په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠٢٠

رەخنە و واتایەکانی.


سمکۆ محەمەد       

 
لەمانای سەرەکی تێرمەکەوە دەستپێدەکەم کەڕەخنەیە، ئەم چەمکە واتەڕەخنەنایەکیماھەمقوڵی ھەیە ، ھە م جورئە تیکی بی سنووری دھوی،کۆمەڵگە بەگشتی و نووسەر بەتایبەتی ئەگەر لەنێو سیستمدا نەژیابن، ئەگەر بەو تێڕوانینە کە ھیچ شتێک پیرۆز نییە و ھیچ شتێک مەعسوم نییە و ھیچ شتێک لەدەرەوەیڕەخنە نییەنەژیابن، مەحاڵەڕەخنە درووست. ئەم تێرمە ئەگەر بۆ خوێنەری تێکستی ئەدەبی وەریبگرین، لە بنەچەدا جۆرێک لە چێژوەگرتنی خوێنەری تێکستە لەنێو فەزای خوێندنەوەدا، بەتایبەتی ئەوکاتەی جیاوازی.یان بەپێچەوانەوە لێکچوون لەنێوان تێکستێک و تێکستێکی دیکە ئاشکرا دەبێت،یان جیاوازی لەنێوان تێکست و مانا و مەبەستی ئیستاتیکیداڕوون دەبێتەوە کەڕەخنەگر.یان خوێنەری تێکستە ئەدەبییەکە، بۆیەڕەخنەگر وەکو باوکی دەقەکە و داھێنەرێکی ناوەوەی دەقەکە دەبینرێ.


ئەم تێرمە چونکە موڵک و بەرھەمیڕۆژھەڵات و کۆمەڵگەیەکی وەکو کوردستانی نییە، کەواتە دەبێ ئەوە بزانین کە وەرگیراوە، بۆیەیان ناتوانین بەسەر دەقدا پراکتیکی بکەین،یان تەنھا بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ئەدەبی و کایەکانی تر ناوی دێت،ڕەخنە لەنێو بیرمەندانیڕۆژئاوا فرەمانای پێدراوە، چونکە دابەشی سەر چەند تیۆرێکی وەکو دەروونناسی و بونیادگەری و کۆمەڵناسی و ڕیالیزمی و ھتد کرا، ھەروەھاڕەخنە لە فەلسەفەیڕووت و ڕەخنە لە مەعریفەی سەرەتایی و ڕەخنە لە سەفسەتەبازی کە سەرەکیترین کێشەییۆنانییەکان بووە لەسەرەتای سەرھەڵدانی فەلسەفەدا، ھاتۆتە بوون، ھەر ئەمەش بووە بەبنەمای درووست بوون و دەوڵەمەندبوونی ئەم تێرمە، دواتر دوای ئەم بنەمایە وەکڕەخنە، مەسەلەی ئایین دێتە پێشەوە، ئیدیڕەخنەگرەکانی ئایین کەڕەخنەیانو لەژیانوسیستمی ژیانگرتووە، تێڕوانینی خۆیان ھەبووە و لەوێوە دانانییاسا لەبری پڕەنسیپەکانی ئایین وەکو مەرج دانراوە، دوای ئەم دابڕانە ئەدەبی و سیاسی و یاساییە، (قەشە ئۆگستین) کە لەژێر کاریگەری ئەفڵاتوون و ڕواقییەکان بوو، دژ بەو کەسانە وەستاوەتوە کە ھێرشیان دەکردە سەر کەنیسە و ڕاھیبەکان، بەپێچەوانەوەئە و بەرگری لە شێوازێکی نوێی دەقی ئایینی دەکرد، بەڵام لەرۆژئاوا نموونەی (ژان ژاک ڕۆسۆ) یەکێکە لەوانە و دیکارتیش کەسێکی ترە کە بە سوکراتی دووھەم ناسراوە لەڕۆژئاوا،ڕەخنەیان بەئاراستەیەکی دیکەدا برد، پاشان ڕەخنەیڕادیکاڵی دێتە پێشەوە کە ئەمەش لە فەیلەسوفی بەناوبانگ (ئەمانوئێل کانت) ەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەویشڕەخنە لە عەقڵی پەتی و ڕەخنە وەکوو بەھرەی حوکم و دامەزراندنی سیستمی عەقلانییەت لەبری ئایدیالیستی دەگرێت، پاش ئەوانیش فیورباخ کە فەلسەفەی تێر نەکرد و کیشەی بو ماتریالیزم درووست کرد، پاشان مارکس دێتە پێشەوە کەڕەخنەکەیڕیشەیی و پیشەیی بوو، مەبەست لە پیشەیی ئەوەیە کەڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی خەڵکەوە ھەبوو، بۆیە بووە بنەمای ھەمووڕەخنەیەکیڕادیکاڵ لە بواری ئەدەبی و ئابووری و کۆمەڵناسیش کە (جۆرج لۆکاش و لوسیان گۆڵدمان و گاستۆن باشلار و ڕۆڵان بارت و جاک درێدا) و ھتد لێبەرھەمھات، جونکە کەلکیان لە مارکس وەرگرت. پێشتریش فرۆید ھەبوو کەڕەخنەی لە چەپاندنی غەریزەکاندا کۆکردبووەوە.


