٣\٢\٢٠١١
رێزگرتن
له ژن و عه‌قڵی ده‌ره‌کی.. به سووک ته‌ماشاکردنی خۆمان و ژنه‌کانمان.

نووسینی: دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دیارده‌ی خۆ به بچووک زانین و ڕێزلێنان له
پیاوان و ژنانی رۆژئاوا بڵاوبووه‌ته‌وه، له ئامریکاوه تا یابان و
ێینیه‌کان، له‌وێشه‌وه تا ده‌گاته فارنسا و ئنگلته‌ره و هۆڵنده و
ئه‌وانیتر، په‌خشکرندێک نابینرێت له په‌خشه‌کانی ڕۆژنامه‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی
بینین و بیستن و گوێلێبوونی میسری که شکۆمه‌ندی و گه‌وره‌یی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ئه‌و ده‌ره‌کیانه(بێگانه)، هه‌ڵبه‌ت باس له گرێی ده‌رونی ناکه‌م
به‌رامبه‌ر به (خواجه) که له سه‌رده‌می کۆندا له سایه‌ی
کۆلۆنیالیزمی کۆنه‌وه ده‌رکه‌وتبوو، به‌ڵکو گرێیه‌کی نوێ هاتۆته
ئاراوه له سایه‌یی ئه‌و کرانه‌وه‌یه به ڕووی شتومه‌کی بێگانه‌کاندا
که هه‌موو بازاڕه‌کانی داگیرکردووه، له شتومه‌که ناسک و نایه‌به‌کانی
ێینی و ئامریکاییه‌وه ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته هه‌ندێک ورده‌واڵه و
شتومه‌کی خواردن وه‌ک چه‌ره‌ساتی ئه‌وروپی و ئامریکی.
کاتێک له قه‌سابخانه‌که‌ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 1981 دا گیراین و گه‌یه‌ندراینه
به‌ندیخانه، هیچ جۆره لێپرسینه‌وه و داداگییه‌ک نه‌بوو، تانکه سه‌ربازیه
پۆلیسیه‌کان هاتن و بردمیان بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنان، له‌و قسانه‌ی که
بڵاوده‌بوونه‌وه له نێوان به‌ندکراوه‌کاندا، له یه‌کێک له به‌ندکراوه‌کانم
بیست که تاوانکه‌م ئه‌و بابه‌ته‌م بوو که پێش گرتنم بڵاومکردبووه‌وه
و تیایدا ئه‌م ڕسته‌یه هاتبووه: (کاتێک دابه‌زیم له فرۆکه‌خانه‌ی
قاهره سه‌رمسوڕما که ناوی کۆمپانیایه‌کی بێگانم بینی له‌سه‌ر پشتی
کرێکاره که‌ناسه میسریه‌کان نووسرابوو، تۆ بڵێی له تواناماندا نه‌بێت
خۆمان ژینگه‌ی خۆمان پاکبکه‌ینه‌وه؟! وامانلێهاتووه که هه‌موو شت ته‌نانه‌ت
گسک و تفاقی پاکردنه‌وه و تاده‌گات به نان و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و
فولی چه‌ور هاورده‌بکه‌ین؟!).
