٢٧\١٢\٢٠١٦
رژێمى سێدارەى
ئیسلامیى ئێران بەردەوامە لە تیرۆر!

عەبدولڕەحمان رەسول
دوو
تەقینەوە لەشەوی یاڵدا ٢٠/٢١/١٢/٢٠١٦ لە شاری کۆیە لەباشووری
کوردستان,لەکاتێکدا کوڕان وکچان وگەنجان ولاوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
لەناوبارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان خەریکی ئاھەنگێڕان وشایی وخۆشی
وگۆرانی وڕەشبەڵک بوون بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بونی دکتۆر عبدالرحمن
قاسملوو, (دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو لە شەوی ١٩٣٠.١٢.٢٢ لە شاری
ورمێ لەدایکبووە.) لەگەڵ ئاھەنگێڕان بەبۆنەی ھاتنی شەوی یاڵدا,لەھەمان
کاتدا تیرۆریستان خەریکی ئامادەکردنی بۆمب وکردەوەتیرۆریستی بوون
زۆربەداخەوە لەگەڵ تەواوبونی کۆڕوئاھەنگ وخۆشی وگۆرانییەکان تیرۆریستان
کردەوەدژەمرۆڤایەتییەکەیان ئەنجامدا,خۆشی وشادی گەنجان ولاوانی کوڕوکچ
گۆڕابەشیوەن وماتەمینی.
دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان "حدک"
لە کۆیە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە , بەپێى سەرچاوەى
ڕاگەیاندنەکان لە کۆیە : "تەقینەوەکە لە دوکانێک لە بەرامبەر بارەگای
مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان روویدا، ژمارەیەک کوژراو و
بریندار هەن، هەندێک لە کوژراوەکان بە تەواوەتی سوتاوون".
ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەدەن: "رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەڵدا لەنێو
بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچوو،
رێوڕەسمەکە تەواو بوو، دواتر تەقینەوەیەک لەنێو دوکانێک روویدا، ئەو
خەڵکەی لەنێو بارەگاکەبوون بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی نێو دوکانەکە چوونە
نزیک دوکانە کەو دواتر تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەهۆی تەقینەوەی
دووەم ژمارەیەکی زیاتری خەڵک لەوێ بونەقوربانى و برینداربوون".
سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان ڕایانگەیاندووە کە "ئەو خەڵکانەی لەبەردەم
بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوونەتە قوربانی،
ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانن، ئەوە دیار نییە کە
چەندیان پێشمەرگەن و چەندیان خەڵکی سڤیلن".
بەداخەوە بەپێى سەرچاوەى زانیاریەکان چەندین تێکۆشەرى حیزبى دێموکرات
بەناوەکانى (عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب و وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی
حیزب و سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب و ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی
حیزب و ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات و عەدنان
عەبدوڵلا، مفەوزی ئاسایشى حکومەتى هەرێمى کوردستان ) بوونەقوربانى
وچەندین کەسیى تریش برینداربوون.
تەقینەوەکە لەرێگەی دوو ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.
بەهیوام ڕوحى قوربانییەکان ئارام وشادبێ ,بەهیوام بەزووترین کات
بریندارەکانیش چاکببنەوە وبگەڕێنەوەبۆناوخانەوادەوهاوڕێ کانیان. نەفرەت
وڕووڕەشیش بۆتیرۆرستان.
چەندین جارە لەباشوورى کوردستان کادروئەندامان وپێشمەرگەکانى حیزبى
دیموکراتی کوردستان وحیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران وحیزبى کۆمۆنیستى
کرێکارى ى وحیزبى کۆمۆنیست وکۆمەڵە وسەرجەم حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى
ئێرانى تیرۆردەکرێن.لەپاش تیرۆرکردنەکانیش تاوانباران وتیرۆریستان
بەنادیارى وبەبێ دادگایى کردن وسزادان بۆى دەردەچن لەژێرسایەى دەسەڵاتى
حیزبەقەومى ودینییەکان وحکومەتى هەرێمى کوردستان.
مێژووی سیاسی حیزبایەتى ئیسلامى وناسیۆنالیستى زۆر ئاشکراو
دیارە,لەدوایى ساڵى ١٩٩١ لەباشوورى کوردستان کە حیزبە کوردییەکان خاوەن
دەسەڵاتن, هەڕەشەى کوشتن لە چەندین هەلسوڕاوى سیاسى ونووسەرو ڕۆشنبیر
وئەدیب وشاعیر کراوە پاشان تیرۆرکراوە و بکوژەکانیش بەنادیارى
ماونەتەوە بەشێک لەدۆسێ کانیش پێچراوەتەوە.لە٢٢/١١/٢٠١٦ مەلاهۆشیار
ئیسماعیل پێشنوێژووتارخوێنى مزگەوتى حاجى عمربندیان لەهەولێر,لەبەردەم
ماڵەکەى خۆیدابەفیشەک بەسەختى بریندارکراودواترلەنەخۆشخانەگیانى
لەدەستدا.هەروەها لە (١/١٢/٢٠١٦) دوایى چەند ڕۆژ لەدیارنەمانى
ڕۆژنامەنووس (شوکرى زەینەدین) پەیامنێرى تەلەفیزیۆنى (کەى ئێن ئێن ),لەنزیک
شارى (ئامێدى) بەتیرۆرکراوى دۆزرایەوە,شوێنى چەند فیشەکێک بەجەستەیەوە
دیاربووە.
