١\١٠\٢٠٢٥
ڕوانگەی ڕەخنەیی
جەماوەریی.

ئامادەکردن و نووسینی: کارزان عەزیز*
ڕوانگەی ڕەخنەیی بۆ سایکۆلۆژیای جەماوەر.
لۆبۆن کاریگەریی گەورەی لەسەر لێکۆڵینەوەکانی زانستی دەروونناسی و
سیاسی هەبوو، لەم دیدەوە بیرۆکەکانی لە
لایەن ژمارەیەک لە سەرکردەکان و بیرمەندەکانی سیاسی لە سەدەی
٢٠ بەکارهێنراون. ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین لە
دیدێکی ڕەخنەئامێزەوە خوێندنەوەی بۆ بکەین،
لە سەرەتادا ئاماژە بەوە دەدەین بە
گرینگترینی خاڵەکانی پەرتووکی ناوبراو بەم شێوەیە
شرۆڤە بکەین.
یەکەم: پێناسەی جەماوەر.
لە دیدی لۆبۆن، جەماوەر بریتیە لە کۆمەڵێک تاک کە ناسنامەی تاکەکەسیی
خۆیان لەدەستدەدەن و دەکەونە ژێر کاریگەریی
سۆزداریی و
ئایدۆلۆژیایەکی هاوبەشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە رەفتار کاریگەریی
جیاوازی هەبێت لەوەی کە وەک تاکێکی سەربەخۆ ئەنجامی دەدا، جەماوەرە بە
شێوەیەک وێنا دەکا کە سرووشتێکی سۆزداریی و هەڵچوونی هەیە،
ئامادەییەکی باشی تێدایە بۆ کاریگەربوون
یاخود یاریپێکردن لە
لایەن سەرکردە و کەسانی کاریگەری نێو کۆمەڵ، بە
جۆرێک کە هەستی بەکۆمەڵ تێیدا
زاڵە بەسەر ئەو ئەقڵانیەتەی کە تاکەکەسی پێ دەناسرێتەوە،
کەواتە دەکرێ بڵێن تاکەکەس لە مامەڵەکردندا لە نێوان جەماوەر تا
رادەیەکی زۆر سەربەخۆیی خۆی لە دەستدەدا
و دەبێتە بەشێک لە ئەقڵی بەکۆمەڵ ئەمەش دوا
جار دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاکەکان بە شێوەیەکی جیاواز لە هەڵسوکەوتکردن
نیشانبدەن.
دووەم: تایبەتمەندییەکانی جەماوەر لای لۆبۆن.
سیمایی سۆزداریی: بە بروای ئەو جەماوەرە هەمیشە دەکەوێتە ژێر
کاریگەرییەکانی هەست و سۆزەوە، پتر لەوەی وەک بوونەوەرێکی خاوەن لۆژیک
و بیرکردنەوەی ئەقڵانی و ڕیاڵێتی ڕەفتار بنوێنێ.
سیفەتی چوونە پاڵ گرووپ: تاک لە دۆخی جەماوەریدا بەتایبەتی لە نێوان
جەماوەری گەورەدا دەتوێتەوە هەستی بەرپرسیارێتی کەسی خۆی لە دەستدەدا،
بەو پێییەی لێرەدا تاکەکان پتر دەکەونە ژێر
کاریگەریی دەوروبەریان و لە هەڵسوکەوتکردن
جیاوازتر دەردەکەون.
کاریگەریی هاندان: لە
دیدی لۆبۆنەوە جەماوەر دەکەوێتە ژێر
کاریگەریی هەر
کەسێک کە سەرکردایەتی
دەکا. ئینجا ئەم سەرکردەیە کەسێکی
کاریزمایی بێ یان هاندەر، چونکە سەرکردە
دەتوانێ بە ئاسانیی هانی جەماوەر بدا و
ڕێنمونیی بکا لە ڕێگەی کاریگەریی
خستنە سەر هەستەکانیان.
سادەیی بیرۆکە: سروشتی بەکۆمەڵی تاکەکان لە
نێوان چوارچێوەی جەماوەردا بە جۆرێکە،
هەمیشە بە لای بیرۆکە سادەکان و دروشمی
رووندا دەگەڕین و ئامادەییان تێدایە بە ئاسانیی
بیرۆکەکان قبووڵ دەکەن.
