمه‌ڵ
و یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ نموونه). ئه‌و هێزانه وا خۆیان به به‌شێکی
ئیسلامی سیاسی عه‌رەبی، فارسی و تورکی دەزانن، هه‌روەک به ڕەچه‌ڵه‌ک و
خزمایه‌تی و له ڕیشه‌ی مێژووییه‌وە کورد نه‌بن و عه‌رەب، فارس یان
تورک بن، ئه‌و گریمانه‌یه‌ش دورنیه، پرسیار، جیاوازی نێوان مردنی
موسڵمانێکی کورد و عه‌رەب چیه، ئه‌گه‌ر له ڕوی مرۆڤایه‌تیشه‌وە سه‌یربکرێن،
هه‌ردووکیان مرۆڤن، ئه‌وان(ئیسلامی سیاسی کوردی) به زەقی ئه‌و جیاوازیه
دەکه‌ن. تا رادەیه‌کی به‌رچاو هه‌مان هه‌ڵه‌ی هه‌ندێ پارتی کۆمۆنیست و
چه‌پ دەکه‌نه‌وە که له نێوان کۆمۆنیستکی کورد و فارس یان تورک جیاوازی
دەکه‌ن. لێرەدا شایه‌نی بیرهێنانه‌وەیه که به دەها مه‌لا و ئاینپه‌وەری
نه‌ته‌وەیی کوردییش هه‌یه که به‌دڵه‌وە سه‌ردەسته‌یی و زاڵبوونی
ئیسلامی شۆڤێنیان پێ ناخۆشه و به ئاگان له‌وەی که چۆن ناسیۆنالیزمی ئه‌و
نه‌ته‌وە سه‌ردەستانه خۆی خزاندوەته ناو ناوەندە ئیسلامیه‌کان و دژایه‌تی
دۆزی و ڕزگاری میلله‌تی کورد دەکه‌ن.
ئه‌و ئه‌جه‌ندە شاراوە کامه‌یه که ئیسلامی سیاسی کورد ئامادەیه جیهاد
دژی جوله‌که بکات، به‌ڵام بێ دەنگه له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سوتاندنی سه‌دەها
مزگه‌وتی کوردی موسڵمان؟ ئه‌ردوغانێکی تورانی ئامادەیه به‌رگری له
کۆمۆنیستێکی تورکیش بکات، هه‌رچه‌ندە له بیر و باوەڕیشدا دژیه‌تی، ئه‌وەش
له‌به‌ر ئه‌وەی که تورکه. ئه‌ی ڕابه‌رانی ئیسلامی سیاسی کورد بۆ هێندە
به نزم سه‌یری موسڵمانانی کورد دەکه‌ن و ته‌نانه‌ت گوێ به‌و بێ ڕێزییه
نادەن که تورک و فارس و عه‌رەب به مزگه‌وت و خاکی موسڵمانی کوردی دەکه‌ن.
