١\٤\٢٠١٧
ریفراندوم لە
دۆخێکی قەیراناوییدا.

هۆشیار
ئەوڕەحمان
بۆ ڕیفراندومەکەی ١٦ ی ئەپریل ٥٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٣٤٩ کەس مافی
دەنگدانیان هەیە وپێشبینی دەکرێت لە سەروی لە ٨٠% بەشداری ئەو
ڕاپرسیەبکەن . بۆ ئەو مەبەستەش (٨) دامەزراوەی پێشبینی(فۆرکاستینگ)
توێژینەوە و راپرسی مەیدانیان کردوە بەم جۆرەی خوارەوە پێشبڕکێ نێوان (بەڵێ)
و( نەخێر) ئەنجامگیریان کردوە ، کە کۆی راپرسی ئەو هەشت دامەزراوەیە
گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی ، کە ئاکامی راپرسیەکە بە (نەخێر) دەردەچێ
لە نیوان ٥١،٨ بۆ ٥٢،١ بەرانبەر بە ٤٨،٩ کەچی خودی ئەردۆغان پێداگری
دەکات لەسەر ئەوەی، کەخەڵکی تورکیا بۆ گۆڕینی دەستورەکە لە٥٤% دەنگ بە
(بەڵێ) دەدەن، جگەلەوە لەمبارەیەوە دامەزراوەی (عادل گور) ، کەتاکە
ناوەند بو لە هەڵبژاردنەکەی ١/١١ پێشبینیەکانی راستدەرچون ،کە تا ئەم
ساتە وەختە دەنگی نیە وهیچ پێشبینیەکی سەبارەت بە ڕیفراندومەکەی
ئاکپارتی بلاونەکردۆتەوە، کە ناوەندی عادل گور زۆر لەئاکپارتیەوە نزیکە.
خودی ئەردۆگان لە چاوپیکەوتنێکدا دەڵێ ئێمە وەکو ئاکپارتی قوربانیەکی
گەورە وژیاریمان لەپیناوی سەرکەوتندا داوە، لەوانە پەیوەندیە ئابوری
ودیبلۆماسیەکانمان لەگەڵ ولاتانی ئەوروپی وئەمەریکا... ئەگەر سەرکەوتن
بەدەست نەهێنین ، ئەوا هەڵبژاردنێکی پێشوەخت لە ١٧ /٤ دا رادەگەیەنین.
بەڵام دیسانەوە ئەردۆگان زۆر دڵنیایە لەسەرکەوتن ونهێنی ئەو سەرکەوتنەش
،جگە لەخۆی کەس نازانێ، کە ئایا ئەردۆگان باری نائاسایی لەباکور وئەو
شوێنانەی، کە ئاکپارتی تێیدا لاوازە توندوتیژ تر دەکات... یاخود سود
لەبایکۆتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وئەوروپیەکان دەبینێت؟ یا دەنگی ٤
ملیۆنە ئاوارە سوریەکە ، ئەگەرچی بەڵێنی پێدانی مافی هاونیشتمانێتی
تورکی پێداون مەیسەر دەکات... لەراستیدا ئەم ڕیفراندومە سەرکەوتن
بەدەست بهێنێت بۆ ئاکپارتی یانەیهێنێت، ئەوا ئەردۆغان بەپراکتیک لەساڵی
٢٠٠٧ سەرۆکێکی ڕەهایە، بەڵام دەیەوێ بەدەنگی خەڵک شەرعەنەی بکات .
کێشەکەی ئەردۆغان لەوەدایە، کە ڕیفراندومەکە بباتەوە یا بیدۆڕێنێ
ڕژێمەکەی بەرەو قەیراناویتر دەچێ، چونکە باری ئابوری تورکیا لە دۆخی
تەقینەوەدایە وهەژاری وبێکاری کۆمەڵگای تورکی شەوەگوشکردوە ولاولاشەوە
بەشێک لەدەوڵەتە ئەوروپیەکان بیر لەهەڵوەشاندنەوەی (دوڕەگەزنامە) یی
دەکەنەوە... هاوڵاتیانی تورکیا لەهەندێک لەدەولەتە ئەوروپیەکان پاش
بەدەستهێنانی رەگەزنامە ومافەکانی هاونیشتمانیانی ئەوروپیان هەیەو
هاوکات رەگەزنامە تورکیەکەشیان پاراستوە، بەڵام ئەگەر ئەو دەوڵەتانە
ئەو مافە لە تورکی دانیشتوی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە، ئەوا کارەساتێکی
گەورەی ئابوری وکۆچی بەکۆمەڵی تورکی تاراوگە چاوەڕێیان دەکات لەبابەتی
دەرکردنی تورکە بولگاریەکان لەساڵی ١٩٩٠.
کێشەیەکی تر ،کە ڕوبەڕوی ئەردۆغان دەبێتەوە ،ئەوەیە ،کە ئەردۆغان
ناوەڕۆکی گۆڕانکاریەکانی (١٨) مادە دەستوریەکەی بۆ دەنگدەری تەنانەت
حیزبەکەی خۆشی رون نەکردوە، بۆیە دەیەوێ بەدژایەتیکردنی ئەوروپیەکان بۆ
تورک وئیسلام قەرەبوی ئەو نهێنیەبکاتەوە. دەڵێ ئەوەتا ئەوروپیەگاورەکان
دەستدەخەنە کاروباری نێوخۆیی تورکیاوە وناهێڵن دەستورێک بۆ خۆشگوزەرانی
خۆمان هەموار بکەینەوە وسوکایەتی بەتورک وئیسلام دەکەن.
ماڵپەڕی هۆشیار
ئەوڕەحمان
|