٢٦\٤\٢٠١١
رینیسانسی بە
قەعقاع و پۆلیسکردنی ماف و ژیانمان!

سەلام عەبدوڵا
پڕۆسەی بە قەعقاعکردن لە هەموو ئاستەکان
بەرێوەیە:
لە کوردستان، عه‌لمانیی ئەبو مزگەوت و ئەبو ئەڵڵاهو ئەکبەر،
عه‌لمانیی ئەبو دارلاستیق،
عه‌لمانیی ئەبو دوعا و پاڕانەوە،
عه‌لمانیی ئەبو شەق و تێڵا،
عه‌لمانیی ئەبو بەرماڵ،
عه‌لمانیی ئەبو دەمامکدراو،
عه‌لمانیی ئەبو"وامرهم شورا"،
عه‌لمانیی سەید قوتوب و حەسەن بەنا،
عه‌لمانیی راگەیاندنی درۆ و دەڵەسە،
عه‌لمانیی ئەبو شمشێر،
عه‌لمانیی ئەبو زریپۆش و هەڵماتێن،
عه‌لمانیی ئەبو ئیمارەتی هەورامان،
عه‌لمانیی وەهم پەرەستی بێ گوێ و چاو و زمانمان هەیە.
هەموویان سەلماندیان کە خوارترین نموونەی عه‌لمانیی سەرزەمینن.
عه‌لمانییەک نە بڕوای بە دیالۆگ هەیە، نە بە دانووساندن، نە سەرڕاستی و
نە گفتوگۆ،
ئەوانە هەوڵە"پیرۆزەکەیان" بۆ هێزی"پیرۆز و نیشتمانی"ی بە قەعقاعکردن و
بە تێهەڵدانی داخوازییەکانمان دەدەن و،
رۆشنگەری بە قەعقاعکردن و پۆلیسکردنی شەقام دەدەن.
بە جیهانمان وت: رینیسانسی بە قەعقاعکردن و کپکردنی ناڕەزایەتی،
پەرلەمان و ویژدان دەستپێکرد، ئەوە چی‌یان بەسەر داخوازییەکانمان هێنا؟!
بەڵام ئێمە تەنها نانی کەرامەت، بیمەی کۆمەڵایەتی، یاسای کار، مافە
سەرەتاییەکانی ئازادی و ژیانی ئاشتیمان دەوێ و...هیچی تر!
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عه‌بدوڵا
|