ئاوێنه‌کان هه‌موو کاتێ په‌یامنێری حه‌قیقه‌ت نین نهێنی بوون له‌وه‌دایه به‌چ چاوێ سه‌یری تابلۆی ژیان ئه‌که‌ی چاوێ که‌نیوه په‌رداخی بوون و نه‌بوون چۆڵ ئه‌بینێ یان هێنده شه‌رابی به‌ختی تێدایه بۆ قومێکی تر قومێکی پڕ نه‌شئه‌ی ئومێد به‌گه‌وره‌یی خواوه‌ندی هێز هێزی دڵێ تابواری ترپه‌ی هه‌بێ مل له‌چه‌قۆی مردن ئه‌سوێ و به‌نینۆکه سوره‌کانی چنگی قه‌ده‌ر ختوکه‌ی دێ به‌سه‌زمانن ، ئه‌وانه‌ی خۆر به‌بێژنگی ته‌م ئه‌بێژن به‌سه‌زمانن ، ئه‌وانه‌ی بۆ کۆچی پوشێ له‌پاییزدا دوا تۆفانی ئه‌شک ئه‌ڕێژن.
20086/
|