ئه‌وان ئامادەن جیهاد له دوری سه‌دەها میل له کوردستان دژی جوله‌که بکه‌ن،
به‌لام ئاخوندەکانی ئێران ماوەیه‌که مزگه‌وتی کورد دەسوتێنێت، ئاخۆ ئه‌و
مزگه‌وتانه‌ش به پارەی جوله‌که دروست کرابن یان قورئانه‌کان له ئۆرشه‌لیم
چاپکرابن؟ بۆ یه ئه‌و گریمانه‌یه تاڕادەیه‌ک ڕەنگه دروست بێت که هه‌ندێ
له سه‌رکردەکانی ئیسلامی سیاسی کورد به سه‌جرە و وەچه عه‌رەب یان تورک
بوبن و ئه‌مڕۆ له ڕوی دەروونی-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وە خۆیان به که‌م بزانن و
هه‌ست به شه‌رم بکه‌ن به‌رگری له موسڵمانانی کورد بکه‌ن و سه‌روەری عه‌رەبیان
لای پیرۆزتربێت تاکو نه‌مان و کوشتن و سوتاندنی خاکی کوردان. ئه‌دی بۆ
بێ دەنگن؟
له ڕوی مێژووییه‌وە عه‌رەب ته‌نها له باشووری فه‌له‌ستین، به ڕێژەیه‌کی
که‌م بوونی هه‌بووە ئه‌و بوونه‌ش له ڕێگه‌ی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ و
کۆچکردنه‌وە په‌یدا بووە، هه‌موو شوێنه‌وارە مێژووییه‌کان ئه‌وە دەسه‌ڵمێنن
که زۆربه‌ی خاکی فه‌له‌ستین هی جوله‌که و فه‌له‌کانه، به‌ڵام عه‌رەب تا
ئه‌وپه‌ڕی باکوری ئه‌فریقا به هی خۆی دەزانێت، ئه‌وە شێواندنی مێژووە،
له‌وەش هه‌ڵه‌تر ئیسلامی سیاسی کورد به‌رگری و چاوپۆشی له دڕندەیی و
ناهه‌قی عه‌رەب دەکات به‌رامبه‌ر به گه‌لانه‌ی تر، له‌وانه گه‌لی کورد،
هه‌روەک ئه‌و نه‌ته‌وە داگیرکه‌رانه به‌هه‌شتی یه‌کسانیان بۆ کورد
هێنابێته دی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه ڕاست دەربچێت، که هه‌ندێ له که‌سێتی هێزی ئیسلامی
و سیاسی و شێخ له کوردستان به ڕەچه‌ڵه‌ک عه‌رەب بووبن و بۆ غه‌زا و
موسڵمانکردنی کورد له کوردستان نیشته‌جێ بووبن، ئه‌وا ئه‌و هێزه
ئیسلامییانه‌ی که جیهاد دژی ئیسرائیل دەکه‌ن و ئامادەن خه‌ڵکی سیڤیل و
بێ گوناحی جوله‌که فڕێدە ناو دەریاوە و شان به شانی شۆڤێنیه‌تی
ئیسلامی سیاسی عه‌رەبی شه‌ڕی وڵاتی دی بکه‌ن، مافی خۆیانه به‌رگری له
هه‌ڵوێستی خۆیان بکه‌ن و ئیدی دژی گه‌لێکی وەک کورد بن که دەیه‌وێت
پارچه‌یه‌ک له خاکه‌که‌یان ببچڕێت.
جیهادکردن بۆ سه‌رخستنی داگیرکه‌ران له‌و وێنه‌یه‌دا، له‌و گریمانه‌یه‌دا،
کارێکی ڕەوایه و هه‌قه و له دۆزێکی وادا پێویسته ئیسلامی سیاسی کوردی
کۆششی بۆ بکات و بۆ نموونه ئۆرشه‌لیم بڕوخێنێت و قودس دوبارە دروست
بکاته‌وە. ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی کورد ئه‌و هادەنگییه نه‌که‌ن بۆ برا
شۆڤێنی ئیسلامییه عه‌رەبه‌کانیان، دەچنه خانه‌ی خیانه‌ت و ئاین فرۆشییه‌وە.
هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌ندێ پارتی کۆمۆنیستی له سه‌دەی پێشودا..
