٣٠\٣\٢٠١٠
رقم
لێته !!!
خالید شه‌یدا
که ئه‌و
ڕۆژه‌ی
به‌ردم بینی وه‌کو باران
به سه‌ر سه‌ری دوعادا
ده‌یانباران...
سه‌ری دوعای پان کرده‌وه
له ناو گۆمی مه‌رگ و خوێنا
گه‌وزاندیان ..
له تاو ئازاری جه‌سته‌ی
پڕ به ده‌نگی ده‌ینالاند
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
ڕقم له به‌رد ده‌بێته‌وه
به‌ردێک له هه‌ر کوێ ببینم
یه‌کسه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌م بیر دێته‌وه
هه‌رگیز من به‌ردم خۆش ناوێ
گه‌ر مردیشم نامه‌وێ کێلی گۆره‌که‌م بێ ...
ڕه‌قم له هه‌موو به‌ردێکه
هه‌تا به‌ردی ئه‌لحه‌دیش بێ ..
((له دوایی ئه‌وه‌ی ..به‌ردم بینی
سینگی دوعای کرد به دوورگه‌ی ئازار و خوێن
دابێژ دابێژ بوون
گیان و له‌ش
ڕقم له هه‌موو به‌ردێکه))*
هه‌تا به‌ردی قیبله‌ش ....
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر ئه‌لمانیا.
________________________
*
ئه‌م چه‌ند دێره شیعره هی خاتوو (ترێ
عومه‌ر)ه.
قه‌ڵه‌م !!!
ئه‌وه‌ی هه‌مه
ته‌نیا و ته‌نیا قه‌له‌مێکه
له جیاتی سه‌روه‌ت و سامانی دونیا
به‌ڵام هه‌رگیز نایگۆرمه‌وه
به کورسی شاه
چی له ده‌ست دێت
جگه له‌وه‌ی شاربه‌ده‌ر و نه‌فره‌تمکا
له هه‌موو شتێک بێبه‌شمکا ..
27.03.2010
هانۆڤه‌ر
|