١٩\١٠\٢٠٢٠
رژێمی ئینترۆپی و
فەلسەفەی فینۆمینیۆڵۆژیا لە دەقەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدردا.
پ.د. زاھیر لەتیف کەریم
پ.د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی
کورتەی
لێکۆڵینەوەکە:
لەدیدێکی فیزیکییەوە،ئینترۆپی ،کەلەبنەڕتدا ووشەیەکییونانی کۆنە،بریتیە
لەگۆڕانکارییە ھەڕەمەکی وبێ پلانییەکان،دواترڕژێمێک لەکێش وقەبارە
وڕووبەر دەخوڵقێنێت.ڕژَێمەکە،گەرچی ھەڕەمەکی (عشوائی) دەیبات
بەڕێوە،بەڵام لەگەڵاَ ئەمشدا ھۆکارییەکان مۆتیڤێکی ھەرە بەنرخی
گۆڕانەکارییەکانە.بۆ نموونە،لەکاتێدا بڕە ئاوێکمان لەبەر تیشکی خۆر بۆ
چەندڕۆژێک دانا،دواتر تێبینی دەکەین گۆڕانکاری بەسەرڕێژەکەدا ھاتووە
وڕێژەکە کەمی کردووە.لێرەدا ھۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ تینی تیشکی
خۆر،بەوەی گەردیلەکان،بەھۆی،بەریەککەوتنەوە،ڕێژەکەی کەم دەبنەوەیان وون
دەبن.لێرەدا ئینترۆپی بەدوای مانای ھێزە وونبووەکاندا دەگەڕێت،تاڕێژەی
ئینترۆپی کەمتر وون بێت ئەواڕێژەی زیانەکان کەمتر دەبنەوە وبەمەش
کارەکە،لەئەنجامدا،بەرەو کردارێکی ئایدیاڵیزمی دەڕوات (بادیس
ایدری:٣-١٦).واتە جیاوازییەکان لەڕێژەی گۆڕانکارییەکان جۆرێک
لەھاوسەنگێتی لەنێوان دوو توخمی جیاوازدا دروست دەکات وەک ئەوەی لادان
لەیاساکان دەبنە ھاوڕێی نزیکییاساکان.دواتر ھەردووکیان بەیەکەوە
وبەشێوازێکی ھەڕەمەکی وسروشتییەکەیەکی سەربەخۆ دەخوڵقێنن.ئەمە بەدیوێکی
تردا تێکەڵەکردنی دوو ڕژێمی جیاوازە کەئەنجامەکەیدروستبوونی قەوارەیەکی
نوێیە،جیاواز لەوەی پێشووتر،وەک جوداکردنەوەی خوێ لەئاوی دەریاکان
کەدواتر،بەھۆی کاریگەرییە دەرەکییەکانەوە،ئاوێکی سازگار دروست
دەکات.یان گەر گوڵدانێکمان شکاند وپارچە پارچەمان کرد ،دواتر ھەوڵماندا
پێکیانەوەبلکێنین ئەوا شێوە نموونەییەکەیخۆی ناگرێتەوە،بەڵام گەر
جارێکی تر کردمانەوە بەخۆڵ وقوڕ ودروستمان کردەوە وخستمانە فڕنی
گەرمییەوە ئەوا ھونەر وجوانی گوڵدانەکە دەردەکەوێت بەفۆڕم وفیگەرێکی
ترەوە.بەمەش ھێز وشێوەکە دەگۆڕێت بەڵام لەناو ناچێت،یان کۆتایان پێ
نایەت.ھەر لەبەر ئەمەشە گەورە زانای فیزیکی ئەڵمانی( کلاوسیوز- ١٨٢٢-
١٨٨٨) دەڵێت ترۆپی بەمانی گوڕانکاری وگواستنەوە دێت،بۆ نموونە،بەھای
تەنێک،بەپێیڕێژەکەی،لەگۆڕانکاریدایە،ھەتا گوشارەکان لەزیادبووندا بێت
ئەوا گەردیلەی تەنەکەش لەگۆڕاکاریدا دەبێت.گەورە زانای فەڕەنسیش(کارنۆ
- ١٧٩٦-١٨٣٢ )بەم شێوەیە باس لەتیۆرەکەی دەکات کەبنەمایەکی گرنگی
ئینترۆپییە"ھێزی جووڵە وونبووەکە،لەڕێگەی پێکدادانی دوو تەنەوە،
گۆڕانکاری لەھێزی جووڵەدا دروست دەکات وجارێکی تر ولەڕێگەی پێکدادان
وبەریەککەوتنەوە ھێزی جووڵە وونبووەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخێکی نموونەیی
گەورە" بۆ زانیاری زیاتر،بڕوانە: (Marcelo :٤٨٦) .
گەر لەڕوانگەی ئەدەبەوە،بەتایبەتی شیعر، سەیری ئەم تیۆر وڕژێمە
بکەین،ئەوا دەشێت بڵێین لەپشت دەقەوە چەندین نھێنی شاراوە بوونیان
ھەیە،تەنانەت ئەو دەقانەش کەبەشێوەیەکی سادە دەردەکەون.ئەمەش لەکاتێکدا
چەمکی دەق،لەسەر ئاستی فۆڕم وناوەڕۆک وبەھۆی کردارە
بەریەککەوتنەکانەوە،فیکری وسیاسی وسۆسیۆڵۆژی وسایکۆڵۆژی،لەگۆڕانێکی
بەردەوامدایە( نیان نوشیروان: ١٧٢) .بەمانایەکی جیاوازتر،دەق بونیادێکی
وەستاو نیە،بەڵکو توانای گۆڕینی خۆی ھەیە وھەر جارە وبەشێوە وشێوازێک
بەدەردەکەوێت ھاوشێوەی نەخشە بیناسازی وتەلارسازییەکان.واتە،ئەم
گۆڕانکارییە لەنەخشە وکەرەستە وبابەت گۆڕانکاری لەڕاڤە وھەڵسەنگاندن
وتێگەیشتن وھەستکردندا دەکات.ئەوەی لێرەدا گرنگ بێت،ئەم گۆڕانکارییە
دەرئەنجامی ھۆکارییە جۆراوجۆرەکانە کەچەمکی ھەڕەمەکی،نەکیاسایەکی
دەستکرد ودانراو،سەرچاوەیەکی ھەرە بەھێزە،بەڵکو کارەکە بەم ھەڕەمییەکە
ئەنجام دەدرێت.دواتر ھەر ئەو ھێزی ھەڕەمەکییە،وەکپێشتر ئاماژەمان پێدا،
بابەتێکی نوێی سەربەخۆ دروست دەکات ودەبێتە بنەمایەکی کارکردن (ترنس
ھوگز:١٣)،ئەمە ھەندێک جار لەچەمکی لادانەکانیشدا (الانزیاح)بەدی
دەکرێت،ئەمە لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەکە پشت بەم لادانە نابەستێت.
ئامانجی لێکۆڵینەوەکە:
لەبەردەم لێکۆڵینەوەکەدا چەند ئامانجێک ھەیە،لەوانە:
- بایەخدان بەھەردوو جەمسەری دەق وخوێندنەوە،ئاستە سروشتی
وقووڵەکان،چونکە دەق چەند سادە بێت ئەوا خاوەن بیرۆکە ونەخشە وھێز
وتوانای خۆیەتی ولەھیچ دانەمەزراوە.خاوەنەکەشی بەھۆی گۆڕانکارییە
زەمەنی وجێگەیی وفینۆمینۆڵۆژیاکانەوە بەوەستاویی نامێنێتەوە
ولەگۆڕانکارییەکی بەردەوامدایە.بەئاڕاستەیەکی تر،لەسەریەک ھێڵی نەخشەیی
وبابەتی نامێنێتەوە،وەک کارێکتەرێکی شانۆیی وسینەمایی لەنواندنی
جۆراوجۆرە.بۆ ھەرڕۆڵێک جۆرێک لەنواندن.سەرکەوتنی ئەم کارێکتەرانە
بەرجەستەکردنیڕۆڵی نواندنەکانیانە.گەر دەقەکەش ئاڵۆز بێت بەھۆی
بەکارھێنانی ھێما ونیشانە وئاماژە ئایکۆنەکانەوە،ئەوا بۆ ئەمەشیان
کردنەوەی دەقەکان نیشانەکانی گۆڕانکاری ئاشکرا دەکەن ودواتر
خوێنەر،بەتایبەتی نموونەیی،دەتوانێت دەستنیشانی ھێزی دەق وبەریەککەوتن
وخوڵقاندنی ھێزی نوێ بکات.