ئێمە لەبەر ئەوەی نزیکین وەکووڕۆشنبیری و وەکوو سیستمی ئایینی، بۆیە کاریگەریڕۆشنبیرانی عەرەبیمان لەسەرە، کەواتە کەسێکی وەکوو (تەھا حوسێن) وەردەگرم کە کۆمەڵناسێکی ناوداری کایەی ئەدەبی و فیکری عەرەبییە، پێیوایەڕەخنە میتۆدێکی فەلسەفییە و ڕەخنەگر دەبێ داماڵڕاوبێت لەھەر شتێک کە لایەنگری ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو بێت، ئەگەر خاوەنی ھەر ئایدیایەک بێ بەتایبەت لەکاتی خوێندنەوەی دەقێک، ئەوا خوێندنەوەکە نەشاز و ناسرووشتی دەبێ، وەکوو ئەوە وایە لە قینی دەقنووسەکەڕەخنەی گرتبێت، نەک بەرپرسیارێتییەکی ئەدەبی و فیکری.


ڕۆڵان بارت پێیوایەڕەخنە گوتارێکە لەبارەی خودی گوتارەوە، ئەمەیان بابەتەکە حوکمی لەسەر دەکات. ڕەخنەی دەرەکی ھەیە کە بریتییە لە تێڕوانینێک لەڕەسەنایەتی بۆچوونەکە،ڕەخنەی ناوەکییش بریتییە لە تێڕوانینی خود لەبارەی پێکھاتە و ناوەڕۆکی بابەتەکە.


لەراستیداڕەخنە بۆ خۆی بریتییە لە ھەڵسەنگاندن و پێوەردانان بۆ بەھای بابەتەکە، سا با ھەر بابەتێک بێت.


ڕەخنەیڕاڤەکاری بەپێی پێوەرێکە کە خوێنەرییەکەم ھەڵدەستێت بە وروژاندنی دەقەکە و خوێنەری دووھەم کەڵکی لێوەردەگرێت، ئەمەش لەدەرەنجامی ئەو ئەزموونەیە کە خوێندنەوە لەرێگەیڕاڤەی دەقەوە دەدرێت بە خوێنەری دووەم، بەو مانایەی کە خوێنەرییەکەم ھەڵدەستێت بە تەتەڵەکردنی کەموکوڕی و ئیشکالیاتی نێو دەقەکە،یان ئەو تێگەیشتنەی کە ئیستاتیکای دەق دەبینێت، وردتر و سەرنجڕاکێشترە. ئەمە لایەنێکی بابەتەکەیە، بەڵام لایەنی دووەم ئەوەیە شوێنەواری سایکۆلۆژی دەقنووس،یان دانەرە لەرێگەی ھێڵە باریکەکانەوە کە خەون و خەیاڵ دەدۆزێتەوە و دەیخوێنێتەوە. کەوابووڕەخنە تەنھا نیشاندانی دیوە نیگەتیڤەکەی دەق نییە وەک پێناسە کراوە، بەڵکو ئەو نھێنیانەیە کەڕاڤەکارانی ئەدەب کە خوێنەرییەکەمە، پێشکەشی خوێنەری دووەمی دەکەن.


تەوەری رەخنەی ئەدەبی لە بونیادەوە تا ئێستا.

ئەگەرچی ئەم چەرخە نوێیەی کە ئێستا تێیدا دەژین، چەمکێکی نوێی بەرھەمنەھێناوە و ھەر چەمکە کلاسیک و کۆنەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ھەموو کایەکانی ژیان بەتایبەتی بۆ ئەدەب، بەپێچەوانەی سەدەیڕابردوو کە دەیان چەمکی فیکری بەرھەمھات و بەسەر ئەدەبیشدا پراکتیک کرا، بابەتیڕەخنەش وێڕای ئەوەی بەدرێژایی چەندین دەیە بە ھەڵە کاریپێکرا و تاڕادەیەکیشڕووە نیگەتیڤەکەی وەرگیراوە کەڕاست نییە، بەحوکمی ئەوەی بەکارھێنەرانی چەمکە فیکرییەکان خۆیان خاوەنی نیین، بۆیە خراپ و بەھەڵە بەکارھێنران لەنێو کایەی ئەدەبی و فیکری و نووسین، ئەمە ئەو دیاردەیە بوو کە چیتر نەیتوانی ببێتە ئامانجێک بۆ بابەتەکانی دیکەی ژیان، بەڵام لانیکەم توانی ببێتە ئامرازێک بۆ خاڵی کردنەوەی ئەو چەمکانەی کە پێشتر لەزۆربەی کایەکاندا ھەبوون و بە تایبەتی ئەدەب. ھەڵبەتڕەخنەی ئەدەبی بۆیەکەمجار لەلاییۆنانییەکان پەیدابوو و دوای ئەوە گوازرایەوە بۆ ئەسکەندەرییەی میسر و پاشان قوتابخانەگەلێکی جیاوازی لێ پەیدا بوون، دووبارە گەڕایەوەڕۆما و کاریگەری لەسەر شاعیران و ڕەخنەگرەکانی دانا و ئینجا لەسەردەمیڕێنیسانسدا دووبارە سەریھەڵدایەوە و پاشان لەسەردەمی کلاسیکی نوێدا دەرکەوتەوە. ئەوجا کاریگەری لەو لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرانەی زانستە مرۆییەکان وەرگرت کە بەدیھاتبوون و سوودی لە بابەتگەلێکی نوێی وەکو کۆمەڵناسی و دەروونناسی و زانستە مرۆییە پێشکەوتووەکانی سەردەمی نوێ وەرگرت.

