٢٩\١٠\٢٠١٠
رژێمی ئیسلامی
ئێران دوو گه‌نجی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی سۆران له سێداره ده‌دا.
به پێی هه‌واڵێک که له 19/10/2010 له ماڵپه‌ری pukmedia دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، له رۆژی 11/10/2010 دا له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی
ئێرانه‌وه دوو گه‌نجی شارۆچکه‌ی سۆرانی هه‌رێمی کوردستان له سێداره
دراون. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی سۆرانه‌وه، ئه‌و دوو گه‌نجه
له ساڵی 2004 وه له لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌ستگیر کراون
به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانیان ئاشکرا کرابێت. یه‌کێکیان به زیندانی هه‌تاهه‌تایی
و ئه‌وی تریشیان به 8 ساڵ زیندانی حوکمدراون، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیران به‌و سزایانه‌دا چوونه‌وه و هه‌ردوو گه‌نجه‌که‌یان له سێداره
داوه و رێگه‌شیان نه‌داوه ته‌رمه‌کان بهێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی
کوردستان و له ئیران به خاک سپێردراون. شایانی باسه باوکی ئه‌م دوو
گه‌نجه له‌کاتی بینینی ته‌رمی رۆڵه‌کانیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه یه‌کسه‌ر
گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
رژێمی سه‌رکوتگه‌ری ئیسلامی ئیران ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
ئازادیخوازی ئیران‌دا له هه‌موو شار و شارۆچکه‌و کوچه‌و کۆڵانێکی شاره‌کانی
ئیران‌دا په‌تی له سێداره‌دانی هه‌ڵخستووه و رۆژانه و ساڵانه ده‌یان
و سه‌دان که‌س له لایه‌ن تیمه‌کانی مرۆڤ کوشتنه‌وه به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه
له سێداره ده‌دات. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی
ئازادیخواز و راگرتنی که‌شی ترس وتۆقاندن و سوننه‌ت و عه‌قڵییه‌تی مرۆڤ
کوشتنه له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م رژێمه ئه‌مرۆ ته‌نها به تۆقاندنی خه‌ڵکی
ئازادیخوازی ئیرانه‌وه ناوه‌ستێ و ده‌یه‌وێ په‌ل بهاوێژێ بۆ ووڵاتان و
ناوچه‌کانی تر‌و به‌هه‌مان شێوه له رێگه‌ی له سێداره‌دان و کوشتنی
رۆڵه‌کانیانه‌وه ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یدا زاڵ بکات، له‌هه‌مان
کاتدا له چوارچێوه‌ی ململانێ سیاسییه‌کانیدا له گه‌ڵ هێز و حیزب و ده‌وڵه‌ته‌کانی
ناوچه‌که‌دا ده‌ست بۆ ئه‌م سیاسه‌ت وهه‌نگاوه پڕ له تاوان و دژی
مرۆڤایه‌تیانه ده‌با.
ئه‌مرۆ رژێمی ئیسلامی ئیران له ئاستی جیهاندا له ریزبه‌ندی ئه‌و
ووڵاتانه‌ی که سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێده‌که‌ن له دوای چین به
دووه‌مین ووڵات ده‌ژمێردرێت و ته‌نها له ساڵێ 2009 دا 388 که‌سی له
سێداره داوه، که به‌دوای ئه‌ویشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عێراق
دێن که ته‌نها له ساڵی پاردا 120 که‌سیان له سێداره داوه.
ئێمه ئه‌نجامدانی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه‌دا له
لایه‌ن ئه‌م رژێمه دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه سه‌رکۆنه‌و ریسوا ده‌که‌ین
و به تاوانێکی ده‌زانیین که دژ به سه‌رجه‌م خه‌لکی ئازادیخوازی هه‌رێمی
کوردستان ئه‌نجامدراوه. لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز و ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و
رۆشنبیری و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌که‌ین که ئه‌م تاوانه‌ی رژێمی
ئیسلامی ریسوا بکه‌ن و ناره‌زایه‌تی خۆیان دژ به سزای له سێداره‌دان
ده‌رببرن و خوازیاری کۆتایهێنان بن به‌م سزا به‌ربه‌ری و قێزه‌وونه.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
26\10\2010
anti.execution@googlemail.com
00447783902098
|