په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠١٨

رەخنەیەکی زۆر لە کۆبونەوەی نێوان ئەردوگان و یەکێتیی ئەوروپا گیرا!

 

پشکۆ ئەمین      


سەرۆکی بۆڵگاریا Boyko Borissov سەرۆکی یەکیەتی ئەوروپای ئەم دەورەیە کە لە شاری ڤارنای بولگاریا میوانداری کۆبونەوەیەکی گرنگی نیوان یەکێتیی ئەوروپا و تورکیای کرد، بەخیرهاتنی میوانەکانی کرد بۆ ولاتەکەی و خواردنیکی شاهانەی سەردەمی مەلیکەکانی بولگاریای بەمیوانەکان ئامادەکردبوو، میوانەکان بریتیبوون لە Jean -Claude Juncker - و Donald Tusk هەروەها سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان، خاوەن مال هیوای خواست کە کۆبنەوە کە هەنگاوێک بێت بۆ هاتنە ناوەوی تورکیا بۆ ناو یەکیەتی ئەوروپا،پاشان داوای لێبووردنی کرد کە خۆی نەیتوانی بە تەواوی بەشداری کۆبونەوەکان بکات بە هۆی ئازای گەدەیەوە!


ئەم کۆبونەوەیە رەخەنەیەکی زۆری لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە لێگیرا چونکە تیایدا یەکیەتی ئەوروپا دوو روی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە ئەردۆگان. لە کاتێکدا ئەردۆگان سیاسەتیکی نا دروست و نادیموکراتیانە پیادەدەکات وەک لای هەموان ئاشکرایە ، هەر بۆیە یەکیەتی ئەوروپا پێش کۆبونەوەکە لیستێکی گەورە و دورو درێژی ناردە تورکیا لیستێک پرلەگلەی وگازندە و رەخنە و داواکاری لەتورکیا! دەربارەی شەری نیوان یونان و قوربس تورکیاو یونان مافی مرۆڤ ریگری کردنی تورکیا لەو کەشتیانەی کە لەکەناری جزیرەکانی قوبرصی یونانیدا بۆ گازی سروشتی دەگەرێن، وەکەشتی جەنگی تورکیا تەقەیان لەکەشتیەکی یونانی کردوبەمە سوپای یونان کەوتە حاڵەتی ئامادە باشی و خەریک بوو شەر هەڵگیرسێت لە نێوانیانداو لەکاتێکدا کە هەردوکیان ئەندامی ناتۆن!


ئەمە جگە لە دەستگیرکردنی دووسەربازی یونانی کەلە شەوێکی تاریکی بەفردا ریگەیان لی هەڵەبوەو بە هەڵە سنوری تورکیایان بەزاند بوو ،تورک بە ناوی سیخوریەوە دادگایان دەکات و تا ئێستاش زیندانین!


دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە تورکیادا بەناوی تیرۆرو پشتگیری کردن لە تیرۆر، هێشتنەوەیان بێدادگای کردین بۆماوەیەکی دورو دریژ لە زینداندا ،نەمانی ئازادی بیروبۆچون و رۆژنامەگەری و دەم داخستن بە رۆژنامە نوسان وزیندانی کردنیان بەناوی پشتگیری لەتیرۆر کێشەو پەلاماری سوریاو عەفرین ،هەوڵدانی ئەردوگان لەپاش کودەتاکەی ٢٠١٦وە بەکردنی تورکیا لە وڵاتێکی دیموکراس و خاوەن سەروەری یاساو مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین بەرەو دیکتاتوریەت وسەرکوت کردن و نەهیشتنی بنەماکانی دیومکراسیەت و گۆرینی تورکیا لەوڵاتیکی عیلمانیەوە بۆ ئیسلامیەکی ناسونالیستی توندرەو!


ئەمانە دانرابوون بۆ گڤت وگۆکردن لەسەریان ،دژ بە تورکیاو بونە ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپادا!!


بەڵام کاتێک کۆبونەوە کە کرا هەموو شتێک پێچەوانەبوەوە !!

میدیای ئەوروپی کۆمەڵێک رەخنەیان لەسەر کۆبونەوەکەی نێوان دوناڵد تاسک و طەیب ئەردوگان و جان کلود یونکەردا وبەسەرکەوتن بۆئەردوگان دایان نا!

جان کلود یونکەر سەرۆکی لیژنەی یەکیەتی ئەوروپا لەکۆبونەوەکەدا دەڵێت ،من رومانسیم ، وەک کۆنێک بیردەکەمەوەو هەربۆیە بیری کۆندەکەم ، هەڵگری بیری کۆنیشم، خەفەتبارم بۆ پەیوەندی نێوان یەکیەتی ئەوروپاو تورکیا ،من دژی ئەو بۆ چونە نەمەیوە نابەجێیەم کە دەڵێت،نابێت تورکیا ببێتە ئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا!


من دژی دانوستاننیم بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکیەتی ئەوروپا من گەرەنتی دەدەم بە جێ بەجێکردنی ئەو داواکاریانەی کە یەکیەتی ئەوروپا دەیدات بەتورکیا! بەڵام بۆ ئەمە دەبێت تورکیا پەیوەندی خۆی لەگەڵ یونان وقوبرصدا باش بکات و رێگری نەکات لەگەران بەدوای گازدا!

من دژی ئەو بۆچونەم کە سەرۆکی لیژنەی یەکیەتی ئەوروپا دونالد تاسک نیشانی دەدات ، کە یەکیەتی ئەوروپا تا ئێستاش دوو دڵە لە نەمان وجێ بەجێ نەکردنی یاسا لە تورکیادا، نا ئەوەی من لێی دەترسام ئەو لیستە دریژە بوو کە حازر کرابوو بۆ گفت وگۆ کردن کە هۆکانی راگەیاندن لەسەری دەدوان، کە کۆبونەوە کە لە سەر ئەمە دەدوێت !