نەمانی لۆژیک: زۆرجار جەماوەر بە پاڵنەرێکی
نالۆژیکی دەجووڵێ ئەو هەڵوێستە و بیرۆکەیە
دەگرێتەبەر کە ڕەنگە لەگەڵ ئەقڵ و لۆژیکدا نەگونجێ بەڵام دەکرێ لەگەڵ
خرۆشی بەکۆمەڵدا یەکبگرێتەوە.
توانای کاریگەرێتی نواندن و کاریگەربوون: جەماوەر دەتوانێ کاریگەریی
هەبێ لەسەر ئەو تاکانەی کە خۆیان بەشدارن و
بەشێکن لە پێکهێنانی گرووپە جەماوەرییەکەدا،
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێک بە شێوەیەک ڕەفتار بکا، جیاوازنر لەو
ڕەفتارەی کە لە بارودۆخی ئاساییدا نیشانی دەدا.
توندهاژۆیی: زۆربەی جار نیازی وەرگرتنی بیروبۆچوونی توندهاژۆیی و
ئەنجامدانی کردارگەلێکی نائاسایی ئەگەرێکی تەواو کراوەیە لەبەردەم
جەماوەردا.
توانایی قوربانیدان: جەماوەر لە کاتی
پێویستدا لە توانایدا هەیە خۆی بکاتە قوربانی بۆ بەرپرسێک یان دۆزێکی
دیاریکراو.
گرفتی دەروونیی: بیرۆکە
و کردارەکان و هەستەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بە خێراییەکی
بەرچاو لە نێوان (ئاپۆرایی)
بڵاودەبێتەوە و تەشەنەدەکا، چەشنی نەخۆشییەکی
دەروونیی گواستراوە، سەرەنجام وادەکا
رەفتارەکانی جەماوەر ئاسایی نەبێ.
بەهرەبەخشین: جەماوەر پتر ئامادەیە بۆ سرووشدان
بە تاکەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە
بێ لێکۆڵنەوە بیرۆکە و ڕەفتارگەلێکی جۆراوجۆر
بنوێنێ.
سێیەم: گرینگیی
جەماوەر وادەکا لە رەوتی مێژوودا.
گۆستاف لۆبۆن باس لەوە دەکا کە چۆن جەماوەر کاریگەریی
لەسەر رەوتی مێژوو هەبووە لە رێی شۆرش و
بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانەوە، لۆبۆن پێیوایە
ڕەنگە زۆربەی کات جەماوەر نارێکخراو و
ناجێگیر بێ بەڵام خاوەنی هێزێکی گەورەیە کە
توانای گۆڕینی رووداوە مێژووییەکانی
هەیە. بە بروای لۆبۆن جەماوەر پاڵنەرێکی سەرەکییە
بۆ زۆرێک لە شۆڕشە گەورەکانی وەک شۆرشەکانی فەرەنسا،
ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاریگەریی
جەماوەر لەسەر گۆرینی سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا زۆربەی جار
وێرانکەرە بەڵام هەندێ جار بۆ تازەکردنەوەی سیستەمەکە پێویستە، بۆ
روونکردنەوەی ئەم کاریگەرییەش شۆرشی فەرەنسا
و لێکەوتەکانی دەهێنێتەوە، لە دیدی لۆبۆنەوە
هێزی جەماوەر لە شۆرشی فەرەنسا ١٧٨٩
کاریگەریی لەسەر گۆرینی رەوتی مێژوو هەبووە.
ئەو روونیدەکاتەوە کە لەم شۆرشەدا جەماوەر
بە ئەقڵانییەت هەڵسوکەوتی نەدەکرد یان هزری لۆژیکی پاڵنەرێکی نەبووە بۆ
جەماوەر بەڵکو هەست و سۆز پاڵنەرێکی
سەرەکیی بووە، لەگەڵ ئەوەشدا،
باس لەوە دەکا کە
چۆن ئەو جەماوەرە کۆبۆوە و کاریگەریی لە رێی
دروشم و کەسایەتییە بەهێزەکان دروستکرد، وەک
رۆبسپێر و دانتۆن، هەروەها ئامادەیی جەماوەر بۆ ئەنجامدانی کردەوەی
توندوتیژیی و وێرانکەر کە
لە رووی ئەقڵانییەوە رەوا نەبوو،
کاریگەریی ئەو ئەقڵی جەماوەرییە کە لۆبۆن باسی دەکا
بە ئاشکرا دیارە بەو پێیەی تاکەکان کە پێشتر لە ژیانی رۆژانەیاندا
ئاسایی و ئارام دەرکەوتبوون توانیان کردەوەی توندوتیژیی
و خوێناویی ئەنجام بدەن.