- بەڕۆشنبیرکردنی دەق وخاوەنەکەی بەوەی ھێزی دەق وگۆڕانکارییەکانی
دەرئەنجامی خەستبوونەوەی ڕوشنبیرییەکی مەعریفی و فیکری و سۆسیۆڵۆژی و
سایکۆڵۆژییە، بەمەش دەقی ئەدەبی بەشێوەیەکی گشتی دەرئەنجامی
فرەڕۆشنبیرییە.
- زانین وتێگەیشتنی ئەو ھۆکارانەی کەدەبنە خوڵقاندنی ھێزی دەق
بەتایبەتی ھۆکارە سروشتییەکان نەک دەستکردەکان.
- کێشەی لێکۆڵینەوەکە:
ئەم لێکۆڵینەوەیە،کەبۆیەکەم جارە لەسەر ئاستی چەمکە ئەدەبییەکان کاری
لەسەر دەکرێت وئەنجام دەدرێت،ھەوڵێکە بۆ چارەسەری ھێزی
گۆڕانکارییەکان،چونکە زۆر جار لەنزیکەوە ئاگاداریڕەوتی گۆڕانکارییە
ھەڕەمەکییەکان نین کەدواتر ئەو گۆڕانکاریانە کاریگەری گەورە لەسەر
ئەدەبوکۆمەڵگا دروست دەکەن.واتە،خوێنەر پێویستە ئاگاداری ھۆکارییەکانی
بەریەککەوتنەکان بێت ،کەپەیوەندیان بەدۆخە سۆسیۆڵۆژی وسایکۆڵۆژی
وفیکرییەکانەوە ھەیە.خوێنەری سروشتی تەنھا مانا گشتییەکەی دەق لەخۆ
دەگرێت وناچێتە نێو ووردەکاری ھێزی بەریەککەوتنەکان.ھەر بەریەککەوتنێک
ھێزێک دەخوڵقێنێت کەلەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.ھەتا
ئاستیڕۆشنبیری خۆینەر لەگەشەدا بێت ئەوا ھێزیڕژێمی ئینترۆپی زیاتر
دەردەکەوێت،بەڵکو ئەوڕژێمە دەبێتە سەلمێنەر وبەڵگەی گۆڕانکارییە
نوێیەکان.بۆ نموونە،پەیوەندییە مێژوویی وئەدەبییەکانی ئەدەبی
کوردی،لەسەر ئاستی شیعر،بەتەوژمە نوێخوازە ئەدەبییەکەی تورک بەتایبەتی
ئودەبای فەجری ئاتی وسەروەتی فنون،فۆڕمێکی نوێی لەشیعر دروست کردوو
وشاعیرانی کوردیش(گۆران وشێخ نوری ...)گەڕانەوە بۆ کێشە
بڕگەییەکان،ھاوشێوەی تورکەکان.
- سنووری لێکۆڵینەوەکە:
لێکۆڵینەوەکە،لەڕووی پراکتیکەوە،پشت بەدیوانە شیعری کەژاڵ ئیبراھیم خدر
"ژنێک لەباخی گێلاس" دەبەستێت،ئەمەش بەوپێیەی دەقەکانی شاعیر
دەرئەنجامی ھێز وبزوێنەرە فینۆمینیۆڵۆژیاکان لەدایک بوون وشێوەی
لەدایکبوونەکەش سروشتی وخۆڕسکییە وبابەتەکانی گوشار دەخەنە سەر زمان
ودیمەن ووێنە ودەربڕینەکان.واتە لەدایکبوونەکە ناسروشتی نیە وھێزە
ھەڕەمەکییەکان خوڵقێنەری دەقەکانە ولێرەشەوە ئەو ھێزانە دەبنە ستراتیژ
وئایدیۆڵۆژیا.لەلایەکی تریشەوە،دەقەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدر
لەمنداڵدانی ئێش وئازارە داخراوەکان لەدایکبوون،ئەمەش کاریگەری لەسەر
ھەستی شاعیر دروست دەکات،بەوەی ھەمیشە لەجووڵەیەکی بەردەوامدا
بێت.لەدیدێکی ترەوە ھێز وگوشاری چەمکە فیکریوسۆسیۆڵۆژییە نێگەتیڤەکان
بزوێنەری جووڵەکانە.لێرەدا ئینترۆپیا ،جگە لەگۆڕانکارییەکان،بەکاری
ھاوسەنگێتی ھەڵدەستێت،ھاوسەنگێتی لەنێوان نەخشە سۆزدارییە
ئایدیاڵیزمەکان کەشاعیر نوێنەرایەتی دەکات،لەگەڵ نەخشەی بەرامبەرە
میتریاڵیزمەکان.لەم نێوەندەدا بەریەککەوتنەکانڕوو دەدەن ودواتر
نەخشەکان گۆڕانکاریان بەسەر دێت.ئەم گۆڕانکارییەش لەپێناوڕاگرتنی
باڵانس وھاوسەنگێتییە.کەژاڵ ئیبراھیم خدر،وەک لەدەقەکانیدا
بەدەردەکەوێت،خاوەن ناسنامە وشوناس ونەخشەیەکی دیاریکراوی بەھا زاڵە
جوانەکان وھەمیشە وەک کەسە ئایدیاڵیزمەکان دەڕوانێتە شت
ومەسەلەکان،لەبەرامبەردا ئەوانی تر ھەڵگری پەیامێکی جیاوازن
وئینترۆپیاش لەھەوڵی ئاشکراکردنی بەریەککەوتنەکان وئەنجامەکەیەتی چونکە
لەبنەڕەتدا گۆڕانکارییەکان پێویستە نەخشەیەکی نوێ بخوڵقێنن..