ئەردوگان لەکۆبونەوەکەدا دەڵێت تورکیا وڵاتێکی دیموکراسەو تیایدا یاسا سەروەرو مافی مرۆڤ پارێزراوەو ئازادی رادەربرین هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە سا ڵێک و نیوە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکیەتی ئەوروپادا خراپە بەڵام هەوڵی باشترکردن و نەهێشتنی ناکۆکیەکان دەدەین و بەهیواین ببینە ئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا

دۆنالد تاسک کە لەگەڵ ئەردوگاندا پێکەوە بەشداربوون لە کۆنفرانسیکی رۆژ نامەوانیدا ، ووتی پاش دوو کاتژمیر و نیو لەکۆبونە، گەرلەمن بپرسن ئایا هیچ ریکەوتنێک ئیمزاکرا یان کۆمپرومسێک دۆزرایەوە ودانرا بۆ بە ئەندام بونی تورکیا لە یەکیەتی ئەوروپادا دەڵێم نەخێر ! چونکە تورکیا ئێستا نە وڵاتێکی دیموکراسەو نە مافی مرۆڤ تیایدا سەرەرە نە کار بەیاسا دەکرێت !!

ئەم کۆبونەویە وئەم دووبۆچونە جیاوازە پیکەنیناویە میدیای هینایە رەخنەگرتن ، ئاخر دوو نوێنەری یەکەتی ئەوروپا کە هەریەکەیان بە شێوەیەک دەدوێن جیاواز لەویتر جیگەی پیکەنینوسەرسورمانە ،ئەمەدەری دەخات کە جان کلود یونکەر وەک خۆی دەڵێت پیربوەو توانای بەرەنگاربونەوەی نەماوە، دۆنالد تاسکیش بەرامبەربە ئەردوگانی سەرکەوت و دیکتاتۆر تەنها مایەوە، هەر بۆیە کۆبونەوکە بەسەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەسکەوتی باشی لەباتی سەرزەنشت بۆئەردوگان دەستنیشانکرا!!


هەندیک لە رۆژنامەکان وەها باسیان لەکۆبونەوەکە کرد:

دی پرێسەی نەمساوی رەخنە لەو باوەش پیاکردنی یونکەر دەگرێت کە بە ئەردوگانیا کرد ودەڵێت ،گەر تەماشای ئەورپا بکەیت بەلاتەوە قورس نەبێت کە سەریان لە وتارەکەی کلۆد یونکەر سوربمێنێت ! بێگومان سەهۆل بەندانی نێوان یەکیەتی ئەروپاو تورکیا، تاوان لە ئەوروپیەکان نیە، رۆژنامەکە رەخنە لە وتارەکەی یونکەر دەگرێت ودەڵێت وتاریکی زمانەوانیانەی بێ مستەواو بێشەرم و پیکەنیناوی بوو!!

پولتیک گۆڤاری رامیاری دونیا ،دەڵێت ئەردوگان هەمووشتێکی بە دەستهێنا ئەوەی ئەو دەیویست!


ئەمیش رەخنە دەگرێت لە نەتیجەی کۆبونەوەکەو بەسەرکەوتن و بەخۆشی بۆ تورکیا ناویدەبات!


دەڵێت ئەردوگان تەنها شتێکی لە ئەوروپا دەوێت ئەویش گەشەدانە بەئابوریەکەی تورکیا ئەمەی لە سەر ئەوروپایە و بەوەوە پەیوەستە!!


سەرۆکە ئەوروپیەکانیش تەنها کێشەیان نەهاتنی پەناهیندەیە، چۆن رێگریان لێبکرێت ، بەهەرچی نرخێکبێت ،هێشتنەوەی رێکەوتنەکە لەگەڵ تورکیادا ،بۆیە بەزوترین کات ٣ملیار یورۆ دەخەنە سەرخەزینەی تورکیا ، بەمەش ئەردوگان ئەوەی دەیوسیت پێی گەیشت!

هارسی ئیسرائیلی پێش کۆبونەوەکە وتی ،هیچ هۆیەک نیە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش نیە لەنێوان ئەوروپاو تورکیادا، هۆکانی راگەیاندنی تری ئیسرائیلی نوسیبویان ، هیچ هۆیەک نیە کە ئەوروپا هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی باشبدات لەگەڵ تورکیادا ،هەربۆیە کە تورکیا و ئەوروپا لە گەڵ بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانیاندا نارۆن بەڵکوو بە پێچەوانەوە ،تورکیا وا دادەنێت کە رۆژئاوا هۆی نائارامیە بۆ تورکیا.

دیلی سەباحی تورکی دەڵێت ئەورپا راست نەبوو لەگەل بەڵێنەکانی، روداوەکان جیاوازین ئەمڕۆ، ئیلنور سیفک دەڵێت ئەوروپیەکان راستگۆ نەبوون لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی دابویان بەتورکیا، هێشتا کێڵگەی ئەڵغامی سیاسی دانراوە!

بێگومان ئەردوگان ئێستا پاش سەرکەوتنەکانی لە ئەفرین لە رووی بەهێزیەوە قسە دەکات و داوا دەکات وخۆی دەسەپێنێت!
_______________________
لە رۆژنامەکانی ئەڵمانیاوە وەرگیراون.

 

 

pshko.Amin@hotmail.de

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک