| 
			 
			١٩\٥\٢٠١٢ 
			
			رەخنە و سەرنجێک 
			بۆ دوو کەمپینی داکۆکیی لە ئازادیی. 
			
			  
			
			قادر نادر        
			 
			
			  
			
			خۆپیشاندانەکەی ٨ی ئەم مانگە لەشاری هەولیر 
			، کاردانەوەی جیاوازی لێ هاتە ئاراوە ، کەلێرەدا ووشەکان لەسەر سیناریۆ 
			و کاتی خۆپیشاندان و شیوازی توندوتیژی خۆپیشاندەران ناکەینە باس 
			وناوەرۆکی ئەم چەند دێرە. بەئاستی ئەوەی دەمەوێت قسە لەسەر کاردانەوەی 
			هەموو ئەو دەنگە ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستانە بکەین کەهەوڵی پێشگرتنی 
			پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین لە دەرەنجامی ئەو 
			خۆپیشاندانەوە دەکەن. 
			 
			ئازادی و مافی مرۆڤ بەپێێ جارنامەی مافی مرۆڤ، ناتوانرێ لەلایەن هیچ 
			ناوەندێکی سیاسی و مرۆیی و ئایدیەلۆجیەوە ، بەئارەزویی خۆی پۆلێن ڕێژی 
			بکات و بەندێک لەبەندەکانی وەربگریت ، ئەوانی تر دەربکات ، یان 
			بەپێوەری بەرنامەی پارت و ناسین و ناسراوی نوسەرو کەسایەتیەکە مامەلە 
			بات . بەداخەوە لەماوەی رابردوو چ لەلایەن میدیای ئەهلی و ئۆپزسیۆنەوە 
			کەدوومینبەری گرنگن ، تارادەیەک بەو هاوکیشەیە لەداکۆکی لەمافی مرۆڤ و 
			ئازادی رادەرىڕینی چالاکوانە مەدەنیەکان لەگەڵ سەرنوسەرو 
			ڕۆژنامەنوسەکانی خۆیان بەیەک هاوسەنگ مامەڵە و داکۆکی لێ نەکرد؟  
			 
			لەدوای خۆپیشاندانەکە ی ٨ی مای ، سێ کەمپین بۆ داکۆکی لەئازادی 
			ڕادەڕبرین دەستی بەکار کردوە ، دوانیان کەسانی هەلگری چەپ ، سەرپەرشتی 
			کەمپینەکە دەکەن ، بەداخەوە بەهەناسەیەکی ئایدیەلۆجی چەپانە 
			کەمپینەکەیان دەخولیتەوە . ئەوان هەموو داخوازیەکەیان لەیەک خالدا 
			چرکردۆتەوە کەپەرلەمان ئەو یاسایە دەرنەکات ( بەناوی سوکایەتی 
			بەپیرۆزیەوە سزای خەلک بدرێت ) کەئیسلامیەکان وەک پێشنیاز بۆ پەرلەمانی 
			ناردوە ، راستە ئەم پێشنیازە مەترسیدار و دژی بەندەکانی جارنامەی مافی 
			مرۆڤە ،دەبێت پێشی بگرین و رسوا ی بکەین . بەلام لەتەک ئەمەش ناکریت تۆ 
			کەسیکی چەپ بی و خۆت پی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بزانی ، قسە لەسەر ئازارو 
			ئەشکەنجە و فراندنی خەلك بەنیوەشەو نەکەی بائەو کەسانە هاوڕای 
			بیروبۆچون یان دژیشت بن ! ؟ ئەمە ناراستگۆیی و نەخوێنەوارێتیە بەرامبەر 
			خەبات بۆداکۆکی لەئازادی سیاسی و بیروڕا؟  
			
			 
			مرۆڤێک خۆی پی داکۆکیکەری ئازادی و مافی مرۆڤ بیت دەبێت وەک ئیلهام و 
			قوتابخانە سەیری ڕێکخراوێکی وەک ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال بکات، کاتێک 
			کەدژ بەلەسیدارەی سەدام و عەلی حەسەن مەجید و ئەشکەنجەی ئەندامانی 
			قاعیدە وەستایەوە و ئیدانەی کرد. ئەمەیان بۆ داکۆکی لەبەعس و قاعیدە 
			نەکرد ، بەئاستی ئەوەی ئەوان داکۆکی لەبەرنامەی خۆیان دەکەن ؟ بۆیە 
			گرتن و ڕفاندن و ئەشکەنجەی خۆپشاندەران ئەگەر ئیسلامیش بن ئەوا دەبێت 
			مرۆڤی ئازادیخواز ئیدانەی بکات کەبەداخەوە هەردوو کەمپینەکەبەدیریکێش 
			باسیان نەکردوە .، رەنگبێت تیایان داهەبێت دلخۆشێش بێت بەئازاردانیان . 
			کەلێرەدا نمونەیەکی هەلەی خۆم دەهێنمەوە ، سالی ١٩٩٣ یەکیتی گورزێکی 
			جەرگبڕی لەبزوتنەوەی ئیسلامی دا ، زۆربەی چەپەکانی کوردستان لەهەولیر 
			دلخٶس بوین ، بەلام سالێکی تێنەپەراند ئەمە بووە کەلتوور ، یەک لەدوای 
			یەک ئەوانیش خرانە ناو هەمان میتۆدەوە ئیتر لە تیرۆرەوە بۆ داخستنی 
			بارەگا رەفتاریان لەگەڵ کردن.  
			
			  
			
			
											
											ماڵپهڕی قادر نادر  
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |