٥\١\٢٠١١
رقم
لێیه.

کانی
هه‌ڵه‌بجه‌یی
هێنده‌ی ئه‌شقی
هه‌مو دونیا
رقم لێیه
کاتێ گوێم له ترپه‌ی دڵمه
بانگی ئه‌کا
زیاتر له سۆزی وشه‌کانی
رقم ڵییه
کاتێ هه‌مو دێڕێکی شیعرم
باسی ئه‌کا
هێنده‌ی گه‌رمی ئاگره‌که‌ی جه‌هه‌نه‌م
رقم لێیه
کاتێ له بیرم ئه‌چێ
له بیری که‌م
هێنده‌ی فرمێسکه قه‌تیس کراوه‌کانی گه‌روم
رقم لێیه
کاتێ بێ ویستی خۆم لای ئه‌ستێره‌ش
ناوی ئه‌به‌م
زیاتر له سۆزی گریه‌ی که‌مانچه‌یه‌ک
زیاتر له موچرکه‌ی له‌شی گیتارێک
هێنده‌ی ئه‌شقم بۆ مۆسیقا
رقم لێیه
کاتێ باران ڕائه‌سپێرێ
ملوانکه‌ی ماچم له مل کات
زیاتر له توڕه‌یی شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریایه له ڕه‌شه‌با
زیاتر له غه‌زه‌لی ئه‌م شیبایه‌ی یاری به تاڵه‌کانی پڕچم ئه‌کا
هێنده‌ی خه‌می غوربه‌ت
رقم لێیه
کاتێ به وشه ئه‌ڵێ مانگم بۆ بێنێ و
وه‌ک ئه‌ڵقه له په‌نجه‌می کات
رقم لێیه کاتێ له غیره‌ی هه‌ڵگیرساوی ناخم
تارام بۆ دروست ئه‌کات
رقم لێیه کاتێ خه‌یاڵ ئه‌نێرێ
له بری خۆی باوه‌شمکا و
ماچم بکات
هێنده‌ی خۆشی یه‌که‌م دیدار رقم لێیه
کاتێ چاوی ئه‌نێرێته ناو کامێراوه
ئێ چوزانم ته‌ماشای کێی پێ ئه‌کا و
وێنه‌ی چه‌ن شۆخی پێ گیراوه
هێنده‌ی خێرا تێپه‌ڕبونی ساته‌کانی یه‌که‌م دیدار
رقم لێیه
کاتێ گۆرانی ئه‌ڵێ و گوێم لێ نییه
کاتێ موزیک ئه‌ژه‌نێ و
نیگای منی له‌سه‌ر نییه
هێنده‌ی پیرۆزی ئاهۆرا مه‌زدا
رقم لێیه
کاتێ توڕه‌م ئه‌کا و
زیاتر له پاکیزه‌یی ئامه‌رتات رقم لێیه
که دێ ئاشتم ئه‌کاته‌وه
هێنده‌ی نه‌رمی ده‌نگی بارانی به‌هار
رقم لێیه
کاتێ بیرم ئه‌کا و
زیاتر له خه‌می دره‌خته بێ گه‌ڵاکانی پایز
رقم لێیه
که ئه‌یه‌وێ له بیر خۆیم بباته‌وه
هێنده‌ی پیرۆزی نیشتیمان
رقم لێیه
که پێم ئه‌ڵێ خۆشم ئه‌وێی
زیاتر له شه‌ونوخونی دایکم به دیارمه‌وه
رقم لێیه
کاتێ ئه‌ڵێم رقم لێیه و
دڵم ئه‌ڵێ خۆشم ئه‌وێی.
3\1\2010
- هۆڵه‌ندا
ماڵپه‌ڕی کانی
هه‌ڵه‌بجه‌یی
|