هەرچەندە فرۆید لەژێر کاریگەریی
بیرۆکەکانی لۆبۆن بووە، بەڵام ڕەخنەیەکی خستەروو کە
پێیوایە لە شیکردنەوەیدا سەبارەت بە
هەستی جەماوەریی، لۆبۆن بە قووڵیی
رەچاوی لایەنی دەروونیی
تاکە کانی نەکردوە. تیۆریەکانی لۆبۆن باس لەوە دەکا سەبارەت بە
سایکۆلۆژیای جەماوەر، ئاماژە بەوە دەکا کە لۆبۆن سەرنجی لەسەر هەست و
سۆز و لایەنی نائەقڵانی جەماوەر بووە بە پشتگوێخستنی رەهەندی کەسێتی و
ئەو غەریزانەی کە کاریگەرییان لەسەر رەفتاری تاکەکان هەیە لە ناو
گرووپەکەدا پێیان وایە ئەو غەریزانەی کە کاریگەرییان
لەسەر رەفتاری تاکەکان هەیە وەک ئەوەی لۆبۆن وێنەی دەکا.
چوارەم: رەخنەگری هاوچەرح \ زۆرێک
لە شیکارییەکانی
لۆبۆن بۆ جەماوەر زانستی نییە، لەم رووەشەوە زۆر
پشتبەستن بە تێبینیەکانی جەماوەر زانستی
نییە.
لە کۆتاییدا دەڵێم سایکۆلۆژیای جەماوەر
کاریگەریی لەسەر سەرکردە سیاسییەکانی سەدەی
٢٠ هەبووە چونکە بیرۆکەکانی لۆبۆن سەبارەت بە سایکۆلۆژیای جەماوەر
بەکارهێنران بۆ ئاراستەکردن و کۆکردنەوەی
زانیاریی جەماوەر لە پێناو بەرژەوەندییەکانی
خۆیان، هەروەها بیرۆکەکانی کاریگەرییان
لەسەر تیۆرەکانی پڕوپاگەندە هەبووە و میدیای هەبووە، بوونەتە بەشێک لە
بنەماکانی تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی جەماوەر لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی
و سیاسی، بە
جۆرێک دەتوانین بڵێن تا ئەمرۆش سایکۆلۆژیای جەماوەر لێکۆڵینەوەی لەسەر
دەکرێ و بە یەکێک لە
بەرهەمە گرینگەکان دائەنرێ کە باس لە سروشتی جەماوەر دەکا و
کاریگەرییەکانی وادەکا لەسەر سروشتی ژیانی ئاپۆرایی چواردەور.
تایبەتمەندییە گشتییەکانی جەماوەر یان
دەروونییەکانی یەکبوونی زەینیانەی جەماوەر.
یەکگرتوویی دەروونیی ئاپۆرایی چەند یاسایەک
بەڕێوەدەبن: یەکەم:
تووشبوونی سۆزداریی رۆڵێکی سەرەکی دەگێرێ: تاکەکان مەیلیان هەیە
ئاوێنەیەکی هەستەکانی ئەوانی دیکە بن، هەستە
هاوبەشەکانی وەک وروژاندن تووڕەییان
گەورەتر دەکەن. دووەم: نادیاربوون لە ناو ئاپۆراییدا بەرپرسیارێتی کەسی
کەمدەکاتەوە، ئەمەش وادەکا پتر ئامادەبن بۆ رەفتارەکانی گرووپەکان.
سێیەم: بنەمایی پێشینارکردن رێگە بە بیرۆکەی
کردارەکان دەدا بە خێرایی
بڵاوببنەوە زۆر
جار بەدەر لە رەخنەیی. چوارەم: ئامانجی هاوبەش هەستکردن یەکێتیبوون
دەکا لە یاسایی یەکبوونی جەماوەرییدا چونکە
گیانی یاساکان ئامانجی ئەوەیە کە هەموو کات
بە شێوەی جۆراوجۆر لە بابەتەکان بروانن
لە یاسایەکاندا. ناسنامەیەکی بەکۆمەڵ دروستدەکا
ئەم هۆکارانە پێکەوە بەشدارن لە توانای جەماوەریی
بۆ مامەڵکردن وەک یەکبوون، زۆرجار بە
بەرزبوونەوەی چڕیی و کەمبوونەوەی تاکەکانیەتی.
______________________________________
*
کارزان عەزیز:
خوێندکاری زانکۆ.
karzanaziz95@gmail.com
|