به درێژایی مێژوو، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئیسلامی سیاسی
کوردی سه‌لماندویه‌تی که بۆ ڕەچه‌ڵه‌کی عه‌رەبی خۆی به وەفایه و تا
بۆی بکرێت ئه‌و پێوەندیه دەرونی-کۆمه‌لایه‌تیه ناپسێنێت و ناکه‌وێت
داوی دروشمی گه‌لێکه‌وە(گه‌لی کوردەوە) که تێیدا تواوەته‌وە و نازناو،
زمان، به‌رگ و فه‌رهه‌نگی به ناچاری هه‌ڵگرتووە. لێرەدا پێویسته دیسان
ئاماژە به تورکمانه‌کانیش بکرێت، که ئه‌وانیش له به‌ر ئه‌وەی خۆیان به
درێژ‌ەی تۆرک دەزانن، زۆرکه‌م ئامادەن بۆ سه‌رخستن و هاودەنگی له گه‌ڵ
دۆزی کورد. لێکچونی نێوان هه‌ندێ ئیسلامی سیاسی کوردی تورکمانه‌کان له‌وەدایه
که هه‌ردولا کۆکن له سه‌ر ئه‌وەی که دەبێت گه‌لی کورد ژێر دەسته بێت و
سامانی نه‌ته‌وەیی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن، هێچیان ئامادە نین
هاوکاری و هادەنگی بنوێنن بۆ سه‌رخستنی کورد، هه‌ر بۆیه‌ش جیهاد له
پێناوی حه‌ماس و به‌رزڕاگرتنی شێخ و ئه‌میرەکانی عه‌رەب و تۆرانیه‌کانی
تورکیا به ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌یی و دوڕۆژی خۆیان دەبینن.
ئیسلامی سیاسی کوردی، وەک ئاماژەم پێدا زۆرجار و به‌تایبه‌تی له‌و
دۆخانه‌دا که دۆزی کورد بۆنی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی لێهاتووە،(بڕوانه
شۆرشی شیخ سه‌عیدی پیران له باکوردی کوردستان سالانی ١٩٢٢-١٩٣٢)
هاوکێشه‌که‌یان بۆ شکاندنی ئه‌و بزوتنه‌وانه به‌کارهێناوە. له هه‌مان
کاتدا دەی توانی ببێته سه‌کۆ و هێزێکی بزۆزی پێشڕەوتی نه‌ته‌وایه‌تی و
ئه‌و گیانه ئاشته‌وایی و ئازادییه بکاته ئامانجی هه‌موو تاکێکی کورد.
به‌کار‌هێنانی وزەی گیانی کۆمه‌لگه‌ی کوردی له هه‌رەوەزێکی پته‌ودا بۆ
سه‌رخستنی داگیرکه‌رانی کوردستان، گه‌ورەترین زیانی مێژوویی له یه‌کبوونی
نه‌ته‌وایه‌تی کوردی داوە. ئه‌م بۆچونه وەک فاکته‌ری ناوخۆی توکمه که
ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی کوردی بیه‌وێت دەبێته سودمه‌ندترین هاندەر بۆ
ناساندی گه‌لی کوردستان و راکێشانی سۆز و هاودەنی گه‌لای موسڵمانی
ناوچه به‌لای گه‌لی کورد دا. که ئه‌گه‌ر تا ئێستاش نه‌کراوە، ئۆباڵی یه‌که‌می
دەکه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و هێزە ئیسلامیه سیاسیانه‌ی که دوێنی و ئه‌مڕۆ
پردێکی پێوەندی پته‌ویان هه‌یه له گه‌ڵ بزوتنه‌وە ئیسلامیه جیهانیه‌کانی
دی. ئیسلامی سیاسی کوردی، به تایبه‌تی له باشوری کوردستان ئه‌گه‌ر که‌مێک
هۆشماندانه و نه‌ته‌وایه‌تیانه سه‌یری دۆزی کورد بکه‌ن، دەبنه ئه‌و لا
باڵه به‌هێزە که داگیرکه‌رانی کوردستان سه‌نگیان بۆ دابنێن.
_________________________________________________
تێبینی:
ئه‌م وتارە‌م نارد بۆ هه‌فته‌نامه‌ی دەستوور،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وەی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو دەستووری
پێ نه‌بوو بڵاو نه‌کرایه‌وە..
بۆ نموونه ئه‌م لینکانه‌ی خۆارەوە باسی هه‌موو چالاکییه‌ک دەکه‌ن،
بێجگه له باسی کورد:
http://www.sotaliraq.com/articlesiraq.php?id=67227
http://www.islampaik.org/direje.aspx?jimare=4586&Babet=hewal
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=32430
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=32426
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=31872
http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=30954
http://www.kurdiu.org/hawal/islami.php?page=4
سوێد -
٢٧\٦\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|