په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠١٦

رژێمى ئێران بەردەوامە لە ئەشکەنجە و زیندانیکردن!

عەبدولڕەحمان رەسول  


لە درێژەى کارە دژە مرۆییەکانى ئەو رژێمە کۆنەپەرستە ڕۆژبەڕۆژ چەوسانەوە و ئازاردان و زیندانى کردن و سێدارەدان زیاتر دەبێت، رۆژانە گوێبیستی هەواڵى زیندانى کردن و ئازاردان و ئەشکەنجەدان و سێدارەدان دەبین, بۆیە پێویستە بەردەوام و ڕۆژانە لە سەرجەم بوارەکاندا لە لایەن سەرجەم خەڵکى ئێران و سەرجەم مرۆڤە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و مرۆڤ دۆستەکانەوە ئەو ڕژێمە سەرکوتگەرە و دژەخەڵکیە شەرمەزار و ریسوابکرێت. ناکرێت بە هیچ شێواز و جۆرێک لە لایەن هیچ کەس و هیچ لایەنێک کەخۆیان بە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و مرۆڤ دۆست دەزانن بە هیچ جۆرێک بێدەنگ ببن و بێ هەلوێست ببن لەبەرئەوەى بێ دەنگى بوون و بێ هەڵوێستى لە دوایى ئەنجامدانى تاوانە دژەمرۆییەکانى ئەو ڕژێمە ئەوا ملهورى و هەوسارپچراوى بۆ خوێن ڕشتن زیاتر دەبێت.

شەهلا محەممەدیان زیندانی سیاسی كورد ژیانى لە قۆناغى ئێستادا لە بارودۆخێكی زۆر خراپدایە، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، شەهلا محەممەدیانی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ماوەی ١٠ مانگە بۆتێپەر کردنی حوكمی ٤ ساڵ زیندان بۆ شاری تەورێز دوور خراوەتەوە، لە بارودۆخێکی خراپ دا بەسەر دەبات.

ئەم بەندکراوە کوردە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم و پڕپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن دادگایی رژێم لە مەهاباد، حوكمی ٤ ساڵ زیندان و دورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری تەورێزی بەسەردا سەپێندرا.

شەهلا محەممەدیان دوای دەستبەسەرکرانی ماوەی ٦٧ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە.


هێمن موحەممەدیانی برای شەهلا ڕایگەیاندووە شەهلا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەل هیچ حیزبێکی کوردی نیە و ئیدارەی ئیتلاعات پەروەندەسازیان بۆ خوشکەکەی کردووە.

شایانی باسە کە شانی چەپی شەهلا بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتیەکان لەکار کەوتووە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بەهۆی هەژاری و دووری ڕێگا،بەکەمی توانیویانە چاویان بە شەهلا بکەوێ.

لەپێناوى بەرگرکردن لەئازادى ومافەکانى مرۆڤ پێویستە بەشێوازى جۆراوجۆر کاروکردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانى ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر زیندانى کردن و ئازار و ئەشکەنجەدانەکانى شەهلا محەممەدیان وسەرجەم زیندانى کراوانى بێ تاوان مەحکوم وڕیسوابکرێت، هەزاران نەفرەت بۆورژێمە سەرکوتگەرە و دژەمرۆییە بنێردرێت.

کۆتایهێنان بەسەرکوت و ستەم و چەوسانەوە تەنها بەڕوخانى ئەو سیستەم وڕژێمە کۆنەپەرستە ئیسلامییە مەیسەر دەبێت و بۆ دامەزراندنى کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و مەدەنى ئازاد, پێویستە لە هەنگاوى کردارى سەرجەم مرۆڤە ناڕازییەکانى کۆمەڵگایى ئێراندابێت ,ناکرێت هیچ کەس ولایەنێک سڵ بکاتەوە لەداکۆکى کردن لەتێکۆشان وبەرخودان بۆ کۆمەڵگایەکى باشتر ودوورلەچەوسانەوە بەیەکەوە گەشەبدەین بۆ بەهێزبوونى شۆرشێکی سەرتاسەرى کەسەرجەم کۆمەڵگاى ئێران بگرێتەوە وهەمووپایەکانى دەسەڵاتى سەرکوتگەرانەى سیستەمى ئایینى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەڕەگەوەدەربهێنێت وسەرجەم ئاوانەى تاوانبارن لە کوشتن وسێدارەدان وزیندانى کردن وئاوارەکردن وتیرۆرى لاوان وگەنجانى کوروکچ ورۆشنبیران ورۆژنامەنووسان و سیاسى و شاعیر ونوسەران کە داکۆکى کارانى ئازادى و مافەکانى مرۆڤ و بەرابەرى ویەکسانى ژنان وپیاوان دەکەن کەئەمرۆ زیندانى ودادگایى دەکرێن لەئایندەى ڕوخانى ئەوڕژێمەدا سەرجەم تاوانباران لەدادگایەکى ئاشکرا دا,دادگایى بکرێن وبەسزاى خۆیان بگەیەندرێن ,سەرکەوێت تێکۆشان بۆ چەسپاندنى ئازادى و یەکسانى.

 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک