٤\٥\٢٠١٨
رەوشی (رۆژنامە
و گۆڤار) لە باشووری کوردستان.

ئاری محەمەد سابیر
لەم سەردەمەی ئێستادا ڕاگەیاندن (میدیا) بوارێکی فراوان وپان وبەرینی
لە ژیانی خەڵک داگیرکردووە, چەندەھا بوارولق وپۆپی (تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
و ماس میدیا) بۆ زیادکراوە ڕاستەوخۆ بەدەست خەڵکەوەیە وەکو سەردەمانی
پێشوو نەماوە, بە ھۆی ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری زانست و تەکنۆلۆجیا
ھاتوونەتە ئاراوە کەلە خزمەت (میدیا) و پێشکەوتنی میدیا کاریگەری
سەرەکی بینیوە کە (میدیا) زیاتر پڕۆفیشناڵ بێت و زیاتر لە خەڵک نزیک
ببنەوە پەیامەکان و رووداوەکان و ھەواڵەکان زووتر بگات. رۆژنامە و
گۆڤار کۆڵەگەی سەرەکی و چەکی بەھێزی ڕاگەیاندنن (میدیا), رۆژنامەوگۆڤار
لە ھەموو ووڵاتیک بوونی ھەیە ولە کۆمەڵگەی دواکەوتووپێشکەوتوو ڕەواجی
ھەیە بەڵام تاچەند ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵن جیاوازیان ھەیە,
رۆژنامەوگۆڤار لە کۆن و ئێستادا ڕۆلی سەرەکی بینیوە لە ڕۆشنبیری
وخوێندەواری خەڵک ئەو رووداوھەواڵ وکارەسات وشتی نادیاروشاراوە ڕاستی و
چەوتی کێشەوگرفتەکان لە ژیانی خەڵک روودەدەن بیخەنە بەر چاوی
کۆمەڵگە,رۆژنامەوگۆڤار ئامادەیەکی باشی دەبێت لە گۆڕەپانی رووداوەکان
ئەمەش بە ھۆی پەیامنێرەکانییەوە کە بەرھەمھێنی ھەواڵ وبەدواداچوونی
مەیدانین,رۆژنامەوگۆڤار ھەردەم دەبێت بیر لە گۆڕان ونوێبوونەوە
بکەنەوە,پێشکەوتنی (میدیا)پەیوەستە بە پێشکەوتوویی کۆمەڵگە واتە گەر
کۆمەڵگەکە پێشکەوتوومەدەنی نەبێت میدیا گەشەناکات,لە زۆربەی ووڵاتان
وسەرتاسەری دونیا میدیاوان لە رۆژنامەوگۆڤار تووشی گرتن ولێدان
وھەڕەشەوئیھانەکردن تەنانەت کوشتنیش بە ھۆی نەبوونی رۆشنبیری وئازادی
لای تاک و کۆمەڵگە و دەسەڵاتیش لە سەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ورووژاندنی
بابەتێک راگەیاندنی رووداوھەواڵێک ئاشکراکردنی گەندەڵی وڕاستیەکان,
رۆژنامەنووس توانایی ھەیە ھەندێک لە مەسەلەکان لای خوێنەر قێزەون بکات
ھەندێکی خۆشەویست بکات !
(رۆژنامە , گۆڤار) دوو بواری جیاوازن لە ڕوویی روخساروناوەڕۆکەوە لە
ڕوویی تەکنیکی و ھونەری کاری رۆژانە, رۆژنامە گۆڤار نیە و گۆڤاریش
رۆژنامە نییە, ئامانجی ھەموو رۆژنامەوگۆڤارێک زوو بگات بەدەستی
خوێنەروزۆرترین خوێنەر و لە ھەموو شوێنێک بڵاوبێتەوە, جیاوازیەکان بە
گشتی لە سەرتاسەری جیھان بەم شێوەیە:
١- رۆژنامە,زیاتر گواستنەوەی ھەواڵ رووداو و
واقیعەکە بێ درێژەدان بە بابەتەکە بەڵام گۆڤار ھەواڵ و رووداوواقیعەکە
شیدەکاتەوەوخوێنەر دەگاتە ئەنجام.
٢- رۆژنامە, رۆژانە دەردەچێت بەڵام گۆڤار ھەفتانە و مانگانەووەرزی و
ساڵانەی ھەیە.
٣- رۆژنامە, بابەتەکان رۆژانەیە بە پوختی و کورتی بڵاوی دەکاتەوە بەڵام
گۆڤار بابەتەکان کۆکراوەی ھەفتانە و مانگانەیە بە دوایی چارەسەرەو
بەتێروتەسەلی مەوزووعەکان پەخشدەکات.
