٢٦\٦\٢٠١١
روانگه‌یه‌ک
له‌سه‌ر هه‌واڵی سه‌باره‌ت به که‌مپی ئه‌شره‌ف!

جه‌مالی عهلیالی
ماوه‌ی 6-7 مانگه به‌شێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و بگره ئهوبهرتریش
به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌وه قه‌یراناویه. فاکته‌ره‌کانی
تێکه‌ڵاو هه‌ر دێن و زیاد ده‌که‌ن، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که قه‌یرانه‌که
توندتر‌و تێکچڕژاوتر ببێ. له ماوه‌یه‌کی کوورتدا کۆمه‌ڵه سه‌رکه‌وتنێک
سنگی ئاڵوگۆڕی له پانتایی کومه‌ڵگا جیا جیاکان داکوتا. پاش ماوه‌یه‌ک
هاوکێشی هێزه‌کان له هه‌ر دوو به‌ره‌وه جۆرێک هێوه‌ری به ناوچه‌که
به‌خشی به‌ڵام به پێی کێشه‌ی دژبه‌رانه نێوان دیارده‌کان، هاوکێشی
نێوان هێزه‌کان تێک ده‌چێته‌وه ولایه‌کی ته‌رازووه‌که له بڕی ئه‌ویتریان
قورس‌تر ده‌بێت و ئاڵوگۆڕه‌کان به دیارده‌ی فره‌چه‌شنه‌وه به‌دی دێن.
له‌و ناوه دا ڕژێمی ئێران زۆر تووشی "سترێس" هاتووه. ئه‌و کورته
نووسراوه‌یه هه‌وڵێکه بۆ شی کردنه‌وه‌ی "سترێسی سیستمی" ڕژێمی ئێران
له‌و قۆناخه‌دا وه‌ک ڕوانگه‌یه‌ک.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم پلان و ڕێگه‌ی ڕوونیان هه‌بوو
بۆ به‌ره‌نگاری پێداویستیه‌کانی گه‌لانی ئێران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که‌ره‌سته‌ی
پێویستیان واته لێک دابڕانی هێزه‌سیاسیه‌کان به ده‌سته‌وه بوو.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته پاشگه‌زبوونه‌وه و له مه‌یدان به‌ده‌رکردنی
هێزه‌کان و که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کان بوو. "قحط الرجال" وشه‌یه‌کی پڕ
به پێسته بۆ شه‌رحی دۆخی ئێستا له‌و باره‌وه. له باری ئابووری هه‌ل
ومه‌رجه‌که ئه‌وه‌یه که خۆێنه‌ر ئاگاداره و که ده‌کرێ له دوو وشه‌دا
کورتی بکه‌ینه‌وه، سوپای پاسداران و سه‌رمایه‌ی نه‌وتی ئێران. بێ سه‌روشۆێن
کردنی ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی ئێعدامیهکان و زۆر ئیشی دزێوی تری حه‌یوانی
که شیاوی مرۆڤایه‌تی نیه پێناسه‌ی ساڵانی ڕابووردووی ڕژێمه، له
باری کومه‌ڵایه‌تی هه‌تا دێ‌و بارودۆخه‌که خراتر ده‌بێت. به‌ڵام له‌و
ڕۆژانه‌دا چه‌ند هه‌واڵی تایبه‌ت سیگناڵێکه بۆ پێک هاتنی بارودۆخێکی
نۆێ له سیاسه‌تی ڕژێمی ئێران.
دوا به‌دوای سه‌رکه‌وتنی "مشروط"ی ئێران بۆ را‌گوازتنی شه‌ڕ بۆ ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌کان و هه‌وکات له گه‌ڵ قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ی سوریا هه‌لێکی
باش بۆ ئێران و هاوپه‌یمانانی ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی که له ڕێگه‌ی شه‌ڕی
"زه‌رگه‌ری" چه‌واشه‌کاری له ڕاستی و درووستی رووداوه‌کان بکه‌ن به
ئامانجی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕۆژئاوا و خه‌ڵک و به تایبه‌ت سازه‌کانی
سیاسی و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که. کلکی ئه‌و فڕوفێڵه له‌و هه‌واڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا دێن که به خێرایی باسی ده‌که‌م.
چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌گه‌ری پێکدادانی هێزه‌کانی سوریا وتورکیا بۆته باسی
مێدیاکان. له‌هه‌مان کاتدا جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێ
که له ژێر چاوه‌دێری خاچی سوور ده‌گه‌ڵ ئێران پێکهاتوون که که‌مپی
ئه‌شره‌ف تا کۆتایی ساڵی 2011 داخرێ. خۆێنه‌ر خۆی ده‌توانی شڕۆڤهری ئه‌و
هه‌واڵانه بکات به‌ڵام هاوکات ده‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه چه‌ند
هه‌واڵ له ناوخۆی ئێران ئه‌وکات هێمای پێکهاتوو له هه‌واڵه‌کان ده‌گۆڕدرێ.
کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران له باژێری یاسوج په‌یکه‌ری "ئاریوبهرزهن"یان
هێنایه خواره‌وه، له باژێری ساری په‌یکه‌ری "ئاره‌ش که‌مانگیر"یان
هێنایه خواره‌وه. له شاره‌کان ده‌ستدرێژی به کۆمه‌ڵ له سه‌ر کۆمه‌ڵانی
ژنان په‌ره‌ی گرتووه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه، به‌و دواییانه کۆمه‌ڵێک
چه‌وره‌و زه‌به‌لاح هێرش ده‌به‌نه سه‌ر حه‌وزێک که شۆێنی مه‌له‌وانی
ژنانه و به‌و په‌ڕی بێ حورمه‌تی ده‌گه‌ڵ ژنان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن،
حاکمانی شه‌رع و پێشنۆێژانی جومعه حاشا له ناوه‌ڕۆکی عه‌قلیه‌تی حاکم
ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه تاوانی ژنانه که حیجابیان نیه. ئه‌و
ڕووداوانه مرۆڤ ده‌خاته بیری ساله‌کانی کوتایی حوکمی گالیبانی ئه‌فغانی،
ئه‌وکات گالیبانهکان کرده‌وه‌ی له‌و شێوازه‌یان زۆر هه‌بوو.
کێشه‌که لێردا ئه‌وه‌یه که له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌دا چ ئالته‌رناتیڤێک
نیه که ده‌ست به سه‌ر ئالۆزیهکهدا بگرێ. کۆمه‌ڵێک ئۆپۆزیسیۆنی
نالێک و ناڕێکی ئێرانی ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان له ئاست مافی دێمۆکراتی گه‌لانی
ئێران، جیاوازێکی گرینگ‌یان له گه‌ڵ ڕژێم نیه، هه‌ر ئه‌وڕۆژانه که‌روبی
و موسه‌وی له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه هه‌وڵیان دا که مانگرتووه‌کانی
"ئه‌وین" له مانگرتن بکێشنه‌وه له حاڵێکدا ئه‌وه شاراوه نیه که
کاتێک مرۆڤ که‌وته ده‌ست ڕژێم ده‌بێ به جۆرێک له ناو بچێ. له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆمه‌ڵێک سازه‌ی کوردی به‌هۆی شانازی چیاکانه‌وه
هه‌ن که زۆربه‌یان یه‌کتر نابینن و یه‌کتر ناخۆێننه‌وه. کێشه‌که هه‌ر
ئه‌وه نیه به‌ڵکو له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ری که‌وتنی وشتری که‌مپی ئه‌شره‌ف
له به‌ر ده‌رگای ئه‌وانیش هه‌یه. به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه
که ڕووداوه‌کان زۆر به خێرایی تێپه‌رده‌بن، ئه‌گه‌ر سازه‌کانی کوردی
هه‌ڵوێست له سه‌ر ڕووداوه‌کان نه‌گرن به قازانجیان ته‌واو نابێ،
ئێستا ئیتر ده‌بێ ئه‌وه‌نده کارامه‌یی هه‌بێ که نه‌ک ڕووداوی هه‌نووکه‌یی
به‌ڵکو هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی دووژمنان بخۆێننه‌وه. چاوه‌کان عه‌قڵه‌کان
به یه‌که‌وه باشتر ده‌بینن و باشتر بیر ده‌که‌نه‌وه.
25\6\2011
jamal6483443@hotmail.com
|