١\٤\٢٠١٣
ره‌خنه
له وته‌یه‌کی به‌ناوبانگ سه‌باره‌ت به ئافره‌تان.

به‌ختیار
وته‌که ئه‌مه‌یه: (له
پشتی هه‌ر پیاوێکی مه‌زنه‌وه، ژنێکى مه‌زن هه‌یه).
به‌ر له‌هه‌ر شتێک، ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که به‌داخه‌وه له یاده‌وه‌ریمدا
نه‌ماوه ئه‌م وته‌یه هی کێیه؟، به‌ڵام زۆر به‌ناوبانگ و باوه و پێده‌چێت
هه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه داهێنرابێت. له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به هه‌زاران
په‌یڤی جۆراوجۆر، چی له‌لایه‌ن پیاوانه و چی له‌لایه‌ن ئافره‌تان
خۆیانه‌وه، چی به ئه‌رێتی و چی به نه‌رێتی سه‌باره‌ت به ئافره‌تان
وتراون، ئه‌م په‌یڤانه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته مێژوو. ئه‌م وته‌یه‌ش یه‌کێکه
له‌و وتانه و به‌شێکه له‌و مێژووه. بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی
ئاساییه، چونکه هه‌مووان ئه‌و راستییه ده‌زانین که ئافره‌تان نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ن و دایکی نیوه‌که‌ی دیکه‌یشیانن و به‌شێکی گرنگ و بنچینه‌یی
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تین.
هه‌موومان له ئافره‌ت بووین و ئافره‌ت واته ژیان. هه‌ربۆیه باس‌وخواس
ده‌رباره‌ی ئافره‌تان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا هه‌ر بووه و هه‌ر ده‌بێت.
کێشه‌ی ئافره‌تان له‌نێو کۆمه‌ڵدا، نه‌خش و گرنگییان له‌نێو خێزان و
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌میشه شایسته‌ی لێدوان و باسکردن بووه. ئه‌م
پڕۆسه‌یه ململانێیه‌کی سه‌ره‌کیی ژیانه و هه‌ر به‌رده‌وامه و بێ
کۆتاییه. به‌کورتییه‌که‌ی واته و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م وته به‌ناوبانگه
جێگای سه‌رنج و تێڕامان بووه و له‌م کورته نوسینه‌شدا که ئاماژه‌ی
پێکراوه ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی مه‌به‌سته‌که‌یه.
ئه‌م وته‌یه، گوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان، وتراوه. به‌ڵام
له‌ڕاستیدا ناوه‌ڕۆکی واته‌ی ئه‌م وته‌یه خۆی له‌خۆیدا که‌مکردنه‌وه
یان شاردنه‌وه‌ی نه‌خش و تواناکانی ره‌گه‌زی مێیینه‌یه له ده‌ربڕینێکی
چه‌واشه‌کارانه و ئاڵۆزدا. با لێره‌دا بپرسین و بڵێین: بۆچی هه‌ر ده‌بێت
ژن له پشتی پیاوێکی مه‌زنه‌وه بێت!؟ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆچی ژن له‌پشتی
پیاوه‌وه بێت!؟ ئه‌ی ژنان یان کچان بۆچی خۆیان له‌پێشه‌وه نه‌بن و
خۆیشیان وه‌ک پیاو یان ره‌گه‌زی نێرینه، یان بابڵێین، هاوڕه‌گه‌زه
مرۆڤه‌کانیان، نه‌توانن مه‌زن و ژیر و زیره‌ک و ئازا و به‌توانا و
لێهاتوو و سه‌رکرده و بلیمه‌ت و داهێنه‌ر و به‌ناوبانگبن!؟ بۆچی هه‌ر
ده‌بێت له دوای ره‌گه‌زی نێره‌وه‌بن، تا بتوانن ئه‌وه بسه‌لمێنن که ئه‌وانیش
هه‌ن!؟ له‌ڕاستیدا بێویژدانی و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رییه‌ک له
نێو ئه‌و وته‌یه‌دا خۆیان شاردۆته‌وه. له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وته‌یه‌دا،
ره‌گه‌زی مێ کراوه‌ته پاشکۆی ره‌گه‌زی نێر. ره‌گه‌زی مێیینه بۆئه‌وه‌ی
مرۆڤ بوون و ژیرى و زیره‌کی و هێز و تواناکانی بشاردرێته‌وه، له‌پشتی
پیاوێکی گوایه مه‌زنه‌وه شاردراوه‌ته‌وه.