یه‌کێک له به‌ندیوانه‌کان(سجان) به گوێم‌دا چپاندی.. (سادات) قسه‌که‌ی
تۆی خوێندۆته‌وه و فه‌رمانی کردوه بیهێنن، فرێیده‌نه به‌ندیخانه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌گه‌کاندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ مردنم بوو، به‌ڵام من بڕوام
وابوو که بۆ هه‌میشه ده‌ژیم، ئه‌م بڕوایه‌م له کوێوه هاتبوو؟ ڕه‌نگه
له قسه‌ی دایکمه‌وه هاتبێت که له منداڵیمدا ده‌یوت" نوال فڕێبده‌ینه
ناو ئاگره‌وه به سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه" تێکشکانه یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی وڵاته‌که‌مان بێباوه‌ڕی و ڕه‌شبینی دروستکردوه لای تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له هۆکاری تێشکانه‌کان
بێباوڕبوونه هه‌ر له منداڵیه‌وه، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌که که ده‌چێته
عه‌قڵی منداڵانه‌وه که به ترس له مردن په‌روه‌رده ده‌کرێن، وه‌ک
به‌رخ له‌سه‌ر ئاگر ده‌سوتێنرێن، ترس و ملکه‌چکردن و هاواداریی و لایه‌نداری
بۆ ده‌سه‌ڵات چ له‌ماڵ دا چ بۆ ده‌وڵه‌ت وه‌ک یه‌ک وایه، له سه‌ده‌ی
بیستدا ده‌سته‌واژه‌ی"خزمایه‌تی، یا‌ن که‌سایه‌تی" جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی"
کۆیلایه‌تی" سه‌ده‌ی نۆزده‌ی گرته‌وه، له‌م سه‌ده‌یه‌شدا، سه‌ده‌ی
بیستویه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی "لایه‌ندارێتی"(ڕنتماء) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی"
خزمایه‌تی، یا‌ن که‌سایه‌تی " گرتووته‌وه، له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا
سیسته‌می حوکمڕان داهێنانده‌کات له به‌کارهێنانی ووشه و ده‌سته‌واژه
جوانه‌کاندا بۆ داپۆشینی ناشیرینی و تاوانه‌کانی خۆیان، زۆر هۆکار هه‌یه
که ده‌بێته ته‌گه‌ره له به‌رده‌م عه‌قڵدا بۆ داهێنان و له‌زۆر
بواره‌کاندا، که یه‌کێکیان ترسه له یاخیبوون به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی
ناو ماڵ و ده‌وڵه‌ت، عه‌قڵی ئه‌وروپیش نه‌یتوانی داهێنان بکات له
زانست و هونه‌ردا تا ڕزگاری نه‌بوو له ترس، یه‌که‌میان ترسه له
داپلۆسینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسسی و دینی، ئه‌ورپا جه‌نگێکی خوێناوی
درێژخایه‌نیان به‌رپاکرد دژ به ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی که که‌نیسه نوێنه‌رایه‌تی
ده‌کردن، فیوداڵیه‌ت و که‌نیسه پێکه‌وه تێکشاکان و له‌جێگه‌یاندا
ئاسۆی عه‌قڵێکی داهێنه‌ر ده‌رکه‌وت، که‌ماسیی عه‌قڵی میسر و (عاره‌ب به
گشتی) له داهێناندا له بواری زانست‌دا له سه‌ده‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا
ئاشکرایه، ئێمه و عه‌قڵی ئێمه به‌شداری نه‌کردووه له داهێنانه‌کانی
دامه‌زراندنی ئاشه‌کاره‌بایه‌کان و دروستکردنی فرۆکه و یا‌ن زانستی
جینات و زانستی ئه‌لکترۆنیات و ته‌له‌فزوێن و مۆبایلدا، یا‌ن له زانسته‌کانی
گه‌شه‌و گه‌وره‌بوونه‌کانی گه‌ردوندا و له ئه‌نرجیه‌کانی ئه‌تۆم و شه‌پۆله‌کانی
خانه‌کانی ناو مێشک و بیرکردنه‌وه‌کانمان که جوڵه‌کانی جه‌سته‌مان هه‌ڵدسوڕێنێت
و کۆنترۆڵیان ده‌کات، ئه‌م زانستانه وه‌ک شتگه‌لێکی سه‌یر ده‌رده‌که‌ون
لامان و به گه‌وره‌یی و توانایه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر
ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ گاڵته‌کردن به خۆمان و خۆ به بچووک سه‌یرکردن به‌رامبه‌ر
به خاوه‌نی ئه‌م زانستانه، هه‌ندێک که‌س له وڵاتانی ئێمه هه‌موو
