٤\١٢\٢٠١٠
رژێمی ئیسلامی
ئێران سزای به‌ربه‌ریانه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر شه‌هلا جاهید دا
جێبه‌جێکرد!
سه‌رله‌به‌یانی
رۆژی چوارشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2010 کاربه‌ده‌ستانی رژێمی دڕنده‌و
دژه مرۆڤایه‌تی ئیسلامی ئیران، شه‌هلا جاهید 24 ساڵه‌یان له زیندان و
مه‌ڵبه‌ندی مرۆڤ کوشتنی ئه‌وین به په‌ت هه‌ڵواسی و جارێکی تر ئه‌م
رژیمه درنده‌ترین تاوانیان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی و ژنان ئه‌نجامدا.
شه‌هلا جاهید ماوه‌ی نۆ ساڵه له زینداندایه‌و چه‌ندین جار هه‌وڵی له
سێداره‌دانی دراوه به تۆمه‌تی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی ناێر محمه‌د خانی
که یاریکه‌ری تیپی میللی ئیران بوو.
شه‌هلا بێ‌تاوان و قوربانی ده‌ستی یاسا‌و دادگای سه‌رکوتگه‌رو ناعادیلانه‌ی
کۆماری ئیسلامی و به‌ندو به‌ستی پشتی په‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران
بوو بۆکۆتایهێنان به دۆسیه‌ی کوشتنی ناێر که شه‌هلای بێ‌تاوانیان کرده
قوربانی له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵات وپله‌وپایه‌ی خۆیان. له ماوه‌ی
نۆ ساڵی رابردوودا به‌پێیی وته‌ی پارێزه‌ره‌کانی و لێکۆله‌ره‌وه‌کان له
هیچ دادگایه‌ک و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا تاوانباربوونی شه‌هلا نه سه‌لمێنراوه.
رژێمی ئیسلامی له دوای ریسوا بوونی له دۆسیه‌ی به‌رده‌بارانکردن و له
سێداره‌دانی سه‌کینه‌دا له ئاستی جیهاندا، شه‌هلا جاهید بۆیه له
سێداره‌دا تا به دنیا بڵێت که ده‌ست له مرۆڤ کوشتن و تاوانکاری وله
سێداره‌دان هه‌ڵناگرێت. به‌مه ئه‌م رژێمه نیشانی ده‌دات که ته‌نها
به ئه‌نجامدانی تاوانی کوشتن و هێشتنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان و
تۆقاندن ده‌توانێت درێژه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات و ریگه‌یه‌کی
تری له‌به‌رده‌مدا نییه.
ئێمه ئه‌م تاونکاری و مرۆڤ کوشتنه‌ی کۆماری ئیسلامی و کاربه‌ده‌سته‌کانی
به توندی سه‌رکۆنه‌و ریسوا ده‌که‌ین. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له‌ته‌واوی
جه‌ماوه‌ر و ئازادیخوازان و ریکخراوه‌کان و لایه‌نه‌کانی دژ به‌م سزا
دڕنده‌یه ده‌که‌ین که به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت ناره‌زایه‌تی
ده‌رببرن و له هه‌وڵی ریسواکردنی ئه‌م رژێمه درنده‌یه‌دابن و سیاسه‌تی
سه‌رکوتگه‌ریانه و تاوانه‌کانی به‌هه‌موو دنیا نیشان بده‌ن.
هه‌ر لێرەوە ئێمه پشتیوانی خۆمان ده‌رده‌برین بۆ ئه‌و ناره‌زایه‌تی و
که‌مپین و چالاکیانه‌ی که له ئاستی جیهاندا دژ به‌م تاوانه له چه‌ند
رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێن و خۆمان به به‌شێک له‌و بزووتنه‌وه
ناره‌زایه‌تییه ده‌زانین و به ته‌واوی تواناوه له هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنیدا
ده‌بین به‌مه‌بستی هه‌رچی زیاتر ریسواکردنی ئه‌م رژێمه‌و ناچارکردنی بۆ
ده‌ستهه‌ڵگرتن له تاوان و مرۆڤ کوشتن.
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
2\12\2010
|