ئه‌م وته‌یه وه‌کو ئه‌وه وایه بگوترێت: (له‌پشتی هه‌ر فڕۆکه‌وانێکی
نێرینه‌ی ئازا و سه‌رکه‌وتووه‌وه، مێیینه‌یه‌ک هه‌یه)، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی
ره‌گه‌زی مێیینه نه‌توانن وه‌کو ره‌گه‌زی نێرینه، ببنه فڕۆکه‌وان.
یان فڕۆکه‌وان له‌نێو ره‌گه‌زی مێیینه‌دا نه‌بێت!؟ ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌موو
کۆمه‌ڵگاکاندا، ره‌گه‌زی مێیینه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌شدار
و چالاکه. له زۆربه‌ی له‌شکر و سوپا و کۆمپانیا فڕۆکه‌وانییه‌کاندا،
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌گه‌زی مێیینه‌ش پشکدارن و وه‌کو پێویست نه‌خشی
خۆیان ده‌بینن.
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌مه‌یه : ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه و هیچ
جیاوازییه‌ک له‌نێوان ره‌گه‌زی نێرینه و ره‌گه‌زی مێیینه‌دا نییه و
هه‌ردوو لا هه‌ر مرۆڤن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه، بۆ باسی یه‌کسانیی نێوان
مرۆڤه‌کان ناکرێت له بواری مافه‌کاندا، له تواناکاندا، له ژیرى و
زیره‌کی و ئازایه‌تی و لێهاتوویی و داهێنه‌ری و داهێنان و به‌ناوبانگیدا،
ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی نێرینه ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، له کرداردا، له
ئاخاوتن و نووسین و بیرکردنه‌وه‌دا، ره‌گه‌زی مێیینه‌ش به‌هه‌مان شێوه
ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات.
مێژووی مرۆڤایه‌تی لێوان لێوه له به‌توانایی و ئازایه‌تی و لێهاتوویی
و داهێنه‌ری و ژیری و زیره‌کی و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستیی و دادپه‌روه‌ریى
ره‌گه‌زی مێییه.
ره‌نگه ئێره شوێنێکی له‌بار نه‌بێت بۆ ریزکردنی ناوی هه‌موو ئه‌و
ئافره‌ته گرنگ و به‌ناوبانگ و داهێه‌ر وسه‌رکرده و لێهاتووانه‌ی
مێژوو که به‌شێکی گه‌وره و گرنگی مێژووی مرۆڤایه‌تییان پێکهێناوه.
به‌ڵام پێویسته و ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش باس بکرێت که ئافره‌تانیش هه‌ر
دروستکه‌ری مێژوون و خۆیان به‌شێکی مه‌زن و کاریگه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تین.
ئه‌وه راستییه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که هه‌موو مرۆڤێک له‌دایکبوو و نه‌وه‌ی
دایک و باوکێکه، به‌ڵام پشکی دایک زۆرتر و گه‌وره‌تره له بواره‌کانی
به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردندا، له دادپه‌روه‌رىدا،له میهره‌بانی و
نه‌رمونیانی و سۆز و خۆشه‌ویستی پێبه‌خشیندا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه،
مێژووی مرۆڤایه‌تی لێوان لێوه له شه‌ڕ و جه‌نگ و خوێنڕشتن و
کوشتوکوشتار و سوتاندن و ماڵوێرانی کردن له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی نێره‌وه.