ڕۆڵان بارت فەیلەسوف و ڕەخنەگری فەڕەنسی (١٩١٥-١٩٨٠).


رەخنەگر ئەو کارەی دەیکات دەبێتە ھەڵقەیەک لەنێوان تێکستە ئەدەبییەکە و خوێنەر، بۆ ئەوەی خوێنەر ئەزموون پەیدا بکات و بتوانێ تێکستەکە بنرخێنێ،یان لانیکەم بەرچاوڕوونی ھەبێت سەبارەت بە باگڕاوەندی و ساغڵەمی تێکستەکە، بەڵام بۆچوونێکیدیکە ھەیە کەڕەخنەگر بەکەسێکی بەخیل و بەرچاوتەنگ و دڵڕەق ناسراوە لەلای دەقنووسەکان، بۆیە ھەوڵ دەداتڕەخنە لەدەقەکە بگرێت و لە بایەخی دەقەکە کەمبکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە وا ناسراوە کە بەرگری لەخودی ئەدەب دەکات و ئەدەب لە پاکێتی دەپارێزێ لەپێناو خۆشەویستی بۆ خودی ئەدەب خۆی، نەک خاوەنەکەی. بەڕووییەکی دیکەشدا شێوەیەکە لەڕەخنەگرتنی کلاسیکی و لاسایکردنەوەیڕابردوو، ئەم تیۆرە لەژێر کاریگەری دیالێکتیکیدایە کە گومانی ھەبوو لەوەی تێکستێک، ئایا ئەدەبەیان نا، بۆیە پێیان دەگوترێت مشەخۆر، چونکەڕەخنە و ڕەخنەگر خاوەنی ھیچ بەرھەمێک نییە و تەنھا لەسەر بابەتی کەسانی دیکە دەنووسێت، بۆیە بەرھەمی کەسانی دیکەش بەو شێوەیە دەبینن. ڕستەیەکی بەناو بانگ ھەیە دەڵێ (ینقد من لایستگیع ان یبدع) واتە ئەو کەسەیڕەخنە دەگرێ ناتوانێ داھێنان بکات.

بەڵام سەرەنجام ئەوەی کەڕەخنەگر دەیکات، ئەوەیە کە شوناسی دەق و سەربەخۆیی و کاریگەرییەکان پشتی دەقەکە ئاشکرا دەکات، بەروویەکی دیکەشداڕۆحی نووسەر و ڕۆحی خوێنەر بەیەکتر دەگەێنێ لەرێگەیڕەخنەیان خوێندنەوەکانییەوە بۆ دەقەکە، سا با ئەو دەقە ھەر بابەتێک بێت.

بۆ نموونە تێکستێک کە پەیوەندییڕاستەوخۆی بە کۆمەڵگەوە ھەبێت، ئەگەر بواری ئەدەبیش بێت، دەبێت باسەکە خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسیانە بێت، ئەمە دەڵێم تەنھا بۆچوونی خۆم نییە، بەڵکو تێگەیشتنی (لوسیان گۆڵدمان)یشە کە سەرمەشقی ئەو شێوە تیۆرەیە بۆ ئەدەب،یان ھەرڕێبازێکی دیکەی ئیستاتیکی و ڕەگەزە ئەدەبییەکانە کە ئەرکی نووسەر و بەرھەمھێنانی بابەتەکە و یاسا گشتییەکان دیاری دەکات. گۆڵدمان کە لەژێر کاریگەری جۆرج لۆکاش بوو بۆ تێڕوانینی کۆمەڵناسیی ئەدەبی، پێیوایە نووسەر بە لەبەرچاوگرتنی ئەوڕیالییەتییە چینایەتییەی کە تێیدا دەژی و لەبونیادی زەینی خۆیداڕەنگدەداتەوە، دواتر لەنێو دەقێکی بەرھەمھاتووی ئەدەبی و ھونەریدا، جیھانبینی ئەو گروپە کۆمەڵایەتییە دەخاتەڕوو کە خۆی تێیدا دەژی.


ڕەخنەی ئێمە کە پشتی بەھیچ فیکرێک نەبەستووە کە لە کوردەواریدا سەرچاوەی گرتبێت، ھەتا ئەم ئاستەش نەڕۆیشتووە کە لانیکەم بۆ سەرچاوەکانی بەرھەمەکە بگەڕێتەوە،یانلانیکەم ئاوڕێک لەڕابردوو بداتەوە،یان سازش دەکات،یان کوێرانە ھێمای ئێکس بەسەر دەقەدا دەدات، واتە ھێڵێکیڕاست و چەپ بەسەر دەقەکەدا دەدات.


