رێوره‌سمێک بۆ شه‌هیدانی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له کانادا.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کیمیابارنی سه‌رده‌شت و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد و کوردستان و پاشان به لێدانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب، ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
هه‌ر به‌مبۆنه‌یه‌وه، چه‌ندین په‌یام پێشکه‌ش کران و په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان که بریتین له: پارتی دێموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان، له لایان به‌ڕێز شاهین به‌غدادی / یه‌وه، پێشکه‌شکرا.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌که و خوێنده‌وه‌ی وتار و په‌یامه‌کاندا، هه‌ڤاڵ نادر قازی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی کانادای پارتی ئازادیی کوردستان، چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، که تێیدا داوای یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگیی کوردان له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، کردبوو.
له کۆتایی رێوره‌سمه‌که به‌رپرسی کۆمیته‌ی کانادای PAK، وێڕای ده‌سخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت، ئاماده‌یی خۆی بۆ رێزگرتن له‌م یادانه و زیندوو ڕاگرتنیان، ده‌ربڕی.
شایانی باسه، له‌م رێوره‌سمه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی کانادا و به‌شێکی زۆری کوردانی دانیشتووی کانادا، به‌شدارییان له رێوره‌سمه‌که‌دا کردبوو.
کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان 11 پووشپه‌ڕی 2708 1 جولای 2008
|