میتۆد و پلانی لێکۆڵینەوەکە:
گەرچی زاراوەی ئینترۆپی ھەتا ئێستا نەھاتۆتە نێو چەمکە ئەدەبی
وشیعرییەکان بەڵام زانستەڕەخنەییە تازەگەراییەکان ودوای تازە
گەراییەکان،بەنموونەی فینۆمینیۆڵۆژیا(الڤاھراتیە).ئەم چەمکەڕەخنەیی
وفەلسەفییە،کەلەسەر دەستی گەورە زاناو ڕەخنەگری ئەڵمانی (ئێدمۆند
ھۆسرڵ، ١٨٥٩-١٩٣٨ )ەوە بەدەرکەوتووە،جەخت لەسەر پێکھاتە
فینۆمینیۆڵۆژیاکان دەکات وتێگەیشتنە ھەستییەکانی نێو زەمەن وجێگە
دەکاتە سەرچاوەی کارکردن.ئەمەش پەیوەندی بەئەزموونی مرۆڤە
ھەستیارەکانەوە ھەیە بەنموونەی نووسەر وشاعیرەکان لەکاتێکدا بەشێکیان
دەگەڕێن بەدوای پەیوەندییە بەھێزەکانی فینۆمینیۆڵۆژیا وزەمەن وجێگە
وکەسەکانی.دیارە لەپێناو گەیشتن بەڕاستییە شاراوەکانی مرۆڤدایە،بەوپێیە
مرۆڤەکان ھەر لەسەرەتای دروست بوونیانەوە خۆیان لەنێوان ئایدیاڵیزم
ومیتریاڵیزمدا دەبیننەوە وھەریەکەیان ھەڵگری نەخشەیەکی
بیرکردنەوەکانن.لەپێناو ھاوسەنگێتی نێوانیان،فینۆمینیۆڵۆژیاکەی (ھۆسرڵ)
کەلەبنەڕتدا لەسەر بنەمای ماتماتیک دامەزراوە و(ھۆسرڵ)یش خۆی
بەماتماتیک دەستی پێکرد،بەدوای ووردەکاری چەمکە ھەڕەمەکییەکان دەگەڕێت
تابتوانێت بۆ ھەر بابەتێک لەو جۆرە دید وتێڕوانینێکی لۆژیکی
بھێنێتەوە،لەھەمان کاتیشدا بۆشاییەکانی نێوان ئایدیاڵیزم ومیتریاڵیزمیش
پڕ بکاتەوە.ئەو پرنسپانەی (ھۆسرڵ ) کاری لەسەر کردوون ( سماح رافع
:١٢٩-٢٠٤) ،بریتین لە:
یەکەم: مەبەستێتی.کەباس لەھەستکردنی خود دەکرێت،ناکرێت نەیبەستیتەوە
بەبابەت،بەوپێیەی ھۆشی خود بەستراوەتەوە بەشتێکیان مەسەلەیەکی
دەرەکی.واتە (من) بەبێ (ئەو)ی بەرامبەر کارەکانی پێ ئەنجام نادرێت،یان
خود بەبێ بابەتە واقیعییەکان توانای دەمەزراندنی بابەتێکی نیە.ئەم
بۆچوونەی (ھۆسرڵ)پەرچدانەوەی بیرۆکە کۆجیتۆکەی (دیکارت)ە ،لەکاتێکدا
دەڵێت"من بیردەکەمەوە،کەواتە من ھەم" ( ادموند ھوسرل:١٣٩- ١٤٠).لێرەدا
ئەرکی مەبەستێتی پڕکردنەوەی بوەَشاییەکانە،یانڕاگرتنی ھاوسەنگێتییە
لەنێوان خود وبابەت.شیعرییەتی کەژاڵ لەسەر بنەمای ئەم مەستێتییە
دامەزراوە.ئەمەش لەکاتێکدا وبەھۆکارە سایکۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژی وفیکری
وسیاسییەکانەوە بەشدار بوو لەپڕۆسەی مانا ومەسەلەکان.بەدیدێکی
تردا،ئەوەی شاعیری ھێنایە سەر ھێڵی نووسین،مەبەستێتی بوو.گەرچی
پەیوەندی ھێزی خود لەگەڵ ھێزی ئەوی بەرامبەر لەگۆڕانکاریدایە،بەڵام
لەتێکڕای دەقەکانی کەژاڵ دا پەیوەندییەکان لەجۆری تەواوکاریدایە.ئەوی
بەرامبەر ،بەھۆکاری جیا،چەند نائامادە بێت ئەوا خودی بکەری شاعیر
دەستبەرداری نابێت چونکە لەبنەڕەتدا بونیادی ماناکانی شاعیر لەڕێگەی
کارلێکە سۆزداری و ویژدانییەکانی ھەردوو جەمسەر (من ) و(ئەو) ھاتۆتە
کایەوە،دامەزراندنەکە تەنھا پەیوەندی بەھێزی خودە وە نیە،بەڵکو ئەوی
بەرامبەریش بەھەمانڕێژە وڕووبەری خودی شاعیر بەشدارە.گەر مەبەستێتی
لەدەقی شیعریدا وون بوو یان کۆتایی پێھات ئەوا پڕۆسەی شیعریش ،وەک
وەستانی دڵ،لەکار دەکەوێت.گەر وانەبێت ئەوا ئەو لادانە
لەھەستەڕاستەقینەکان وکارەکە پێدەنێتە بەرنامەی ترەوە بەتایبەتی چەمکی
"فانتازماوە" ،کەبریتیە لەئامادەبوونی ئەوی بەرامبەر بەشێوازی سێبەری
.لەدەقی "وەرزی پێنجەمی خۆشەویستیی"دا کەژاڵ مەبەستێتیخۆی بۆ ھەمووان
ئاشکرا دەکات وئەوی بەرامبەر وەک ھێزێکی ھەرە گەورە وکاریگەر دەبینێت،
وەک ئەوەی گەر( ئەو) نەبێت ئەوا( ئەم) یش نابێت،بەمەش (ئەو) دەبێتە
کارێکتەرێکی سەرەکی وتەوەری بۆ سەرجەم دەقەکانی.ھێزی (ئەو)ئەوەندە
بەھێز وکاریگەرە تەنانەت توانای وەستان وڕاگرتنی زەمەنەکانی ھەیە
وھەموو وەرزەکان لەزەمەنێکدا کۆ دەکاتەوە ،ئەویش زەمەنی
خۆشەویستییە.ئەم کردارە لەڕێگەی توانەوە وکارلێکە ھەستییەکان ئەنجام
دەدرێت،یان واقیعێکی ھەستی دەبێتە فیگەر وفاکتەری ئەم وەستان
وڕاگرتنە.ئەوەتا شاعیر دەڵێت:
من پیرنابم
ھەر بەگەنجی دەمێنمەوە
چونکە خوێنت
لەلاشەمدا قوڵب ئەدا
- - - - - - - -
من خۆشەویستیم نەناسی بوو
عشقت کەژیانی پێبەخشیم
بوو بەشیعر و،بوو بە ماچ و،
بوو بەھاودەم
- - - - - - - -
ھێندە شیعرم بۆ نووسیوی
خەریکە چاوم ھەڵدەوەرێ
بەدەم خەمەکانتەوە ھێندە گریاوم
ھەموو جەستەم ھەڵئەلەرزێ
من دەمەوێ تۆ و،شیعر بکەمە ئەستێرە و
لەدەشتی ساماڵدا بڕوێ (کەژاڵ،دیوان:٢٧٦- ٢٨٠).
ھەمان شت لەدەقی"ناسک..ناسک،ئاڵ..ئاڵ، شەپۆلی دڵم ئاو بدە"دا
دەبینرێت.لەم دەقەدا ھێزی ئەوی بەرامبەر بەدەرکەوێت ،وەک سێبەرێک
نایەتە بەردەم شاعیرەوە.ئامادەبوونی (ئەو) جووڵەیەکی داینامیکی
دەبەخشێت بە(من) ی شاعیر.ئەمەش نیشانەی پەیوەستێتی ومەبەستێتی ناوەڕۆک
وماناکانی دەق نیشان دەدات،بەوەی ئەو مانا وناوەڕۆکانە،گەرچی
بەشێوازێکی کتوپڕی وھەڕەمەکی لەدایک بوون،بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا شوناسێک
بۆدەقەکانی شاعیر نیشان دەدەن،بەڵکو ستراتیژییەتی کارنامە شیعرییەکانی
خۆی لەم مەبەستێتی وپەیوەستێتیدا دەبینێتەوە.ئەمە ھێڵ ونەخشەی
بیرکردنەوە مەبەستییەکانە کەکردارەکە تەنھا بەخودی شاعیر ئەنجام
نادرێت.جارێکی تر،زەمەنی دەقەکان وەستاون وسەرجەم بیرکردنەوەی ھەردوو
جەمسەری (من) و(ئەو) تەرخانکراوە بۆ مەبەستێتی ماناکان،خۆشەویستی
ئایدیاڵیزم چەقی ئەم مەبەستێتییە.ئەوەتا شاعیر ،ڕاستەوخۆ،دایەڵۆگ
لەگەڵ(ئەو)ی بەرامبەردا دەکات وزەمەنەکانی لێبووە بەیەک زەمەن،شەوڕۆژ
جیاوازیان نامێنێت .ئەم دەقەشڕووداوێکیان دیمەنێکە لەچیرۆکی خۆشەویستی
ھەردوو جەمسەر.لێرەدا تەنھا ئاماژە بەچەند کۆپلەیەک دەکەین وئەوانی تر
ئەرکی خوێنەرە:
بەشەو وبەڕۆژ لێم دەڕوانیت
ھێندە وردی
لەکانی چاوت وردبوومەوە
کاتێ زانیم ناسک ناسک
بەسەر دیدەی تۆدا دەگریم
بووم بەمنداڵ ،ژیر بوومەوە
- - - - - - - -
ئەو ساتانەی لەگەڵتا بم
کۆترە باڵ نەخشینەکەی نێو رۆحی تۆم
چۆنم بووێ ئاوا دەفڕم
کەلێم دوور بیت
لەقەفەزێکدا بەند دەبم وئۆقرە ناگرم (کەژاڵ،دیوان:٣٧٧-٣٨٤).
