١٣\٨\٢٠١١
ریشه‌ی
تاوان و توندوتیژییه‌کان،
له
جیاوازیی چینایه‌تی و نایه‌کسانیی کۆمه‌لگادایه!
کوشتنی مارک دوغان لاوی ته‌مه‌ن 29ساڵ رۆژی پینج شه‌مه 4-8-2011 به‌ده‌ستی
هیزه‌کانی پولیسی به‌ریتانیا له گه‌ره‌کی توتینهام له باکوری له‌نده‌ن،
سەرهەڵدانی پیکدادان‌و توندتیژی که‌سوکارولاوانی توره له حکومه‌ته‌که‌ی
دیڤیدکامیرونی لێکه‌وته‌وه. رق‌و توره‌یه‌کانی لاوان وگه‌نجان بە
تەوژمێکی خێرا بۆ شاره‌کانی به‌رمنگهام، ولڤیرهامتن، نوتینهام،
مانچسته‌رو ناوچه هه‌ژارنشینه‌کانی له‌نده‌ن گوازرایەوە. چه‌ندین
دوکان‌و بازار‌و مالوباڵه‌خانه شکینران‌و تالانکران‌و ئاگریان تیبه‌ردرا.
تا ئیستا 4 که‌س کوژراون‌و چه‌ندین هاولاتی مه‌ده‌نیو پولیس
برینداربوون. نزیک به 1500 هاولاتی ده‌ستگیرکراون‌و 389یان سزای
یاسایان به‌سه‌ردا سه‌پینراوه‌و 600 کەسی تریان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی
سزاداندان.
ئه‌م روداوه ته‌واوی کۆمه‌لگای به‌ریتانیا راچله‌کاند. هه‌واله‌کانی
زۆر خیرا ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن‌و میدیاکانی جیهانی گرته‌وه.
حکومه‌تی ئیتلافی د‌یڤید کامیرونی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناچارکرد کۆتایی به‌پشوی
هاوینه‌ی به‌ینی وژووری عه‌مه‌لیات پیکبهێنی بۆ به‌رگرتن به توندوتیژی
و ناره‌زایه‌تیکانی لاوان. کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به پرکردنی شه‌قامه‌کان
به‌هیزه‌کانی پولیس و له‌قاودانی ئه‌و رووداوانه به ئاژاوه‌گیرو دزو
هه‌ره‌شه‌ی گرتن‌و سزادان دەستی پێ‌کرد. حزبه ئوپۆزسیونه‌کانیش پشتیوانی
خۆیان بۆ حکومه‌تی ئیتلافی راگه‌یاند له‌پێناو رووبه‌رووبوونه‌وەی ئه‌و
رووداوانه. میدیا‌و ده‌ستگاکانی راگه‌یاندنی ده‌وریکی به‌رچاویان نواند
له‌هاندان‌و جولاندنی ئیحساساتی نه‌ژاد په‌رستانه‌وه و پیچه‌وانکردنه‌وه‌ی
راستیه‌کانی پشتی ناره‌زایه‌تیه‌کانی لاوان، به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌ستی
پولیس وبه‌لتەجیەکانی ئاواڵه‌کرد بۆ پێشیلکردنی مافه مه‌ده‌نیه‌کان
تارادەی ژیاندنه‌وه‌ی تووی دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تیکردنی خه‌لکی بیانی.
ئه‌م رووداوه ئه‌و فرسه‌ته‌ی دایه‌ده‌ستی حکومه‌تی راسترەوی به‌ریتانیا
تا بەشیوەیەکی کاتی فشاری ناره‌زایه‌تیەکانی یه‌کیتی‌یە کریکاری‌یەکان‌و
قوتابیان‌ولاوان چین و تویژه‌کانی کۆمه‌لگا لەسەرخۆیان کەم بکەنەوە کە
هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریانەوە به‌رۆکی پێگرتبوون.
ئه‌و راستیه‌ی ده‌توانرێ له‌رووداوه‌کانی چه‌ند رۆژه‌ی به‌ریتانیا
دەربکێشرێ ئەوەیە کە ریشەی ئەو پشێوی‌و توڕەیی‌یەی لاوان له‌کۆمه‌لگای
چینایه‌تی وئه‌و نایه‌کسانیه کۆمه‌لایه‌تیه‌دایه کە لەم کۆمەڵگایەدا
هەیە‌و رەواجیشی پێدەدرێ. ریشەکەی لەو جیاکاریه‌یه که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کریکار‌و زه‌خمه‌تکیشدا داسه‌پینراوە. لاوان که له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌کدا
هه‌لگری نوێخوازی‌و ئالوگۆری روولەپێشن، کاتێک خۆیان لەگەڵ سه‌رمایه‌داران‌و
ده‌وله‌مه‌ندان بەراورد دەکەن‌و دەبینن کە له‌هه‌موو پیداویستیه‌کانی
سه‌رده‌م به‌هرمه‌ندن، بەڵام خۆشیان لەهه‌ژاری‌و بێبه‌شی له‌پیداویستیه‌کانی
رۆژانه‌یان ژیان دەگوزەرێنن‌و لە پەراویزی کۆمه‌لگادا راگیراون، لە
نەبوونی بزوتنەوەیەکی سیاسی کرێکاری هوشیار کە هێزی خەبات‌و نارەزایەتی
ئەوان رێک بخات‌و ئارستەی بکات، بەرەو بێئومێدی‌و کاری توندوتیژی
بێبەرنامەو بگرە تاوان دەروات.
ئێمه له‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی سه‌رباری ئه‌وه‌ی
که‌له‌گه‌ل کاری توندوتیژوتیکده‌رانه‌دا نین، پشتیوانی خۆمان بۆ کاری
رێکخراو و خه‌باتێکی سیاسی‌و هۆشیارانه له پێناو کۆتایهینان به‌جیاکاری‌و
بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی رادەگەیەنین کە لاوان‌و سەرجەم بێبەشانی
کۆمەڵگا لەدەوری خه‌باتی ئازادیخوازانەو یه‌کسانیخوازانەی کریکاران
کۆببنەوە. هەروەها بە ئەرکی یەکێتی‌و حیزب‌ولایه‌نه سیاسی‌و
کرێکاریەکان دەزانین کە نارەزایەتیەکانی ئەم بەشەی کۆمەڵگا لە خەباتێکی
سیاسی لەوجۆرەدا رێکبخەن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
12\8\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|