ڕۆلان بارت لە کتێبیڕەخنە و ھەقیقەتدا سەبارەت بە جیاکردنەوەیڕەخنەی کۆن و نوێ دەڵێ" ھەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوەی پێکھاتەی بەرھەمە ئەدەبییەکان کارێکی گرینگە، ھەندێک لێکۆڵەرەوە لەسەر بنەمای ئەو شێوازانەی کەڕەخنەی کۆن ھیچ قسەیەکیان لەسەر ناکات، ئەو کارەیان ئەنجامداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کەڕەخنەی کۆن بانگەشەیڕێزگرتن لەپێکھاتەکان دەکات، بەبێ ئەوەی دەستی دابێتە پێکھاتەگەرایی (ئەو وشە گەندەڵی خوڵقێنەی کە دەبێ زمانی فەرانسی لێ پاک بکرێتەوە)، ھیچ گومانێک لەوەدا نییە کە دەبێت کۆمەکی خودی بەرھەمەکە بەرھەمێکی تر بخوێنێتەوە، بۆیەڕەخنەی کۆن لە ئاست بینین و بەکارھێنانی ھێماکان، واتە ھاوژینی ماناکان لاواز و کوێرە، لەڕوانگەی ئەوڕەخنەیەوە ھەر ئەوەندەی ھەنگاو بەسەر کارکردە بەرتەسک و دانایی ئامێزەکانی زماندا ھەڵبھێنرێتەوە، ئەم کارکردە ھێماگەرە گشتگیرەی بواری درووستکردنی بیرۆکە و وێناندنەکانی، بەرھەمێک فەراھەم دەکات سنووردار و بەرتەسک و سانسۆر دەکرێت. ڕەخنەی ئێمە کە پشتی بەھیچ فیکرێک نەبەستووە کە لە کوردەواریدا سەرچاوەی گرتبێت، ھەتا ئەم ئاستەش نەڕۆیشتووە کە لانیکەم بۆ سەرچاوەکانی بەرھەمەکە بگەڕێتەوە،یان لانیکەم ئاوڕێک لەڕابردوو بداتەوە،یان سازش دەکات،یان کوێرانە ھێمای ئێکس بەسەر دەقەدا دەدات، واتە ھێڵێکیڕاست و چەپ بەسەر دەقەکەدا دەدات. خۆ ئەگەر لەوەش ترازا و کەسێک خوێندنەوەیەکی جددی بۆ تێکستێک کرد و پشت و ناوەوەی دەقەکەی ئاشکرا کرد، ئەوا دوژمنێکی سایکۆلۆژی بۆ خۆی پەیدا کرد، چونکە وەکو دیدگایەکی فیکری تەماشا ناکرێت. ئەدەبیاتی کوردی خاڵییە لەڕەخنە، چونکە پراکتیک کردنیڕەخنە بەسەر دەقێکدا، زانست و سیستم و میتۆدی گەرەکە، نەک کێشەی نەتەوە و کۆکردنەوەی جوانی لە گوتار و مەبەستدا بۆ بەتاڵ کردنەوە و حەماسەت و سۆز بۆ کێشەیەکی سیاسی، نەک کێشەی ئەدەب وەکوو ھونەر. باشترین نووسین بۆڕەخنە لە ئەدەبیاتی کوردیدا، کتێبەکەی دکتۆر عزەدین مستەفاڕەسوڵە بەناونیشانی (ریالیزم لە ئەدەبی کوردی) کە بەزمانی عەرەبی نووسراوە،چاپییەکەمی لە وڵاتی لوبنان بووە و وەکو میتۆد لە زانکۆکان دەخوێنرێت و وەکو سەرچاوە کەڵکی لێوەردەگیرێت، ئەمەش لەبری ئەوەی نووسەرڕابھێنێ لەسەرڕەخنە و نووسین و ناسینەوە و یەکلاکردنەوەی دەقی خۆماڵی و ئەوانی تر، کەچی خوێنەری فێرکرد ئەدەب دووچاری پەیوەست گەرایی بکات بەو فەزایە.

تیۆر، بابەتێکی ھەستیاری فکرییە کە پێدەچێ لەمدواییەدا کەمتر بایەخی پێدرابێت لەفەزای ئەدەبیدا، بەتایبەتی لەرۆژھەڵات،یان لە دونیای ئەدەبی و نووسینی کوردیدا، بەڵام کارەکە لەمێژە ھەیە و ھیچ کەلێنێکیشی بۆ ئیستاتیکا و ھونەرەکانی دیکەی ئەدەب نەھێشتۆتەوە، بەو پێیەی کە دەیان بیرمەندی ئەم بوارە بەم کارە ھەڵساون.

(رۆمەنیاکۆپسن)ی زمانناسی ئەدەبیڕوسی، پێیوایە بەکارھێنانی تیۆر، بەمانای گەنجبوونەوەی دەق دێت، سەرھەڵدانی ئەم چەمکە فکرییە بەڕێوڕەسمێکی مێژووییدا تێپەڕیوە و لقی جیاوازی لێبۆتەوە.