دووەم: ھەستکردن بەدەوروبەر.ئامانجی فینۆمینیۆڵۆژیا بریتیە لەھەستکردن
بەبابەتێکی ھەستیار،بەڵام بەشێوازێکی لۆژیکی وبابەتیانە.لەڕێگەی
ھەستکردن بەشتەکان دەتوانێت بچێتە نێو ووردەکاری بابەتەکانی
واقیعەوە.خود،لێرەدا،پێویستە لەسەر بنەماکانی ئینترۆپی بڕوانێتە
بابەتەکان ولەچەمکە ھەڕەمەکییەکان لۆژیکێک بخوڵقێنێت.زۆرجار،ھەستکردنی
خود بەجیھانی دەرەوە لەڕێگەی کاریگەرییە زەمەنی وجێگەیی وڕووداوە
واقیعییەکان ئەنجام دەدرێت،کەھێزی بەریەککەوتنەکان کەرەستەیەکی ھەرە
بەھێزی تێگەیشتنەکانە ولەوێشەوە چارەنووسی خود لەبەرامبەر ئەوی تر
بەدەردەکەوێت.لەدەقی"ئەگەر ھاتی پەلە مەکە،بادڵم ھێشووی تۆ
بگرێت"،کەژاڵ ئەو ھەستەی لادروست بووە کەھێزی نیشتمان وئازادی
ومافەکانی ژن ھەرەسیان پێھێنراوە.لەدیمەنی ژمارە (١٨)دا ڕاشکاوانە
ئاماژە بەوە دەدات،خاوەن دەسەڵاتەکان سنوور وقەبارەی ئازادی ونیشتمان
وژنیانیان تەسک کردۆتەوە وبەرەو ئایندەیەکی نادیاری دەبەن.لێرەدا، ھێزی
دەسەڵات کاریگەریڕاستەوخۆی ھەیە لەگۆڕینی نەخشەی ئەو ھێزانەی
کەئاماژەمان پێدا،لەبەرامبەریشدا ھێزێکی تر لەھەوڵیڕاگرتنی
ھاوسەنگییەکاندایە.ئەو ھێزەش بریتیە لەھێزی بڕوابوون بەخۆ کەخودی بکەری
شاعیر نوێنەرایەتی دەکات.بەمەش،ھەردوو جەمسەری ھێز لەململانێی
بەدەستھێنانی گرەوی سەرکەوتندان:
ئازادییان کردە تفەنگ
چی باڵندەی رووناکی بوو
ھەموویان کوشت
ژنیان کردە بووکە شووشەو
لەسەر خوانی مێزەکاندا سەمایان کرد
نیشتمانیان کرد بەخەم و
شنەی ئازاری دایپۆشین
وەرزێکی پڕ خۆڵەمێشی بوو
جوانی خاکی لێ سەندین
من نەمزانی لەچاوتروکانێکدا
تەمەن دەڕواو
خۆشەویستی ھەر دەمێنێ
ژیان بێ تۆ تەنیاییەو
پایز بەھار ناوەرێنێ (کەژاڵ،دیوان:٣٦٦).
بەپێی فەلسەفەی فینۆمینیۆڵۆژیا،ئەو نووسەر وشاعیرەی ھەست بەکێشەکانی
دەوروبەر نەکات ئەوا کەسێکی داخراوە ولەولاشەوە ئەزموونی کارەکانی
لەسنوورێکی تەسکی ماناکاندا گوزەر دەکات.بەپێچەوانەوە زانیاری وڕاڤە
وھەڵسەنگاندنی نووسەر وشاعیرە ھەستدارەکان جێگەی متمانە وکارنامەیە.جگە
لەمە ئەم جۆرە لەنووسەر وشاعیر خاوەن باوەڕێکی توندی ململانێن وھەروا
بەئاسانی ملکەچی ھێزی بەرامبەری دەسەڵات نابن.واتە گەر تەوژمەکانی
بەرامبەر بەھێز بێت ئەوا تەوژمی خودە بزێوەکانیش بەنموونەی ،کەژاڵ
ئیبراھیم خدر،بەھێزتر دەبن.بەدەربڕینێکی تر،ئەم کەسانە کەسانێکی ئاسایی
نین وھەڵگری پەیامێکی سۆسیۆڵۆژی وفیکرین.لەمامەڵەشدا،بەتایبەتی
لەگەڵھێزی بەرامبەر کەسانێکی بوێرن وقسەی خۆیان دەکەن.ئەمەش بەومانایەی
ھەستەکانیان بۆ دەوروبەرڕۆڵی ئایدیۆڵۆژیایەکی پیرۆز دەبینێت.کەژاڵ
ئیبراھیم خدر گەرچی بەشاعیرێکیڕۆمانسی وھەست ناسک ناسراوە،بەڵام ھیچ
کات مەسەلەکانی تری فەرامۆش نەکردووە بەنموونەی نیشتمان وخاک
ونەتەوە،لەدەقی"ژنێک بەخوێنی خۆی نیشتمان زیندوو دەکاتەوە"شاعیر چیرۆکە
تراژیدیاکەی ئەنفال لەکۆڵ دەگرێت ولەنێو ئەو چیرۆکەدا خودی خۆی وەک
ژنێک بەرجەستە دەکات ولەوێشەوەڕووداو دیمەنە نەبیستراو
ونەبینراوەکانمان بۆ دەخاتەڕوو،وەک ئەوەی خۆییەکێک بوبێت
لەئەنفالکراوەکان.دوو ھێزی جیاواز لەململانێیەکی سەختدان،لەپێناو
سڕینەوە ومانەوەدا دەجەنگن.دەسەتێکی بێ ویژدان وبێ بەزەیی،ژنە
ئەنفالکراوێکی فریشتە کەتەنھا تاوانی پارێزگاریکردنە لەشوناس
وکوردبوون. بەریەککەوتنەکانڕوو دەدەن وھەریەکەیان بەشێوازێک
دەجەنگێت.ھێزی قەدەرێکی ھەڕەمەکی ئەم جەنگەی دروست
کردووە،لەجەمسەرێکەوە نەخشەیەکی جوگرافی کاریگەر لەناوچەکەو
،لەجەمسەرێکی تریشەوە دەوڵەمەندی ئەو جێگە جوگرافیایە بەکانزاو شتە
بەنرخەکان کەھەمیشە دوژمنان چاویان تێی بڕیوە.ئەوەتا لەئەنفالدا
وھەڵوێستەی ژنە کوردێک:
ئەو ژن بوو،
پێش ئەنفال لەناو گیرفانی خۆیدا،
بەردێکی گوندەکەی ھەڵگرت...
لەسەری نووسی،
ئەی بەرد تۆ جەستەت چەندەڕەقەو
منیش دڵم،
عەرعەریش ناتوانێ نیشتمانم بیرباتەوە...
- - - - - - - -
ئەو کچۆڵەی لەگوندەکەی شەرم خواردی،
لەزینداندا ببوو بەشێر،
بوو بەژنێک
پیاوەکانیش لێی دەترسان،
چونکە شۆڕە ژنی گەرمیان بوو ( کەژاڵ،دیوان:٤٤٥-٤٤٨).
