ڕژێمی به‌عسی سوری چه‌ژنی نه‌ورۆزی له شاری قامیشلۆ خوێناوی کرد!
له‌کاتێکدا گه‌لی کورد له ناوچه‌که‌دا پێشوازی له جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌کات و په‌یامی ئاشتی و تازه‌بوونه‌وه و ژیانی نوێ بۆ دنیا‌و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌نێرێت و به‌زمانی نێرگز و گوڵاڵه سووره داوای ماف و ئازادییه سه‌ره‌تایی و ئینسانیه‌کانیان ده‌کات. به‌ڵام مه‌خابن وا له شاری قامیشلۆ هێزه‌کانی به‌عسی سوری به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی په‌یامی نه‌ورۆزی کوردانیان دایه‌وه‌و به گولله و خوێنڕێژی پیرۆزباییان له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یمان کرد! سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاده‌گه‌ێنن که هه‌تاکو ئه‌م ساته، له ئاکامی ئه‌م هێرشه به‌ربه‌ری و ناشارستانییه‌دا بۆسه‌ر میتینگی جه‌ماوه‌ری سڤیلی نه‌ورۆزی شاری قامیشلۆ سێ هاوڵاتی کورد شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریندارهه‌یه. هه‌ر ئێستاش هێزه‌کانی ڕژێمی سوری باری نائاسایی سه‌ربازی و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان به‌سه‌ر شاره‌که‌دا‌سه‌پاندووه و ڕێگه‌شیان له خه‌ڵکی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێن به برینداره‌کان ببه‌خشن!
به‌م کرده‌وه‌یه‌ش ده‌وڵه‌تی سوریا جاریکی تر سه‌لماندییه‌وه که به هیچ ڕێزێک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان قایل نیه‌و هه‌موو بۆنه‌یه‌ک ده‌کاته ڕووداوێک بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤی کورد بڕێژێت. هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی به‌عسی سوری ده‌ریانخست که ئه‌م ڕژێمه نایه‌وێت وانه له ڕژێمی به‌گۆڕچوی به‌عسی عێڕاق وه‌رگرێت و ده‌ست له‌سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و تواندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد هه‌ڵگرێت و چیتر ئازاری گه‌له‌که‌مان نه‌دات. به‌ڵکو ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی نه‌مانی سه‌دامیش له کوردی ئه‌و وڵاته بکاته‌وه و زۆرتر‌و زیاتر کوردی بنده‌ستی خۆی له دۆخی ترس و تۆقاندندا ڕابگرێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌خوازێت له زه‌وتکردنی مافی کورد له ناوچه‌که‌دا ڕۆڵێکی زیاتر ببینێت، هه‌روه‌ک له قه‌یرانی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیا و کورد‌و پشتگیریکردنی هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به ئاشکرا نیشانی‌دا.
ناوه‌ندی چاک ، له‌کاتێکدا به توندی ئه‌م تاوانه‌ی ڕژێمی سوریا سه‌رکۆنه‌و شه‌رمه‌زار ده‌کات و چه‌پکه گوڵی ئازادی و نه‌ورۆز بۆ شه‌هیدانی قامیشلو ده‌نێرین، له‌هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان ده‌که‌ین له هه‌موو شوینێک، وه‌ک ئاگری نه‌ورۆز، جۆش و خرۆش به خه‌باتی ڕزگاریخوازانه بده‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییتان، ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتوی خۆتان بهێننه مه‌یدان!
با ڕژێمی داگیرکه‌ری سوریا چاک بزانیت هه‌موو هێزو زه‌بروزه‌نگی ڕژێمه‌که‌شی دژ به خواست و ویستی گه‌لی کورد بخاته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ناتوانێت خه‌باتی گه‌له‌که‌مان بۆ ڕزگاربوون له ژێرده‌ستی و کۆیلایه‌تی سه‌رکوت بکات. شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیانه‌ی ده‌نگی ئازادی ده‌خنکێنن. سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانی خه‌ڵکی خۆڕاگری گه‌لی کورد.
ناوه‌ندی چاک دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد(چاک).
|