لەماوەى ڕابردووش لەباشوورى کوردستان چەندین کەسایەتى سیاسى
وڕۆشنبیروڕۆژنامەنووس تیرۆرکران لەوانە(دکتۆرشڤان وڕێناس
ونەزیرعمروئارام وشاپۆرعبدولقادروقابیل عادل ومحمدعلاق وهاوڕێ کانى
وعەلى بۆسکانى وڕەئوف ئاکرێى وبەکرعەلى وشێخ ستاروسۆرانى
مامەحەمەوسەردەشت عوسمان وکاوەگەرمیانى وئازاد احمد و ویداد حسێن وکمال
شێخ سادەناسراوەبەکمالەخرەووەستاسەدیق ساڵیاوایى و........هیتد
تیرۆرکراون.بەدرێژایى دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان/عێراق ویەکێتى
نیشتیمانى کوردستان بەچەندین کەسایەتى سیاسى تێکۆشەرى کۆمۆنیست
وئازادیخوازویەکسانیخوازى ئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى ئێرانى
وئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى تورکیا لەباشوورى کوردستان لەژێرسایەى
دەسەڵات وحکومەتى باشوورى کوردستان تیرۆرکراون وبەهەزاران لەکچان وژنان
تیرۆروڕەشەکوژکراون زۆرینەى بکوژەکانیان بەنادیارى ماوەتەوە لەژێرسایەى
سیستەم وحکومەتى کوردى باشوورى کوردستان,کەلەلایەن پارتى ویەکێتى
وئیسلامى یەکان وبزووتنەوەى گۆڕانەوە ئەمڕۆبەڕێوەدەبرێت ولەناوحکومەت و
پەرلەماندابەرپرسیارێتیان هەیە,ئەگەرچى لەقۆناغى ئێستاداخۆیان حکومەت
وپەرلەمانیشیان پەکخستووە بەهۆى ململانێى حیزبایەتى وبەرژەوەندییەکانى
حیزبەکانیان نەک لەبەر داواکارى وماف وبەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان.
ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران بەردەوام لەهەوڵى پلاندانان دایە
بۆشکستپێهێنانى گەشەى وبزووتنەوەى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى ,هەمیشەبەردەوامەلە
جێبەجێکردنى کارە دژەمرۆییەکانى لەچەشنى تیرۆروتۆقاندن
وکۆمەڵکوژییەکاندا لەدژى هەڵسوڕاوانى سیاسى ڕۆژهەڵاتى کوردستان
بەتایبەتى وهەڵسوڕاوانى سیاسى وڕۆژنامەنووس ونوسەران وئەدیبان وشاعیران
وهونەرمەندانى ئێرانى بەگشتى .هەربۆیە ئەم جۆرە کردەوە دژەمرۆییانە
تەنها لەڕژێمى کۆنەپەرستى سێدارەى ئیسلامى ئێران وهاوکارەکانى
وهاوشێوەکانى دەوەشێتەوە.
جارێکی دیکە دەستی ڕەشی تێرۆر و سەرچاوەی تێرۆریزم لە جیهاندا، واتە
ڕێژیمی کۆماری سێدارەى ئیسلامی ئێران مەحکووم وڕیسوادەکەم.
ئەم کردەوە تێرۆریستییە جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە تێرۆر و سەرچاوەی
تێرۆیزم لەگەڵ هەموو بنەمایەکی ئازادی و مرۆیی ناتەبایە و ڕێژیمی
کۆنەپەرستى ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە بۆ سەر ژیانی
مرۆڤایەتی.
نەمان بۆ تێرۆریستان و ڕێژیمی کۆماری سێدارەى ئیسلامیی ئێران کە
سەرچاوەی تێرۆروتیرۆریزمە.
هەربۆیەلەقۆناغى ئێستا پێویستە حکومەت زۆر بەووردى هۆکارى ئەم
کردەیەوەتیرۆریستى یە بۆخەڵکى باشوورى کوردستان ئاشکرابکات وبەزووترین
کات بکەران وهاوکارانى ئەوکردەوەیەتیرۆریستى یە بەخەڵکى بناسێنێت
وبەئاشکرادادگاییان بکات وبەسزاى خۆیان
بگەیەنێت,بەپێچەوانەوەهەرکەمتەرخەمێک وپشتگوێخستنێک لەئاشکراکردنى
ئەوکردەوەتیرۆریستى یە نیشانەى هاوکارى وخۆشحاڵى ئەوەدەسەڵات
وحیزبانەنیشاندەدات لەباشوورى کوردستان بەگشتى لەوناوچەیەبەتایبەتى.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|