سێھەم /لادان لەمیتافیزیکا.فینۆمینیۆڵۆژیا لەھەوڵی سەرکوتکردنی
میتافیزکادایە،چونکە دیدی میتافیزیکا لەسەرو واقیعەوەیە،پێچەوانەی
فینۆمینیۆڵۆژیا کەمامەڵە لەگەڵ ماناکانی واقیعدا دەکات ،بەڵکو پێوەری
تێگەیشتنی بۆ شتەکان پشت بەو مانایانە دەبەستێت.بابەتەکانی واقیعیش
دیار وئاشکران وخودەکان،لەڕێگەی ھەستەکانەوە،توانای بەرجەستەکردن
وڕاڤەکردنیان ھەیە. ھێزە بەریەککەوتنەکان ھۆکارێکە بۆ بەردەوامی خود
لەگەڵ بابەتەکانی واقیع،ئەمەش،جارێکی تر،لەپێناو ھاوسەنگێتی خود
وبابەتەکەی،بەوەی خود بەپێی ئەگەرەکانی زەمەن وجێگە دەیەوێت بابەتی
ئەوی بەرامبەر مسۆگەر بکات.واتە خود نایەوێت لەگەمەی واقیع دەربازی بێت
،بەڵکو،لەلایەکەوە مەسەلە وکێشەکەی لەگەڵ واقیعدایە ولەلایەکی تریشەوە
ھەڵناکشێت بەرەو میتافیزیکا کەڕەنگە ئەمە جۆرێک بێت لەھەڵھاتن
لەبەریەککەوتەکانی واقیع.لەدەقی"لەشەوێکی ھێمندا خەو بەتیشکی گوڵی
لێوتەوە دەبینم"،کەژاڵ ئیبراھیم خدر زانیارییەکان لەسەر گۆی واقیع
دەنووسێتەوە،ئەمەش لەکاتێکدا خۆی لەڕێگەی ھەستە بینراوەکانەوە دەبێتە
بەشێک لەڕووداو ومێژوو،چونکەڕووداوەکان ھەڵقوڵاویی ناخی خۆیەتی
ونایەوێت بچێتە دەرەوەی بازنەی ئەوڕووداوە واقیعیانە.بەئاڕاستەیەکی
تر،ئەوڕووداوانە خوڵقێنەری ھێزی خودی شاعیرە.ھەر لەبەر ئەمەشە خودی
شاعیر خۆی دەبێتە ھەڵسەنگێنەر وڕاڤەکەریڕووداوەکان ودەسەڵات ناداتە
ئەوانی تر تێکەڵ بەڕاڤەکانی بن،یان دۆسیەی بابەتەکەی بەشاراوەیی
دەپارێزێت ونایداتە دەست کەسانی تر،.بەمەش خودی بکەری شاعیرڕۆڵی سێ
لایەنە دەبینێت:کارێکتەری سەرەکی+ ڕووداو+گێڕانەوە:
سەربەستی ژیان
بەھەوری خوێنڕەنگڕێژ دەکەم
لەنێو دڵی پڕ تاساوی ھەمووتانا
وەکو وڕێژنەی باران
ووڵات پڕ دەکەم لەڕەنگ
- - - - - - - -
بەدەستی خۆم
تەمی نیگای زامەکانم دەنووسمەوە
ئەستێرە دەکەم بەتیشک و
دارستانێک سەوز دەکەم
پرچی ھەتاو دەھۆنمەوە(کەژاڵ،دیوان: ٥٢٠- ٥٢١).
لەدەقی"بمبەخشە ئایلا" کەژاڵ دایەڵۆگێک لەگەڵ خوداوەندی
خوشەویستی(ئایلا) دادەمەزرێنێت وبەشێکی گرنگی ژیانی خۆی وتەنگەشەکانی
بۆ باس دەکات،بەوەی دەرگا لەسەر مانا ڕاستەقینەکانی خۆشەویستی داخراوە
وتاکە نەفامەکانی کۆمەڵگا نەخشەی خۆشەویستی تێکدەدەن وناشیرینی
دەکەن.ئەمەش جۆرێکە لەسکاڵا دژ بەکەسە نەفامەکان .دیارە خوداوەند
زانیاری پێش وەختی لەبەردەستدایە ودەزانێت ھێزی بەریەککەوتنەکان
تەوژمێکی ئایدیاڵیزمی دەبەخشن بەشاعیر وھاوشێوەکانی،ڕەنگە ھەر ئەو
بەریەککەوتانە بێت خۆشیان بەھەمان دەردی کەژاڵ بردبێت .گەر وانەبوایە
ئەوا نەخوداوەند ونەکەژاڵ بەجوانی نەدەمانەوە وبەھەردووکیان ھێزێکی
ئینترۆپیان دروست نەدەکرد.بەمەش خوداوەند وشاعیر دەبنەڕژێمێکی فەلسەفی
بۆ چەمکی خۆشەویستیڕاستەقینە:
من ھاتووم لەنێو کێڵگەی ئەم خەمەوە
گۆرانی بۆ ژانێکی پرش لەجوانی بڵێمەوە
- - - - - - -
بمبورە ئەی خودای بەخشندە
بەچی دەڵێن عەشق و
بەچی دەڵێن خۆشەویستی ودابڕان
- - - - - - -
بمناسە ئایلا
منی ژن
لەنێو زەمەنێکی بەدڕک چێنراودا
لەدایک بووم
ھەموو ئاوازێکی ژیانی تێدا قەدەغە و
پەلکەزێڕینەی بەختەوەری
تێدا نووقم بووبوو(کەژاڵ،دیوان:٥٩١-٥٩٢).
چوارھەم / پەیوەندی خود بەبابەتەوە.گەر کۆجیتۆی (دیکارت) تەنھا گرنگی
بەھێزی خود بدات بەبێ بابەت،ئەوا ھێزی خود لەفینۆمینیۆڵۆژیا دەرئەنجامی
ھەستکردنێتی بەدیاردەکانی واقیع.بەمەش خود بەبێ بابەت ھیچ مانایەکی
نابێت،پێچەوانەکەشی ھەرڕاستە.واتە ھەستەکان لەنێو ھێزیجیھانە
بینراوەکانی واقیع لەدایک دەبن.لێرەدا ھێزی خود یەکسان دەبێت
بەبابەت.خود بەبابەتەکانی واقیعەوە توانای تێگەیشتنی ماناکانی
ھەیە،تەواو ملکەچی بابەتەکانە ودەستبەرداری نابێت.پرۆسەی
شیعریش،بەنوونە، بەردەوامیان دەبێت بەبێ وەستان.لەنێو دیوانە
شیعرییەکەی کەژاڵ ئیبراھیم خدر چەندین دەق دەبینین،خود بۆتە قوربانی
بابەت وئەوی بەرامبەر،بەڵکو ئەوی بەرامبەر،بەئاشکرا وبەنھێنی
بۆتەفانتازمایەک وھەمیشە لەبەردەم شاعیردا ئامادە دەبێت.بۆ
نموونە،لەدەقی "بەبێ دەنگی بۆت دەدوێم" کەبریتیە لەپازدە دیمەنی جیاواز
بەڵام لەنێو چوارچێوەی بابەتێکی سۆزداری ویژدانیدڕ.شاعیر دەڵێت:
ئەگەریەکێ لێم بپرسێ
شیعر بۆ چاوی کێ دەڵێی
کەمانچەی دڵە شەیداکەت
بەچ ئاوازێ لێدەدەیت
چی پێ بڵێم کەمن ھێشتا
نازانم بۆ خۆشم دەوێیت
کەمن ھێشتا دەتپەرستم و
نازانم چیت،نازانم کێیت
دەستێکم بدەیە،دەستێکم بۆ تۆ
چاوێکم بدەیە،چاوێکم بۆ تۆ
لێوێکتم بدەیە،لێوێکم بۆ تۆ
بادڵنیابم بەشێکی لەمن
بەشێکم لەتۆ (کەژاڵ،دیوان:١٠٩- ١١٠).
