٢١\٧\٢٠٢١
ریفۆرم لە
ئیسلامدا!

قادر حوسێن
وەک ریفۆرمیستەکان کە باس لە ریفۆرمی ئاینی
دەکەن و دەیانەوێ ریفۆرم لە ئیسلامدا بکرێ، ھەندێک چەمک ھەیە پێویستیان
بە گۆڕين ھەیە، ھەروەھا دەبێ ریفۆرمەکە پرسی ئاشتەواییش لە بەرچاو بگرێ
و بە شێوەیەک بێ ھیچ ھزر و ئاراستە و ئاینێک نەخرێتە قەفەسی تۆمەتەوە،
بۆ نموونە بە بەکارھێنانی ئەم سێ چەمکەی خوارەوە، سێ گرووپی گەورەی
ئاینی خراونەتە سەنگەری دژەوە! بۆ ئاشتکردنەوە و دروستکردنەوەی متمانە
لەگەڵ گرووپە ھزرییەکانی تر دەبێ ئەم چەمکانە بە وردیی لە بەرچاو
بگیرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، وەک:
١-بە واژەی (اعوذبالله من الشيطان الرجيم) ئێزیدی تووڕە دەبێ!
٢-بە واژەی (غير المغضوب عليهم) نەسارە توورە دەبێ!
٣-بە واژەی (ولا الضالين) جوولەکە تووڕە دەبێ!
واتە رۆژی پێنج جار ھەریەک لەو سێ گرووپە لە لایەن ھەر تاکێکی
موسڵمانەوە دەکەونە بەر ھێرش و پەلامار دەدرێن!
چونکە ھەریەک لەم چەمکانە ھێرشە بۆ سەر یەکێک لەو گرووپانە و ھەمیشە
چاوەروان دەکرێ ئەوانیش کاردانەوەی نەرێنیان ھەبێت و ھەر ئەم جۆرە
چەمکانەشە بە درێژای زیاتر لە ١٤ سەدەیە ھێرش و پەلاماردانی یەکتر
بەردەوامی بووەو ھەیە و تا ئێستاش بە شێوەیەکی زانستیانە بیر لە
بنەبڕکردنی ئەم ناکۆکیانە نەکراوەتەوە و بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان
ھەمیشە پەنا براوەتە بەر شمشێرو ھەرکە شمشێریش کول بووە پارسەنگی ھێز
تێک چووەو لاینێک توشی شکستێکی گەورەو ماڵوێرانکەر بۆتەوە، وەک ئەوەی
لە جەنگی نێوان ئاینی ئیسلام و جوولەکەدا دەیبینین، یان ئەوەی ئێستا
پێی دەگوترێت جەنگی نێوان شارستانیەتەکان.
ئێستا بە ئاشکرا ھەست بەو جەنگە دەکرێت و مەسیحیەکان پشتی جوولەکەیان
گرتووە و کۆنفۆشیەکانیش خەرێکە پشتی ئیسلام دەگرن و ئەوەش چارەسەر نییە
و بەڵکو ھێندەی تر قوڕەکە خەستر دەبێ و منیش وەک خۆم لەوە دڵنیام ئەم
جەنگە لە بەرژەوەندیی جوولەکە کۆتایی دێ ئەگەر چیتر پشت لە زانست و
مەعریفە بکرێت و پەنا ببرێتە بەر شمشێر!
|