قسەکردن لەسەر تیۆر شتێکی ئاسان نییە، چونکە پێناسەی جۆراوجۆری ھەیە،یەکێک لەو پێناسانەش بریتیین (لەوەسفیان مانای گشتی بۆ دەق)، سا با ھەر دەقێکی ئەدەبی بێت، گرینگ ئەوەیە پێناسەیەکی دیکە ئەوەیە کە بریتییە (لە لێکۆڵینەوەیان شیکردنەوەی تێکستێک بەرمەبنای فکرێکی دیاریکراو)، یان تێکستێکی ئەدەبی و فۆلکلۆرییان زانستی و ھتد، لەپێناسەیەکی دیکەدا کە من خوێندوومەتەوە، (رۆمەنیاکۆپسن) ی زمانناسی ئەدەبیڕوسی، پێیوایە بەکارھێنانی تیۆر، بەمانای گەنجبوونەوەی دەق دێت، سەرھەڵدانی ئەم چەمکە فکرییە بەڕێوڕەسمێکی مێژووییدا تێپەڕیوە و لقی جیاوازی لێبۆتەوە. وەکو توێژینەوە لەزمانناسی و ئەنتۆڵۆژی وایە، ئەم تێڕوانینە فکرییە ھەریەک لە (لیڤی شتراوس و تەزفیتانت تۆدۆرۆف) سەرمەشقی بوون، بەو پێیەی کە زۆربەی چەمکە فەلسەفییەکان سەرچاوەکەی ئەسینایە، بۆیەیەکەمین جار کەسێک کە زاراوەی تیۆری بەکارھێناو (ئەفڵاتۆن) بووە، ئەویش بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر سیستمی دەوڵەت کە ئەوکات بەدەوڵەتشار ناوینراوە، دوابەدوای ئەویش (ئەرستۆ) بۆ ھونەر و ئەدەب و سیاسەت کاری پێکردووە، دواتریش لەسەردەمیڕێنسانسدا کەسێکی وەکو (فرانسیس بیکۆن) و دواتریش (دیکارت) لەسەدەی حەڤدەھەملەبواری عەقڵ و ئاشکراکردنی ھەقیقەت و لەبواری زانستدا کاری پێکراوە، لەدوای ئەو کەسێکی وەکو (ئەمانوئێل کانت) لەبوارەکانی ئەخلاق و سیاسەت زاراوەی تیۆری بەکارھێناوە، دوای ئەویش (کلۆد بێرنار) کاری بەتیۆری واقیعیانە کردووە. تیۆریەکێکە لەو شێوە زانستانەی کە بەنەفعی خۆی دەگەڕێتەوە، ئەمەش بەئەزموونگەرایی لەزانستێکی دیاریکراودایە. بەڵامھەموو فەیلەسوفەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە تیۆر کارێکی زەحمەتە و زۆرجار بەرھەمیڕاستەقینە و کۆنکرێت بەدەستەوە نادات و ڕێگە بەبۆچوونی دیکە دەدات.

لەسەرووی ھەموو ئەو تێڕوانینانەوە، تیۆرڕێکارێکە بۆ توێژەر،یان نووسەری بابەتێکی فکری بۆ کۆکردنەوەی مەعریفەیە لەسەر ھەر بابەتێک بۆ پۆلین کردن، پاشان شیکردنەوەی سرووشتی بابەت و دیاردەکە بەسەر توێژەردا دەسەپێنێ کە پێویستە چ تیۆرێکی فیکری بەکاربھێنێ، تاکو ئامانجەکە بپێکێ، وردتر بڵێم تیۆر بریتییە لە پڕۆسەکانی سەرنجدان و وردبوونەوە و بەدەستھێنانی زانیاری و کۆکردنەوەی ئەو داتایانەی کە لەرێگەی جیاوازەوە بەدەستھاتوون، دواتر پۆلینکراون و شیکردنەوەیان بۆ کراوە، ھەروەھا ھەوڵێکە بۆ شیکار و تۆماری دیارکراوی بابەت و چاوپێکەوتنی ئەو کەس و لایەنانەی کە گرێدراوی بابەتەکەن، کە دەڵێین سەبارەت بە ئەدەب مەبەستمان لەوەیە کە پێناسەیەکی گشتگیری سیستماتیک ھەبێت بۆ ئەدەب، وەکو نووسین و وەکو ناسینی سروشت کە لەئەدەبدا وێنا دەکرێت.