خوێنەر بەخوێندنەوەی ئەم دوو دیمەنە،ئەوھەستەی لادروست دەبێت کەبابەت
وئەوی بەرامبەر ھێزێکی گەورەیان بەخشیوە بەشاعیر،واتە ئەوی بەرامبەر
خاوەن ھێزە وجووڵەی داوە بەخودی بکەری شاعیر تابەو شێوەیە ئاوێتەی
بێت.بەمەش ھەردوو جەمسەر خاوەن دەسەڵاتێکی ھێزین .بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا
بەریەککەوتنە سۆسیۆڵۆژییەکان لەھەوڵی خوڵقاندنی بۆشاییەکانە لەنێو ئەو
دوو ھێزەیەکسانە. خود لەوە گەیشتووە،گرێکوێرە سۆسیۆڵۆژییەکان ،لەزۆر
دۆخدا ،تێکدەری پەیوەندییەکانە.یانسایکۆڵۆژیای ئەوی بەرامبەر لەدۆخێکی
ناجێگیردایە وھێزی خۆی ناخاتە بەردەست خودی بکەری شاعیر.لەبەرامبەردا
خودی بکەری شاعیر ھەڵوێستەی خۆی ئاشکرا دەکات وڕایدەگەیەنێت،لەکاتێکدا
دەڵێت:
من سوێند دەخۆم
ھەرگیز ئاگرت نەبینیووە
بۆیە ھەست بەسووتانیڕۆحم ناکەیت (کەژاڵ،دیوان: ١١٢).
بەوپێیەی خودی بکەری شاعیر خاوەن ھێزە ،ئەوا بەریەککەوتنەکان لاوازی
ناکەن وملکەچی دۆخە سایکۆڵۆژییەکی ئەوی بەرامبەر نابێت،بەڵکو دەیەوێت
بیسەلمێنێت بۆ خوێنەر وتێکڕای خەڵکی کەئەو ھێشتا خاوەن ھێزە ولەھەمان
کاتیشدا،وەک ھەڵوێستەیەک،ڕێز لەھێزی بەرامبەریش دەگرێت،ئەوەتا لەھەمان
دەقدا دەڵێت:
دەمەوێ دوای مردنم
لەنێو باوەشی تۆدا بمنێژن
چونکە بەھەشتێک نییە
لەباوەشی تۆ ئاسووتر بێ و
دۆزەخێک نییە
وەک ئاگری خۆشەویستیت بمسووتێنێ (کەژاڵ،دیوان:١١١).
ھەمان شت لەدەقی"چەند خونچە شیعرێکی بێ ناونیشان" بەدی دەکرێت
،لەکاتێکدا ئەوی بەرامبەر بەھۆکارێکی نادیار ھێزی خۆی دەشارێتەوە.ئەم
شاردنەوەیە،گەرچی کاریگەری سایکۆڵۆژیا لەسەر خودی بکەری شاعیر دروست
دەکات،بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ووزەبەخشیشە بۆ ھێزی خودی بکەری شاعیر،بەڵکو
ھێزەکەی گەورەتر دەکات:
تۆ چەند خۆت دووردەخەیتەوە
زیاتر ھەست دەکەم نزیکیت
پەنجەکانم ھەمووی پڕن لەبۆنی تۆ
- - - - - - - -
تۆ ھەندێ جار پایزیت و
ھەندێ جاریش وەرزی بەھار
کەوون دەبی خەزان لەباڵام دادەکا و
کەئەتبینم ژیانم پڕ دەبێ لەگوڵزار (کەژاڵ،دیوان:٥٥-٥٦).
پێنجھەم /ئامادەیی خود.ئەمە بەمانای ئامادەباشی خود دێت لەنێو
دیاردەکانی واقیعدا.یان ئەم جۆرە لەخود خوڵقێنەری بابەتەکانە
وبەریەککەوتنەکانیش سەرچاوەیەکی بەھێزی ئەم ئامادەیە.بەئاڕاستەیەکی
تر،خود بەھەستەکانەوە دەتوانێتڕژمێک لەئەزموون بخوڵقێنێت ودواتر ئەو
ئەزموونە کاریگەری خوی دەبێت لەسەر خودەکانی تر. ھەوڵەکانی خود جێگەی
خۆی دەگرێت وبەفیڕۆ ناڕوات گەرچی خودی خۆشی لەنێو زەرەریشدا
بێت،بەنموونەی مەسیح وحەللاج.کەژاڵ ئیبراھیم خدر لەدەقی"دوو ھێڵی
تەریب"دا وەک ھەستیارێکی بەرپرسڕەخنەی توند لەیاسا وڕێساکانی
سۆسیۆڵۆژیا دەگرێت کەبۆ چەندین سەدە وزەمەن کۆنترۆڵی مرۆڤەکانیان
کردووە وئازادییەکانیان لێ زەوتکردوون.لەم دەقەدا،کەیەکەم دەقی شاعیرە
ولەساڵی ١٩٨٧ لەڕۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکراوەتەوە، (بڕوانە پەراوێزی
دیوانی ژنێک لەباخی گێلاس:٤٨٤)،کەژاڵ نایەوێت دوورە پەرێز
بێت،بەپێچەوانەوەبەشدارە لەگۆڕینی ئاڕاستەییاسا
سۆسیۆڵۆژییەکە.ئامادەبوونی شاعیر نیشانەی بوونی بەریەککەوتنە لەنێوان
ئەو دوو ھێڵەدا،یەکێکیان بەئاڕاستەیەکی خواروخێچ،ئەوی تریان، کەشاعیر
نوێنەرایەتی دەکات، بەڕاستکردنەوەی.کرداریڕاستکردنەوەی ھەڵەکان کارێکی
ئاسان نییە وپێویستی بەھەوڵ وماندوونەبوون وفیداکاری ھەیە،بەڵام لەگەڵ
ئەمەشداکەژاڵ لەپێناو بەرژەوەندییە گشتییەکان ومرۆڤایەتی خۆی دەخاتە
نێو بەردەئاشی ئەو بەریەککەوتنە ولەئەنجامدا خوازیارە شتێکی ئەنجام
دابێت:
ئەی مرۆڤی ئەم سەردەمە
بەگەکانی سەدەی ناوەند
دەتانەوێ فێرم بکەن
وەک خانمی دیوەخانەکان
بەپاییز وبەزستانان
لەژوورەوە خۆم بەند بکەم
تاکو وبرسی وبێ نەواکان
نەبینم کە؟
لەکوێ دەنوون وچی دەخۆن؟
_ _ _ _ _ _ _ _
دەبا منیش پێتان بڵێم
کەلەڕوانینی چاوی من و
چاوی ئێوە
وەکو دوو ھێڵی تەریب وان
ھەستی من و،ھەستی ئێوە
وەکو وێنەی،شەوڕۆژ وان
قەت تێکەڵییەکتر نابن (کەژاڵ،دیوان:٤٨١-٤٨٣).
لەدەقێکی تریدا بەنێوی"لەزەردەپەڕی بەیانیەوە لەڕەنگی پایز دەڕوانم"
کەژاڵ ئیبراھیم دەڵێت:
شەو دۆزەخە
مەرگیش وەک ئەو
ئەو کاتانەی مەرگ و
دۆزەخ بەیەک دەگەن
من بیر لەچاوەکانی تۆ دەکەمەوە (کەژاڵ.دیوان:٥٤١).