له‌ڕابردوو و ئێستاشدا، له‌شکر و سوپا شه‌ڕکه‌ره‌کان، هێزه‌کانی پۆلیس،
ئاساییشی چه‌کدار، ئه‌مانه به‌زۆری هه‌ر له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی نێرینه‌وه
پێکهێنراون. له‌م رووه‌وه ره‌گه‌زی مێیینه خۆشبه‌ختانه، که‌مترین
پشکی زه‌بروزه‌نگی نامرۆڤانه‌ی له خوێنڕشتن و کوشتوکوشتار و شه‌ڕ و
جه‌نگ و سوتاندن و ماڵوێرانکردنی به‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش رابردوو و
ئێستایه‌که که هه‌موو دایکان و خوشکان و ژنان و کچانی مرۆڤایه‌تی
بۆیان هه‌یه شانازیی پێوه بکه‌ن. هیچ شانازییه‌ک له زه‌بروزه‌نگ و
شه‌ڕ و جه‌نگ و خوێنڕشتن و سوتاندن و ماڵوێرانکردندا نییه. به‌ڵام
شانازیی له گیانی نه‌رمونیانی و لێبوورده‌یی و میهره‌بانی و رێز و سۆز
و خۆشه‌ویستی و مناڵ به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردن و بنیادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا
هه‌یه، که ره‌گه‌زی مێیینه له زۆربه‌ی ئه‌م بوارانه‌دا هه‌میشه
پشکی شێری به‌رکه‌وتووه و هه‌میشه‌ش هه‌ر پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت.
لێره‌دا با بێینه‌وه سه‌ر لێدوان له وته‌که، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و وته‌یه
به‌پێچه‌وانه‌وه بووایه، چی ده‌بوو و چیی ده‌گه‌یاند؟ ئه‌گه‌ر ئاوا
بوایه: (له‌پشتی هه‌ر ژنێکی مه‌زنه‌وه، پیاوێکى مه‌زن هه‌یه). ئه‌مه‌ش
هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که ره‌گه‌زی مێیینه‌یه، بێهێز و لاواز و
باوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوو و نالێهاتوو و بێتوانایه و هه‌ر ده‌بێت پیاوێک، ره‌گه‌زێکی
نێرینه پشتیوانیی لێبکات تا بتوانێت ده‌ربکه‌وێت و نه‌خشێک له ژیان و
کۆمه‌ڵگادا ببینێت. ئایا ئه‌وسا ئه‌م وته‌یه به‌م شێوه‌یه، له‌لایه‌ن
ژنان و کچانه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرا؟ پێیان خۆش ده‌بوو؟ باوه‌ڕیان پێی
ده‌هێنا؟ ….. هه‌روه‌ها بۆ پیاوانیش هه‌ر هه‌مان شت ده‌بوو. بێگومان به
ره‌هایى، ناتوانین بڵێین به‌ڵێ، چونکه گریمانه‌ی به‌ڵێ، زۆر که‌م و کز
و لاوازه. هه‌رچۆن بێت، ئه‌و وته‌یه‌ی یه‌که‌م، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک و
له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه وترابێت، واتا و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
و فریودان و رازی کردنی ره‌گه‌زی مێینه،به پاشکۆیه‌تیی پیاوان و هه‌ر
نێرسالاری ده‌گه‌یه‌نێت. له‌مێژه ئه‌و هه‌ست و سه‌رنجه‌م له‌لا په‌یدا
بووه که واته و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وته‌یه، بێویژدانی و فڕوفێڵێکی
پیاوسالارییانه‌ی تێدا شاردراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌ش
بڵێین که ئه‌و وته‌یه، به‌شێوازێکی ئاڵۆز و چه‌واشه‌کارانه، نایه‌کسانی
و نادادپه‌روه‌رییه‌کیشى له‌خۆگرتووه.
له کۆتاییدا پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم، تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێز و دڵسۆز، که
ئه‌رکی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کورته نوسینه‌تان کێشاوه، هیوادارم هه‌ر ته‌ندروست
و ته‌مه‌ندرێژ و به‌خته‌وه‌ربن.
bakhtiarshamaiy@aol.nl
|