(٢)


تیۆر لەسەر بنەمای بەرھەمی ئەدیب و خودی دانەر و دەق لێکدانەوە دەکات، لەوێشەوە بۆ مانا سۆسیۆلۆژییەکەی کە زمان و مەبەست و پشتی ئامانجی دەق و گوتارەکەیەتی، ئەمە لە کاتێکدا کەڕێنیسانس گەشەیەکی تەواوی بەیەکێتی نێوان ستایل و جەوھەری دەق دا، لەوێدا کە دەق وەکو نموودی خۆی و جەوھەریش وەکو مەبەست و ئامانج لە گوتاری دەقەکە. ئینجا بۆ دەقنووس کە ئەرکی چییە لەو گوتارە و لەو مەعریفەیە و لەسەر چ بنەمایەک بۆتە وەزیفەی دەقنووس. ڕۆلان بارت لە کتێبی نووسین و ڕەخنەگرتن دەڵێ: مەعریفە بە سروشت وادەکات زمان فراوانتر و کراوەتر بێت، ئەویتر توێژینەوەیە لەبارەی بەرھەمھێنانی شێوازی ئەدەبی ئەرستۆکراتی، ھەروەھا مەرجی قەیرانی مێژووییشە، ئەمڕۆ دەکاتەوە بە سبەی، چونکە مەبەستی ئیستاتیکی و ڕێکخستنەوەی بابەتەکان تەواو ناکات، ئەم زمانە پێشکەوتووترە، بەومانایەی ئەمڕۆ مێژوو دەپچڕێنێ لەنێوان خەتینووسەری کۆمەڵایەتی و ئەو پێداویستیانەی کە لاسایی دەگوازێتەوە، ئێمە شاھیدی ئەوەین کە لەسەردەمی سەرھەڵدانی بونیادگەری وەکو تیۆرێک بۆ فراوانکردنی تێگەیشتن لە ئەدەب وەکو فەزایەکی کراوەتر لە کایەکانی تر، ھەروەھا فراوانکردنیڕەخنە بوو لەو ئەدەبەی کە بەبێ ئاگاھیلاسایی کەرەوە بوو. ھەروەھا بزووتنەوەیەکی فکری بوو لە بوارەکانی ئەنترۆپۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیا و مێژوو بە گشتی، لەوێشەوە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ زمان، کە مەبەستە ھەرە ئاشناکەیلێکۆڵینەوە بوو لە سیستمی دەلالی بۆ ئەدەب، واتە لە بەکارھێنانی موفرەدەیەک، مانایەک ھەبێت، وەکوو ئەوەی جاک لاکان باسی دەکات، سەرەنجامیش تێگەیشتنێک درووست بوو کەڕۆڵی ئەدەب تەنھا لەوەدا قەتیس نەکرێت، خوێنەرڕازی بکرێت بە چێژ وەرگرتن لە دەق، ئەمە وەکو تێرم،یان مانایەک بێت بۆ بەرھەمھێنانی دەق، بەڵکوو مەبەستێک بێت لە واتایەک کە بایەخێک بە توانایخوێنەر بدات و لەوێشەوە پەیوەستگەرایی بە خوێنەر بدات و دانەر موحاسەبە بکات لەسەر ستایل و ئامانجی دەق. بەڵام سەرەنجام من بۆ خۆم نەمبینیوە و نەمخوێندۆتەوە دەقێک بە تیۆریان بەرمەبنای تیۆرێکی دیاریکراو خوێنرابێتەوە،یانڕەخنەکاری تیاکرابێت، لەھەموو حاڵەتێکدا دونیای ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردی خاڵییە لەم بابەتە زانستییە ئەدەبییە. مەگەر کڵێشەیەک نووسرابێتەوە بۆ دەقێکی بیانی و نووسەر و ڕەخنەگرە کوردەکەش پراکتیکی کردبێتە سەر دەقێکی کوردی، کە من دەتوانم دەیان نموونە وەکو ناو و وەکو تێکست باس بکەم، بۆیە کە دەیخوێنینەوەتەنھا بۆ جوانکردنی جامخانەی ئەدەبەو ھیچی تر.

(٣)

دوای ئەم سەردەمە مێژووییەیڕەخنە، ئیدی میتۆد گەشەی سەند و ڕەخنە بەجێگای ئەوەی وەکو تێرمێکی وشک بمێنێتەوە، بوو بەیەکێک لەئامرازەکانی فشار بۆ سەر کەسانی کورتبین و چوارچێوەدار لە فەزای ئەدەبیدا کە بووە کایەیەکی فراوان، ئەویش خوێندنەوەی دەقە لەبریڕەخنە لە دەق، ھەرئەمەیە کە ماناش لەفاکتە کۆمەڵایەتییەکانی نێو ئەدەب کەوتە بەرڕەخنەی جددی،یان خوێندنەوەی ھەڵوەشاندنەوەگەرایی.

بەپێیڕەخنەگرە ھاوچەرخەکان بێت کە نموونەی سێ جور ڕەخنەمان بۆ لەیەکتر جودا دەکەنەوە، لەئاستیڕەخنەییدا مانا گرینگییەکی بەرفراوانی ھەیە، چونکە ئەدەب بەگشتی بەدوای مانادا دەگەڕێت، بەتایبەت ئەدەبی گەلانیڕەسەن کە کاریگەری لەسەر نەتەوە و گەلانی دیکەدا ھەیە، بۆنموونە کاریگەری ئەدەبی عەرەبی لەسەر فارس و کورد، ئەدەبی ئینگلیزی لەسەر فەرانسی و ئەوانی تر، بەڵام ھەموو ئەو ئەدەبە جیاوازانە لەڕووی زمانەوە،نەیانتوانی مەسەلەی کاریگەری زمان و داستان و تێگەیشتن بۆ ئەدەبڕزگاریان بێت و خۆیانیەکلایی بکەنەوە.