٤- رۆژنامە, لە روویی رووخسارەوە لە گۆڤار جیاوازەو لاپەڕەکانی
سنووردارە بەڵام گۆڤار شێوەی جیاوازە لاپەڕکانی سنووردار نییە.
٥- لە رۆژنامە, ناتوانرێت بابەتی زانستی و ئەکادیمی بڵاوبکرێتەوە بەڵام
گۆڤار بابەتی زانستی و ئەکادیمی چڕ بڵاودەکرێتەوە.
٦- رۆژنامە, تایبەت بە بوارێک وەک ( وەرزش , ھونەر , ئەدەب , سیاسەت ,ژنان
,کۆمەڵایەتی) لە گۆڤاریش ھەمان شت بەڵام بوارەکان چڕوپڕ تێروتەسەلن.
٧- رۆژنامە, لە رۆژی بڵاوکردنەوەی تا چەند رۆژیک سوودی لێدەبینرێت
زیاتر بەڵام گۆڤار پاش چەند مانگێکیش سوودی ھەر دەمێنێت.
٨- رۆژنامە,زیاتر لۆکاڵیە سنورێکی دیاریکراو دەبینرێت بەڵام گۆڤار
دەتوانرێت لە شارێکیترو ووڵاتێکیتر ببینرێت بخرێتە بەر چاوی خوێنەر.
٩- رۆژنامە, کەمتر وەک گۆڤار بۆ ئەرشیف سوودی لێدەبینرێت چونکە
گۆڤار بابەتەکانی تێروتەسەل و درێژترن وەک بەڵگە نامە دەمێننەوە.
١٠- رۆژنامە, ناوی نووسەرەکان زۆرتر دووبارە دەبنەوە بەڵام
گۆڤارەکان نووسەری تازە پەیدادەبن.
١١- رۆژنامە بەرگەی ھەڵگرتن ومانەوەوئەرشیفکردنی کەمە بەڵام گۆڤار بۆ
ماوەیەکی دوورودرێژ دەمێنێتەوەوھەڵدەگیرێت و ئەرشیف دەکرێت.
(رۆژنامە,گۆڤار) لە باشووری کوردستان:
بە پێی بەدواداچوون وزانیاری و بۆچوون وبەڵگەو ووردبینی پوخت کە
پێویستی بە ڕەخنەوتوێژینەوەیە, ڕەوشی (رۆژنامە , گۆڤار) لە باشووری
کوردستان, بەم شێوەیە:
رۆژنامە:
١- رۆژنامە, لە کوردستان (٩٥٪) حیزبیە بەتایبەت حیزبی دەسەڵات.
٢- رۆژنامە, لەلایەن حیزب و کەس و رێکخراوگرووپ دەردەچێت.
٣- رۆژنامەی سێبەری حیزب وزەرد بوونی زۆرە .
٤- تەنیا رۆژنامەی حیزبەکان دەتوانن رۆژانە دەربچن.
٥- رۆژنامەی رۆژانە حیزبی رۆژانی پشوو و جەژنەکان دەرناچن.
٦- رۆژنامە ھەیە بەبێ ھۆکاروبێ روونەکردنەوەی دەرناچێت.
٧- بابەتەکانی رۆژنامە زۆرتر سیاسین.
٨- رۆژنامە ھەیە بۆ کاتیکی دیاریکراومەبەستێک و باروودۆخێک
دەرچووەودواتر نەماوە.
٩- رۆژنامەکان بە روون وئاشکرا ستایش و پیاھەڵدانی حیزب و سەرۆکی حیزب
پەیڕەودەکەن.
١٠- تەنیا دوو رۆژنامە رۆژانە دەردەچن (رۆژنامەی کوردستانی نوێ ,رۆژنامەی
خەبات) کە ئۆڕگانی سەرەکی حیزبی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان , پارتی
دیموکراتی کوردستان) پاڵپشتی دارایی زۆریان ھەیە.
١١- رۆژنامە بە زمانانی بێگانە( عەرەبی و ئینگلیزی) زمانانیتر بوونی
کەمە گرنگی پێنادرێت.
١٢- بابەت وھەواڵ لە رۆژنامەکان دوورن لە واقیع و ڕاستی سەرچاوەی
زانیاریان بزروونادیارە لێپێچینەوە نییە لە ناڕاستی ھەواڵ و رووداوەکان.
