٢٢\٣\٢٠١٦
رێز له سێ
وێنەگری به‌شدار له پێشانگه‌ى وێنەگریی (شاريقه) ده‌گيرێ.
رێکان کەمال

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٩\٣\٢٠١٦
به بۆنه‌ى به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى به‌شداريكردن
له پێنجه‌مين پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (شاريقه)ى ئيماراتى عه‌ره‌بى
له بوارى وێنەگرییدا، (رێكخراوى كوردستان فۆتۆ) رێزلێنانيكى بۆ سێ ئه‌ندامى
به‌شدار و ده‌رچووى رێكخراوه‌كه له هوتێل (دارين پلازا)ى هه‌ولێر
ڕێكخرا.
وێنەگرەکان پێكهاتبوون هه‌ريه‌كه له (كارزان سيامه‌ند و عومه‌ر يوسف
و يوسف ره‌حيم), جێى باسه خه‌ڵات و رێزلێنانانى(شاريقه) ساڵانه له
لايه‌ن (يه‌كێتى فۆتۆگرافه‌رانى عه‌ره‌ب- نووسینگەی جێبەجێکردن) ئه‌نجام
ده‌درێ كه رێكخراوێكى نێونەتەوەییەه بنكه‌ى سه‌ره‌كیى له ئيماراتى
عه‌ره‌بيه, وێنەگر (كارزان سيامه‌ند)يش يه‌ك له‌و وێنەگرانە بوو
كه بۆ دووه‌م ساڵه له‌و پێشانگه‌يه‌دا تا قۆناغى كۆتايى ده‌روا,
ئه‌مساڵ به نۆ وێنه به‌شدارى كرد. له كۆتاييدا بڕوانامه‌ى ڕێزلێنان
به‌و سێ وێنەگرە به‌خشرا.
rekankemal@gmail.com
|