جیاکردنەوەی بابەت و تیۆریڕەخنەیی وەکو سۆبژێکتێکی ماتماتیکی و کۆکردنەوەی مانا، لەنێو دونیای ئەدەبیاتی کوردیدا نەک ھەر کاری پێنەکراوە و نەبۆتە تێگەیشتنی فیکری بۆ دەقی ئەدەبی، ھەروەھا نە لەکردارەوە تووشی پەرچەکردار بووە و نە ھەڵوێستێکیڕەخنەگرانەی ھەبووە لەبەرامبەر فەوزای تێکستی ئەدەبی کە من ئەم مەسەلەیە بەدەستێکی سیاسی دەزانم

جیاکردنەوەی بابەت و تیۆریڕەخنەیی وەکو سۆبژێکتێکی ماتماتیکی و کۆکردنەوەی مانا، لەنێو دونیای ئەدەبیاتی کوردیدا نەک ھەر کاری پێنەکراوە و نەبۆتە تێگەیشتنی فیکری بۆ دەقی ئەدەبی، ھەروەھا نە لەکردارەوە تووشی پەرچەکردار بووە و نە ھەڵوێستێکیڕەخنەگرانەی ھەبووە لەبەرامبەر فەوزای تێکستی ئەدەبی کە من ئەم مەسەلەیە بەدەستێکی سیاسی دەزانم و لێرە بواری ئەوەم نییە قسەی زۆر لەسەر بکەم، بۆیە بەپێچەوانەوەڕەخنە لەنێو ئەدەبیاتی کوردیدا بەدوای دۆزینەوەی جیھان لەنێو مانا و گۆڕینی تێکست بۆ مانایەکی دیکە نەگەڕاوە، چونکە نەڕەخنەگر بوونە و نە خوێنەری دەق، بەڵکو بەھەمان شێوەی پێشوو دابەشی سەر سێ جۆری جیاواز لەیەکتر کراوە کە دوورە لەم تێگەیشتنەی لەسەرەوە باسمان کرد، ئێستا دێینە سەر نموونەکانیڕەخنە:

نموونەی یەکەم: ڕەخنە لێرەدا بەو مانایە دێت کە دەقی کوردی لەژێر کاریگەریڕەخنە لدونیای عەرەبیدا ھاتۆتە ئاراوە، ئەویش ستایلی بە گواستنەوەی سروشت واتە (انگباعیە) کاریگەرە، ئەوەی کە ھەموو شتێک لەچێژدا کۆدەکاتەوە،یان پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و مەحسوبیەت زاڵە بەسەر دەقەڕەخنەییەکەدا، لەنێو عەرەبدا نموونەی (سەید قوتبمان) لەبەردەستە کە لەسەر کارەکانی (نەجیب مەحفوز) نووسیویەتی، ھەروەھا (محەمەد مەندور) کە قوتابی (تەھا حوسێن) بوو، بەبیانوی ئاشکراکردنی دەلالەتی زمانەوانییەوە، قسەیان لەسەر کارەکان دەکرد، من ئەم بابەتانەم لە فکری ئەدەبیاتی عەرەبیدا خوێندۆتەوە.

ئەو خوێندنەوانەی کە بۆ ھەندێ تێکستی شیعری و ڕۆمانی کوردی کراوە لەلایەن خوێنەرە کوردەکانەوە، ھیچ پێوەرێکی ئەدەبی و فکری نایانگرێتەوە، چونکە ئەسڵەن کورد خاوەنی فەزایەکی کراوەی فیکری نییە، تاکو ڕەخنە قبوڵ بکات، یان لانیکەم زەمینە خۆش بکات ڕەخنە لەدەقێک بگیرێت بەبێ ھیچ بیانوویەک و تەنھا لەپێناو ئەدەب بێت.

وەکو ڕوون بۆتەوە کەڕەخنە لەگەڵ چەمکی خوێندنەوەدا تێکەڵ کراون، ئەمە لەکاتێکدا کێشەی ئەدەب و ڕوشنبیریی کوردی کە بۆشاییە، ئەوەیە کە خاڵییە لەڕەخنە و خوێندنەوەی جددی بۆ تێکست، چونکە ئەدیبی کورد قبوڵیڕەخنە و خوێندنەوەی تێکست ناکات بەمیتۆدە جیاوازەکانی دوای ھاتنی چەمکی مۆدێرنە بۆ نێو ئەدەبیات، بەتایبەتی میتۆدی ھەڵوەشاندنەوەگەرایی، لەکاتێکدا مۆدێرنە خۆی ھاوردەیەکی ئاڵۆز و مەترسیدار بوو بۆ نەتەوە بێ چەمک و دور لە فیکرەکانی وەکو کۆمەڵگەڕۆژھەڵاتییەکان و بەتایبەتی کورد.

