ڕقی له زستانه ،
به‌ڵام به کوردی و ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت.
سازدانی: زانا گه‌ڵاڵی
ژیلیا-ی
کچه گۆرانیبێژ: له ساڵی 1988 له‌شاری هه‌ولێر له دایک بووه‌و له
ساڵی 1998 له گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه‌که‌یان به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک کۆچیان
کردووه‌و به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت ..
له‌م دیداره‌دا که بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ سازدراوه ژیلیا ده‌ڵێت
: له ئێستادا له ستایلی گۆرانی ئینگلیزی‌دا سه‌رکه‌وتووترم ، به‌ڵام
له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدام به‌ئاڕسته‌ی کارکردنی به‌رده‌وام له گۆرانی
کوردی و هیوادارم به‌هاکاری هونه‌رمه‌ندانی تر له‌م بواره‌دا پێش بچم .
له به‌شیکی تری دیداره‌که ژیلیا ده‌ڵێت : رقم زۆر له زستانه،
چونکه وه‌رزێکی تاریکه هه‌میشه حه‌ز به رووناکی ده‌که‌م، دوو ڕوویی
دڵته‌نگم ده‌کا. له‌گه‌مان بن بۆ یه‌واوی دیداره‌که
له‌وه‌ڵامی پرسیارى (ژیلیا کێیه؟) ئه‌و وتى: من ناوم ژیلیایه،
له‌ساڵی (1988) له‌شاری هه‌ولێر له‌دایکبووم. دواتر له ساڵی (1998)
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌مان به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک هه‌وارمان
پێچاوه‌ته‌وه.
به‌هۆی کاریگه‌ریی باوکم له هونه‌ر
نزیکبوومه‌وه‌و له‌ساڵی (1998)ه‌وه خولیای هونه‌ر بووم، له‌سه‌ره‌تادا
به‌لاساییکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده بیانییه‌کان ده‌ستمپێکردو
له‌دواییداو له‌سه‌ره‌تای (2004)ه‌وه به‌هۆی کاریگه‌ریی چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێکی کورد‌و هاندانی بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه زیاتر خۆم له
هونه‌ری کوردی نزیککرده‌وه.
ده‌رباره‌ى تۆمارکردنى یه‌که‌م به‌رهه‌میشی وتى:
بێگومان کێشه زۆرن له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌تی
له‌هه‌نده‌ران، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد په‌نا ببه‌مه‌وه بۆ کوردستان و
له رێگه‌ی هاورێیه‌کی کۆنی باوکم به‌ناوی مامۆستا ئه‌رسه‌لان ده‌شتی،
یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌ریم له‌دایکبوو، به‌ڵام له‌ناو ستۆدیۆ زۆر
سه‌خت نه‌بوو بۆم به‌هۆی کارکردنی پێشترم له‌ستۆدیۆدا.
ئه‌م به‌رهه‌مه له ئاواز‌و هۆنراوه‌و دابه‌شکردنی ئه‌رسه‌لان
ده‌شتی-یه‌و به‌ڵێنی هاوکاری زیاتریشی پێداوم و زۆر سوپاسی ده‌که‌م و
سوپاسی هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌م که له کارکردنمدا ده‌یانه‌وێ
هاوکاریم بکه‌ن. به‌ڵام ئاوازه‌کانی گۆرانی ئینگلیزی خۆم دایانده‌نێم.
* له‌هیچ
خوێندنگه‌یه‌ک یان کۆرسێکی هونه‌ری خوێندوته؟
* نه‌خێر ته‌نها له رێگه‌ی
ستۆدیۆیه‌کی گه‌نجان له‌و شاره‌ی که‌لێی ده‌ژیم هاوکاری کراوم، به‌ڵام
وه‌کوو کۆرس یان خوێندن به‌شداریم نه‌کردووه.
* تاکو ئێستا به‌دوو زمان
گۆرانیت هه‌یه، زمانی کوردی و ئینگلیزی و به‌دوو ستایلی جیاش، بۆیه
ده‌پرسین خۆت له‌کامیاندا به‌سه‌رکه‌وتووتر ده‌زانیت و به‌نیازیت
له‌کامیاندا به‌رده‌وام بیت؟
* له‌ئێستادا له‌ستایلی
ئینگلیزی سه‌رکه‌وتووترم، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وامم له‌م ماوه‌یه‌دا
به‌ئاراسته‌ی گۆرانی کوردی ده‌بێت و هیوادارم به هاوکاری
هونه‌رمه‌ندانی تر له‌م بواره‌دا به‌ره‌و پێشبچم.
* تا
چه‌ند شێوه‌ی کلیپ له‌ته‌کنیک و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان کارده‌کاته
سه‌ر سه‌رکه‌وتنی گۆرانی؟
* به‌ڕای من هه‌موو کاره‌کان
له‌هه‌ر به‌رهه‌مێک ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، به‌ڵام هه‌ندێکجار دووره
ده‌ستی له هاوکاری کارده‌کاته سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی که هونه‌رمه‌ند
ده‌یه‌وێت بیهێنێته‌دی.
* تا
چه‌ند پێویسته هونه‌رمه‌ندانی ژن بۆ نووسینی تێکسته‌کانیان پشت به
نوسه‌رانی ژن ببه‌ستن؟
* گۆرانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو
شتێکی جوانه له ژیاندا، بۆیه گرنگ نییه پیاو بینوسێت یان ژن،
چونکه هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن بۆ شته جوانه‌کان.
* رقت له‌چییه‌و چ شتێک دڵ ته‌نگت ده‌کا؟
* رقم زۆر له زستانه، چونکه
وه‌رزێکی تاریکه هه‌میشه حه‌ز به رووناکی ده‌که‌م، دوو ڕوویی
دڵته‌نگم ده‌کا.
* ژیلیا تاچه‌ند بڕوای به‌خۆشه‌ویستییه؟
* ده‌توانم وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره له چه‌ند وشه‌یه‌ک کۆبکه‌مه‌وه، خۆشه‌ویستی مانای ژیانه،
ژیانیش بریتییه له گرێدانی مرۆڤ به خاک و که‌لتورو هه‌موو شته
جوانه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، له‌نێوانیشیاندا خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان بۆ
یه‌کتریی، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌کرێت ببنه هه‌وێنی خه‌ون و ئاره‌زووی
هه‌رکه‌سێک.
*
جوانترین دیاری که‌مرۆڤ پێشکه‌ش به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی بکات چییه؟
* راستگۆیی سۆز‌و خونچه گوڵێک.
* ژیلیا
چ جۆره جلوبه‌رگێکی لا جوانه‌و رقی له چ جۆره جلوبه‌رگێکه؟
* له کاتی کارکردن یان خوێندن
هه‌ر جلوبه‌رگێک بێ لام گرنگ نییه، بۆ ئاهه‌نگ زۆر حه‌ز به‌جلوبه‌رگی
کوردی ده‌که‌م یان هه‌ر جلێکی که پێمجوانبـێ.، جلێ چه‌ند کچانه بێت
جوانه پێم، ئه‌و جله‌ی که رقم لێتی پانتۆڵه، چونکه له‌به‌رکردنی
لای من فراوان نییه بۆیه که‌م پانتۆڵ به‌کاردێنم.
*
تاچه‌ند گرنگی به‌ماکیاژ ده‌ده‌یت؟
* به‌کارهێنانی که‌مێک مکیاژ
به مه‌رجێک رووخساری سروشتی نه‌گۆڕیت.
*
خه‌ونه‌کانت چییه؟
* خه‌ونه تایبه‌تییه‌کانی خۆم،
به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌ک که له دواڕۆژ میلله‌ته‌که‌م سودی لێ
وه‌ربگرێت و پێشکه‌وتن له بواری هونه‌ریی و بۆ وڵاته‌که‌شم
سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، ئاواته خوازیشم له دواڕۆژێکی نزیک کۆنسێرت
بگێرم، داهاته‌که‌ی له‌خزمه‌ت ئه‌و مناڵانه‌ی کوردستان بخه‌مه‌گه‌ڕ که
تائێستا له خه‌ونه‌کانیان بێبه‌شن.
*
تاچه‌ند گرنگی به‌وه‌رزش ده‌ده‌ی؟
* تا راده‌یه‌کی باش گرنگی به
وه‌رزش ده‌ده‌م له پێنااو ته‌ندروستییه‌کی باش تۆپی پێ و تۆپی
سه‌به‌ته‌ش (باسکه‌ت باڵ) زۆر حه‌زم لێیه.
له‌دواجاریشدا، ژیلیا وتى: سوپاسی
به‌سه‌رکردنه‌وه‌تان ده‌که‌م و هیوادارم یه‌که‌م کلیپیشم به‌دڵی
عاشقانی گۆرانی بێت له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات.
نه‌رویژ
|