١٢\٥\٢٠١٠
رژێمی سه‌رکوتگه‌ر
و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئیران،
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
و چوار ههڵسوڕاویتری سیاسی له‌سێداره‌دا!
رژێمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئیران له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره تاوان
و هیرشه سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیران و
کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، رۆژی یه‌ک شه‌ممه 9/5/2010 له زیندانی ئه‌وین
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م
هولی و مه‌هدی ئیسلامیانی که هه‌موو هه‌ڵسوراوی سیاسی بوون، به
بیانوی "دژی شۆرش و دژ به خودا" له سێداره دا.
له کاتێکدا که به هۆی نه‌بوونی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌کان
له ئیران‌دا،خه‌ڵکی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌دا
که ده‌مێک ساڵه له ووڵاتانی پێشکه‌وتووتردا به‌ده‌ستهاتوون، ده‌ستیان
داوه‌ته خه‌باتێکی بێووچان، ئه‌مرۆ ئه‌م رژێمه دڕنده و کۆنه‌په‌رسته
بۆ به‌رگرتن به‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه
ئازادیخوازه‌ی ئیران و کوردستان، ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تیکی قێزه‌ون و
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ناکام، هه‌ر له هه‌وڵدان بۆ به‌رێخستن و داسه‌پاندنی
که‌شی ترس و تۆقاندن و کوشتن و هه‌ڵخستنی په‌تی له سێداره‌دان و
زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردن.
سزای له سێداره‌دان یه‌کێک له قیزهونترینی ئه‌و تاوانان و ئامرازه
سه‌رکوتگه‌ر و خهفهکهرانهیه که ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی
سیاسی و خه‌ڵک به‌گشتی، له لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه
ده‌ستی پێوه‌گیراوه و به کاردهبرێت. له‌و ناوچانه‌شدا که سه‌ره‌رای
جێبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌ت و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ناتوانن به ئاشکرا و بێ په‌رده و به یاسایی و به‌فه‌رمی ئه‌م سزایه
له به‌رامبه‌ر نه‌یاران و هه‌ڵسواروانی سیاسی و ئازادیخوازان و پێشکهتنخوازان
و نوێخوازان و رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر له ده‌سه‌ڵتدا به‌کاربه‌رن،
ئه‌وا سزای له سێداره‌دان به‌شێوازێکی تر به‌کارده‌برێت که ئه‌ویش ته‌قینه‌وه
و زیندانه نهێنیه‌کان و رفاندن به رۆژی رووناک و تیرۆرکردن و کوشتنیش
له تاریکی شه‌ودا. که دواترین نمونه‌ی تاوانی له‌م جۆره تیرۆرکردنی
رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌رێمی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه کوردیه‌کانه که بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی و
ئازادی ده‌که‌ن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکو له عیراق و هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م
ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، جه‌ماوه‌ری به ته‌نگ هاتوو له‌م تاوان
و پێشێلکاریانه ده‌ستی داوه‌ته ناره‌زایه‌تی و خه‌باتێکی مه‌ده‌نیانه
له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ئه‌و حیزبانه‌ی که ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌ی
خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن و ریگرن له‌به‌رده‌م جێبهجێبوونیاندا و خوازیاری
کۆتایهێنانن به‌م تاوان و پێشێلکاریانه‌ی ئازادی و مافی مرۆڤ له ناوچه‌که‌دا.
ئێمه وه‌ک سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان، وه‌ک به‌شێک له‌م بزووتنه‌وه
ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه، به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌نجامدانی
سزای له سێداره‌دان و ئه‌م تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیانه ده‌که‌ین که
له لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئیران و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره کوردی و
ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دژ به خه‌ڵک و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوسه‌ران و رۆژنامه نووسان و ره‌خنه‌گران ئه‌نجام
ده‌درێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و ریکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و رۆشنبیران و
رۆژنامه‌وان و لایه‌نگرانی ئازادی راده‌ربرین و مافی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌کردنی
سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ین، با هه‌موو پێکه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشان و
خه‌باتمان یه‌کگرتووتر و به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ریتر بکه‌ین، له پێناو
کۆتیهێنان به‌م پێشێلکاریانه و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران که سزای له
سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکه‌ن و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌سمی بناسن.
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
10/5/2010
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|