شته‌کانی ناو ڕۆژنامه ئه‌ورپیه‌کان و ئامریکا ده‌گوێزنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی
عه‌قڵی خۆیان به‌کاربهێنن، عه‌قڵی ئێمه خۆی خۆی فێرناکات و خۆی خۆی به‌کار
ناهێنێت، چوونکه له منداڵیه‌وه فێری ئه‌وه کراوین که عه‌قڵی ئێمه
که‌ماسیی هه‌یه به سروشت ناتوانێت هیچ دروستبکات. ووشه‌ی دروستکردن
ده‌مانترسێنێت، چوونکه ئێمه وا فێرکراوین که ئه‌وه هه‌ر بۆ خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه
و کاری ئاده‌میزاد نیه، ووشه‌ی داهێنان دیسان ده‌مانترسێنێت، پیاوانی
عاره‌بی و میێری ڕێز له ژنه بێگانه‌کان ده‌گرن، به یه‌کسانی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵده‌کات، بڕوا به عه‌قڵی ده‌کات، ژنێکی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئامریکا له هه‌موو وڵاتانی عاره‌بی و وڵاته نه‌وتیه‌کاندا ڕێزێکی گه‌وره‌ی
لێده‌گیرێت که جلوبه‌رگی هاودامان و داپۆشینی ده‌موچاو په‌چه و عه‌بای
ڕه‌شیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر ژنانی خۆماندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا
که خانمانه قاچ له‌سه‌ر قاقچ داده‌نێت به‌رامبه‌ر به سه‌رۆک و
پاشاکانی ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی، که به‌شێک له ڕانیشی هه‌ڵماڵراوه، وه‌ک
کۆندۆلیزا ڕایس و مادلین ئۆلبرایت، پاشا‌و سه‌رۆکه عاره‌بیه‌کان به
زۆر ئه‌ده‌به‌وه به‌رامبه‌ریان داده‌نیشن و به ده‌نگێکی نزم قسه ده‌که‌ن
و گوێش له قاقای پێکه‌نینه‌کانی ئه‌وان ده‌گرن، هه‌روه‌ک هیلاری
کلینتۆن ئه‌مه‌ی کرد له‌م ڕۆژانه‌دا. به زمانی گشتی عاره‌بی و میسری
به ژن ده‌ڵێن"مرە" ، له به‌ندیخانه‌کاندا فه‌رمانده‌ده‌ن که پیاوه‌کان
به خۆیان بڵێن "مرە" ، وه‌ک جۆرێک له ئه‌شکه‌نجه و خۆ به که‌مزانین،
ئه‌مه له لێدان و داخکردن به ئاگر قورستره بۆ پیاوان، یا‌ن وه‌ک
فووتێکردنی تایه‌ی لاستیک پیاوان هه‌ڵده‌ئاوسێنیت، یا‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ری
بکه‌یت به سه‌تڵێک ئاودا و تا هه‌ناسه‌ی لێده‌بڕێت.
ژنه نوسه‌ره بێگانه‌کان ڕێزدار و شکۆمه‌ندن له وڵاتی ئێمه‌دا، پێیان
ده‌ڵێن بیرمه‌ند یا‌ن فه‌یله‌سوف، ده‌سته‌بژێرانی وڵاتی ئێمه به‌خیلیان
پێده‌به‌ن، به‌وجۆره ژنه نووسه‌رێکی بێگانه که له‌م رۆژانه‌دا
وتارێکی ڕخنه‌گرانه‌ی به زمانی ئنگلیزی نووسی بوو له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی40% له‌و چه‌رته پاره‌یه‌ی که دانراوه بۆ زانکۆکانی زانسته
مرۆڤیه‌کان و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و شیعر، ئه‌م ژنه ناسک و نایه‌به
هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی که ڕێزی کۆلێژه‌کانی کیمیا و
پزیشکی و ئه‌ندازیاری ده‌گرێت و به‌ڵام به سووکی ته‌ماشای هونه‌ر و ئه‌ده‌ب
و شیعر و فه‌لسه‌فه ده‌کات، ئه‌م به‌رپه‌ره‌چدانه‌وه‌یه‌ی فێرکاریی که
حیزبی جمهوری له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا ده‌ستیپێکرد به سه‌رۆکایه‌تی
(رۆناڵد ڕیگن) له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه دواتر گوێزرایه‌وه بۆ
به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی ڕاستڕه‌وه‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات،
که کرانه‌وه و گه‌شه‌ی عه‌قڵ و کۆمه‌ڵگایه‌کی کرانه‌وه‌یان قه‌ده‌غه‌کرد،
ئه‌م ژنه که ئه‌م نووسین و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ده‌ربڕیوه به ژنێکی گه‌وره
و گران دانرێت له وڵاتی ئێمه‌دا.