لێرەدا شاعیر،وەک خودێکی ئامادە وبزێو وپشت بەست بەھێزی
ھەستەڕاستەقینەکەی،خاوەن توانا ودەسەڵاتێکی ویژدانییە،چونکە لەگەڵ
بەربەستەکاندا، بەنموونەی مەرگ ودۆزەخ کەنیشانەی جەنجاڵییەکانی ژیان
وژیانیش لەبەرامبەردا ماناکانی خۆی لەدەست داوە، ھەڵگری وورەیەکی بەرزی
بەرگرییە ولەمافە سۆزداری وویژدانییەکانی خۆ خۆش نابێت.گەر خودەکە
ئامادەباشی نەبێت لەبەرامبەر بابەتەکانی ،ئەوا ناتوانێت بەو شێوازە
بەرگری لەمافەکانی خۆ بکات. ئەمەش،بەدیوێکی تردا بریتیە لەبەرپرسیارێتی
خود بەرامبەر مەسەلەکانی بەتایبەتی ئەو مەسەلانەی کەخۆی باوەڕی پێیەتی
وبۆتە ستراتیژییەتی بیرکردنەوە ونامەکانی. ئەوەتا بەئاشکرا پەردە
لەسەرڕاستییە سۆزدارییەکەی خۆی ھەڵدەداتەوە بەوەی سەرچاوەی
بیرکردنەوەکانی بریتیە لەھێزی عیشق وخوشەویستی،جۆرەکەی کوشندەیە وتەنھا
خودی خۆی وھاوشێوەکانی نەبێت ئەوا کەس بەرگەی ناگرێت.ھۆکارەکەشی بۆ
بەریەککەوتنەکان دەگەڕێنێتەوە بەتایبەتی ئەوانەی مانای خۆشەویستی
نازانن،یانڕێزی لێناگرن.ئەم بەریەککەوتنە بەڕواڵەت زەرەرێکی گەورەی
واقیعی لەشاعیر داوە ،لەھەمان کاتیشدا ھێزی شیعرییەتی دروست کردووە وەک
ئەوەی گەر ئەو بەریەککەوتانە نەبێت ئەوا شیعریش لەدایک نابێت.شیعریش بۆ
کەژاڵ ژەمە خواردەمەنی سەرکییە وبەبێ ئەو ناژی:
ئەوەی کزەو شنەی شەماڵی نەبینیبێ
نازانێ سەرچاوەی عیشق
لەکوێوە سەردەردێنێ
چەند دەمەوێت پەنجەرەی دڵ بکەمەوە
لەگەڵ عەشق ئاشت ببمەوە
دەیان شوفار دەبنەڕێگر
تاکوو پەردەی دڵم لەناوبەرن( کەژاڵ،دیوان:٥٤١).
دەشێت سەرجەم پرنسپە ئاماژەپێکراوەکانی سەروە لەم ھاوکێشەیەدا کۆ
بکەینەوە:
بەریەککەوتنەکان = ھێزێکی نەرم و لەسەرخۆ + ھێزێکی قورسی کاریگەر.
مەبەست لەھێزە نەرمەکە کۆکردنەوەی ھەردوو جەمسەری ھێزە لەھێزێکدا.واتە
ھێزی پێش بەریەککەوتنیەکسان دەبێت بەھێزی دوای بەریەککەوتن.بەمەش ھێزە
گشتگیرییەکە جێگیرە وناگۆڕێت.کەژاڵ ئیبراھیم خدر،لەکاتێکدا بازنەیەکیان
چەقێک لەمەبەستێتی دروست دەکات،ئەوا پیَِشتر بڕیاری داوە کەکەسێکی
نەگۆڕ بێت لەھەڵسوکەوت وبڕیاردان.دوای بەریەککەوتە سۆسیۆڵۆژی وفیکری
وسایکۆڵۆژییەکانیش،خاوەنی ھەمان ھێزی پێداگرییە.لێرەدا ھێزی مەبەستێتی
وھەڵوێستەییەکەی نەگۆڕە. لەدەقەکانی سەرەوەدا ئەم پێداگری وجێگیرییە
بەتەواوی دەبینرێت.لەدەقی "ژیانێک پڕ لەچرای خامۆشی"دا ڕاشکاوانە
دەڵێت:
ئەیڕۆحی ئاسمانی من
تۆ بەو سیما نەمیەی خۆتەوە
وەرە بالەژیان نەوەستین
باوەشی کەرمم پیاکە
منیش بەپیاسەی شنەی با
فێنک دێم و
قژی جوانت شانە دەکەم
ئاڵ ئاڵ وەرەوە با بەردەوام بین (کەژاڵ،دیوان:٢٢٤).
مەبەستیش لەھێزێکی قورسی کاریگەر خاوبوونەوەی ھێزە دوای
بەریەککەوتن.واتە ھێزی دوای بەریەککەوتن کەمترە لەھێزی پیش
بەریەککەوتن.لەدەقەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدر دا دۆخە سایکۆڵۆژییەکەی
شاعیر،بەھۆی بەدەستھێنانی مەبەستێتی،بەرەو داکشان دێت،چونکە شاعیر،یان
باشتر وایەبڵێین خودی بکەر،ئەوەی ویستوێتی بەدەستی ھێناوە وئێستا،دوای
بەریەککەوتن،شتێک نەماوە لێی بترسێت،بەڵکو ئەوی بەرامبەری بەلای
خۆیداڕاکێشاوە ومسۆگەری کردووە.ئەمە لەکاتێکدا ولای زۆرینەی شاعیران
کارەکە پێچەوانەیەوە وھەتا خودی بکەر لەگەڵ بابەتەکاندا
بەریەککەوتنیانھەبێت ئەوا گرژییەکان زیاتر دەبن ودۆخە سایکۆڵۆژییەکی
خودی بکەر لەھەڵکشاندا دەبێت.بەمەش نەخشەو پلانی ھەردوو جۆر لەشاعیران
گۆڕانکاریان بەسەردا دێت بەڵام لەکەژاڵ دا بەرەو خاوبوونەوەی ھێز
ولەوانی تر بەرەو زیادبوون وھەڵکشانی ھێز.لێرەدا جیاوازییەکە
لەوەدایە،کەژاڵ ئیبراھیم خدر گەیشتۆتە کۆتا باوەڕ (یەقین) کەلەلایەکەوە
ھیچ ھێزێک نیە دەستکاری لەمەبەستێتی ناوەڕۆکە دەقییەکانی
بکات،بەتایبەتی لەگەڵ (ئەو)ی بەرامبەر،لەلایەکی تریشەوە (ئەو)ی خستۆتە
داوی مەبەستێتی ماناکانەوە ودەرچوونی نیە.ھەر لەبەر ئەمەشە،ھێزی دوای
پێش بەریەککەوتن جیاوازە لەھێزی دوای بەریەککەوتن.لەدەقی"بڕیار" ھەردوو
جەمسەر بڕیاریان داوە پەیوەندییە مەبەستییەکە(خۆشەویستی)وەک بەرد وابێت
وھیچ باران وتۆفانێک نەتوانێت جووڵەیان پێ بدات:
بڕیار وابوو ببین بەبەرد
کام بارانە،کام تۆفانە
زۆر بەخوڕە
ئێمە پێ نەتوێتەوە
- - - - - ---
پێش ئەوەی ئەوەی باران ببارێ و
پێش ھەڵکردنیڕەشەبا
تۆڕۆیشتی ونەھاتیەوە
نەتدەزانی ئەوەی بچێ ماسی بگرێ
دەبێ قولەی پێشی تەڕبێ؟ (کەژاڵ،دیوان:١٠١-١٠٢).
لەگەڵ ئەمەشدا،کەژاڵ ھەندێک جاری کەم ،وەک زۆرینەی شاعیران،ھێزی دوای
بەریەککەوتنی کەمتر دەبێتەوە بەوپێیەی بەرامبەرەکەی وەک پێویست
پارێزگاری لەمەبەستێتی ماناکانی ناکەن.خاوبوونەوە
لەھێزەکەداڕوودەدات.بۆ نموونە لەدەقی "وشە ھەڵوەریوەکانی عەشق"،دوای
ئەوەی (ئەو)یبەرامبەر نائامادەیە (من)ی شاعیر تۆڕەیە ونایەوێت بەردەوام
بێت لەپڕۆسە سۆزدارییەکەدا.بەمەش ھێزەکە لاواز دەبێت:
برَۆ ئیتر ناتبینمەوە
دەڕۆم ئیتر نامبینیەوە
کاتێک دڵشکا
عەشق شوێنی خۆی ناگرێتەوە(کەژاڵ،دیوان:١٢٢).
- ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە:
لەم لێکۆڵینەوەیەدا چەند ئەنجامێک دروست دەبن، لەوانە:
- فەلسەفەی فینۆمینیۆڵۆژیا،بەتایبەتی ئەو پرنسپانەی کە (ئیدمۆند
ھۆسرڵ)دەستنیشانی کردوون وکاریشی لەسەر کردوون بانگەوازێکە بۆ
دوورکەوتنەوە لەڕەھەندە ئەزموونییە فیزیکییەکان،بەڵکو دەیەوێت کار
لەسەر دیاردە مرۆڤایەتییەکان بکات وپەیوەندی مرۆڤ بەبابەتەکانی
دەوروبەر. ئینترۆپی گەرچیڕژێمێکی فیزیکییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدایاساکانی
تەواو دەچنە نێو پرنسپەکانی (ھۆسرڵ )ەوە،بەوەی ھێزەکان ،ھەندێک جار،
بەریەککەوتن ودوای بەریەککەوتنیەکسان دەبن وھەندێک جاری تریش ھێزی پێش
بەریەککەوتن جیاوازە لەھێزی دوای بەریەککەوتن.بەمانایەکی تر،مرۆڤ
بەشێوەیەکی گشتی ولەمامەڵەکانیدا لەگەڵ بابەتەکان ھەندێک جار پارێزگاری
لەھێزەکەی خۆی دەکات وھێزەکان بەجێگیری دەمێننەوە،ئەمەش ھۆکاری خۆی
ھەیە.ھەندێک جاری تریش وبەھۆکاری تر،ھێزەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.
- گونجاندنێک ودراوسێیەتییەک ھەیە، لەنێوانیاسا زانستییەکان بەنموونەی
فیزیک لەگەڵڕەھەندە ئەدەبییەکاندا بەنموونەی پرنسپە فینۆمینۆڵۆژیاکەی
(ھۆسرڵ).ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کەدیوار وسنوور لەنێوان ئەو دووانەدا
کۆتایان پێ دێت.واتە دەشێت سەرجەمیاسا زانستییەکانی ئەندازە وفیزیک
وکیمیاگەری بێنە نێو دەقە ئەدەبییەکانەوە.
- لەزۆربەی ھەرەزۆری دەقەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدردا تێبینی ئەوە دەکرێت
کەھێزی خودییەکسانە بەھێزی ئەوی بەرامبەر ومەسەلەکان.یان ھێزی پێش
بەریەککەوتن ودوای بەریەککەوتنیەکسانە وبەجێگیری دەمێننەوە،ئەوەش بەھۆی
پابەند بوونی ھەردوو جەمسەر بەو پرۆتۆکۆڵەی کەپێشتر لەنێوان ھەردوو
جەمسەردا واژوو کراوە.لەگەڵ ئەمەشەدا بەبڕێکی زۆر کەمی دەق،ھێزی پێش
بەریەککەوتن جیاوازە لەھێزی دوای بەریەککەوتن،ئەویش بەوەیڕێژەو وڕووبەر
وقەوارەی ھێزی پێش بەریەککەوتن زۆر بەھێزە ،پێچەوانەی ھێزی دوای
بەریەککەوتن.لێرەدا ھێزەکان ناجێگیرن چونکە گۆڕانکاریان بەسەردا
ھاتووە.
- فینۆمینیۆڵۆژیاڕێبازێکی بەڵگەیی وئەزموونگەرایی نیە چونکە مەبەستی
نیە لەڕێگەی شتە ووردەواڵییەکانەوەڕاستییەکان دەربخات،بەڵکو
چەمکیڕاڤەکردن ناکاتە بنەمای دەرخستنەکان ،بەپێچەوانەوە ،ھەوڵدەدات
خودەکانڕۆڵیان ھەبێت لەدەرخستنی زانیارییەکان،ئەویش بەھۆی ئەوڕووداو
دیمەنانەی کەلەدەوری کۆبۆنەتەوە وڕۆژانە مامەڵەیڕاستەوخۆی لەگەڵدا
دەکات..
- بۆ ھەر بیرکردنەوەیەک پێویستە خود بگەڕێتەوە بۆ پێناسەی دەوروبەر
کەتێیدا دەژی،بەوپێیەی خودەکان ناتوانن دەستنیشانی شتەکان بکەن تا
نەچنە نێو مانا قووڵەکانی ئەو شتانە ودەرخستنیڕاستییەکانی.کەواتە
زانیارییەڕەھاکان دەرئەنجامی ھەوڵی خودە لەنێو دیاردەکانی
دەوروبەر.بەمەش تێگەیشتنی خود بۆ ماناکانی دەوروبەر جێگەی متمانەی
تێکڕای خەڵکییە بەوپێیەی ئەو خودە خۆی بەشێکە لەدیاردەکان
ومەسەلەکانی،یان ھەرخۆی خوڵقێنەری دیاردەکانە.
- دەقەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدر،سەرجەمیان،دەچنە نێوڕژێمەکەی ئینترۆپی
وپرنسپەکانی ھۆسرلەوە،ئەویش بەوەی خۆی خاوەن ھێزە وھێزە دەرەکییەکانیش
سەرچاوە وبزوێنەری دەقەکانێتی.ھەندێک جار بەریەککەوتنی پێچەوانەیی
لەنێوان دوو ھێزەداڕوو دەدەن وئەنجامەکەشی خوڵقاندنی مەبەستێتی وگوتاری
شیعرییەتە.ھەندێک جاری تریش،بەریەککەوتنەکان بەبێ ئاگای خودی بکەری
شاعیرە .لێرەدا قەبارە وکێشی ھێزەکە دابەش دەبێت وقورسایی گەورە بەر
خود دەکەوێت،وەک ئەوەی بەریەککەوتنەکە لەڕێگەی دۆخێکی
ھەڕەمەکییەوەڕوودەدات.گوژمەی ھێزی دەرەکی لەدواوە خۆی دەکێشێت بەھێزی
خودی شاعیر ولەئەنجامدا تووشی کێشەی سایکۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژی دەکات.لەگەڵ
ئەمەشدا،خودی بکەری شاعیر بەرھەڵستی ئەم گوژمە بەھێز وتێکدەرە دەکات
وخۆی نادات بەدەستەوە
_____________________________________
پەراوێز و سەرچاوەکان:
- كەژاڵ ئیبراهیم خدر،دیوانی "ژنێك لەباخی
گێلاس"،چاپخانەی قانع،ز٢٠١٩.
- ادموند هوسرل،تأملات ديكارتية،ترجمة تيسير شيخ الارض،دار بيروت
للطباعة والنشر، ١٩٥٨.
- باديس ايدري،الترموديناميك والميكانيك الاحصائي،،معهد الفيزياء،جامعة
باجي مختار،عنابة،الجزائر،ربيع ٢٠١٥ - ترنس هوكز،البنيوية وعلم
الاشارة،ترجمة مجيد الماشطة،مراجعة د.ناصر حلاوي،دار الشؤون الثقافية
العامة- بغداد، ١٩٨٦.
- سماح رافع محمد،الفينومينولوجيا عند هوسرل،دراسة نقدية في التحديد
الفلسفي المعاصر،دار الشؤون الثقافية العامة(آفاق عربية)،ط ١ ،بغداد
،١٩٩١.
- نيان نوشيروان فؤاد،الشحنة الديناميكية في الابداع الرومانسي بين
شيللي وكوران ونازك الملائكة، دراسة مقارنة،سردم، ٢٠٠٦.
-Marcelo Alonso، Edward.J.Finn ،Fundamentals
University Physics،V3،Addison Wesley Company، U.S.A، 1978.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|