١٣- سەرچاوەی دارایی رۆژنامە دیارنییە بە چی بەرێوە دەچێت موچەی
کارمەندانی بەچی دابیندەکات.
١٤- رۆژنامە ھەیە لەلایەن کونسڵخانەکانەوە دەردەچێت وەک (جام کوردی ,
شرق الاوسگ) .
١٥- کارمەندانی رۆژنامە بە مووچەیەکی کەم دامەزراون.
١٦- رۆژنامەکان بە زمانی ستانداردی کوردی و رێنووسی یەکگرتوویی کوردی
نانوسرێتەوە بەڵکو زیاتر ناوچەیی و میزاجی کەسی زاڵە.
١٧- کەسانی حیزبی و سیاسی بوونەتە سەرپەرشتکاروخاوەن
ئیمتیازوبەڕیوەبەری نووسین.
١٨- رۆژنامەی نیشتمانی و ئۆرگانی حکومەت نییە.
١٩- رۆژنامە, شتێکی گرنگی پێنەدراو لای خەڵک و ناچێتە ھەموو ماڵێک و بە
درۆودەلەسەی دەزانن.
٢٠- رۆژنامەکان ناتوانن رای گشتی و شەقام دروستبکەن وبجولێنن.
٢١- رووداووھەواڵ و بابەت ھەیە فەرامۆش و چاوپۆشی دەکرێت لەلایەن
رۆژنامەکانەوە.
٢٢- لاپەڕەوکاغەزی رۆژنامەکان کوالیتی باش نییە تەندروستیش نییە بۆ
ماوەیەکی کەم لاپەڕەکانی بەرەونەمان و چرچ ولۆچی دەچن.
٢٣- رۆژنامەی تایبەت بە بواری فیکری وئایدۆلۆژیا وەک رۆژنامەیەک
تەرخانکرابێت بۆ فیکری (مارکسی , لیبڕالی , سۆشیالیزم , بیری چەپ)
بوونی نییە.
٢٤- جار ھەیە رۆژنامەیەک رێگری لیدەکرێت لە شاریک بڵاوبکرێتەوە بە ھۆی
بوونی ھەواڵێک.
٢٥- زۆربەی سەرنووسەروبەڕێوەبەری نووسین وخاوەن ئیمتیازەکانی رۆژنامە
یەک رۆژیش کاری رۆژنامەیان نەکردووە دەرچوویی بواری راگەیاندن نیین.
٢٦- رۆژنامەکان بوونەتە شوێن وجێگایە تەسفیەی حیساب , جوێن وقسەی
ناشرین و ئیھانەی یەکتری, ململانێی یەکتری و ململانێی حیزبی .
٢٧- بابەتی ڕەخنەوڕەخنەکاری بوونی نییە,واتە وەڵامی ڕەخنەوبەدواداچوون
بۆ ڕەخنەکان نییە.
٢٨- ھەندێ بابەت و ھەواڵ ھەیە رۆژنامە ناتوانێت بڵاوی
بکاتەوەوبیورووژێنێ لەبەر نەبوونی ئازادی و رۆشنبیری لای تاک لای
کۆمەڵگە بە گشتی ھەبوونی سانسۆر لای دەسەڵات.
٢٩- نزیکەی (٣٠) رۆژنامە بە قەبارەی بچووک وگەورە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
٣٠-رۆژنامەی (سیاسی ورۆشنبیری گشتی ئەدەبی وھونەری و بازرگانی و ریکلام
و تایبە بە ژنان) چاپ وبڵاودەکرێتەوە.
٣١- رۆژنامە ھەیە ژمارەی لاپەڕەکانی (٤) لاپەڕەیە رۆژنامەش ھەیە ژمارەی
لاپەڕەکانی (٢٤) زیاتر نییە.
٣٢- رۆژنامە بە زمانی( کوردی- شێوەزاری سۆرانی , بادینی) زمانی( عەرەبی
, ئینگلیزی) بە پیتی (عەرەبی , ئینگلیزی , لاتینی) چاپ وبڵاودەکرێتەوە.
٣٣- رۆژنامە کوردیەکان لە پارێزگاکانیتری عێڕاق بڵاوناکرێتەوەوبوونی
نییە.
٣٤- کەلتوورورۆشنبیری بڵاوکردنەوەودابەشکردنی رۆژنامە گرنگی پێنادرێت
لە ئاستێکی نزمە.