له نیوسه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه، په‌رتوک و بابه‌تم بڵاوکردووه‌ته‌وه(
تا ئێستا له کتێبخانه‌کاندا هه‌ن) له‌سه‌ر پێویستی بوونی به‌ستنه‌وه
و به‌یه‌کگه‌یاندنی نێوان زانست و هونه‌ر له به‌رنامه‌ی فێرکارییدا،
وه له نێوان پزیشکیی و ئه‌ده‌ب و موسیکدا، وه له نێوان زانسته
سروشتیه‌کان(فیزیا،کیمیا، بایۆلۆژیی، شیکرایی) و نێوان زانسته مرۆڤییه‌کان(فه‌لسه‌فه،
مێژوو، ئه‌ده‌ب، هونه‌ری ته‌شکیلی، سه‌ما. موسیک، شانۆ، سینه‌ما)، که‌چی
ئه‌م نووسینانه‌ی من بایه‌جێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو وه‌ک نووسینی ئه‌و ژنه
بێگانه‌یه‌ی که ئاماژه‌م پێدا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نووسیوێتی.
له کۆلێژی پزیشکی(پێش ده‌رچوونم و دوای ده‌رچوونم) له نیوه‌ی سه‌ده‌ی
پێشودا، دژی جیابوونه‌وه‌ی پزیشکیی جه‌سته و پزیشکی ده‌رونی و وه‌رزشم
نووسیه‌وه، هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ی نێوان پزیشکی چاره‌سه‌ریی هه‌ناو
و نه‌شته‌رگه‌ریم نووسیه‌وه، دیسان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی پزیشکی
خۆپاراستن و ته‌ندروستی گشتی و پزیشکی شه‌رعیم نووسیه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه
من بووم که داوامکرد به خوێندنی فه‌لسه‌فه و موسیقا و ئه‌ده‌ب له
کۆلێژی پزیشکیدا، له پێناوی دروستبوونی مرۆڤێکی پزیشکی عه‌قڵ کراوه و
یژدانیدا، ته‌ماشاکردنی پیشه‌ی پزیشک وه‌ک کارێکی مرۆیی نه‌ک کارێکی
بازرگانیی بۆ دروستکردنی خانوبه‌ره‌و ته‌لارسازیی، که تۆمه‌تبارکرام
به هۆی ده‌سته‌بژێرێکی حکومڕانه‌وه به نه‌زان و کۆمۆنیست و ئاژاوه‌گێر
و په‌ڕگیر ناوبرام، به‌ڵام کاتێک نووسه‌رێکی بێگانه دوای نیو سه‌ده
له من ئه‌م بیرۆکانه ده‌نووسێت به بیرمه‌ند و گه‌وه‌ره ناوی ده‌به‌ن،
هه‌روه‌ها به سه‌رۆکێک که شایه‌نی ڕێزلێگرتنه ناوی ده‌به‌ن، گۆڤار و
ڕاگه‌یاندنه‌کان و رۆژنامه‌کان بۆ په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بۆ
سازده‌که‌ن بۆ وتووێژ کردن به هۆی ده‌سته‌بژێرێکه‌وه له وڵاته‌که‌ی
خۆماندا.
ماوه‌ی بیست ساڵه خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر بابه‌تێکی نوێ له
ژێر ناوی" داهێنان و یاخیبوون" که باس له نه‌هێشتنی جیاکاریه‌کان ده‌کات
له نێوان شته‌کاندا، یا‌ن به واتایه‌کی تر به‌ستنه‌وه‌ی زانست به
هونه‌ره‌وه، پزیشکی به ئه‌ده‌به‌وه، جه‌سته به عه‌قڵ و رۆح و کۆمه‌ڵگاوه،
مه‌ته‌ریالیزم به نامه‌ته‌ریالیزمه‌وه، بایۆلۆژیا به کیمیا و ئه‌ده‌ب
و موسیکه‌وه، سروشت به پاش سروشته‌وه، وه هه‌موو به‌ستنه‌وه
پێویستیه‌کانی تر بۆ زانستی پاشه‌رۆژ و تێگه‌یشتن له گه‌شه‌و په‌رسه‌ندی
گه‌ردون، ئه‌مه‌یه ڕێگه‌ی دروستکردنی عه‌قڵی کراوه‌ی مرۆڤ، که گه‌لی
ئازاد و داهێنه‌ر و یاخییبوو دروستده‌کات دژ به سیسته‌می سته‌مکار و
درۆ و دووڕوویی، که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ناو خێزان و ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت
فێلی لێبکات و بیترسێنێت.
____________________________________
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی (وتووێژی مۆدێرن)
http://www.ssrcaw.org/ar/show.art.asp?aid=234648
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|