به ناوی کوردستانی گه‌وره
''رێزم هه‌یه''، سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ''بێ رێزی'' :
ح.س.سۆران
زۆر جار له نووسراوه کوردیه‌کان دا ، ده‌بیبین کاتێک نووسه‌رێک گه‌ره‌کیه‌تی (ده‌یه‌وێ ) هه‌ڵ سه‌نگاندنێکی نه‌رێی ( ره‌خنه‌یه‌ک ) ، ئاڕاسته‌ی که‌سیکی دیکه بکا ، بوه به باو ، به له‌ته‌رسته (عیباره‌ت) ی " رێزم هه‌یه بۆ فیساره‌که‌س " یا " له‌ته‌ک ( له‌گه‌ڵ ) رێزم دا بۆ فیساره که‌س " ، نووسراوه‌که ده‌ست پێ ده‌کا . هه‌مو ده‌زانین که رێزگرتن له خه‌ڵک زۆر کرده‌وه‌یه‌کی شازه و وشه‌ی رێز ، بۆ خۆی وشه‌یه‌کی یه‌کجا زۆر پیرۆزه ، هه‌ر که‌س رێز له‌خه‌ڵک بگرێ در‌وشمی خاوه‌ن رێزی و ماقووڵی خۆیه‌تی . به‌ڵام نه‌ک رێز گرتنێکی کلیشه‌یی، سه‌رپۆرت و سه‌ر زاره‌کی ( نێو به‌تاڵ ) ، که ببێته پێشه‌کیه‌ک بۆ بێ رێزی و که‌ڕڕه و کوڕه هه‌ڵ دان له خه‌ڵک ، نه‌ک قسه‌یه‌ک بێ بۆش، وه‌ک هێندێک له دووکانداره‌کان ، که کاتێک ده‌چی شتێک بکڕێ ، چه‌ند جار ده‌ڵێن " تۆغا لێی گه‌ڕێ !" ، واته پاره مه‌ده ، که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا ، دوبه‌رابه‌ر به سه‌ر بایی شته‌که‌دا ده‌کێشن ، به گرانتر پێت ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر دو قڕان که‌متریان پێ بده‌ی ، ده‌نگت ده‌ده‌ن !!! . که‌س نیه بێژێ میرم " نه بڵێ تۆغا لێی گه‌رێ و نه شته‌که هێنده گران بفرۆشه " .
جا با بێمه‌وه سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌که : رووناکه که هه‌ڵ سه‌نگاندن ، راڤه و شڕۆڤه‌کردنی بابه‌ت زۆر کارێکی پێوسته . به‌ڵام نه‌ک هه‌وه‌ڵ به وشه‌ی "به‌ڕێزه‌وه و فڵان و فیسار "، ده‌ستی پێ بکه‌ین و له هه‌مان کات دا ، به ره‌سته و وشه‌گه‌لی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست ره‌خنه که بگرین و شرت شۆ له‌و که‌سه قوڕبه‌سه‌ره بسه‌نین . ده‌توانین مه‌به‌سته که‌ی خۆمان بگه‌یێنین ، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریه‌کی باش و به‌جێمان هه‌یه ده‌ری ببڕین و رێنوێنی بکه‌ین ، به‌ڵام به رسته‌گه‌لی زانستی ، شیاو ، جوان و پێکه‌وتو ، نه‌ک بۆ پاک کردنه‌وه‌ی کۆنه قین و خودای نه‌خواسته تاقم بازی و شتی وا .
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی که ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ی بۆ ئاڕاسته ده‌کرێ ، هه‌ر نه‌ڵێ "مریشکی من یه‌ک پێی هه‌یه " ، دڵی بێشێ و به بێ رێزی به‌ره‌و پیری ره‌خنه‌که بچێ ، به‌ڵکه سپاسی ئه‌و که‌سه بکا که رێنوێنی به‌که‌ڵکی کردوه و بوه‌ته هۆی ئه‌وه که له داهاتو دا ، بابه‌ته‌کانی باشتر بنوسێ یا کا‌ره هونه‌ریه‌کانی ، خاستر پێشکه‌ش بکا .
تێبینی : ئه‌م نووسراوه‌یه مه‌به‌ستێکی گشتیه ، سێره‌ی له که‌س نیه و به هیوام ببێته هۆی ئه‌وی که ره‌خنه‌کانمان ببنه هه‌ڵ سه‌نگاندنی لایه‌نی باش و ناباشی بابه‌ته‌کان و کا‌ره هۆنه‌ریه‌کان و دڵفراوانی مرۆڤگه‌لێک که کاره‌که‌یان به چه‌شنی دڵسۆزانه هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنرێ .
تێبینی : بۆیه هێندێک وشه‌م له زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی خستوه‌ته نێو ئه‌م نووسراوه‌یه ، که بۆ پیتاندنی زمانی کوردی ئه‌م کا‌ره به پێویست ده‌زانم و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زۆر وشه‌ی زاراوه گه‌لی دیکه هه‌یه ، له هی سۆرانی شیاو ترن ، بۆ وێنه وشه‌ی " له‌ته‌ک" زاراوه‌ی گۆرانی که زۆر جوانتره له وشه‌ی " له‌گه‌ڵ" ی زاراوه‌ی سۆرانی ، که مانای نه‌رێییشی هه‌یه .
تاران 21/1/27091
|