٣٥- رۆژنامە,بە زمانی عەرەبی کە لە عێڕاق دەردەچن لە پارێزگاکانی
باشوری کوردستان بڵاودەکرێتەوە وەک (الزمان , الدستور , الێباح , شرق
الاوسگ, الرای).
٣٦- رۆژنامە ھەیە بەناوی شارێکەوەیە وەک (رۆژنامەی ھەولێر).
٣٧- ستافی رۆژنامە حیزبیەکان وەک وەزیفە سەیری رۆژنامە دەکەن تەنیا بۆ
ڕازیکردنی سەرنووسەروبەرپرس وکەسە حیزبیەکان کاری رۆژنامە نووسی دەکەن.
٣٨- رۆژنامەی ھەفتانە وەک (ھاوڵاتی , ئاوێنە , باس ,وشە ,ئاژانس ,رووداو,
چاودێر) چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
٣٩- ھەندێک لە رۆژنامەکان تەوەری تایبەت یان پاشکۆی ( ھونەری ,ئەدەبی,
وەرزشی) لە گەڵ رۆژنامەکە بڵاودەکەنەوە.
٤٠- ھەندێ رۆژنامە چەند ژمارەیەکی لێدەرچوو دواتر وەستاو ژمارەی تری
لێدەرنەچوو.
گۆڤار:
١- گۆڤاری (ھونەری و وەرزشی وکۆمەڵایەتی وسیاسی ورۆشنبیری وپزیشکی
وئاینی وکشتوکاڵی وکەلەپووری و فۆلکلۆری وسینەما وشێوەکاری و
گۆڤاریگشتی وپەروەدەوفیرکردن و یاساوگۆڤاری تایبەت بە ژنان و زارۆکان)
چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
٢- گۆڤاری رۆشنبیری (سێکسی,sex) چاپ و بڵاودەکرێتەوە بەڵام تایبەت بە (سێکس
,sex) نییە.
٣- گۆڤارەکان مورکێکی سیاسی وحیزبی و کەسی و رێکخراوی تایبەت پاڵپشتی
دەکەن.
٤- گۆڤاری ھەفتانەو مانگانە و ساڵانە و وەرزی بوونیان ھەیە.
٥- گۆڤار ھەیە پاش دوو سێ چوار جار لە چاپکردنی دەوەستێت بە ھەر
بیانووەک بێت.
٦- گۆڤارەکان زۆر گرنگی بە ڕازاندنەوەوقەشەنگی و ڕەنگاوڕەنگی و ریکلام
دەدەن.
٧- گۆڤارەکان تەنیا لە ناوخۆیی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
٨- ژمارەوتیڕاژی گۆڤارەکان سنوورداروکەمە.
٩- گۆڤار ھەیە تەنیا لە سنووری شارێک بڵاودەکرێتەوە.
١٠- گۆڤاری (زانستی و ئەکادیمی) بە شێوەیەکی کەم چاپدەکرێت.
١١- زۆربەی گۆڤارەکان بە زمانی کوردیە.
١٢- نرخی گۆڤارەکان لای ھاوڵاتیان بەرزە.
١٣- شوێن و جێگایی گۆڤارەکان گونجاونیەو شیاوی بواری راگەیاندن نییە
وەک ( خراپی باڵاخانەوبچووکی و نزیکی ژاوەوژاو دەنگە دەنگ.
١٤- کەلتووری بڵاوکردنەوەو دابەشکردنی گۆڤار گرنگی پێنادرێت لە ئاستێکی
نزمە.
١٥- گۆڤار ھەیە بەردەوام داوایی یارمەتی دارایی دەکات لە حیزب و
کەسایەتی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە دەرچوونی.
١٦- زیاتر لە (٣٠) گۆڤار بە قەبارەی بچووک و گەورە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
١٧- گۆڤار بە زمانی (کوردی– شێوەزاری سۆرانی , بادینی) بە زمانی
عەرەبی ,بە پیتی ( عەرەبی , لاتینی) چاپ وبڵاودەکرێتەوە.
١٨- گۆڤار ھەیە تەنیا لە یەک شار دەردەچێت و چاپ وبڵاودەکرێتەوە.
١٩- گۆڤار ھەیە بەناوی شارێکەوەیە وەک (گۆڤاری سلێمانی).
٢٠- گۆڤاری ھەفتانە و دوو ھەفتەجارو مانگانە و وەرزی چاپ
وبڵاودەکرێتەوە.
٢١- ھەندێک گۆڤار لە ساڵانی پێشو چاپ وبڵاودەکرایەوە بەڵام لە ئێستادا
نەماون.
areezendiny40@yahoo.com
|
       |