نموونەی دووەم: ئەوڕەخنەیەیە کە لەدونیایڕۆژئاواییەوە ھاتووە و ئەدیبی کورد کاری پێدەکات، ئەویش خوێندنەوەی تێکستە بەپێی میتۆد و لەوانەش بونیادگەری کە شێوەیەکە لە شڕۆڤەکردن بەوێنەی بیرکاریانە و ئەندازەییانە بۆ زمان، بەو پێیەی کە بوونی تێکست خۆی وەڵامی پێدراوە تیۆرییەکانە، مەبەستم لە تێکست بونیادی ئەو چیرۆک و داستان و حەقایەت و شیعرانەیە کە نەنووسراونەتەوە، لەحاڵێکداڕەخنە تێڕوانینێکە لەو دەقانەی کەڕەنگدانەوەی سایکۆلۆژیایان شوناسیڕاستەقینەی دەقنووسە. کەچی پێچەوانەکەیڕاستە کە ئەلیوت گوتوویەتی(شیعر دەربڕینیسۆز نییە، بەڵکوڕاکردنە لەسۆز).

نموونەی سێھەم: لەوێدایە کە بەنێو تێکستدا بەدوای ئیستاتیکادا دەگەڕێ بەبێ لەبەرچاوگرتنی فەزای فیکری خودی دەقنووس، بەبێ شیکاری بۆ (چی گوتن) کە لەگوتاردا دەرکەوێت، ئایا ئەو دەقانەی کورد ھەیەتی خود نووسینەوەیە،یان بەپێچەوانەوە. لەحاڵێکدا ئەم تێگەیشتنەش کە ناوی نراوە خود نووسینەوە، لەزۆربەی تێکستەکاندا دیار نییە و بانگەشەی ئەوەی بۆکراوە، ئەمە بەنیسبەت ئەدەبێک کە ناوی ئەدەبی ژنانی لێنراوە وێرانترە، چونکە خود نووسینەوە ئەو تێگەیشتنەی لەلای ژنان درووستکردووە کە لەجیاتی خودێتی خۆیان، نمایشکاری جەستەی خۆیان بن و سێکسیان نووسیوەتەوە، وەکو کاڵایەک بن، یان وەکوڕیسک کردن لەو سانسۆرەی کەڕێگە لە بەکاڵابوونی دەگرێت لە ئاستی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و ورووژاندنی پیاو، چونکە پیاو وەکوڕەگەزێکی جیاواز لەگەڵ ژن، بەو شێوەیە تەماشای ئەو جۆرە خود نووسینەوەیە دەکات، بەوپێیەی کە کۆدیئەو نووسینانە لەوێوە ئاشکرا دەبێت، ئەمەش لەچەپاندنی کۆمەڵگەوە سەرچاوەی گرتووە کە ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی سێکسەوە نییە بۆ ھەردووڕەگەزەکە. بۆیە کاتێک واتای ئەو نووسینەوانە دەبێتە مایەیڕاکێشانی خوێنەر لەرێگەی جەستەوە،ڕوونتر بڵێم ئەو نووسینانەی کە بەزمانێک ئاراستەی پیاو کراوە و لە وێنەی سێکسی بەولاوە ھیچی تر نیین و ناچنە خانەی داھێنانەوە، بۆیەش جگە لەپیاوان لەدونیای ئەدەبدا، ژن نییە بەدەقی ژنێکی دیکە سەرسام بێت و خوێندنەوە بۆ دەقەکە بکات، ئەمە جگەلەوەی کە تەنھا پیاو لەئەدەبی کوردیدا خوێنەری دەقە بەمانا تیۆرییەکەی، ئەم فەزایەش کارێکی وەھای کردووە کە دەقی کوردی چ شیعر و چ ڕۆمان و چ چیرۆک و ھتد مانایەکی نوێمان پێنەبەخشێ،یان لانیکەم نەتوانێڕیسک بکات و دوور بکەوێتەوە لەدەقی بیانی،یان ئەدەبی دراوسێکانی دونیای ئەدەبیاتی کوردی وەکو فەڕوغ فروخزادی فارس، یان (غادە سەمان و ئەحلام موستەغانمی و لەیلا عوسمان) ژنەڕۆماننوسی عەرەبن، چونکە ئێستا ژنگەلێکی دیکەی داھێنەر لەدونیای ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسیدا دەرکەوتوون، دەرکەوتنی ژنانی ئەدیبیش دوو بەشن، بەشێکیان ئەوانەن کە خۆڕسکن و بەتوانای خۆیان داھێنانیان کرد وەکو (نازک ئەلملائیکە)، ئەوانی دیکەش ئەستێرەی درۆزنن کە لەبەر تیشکی میدیای سیاسەت و دەسەڵات دەبن بەناو، چونکە تواناکەیان ئاسایی و سنووردارن و ھەندێکجار لە دەقەکانیاندا دەردەکەوێ. بەھەرحاڵ چونکە کورد کۆپی عەرەبە و ئەوانیش لەنێو سیستم نەژیاون، بۆیە ھەم دەرکەوتەیەکی نوێ نابینرێت، ھەمڕەخنەگرەکانی ناتوانن ڕەخنە وەکو کردەیەکی فیکری و ئەدەبی فەزاکە وەربگرن، ئەمە دەردەسەرییەکەی فەزای بیرکردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیەیە بەڕۆشنبیر و سیاسی و خەڵکی عەوامییەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سمکۆ محەمەد

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک