ڕەوشتی چەپەکان لە
هەڵبژاردندا.
عەلی مەحموود محەمەد
کاتێک هەڵبژاردن لە نیپاڵ ئەنجامدرا و ماوییەکان وەک یەکەم هێز
دەرکەوتن،زیاتر لە 38%ی دەنگەکانیان هێنایەوە،زۆربەی چاودێرانی
بۆرژوازی پێیان وابوو وڵات بەرەو دیکتاتۆریەت دەڕوات،وەلێ لە هەفتەکانی
پێشوو لەسەر دەست لەکار نەکێشانەوەی فەرماندەی سوپا،کێشە پەیدابوو
لەگەڵ سەرۆک کۆمار کە لە پارتی کۆنگرەی نیپاڵییە،چیندرای سەرۆک
وەزیرانی ماوی دەستی لەکار کێشایەوە و دەسەڵاتی گەڕاندەوە بۆ
پارلەمان،لە ئەنجامدا شەممەی پێشوو پارتی کۆمۆنیستی یەکگرتوو حکوومەتی
تازەی پێک هێنا،لە نیپاڵ کۆمۆنیستە جۆراو جۆرەکان بە مەیل و گرایشی
جۆراو جۆرەوە نزیک بە 70%دەنگەکانی هەڵبژاردنیان بردەوە،ئەم
بزووتنەوەیە لەم وڵاتە بە بەرزایی هیمالایا جەماوەریان هەیە.
لە مۆڵدافیا مانگی پێشووکە چەپ بردییەوەو زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی
بەدەستهێنا، قیامەت لە شەقام لە لایەن ڕاستەکانەوە هەڵسا، ئەوەی کرا
مەگەر هۆلاکۆ لە بەغدا ئەنجامی دابێت،ئەوان بیانکردایا تا دنیا دنیایە
بە دڕندە ناو زەد دەکران،لە مەنگۆلیا پارساڵ بەهەمان شێوە چەپەکان
بردیانەوە لە ئەنجامدا 5 هاووڵاتی کوژرا و پایتەخت شڵەژا،وەلێ کە
هەفتەی ڕابردوو سەرۆکایەتیان بە چەند دەنگێک دۆڕاند وتیان پیرۆزتان بێت
دۆڕاین.
لە هیندستان چەپەکان سێ ویلایەتیان بە دەستەوەیە"بەنگالی ڕۆژئاواو و
کیریلاو تریپۆرا"پارساڵ هەموویان بردەوە،وەلێ لە هەڵبژاردنی مانگی
ڕابردوو نیوەی کورسییەکانیان لە پارلەمانی ناوەندیان لە دەستدا،وتیان
هەڵەی خۆمانە و جەماوەرمان ڕەنجاندووە،نەهرۆیانە هەڵوێستیانگرت،لینیانە
ڕەخنەیان لە خۆ گرت.
4ی مانگ هەڵبژاردنی پارلەمانی ئەوروپایە،پێشبینی دەکرێت چەپەکان کورسی
زیاتر بەدەست بهێنن،لە53 کورسییەی ئێستا هەیانە،گرنگ ئەوەیە ژیان
بردنەوەو دۆڕان،شکست و هەڵسانەوەی تیایە.
سیاسەت لە هەموو دیاردەیەکی تر زیاتر سەرکەوتن و شکستی تیایە،پێویستە
بە بردنەوە ملهوڕ نەبین،لە دۆڕانیشا شکست نەخۆین،گرنگ ئەوەیە یەکسانی و
عەدالەتی کۆمەڵایەتی خەونێکە هەر بۆی دەکەوینە سەما،ڕێگامان چەندە
سەختو دوربێت،چواردەوریشمان نەک کڵپەی ئاگر بگرە داو جۆنز و پنتاگۆنیش
بێت،مرۆڤایەتی هەر دەگات بە گوڵ.
|