٢٤\١١\٢٠١٠ روانینی کۆمەڵگەی کوردەواری بۆ کچ.
ئەمە بەسەر هاتی من بوو لە دەورانی مناڵی و هەرزەکاری دا بەڵام دواتر ساڵی ٧٩_٨٠چووم بۆ پەیمانگا لە بەغدا و پاش ئەوەش ساڵی ٨٤ پەیوەندیم کرد لەگەل هێزی پیشمەرگەی کوردستان ، تارادەیەک روانینم گۆرا ، بینیم خەڵک بەشانازی یەوە باسی ئازادی ئافرەت و یەکسانی یی لەگەڵ پیاو دا دەکەن ،ئەوەشم بیر نەچی برا گەورەکەم کە دوو ساڵ لەخوم گەورەتر بوو، کۆمەڵە بوو ، هەموو پارەو پولیکی ئەدایە کتێب ،کتیێبخانەیەکی چاکی لەماڵەوە هەبوو ، ئەو زیاتر رێزی خوشکەکانمی دەگرت ! ئیدی لەژیانی پیشمەرگایەتی هەرکاتی لە بارەگا بووینایە بەپێ توانا کتێبم دەخویندەوە ،بەڵام لەبواری پراکتیکی یەوە هەر وەک رۆژهەڵاتی یەک سەیری ئافرەتم دەکرد ! رۆژگار هاتوو چوو ساڵی ٩٦ گەیشتمە ئەوروپا ،دوای هەڵس وکەوت و ئاخاوتن و بینینی ئافرەتی ئەوروپی ،بۆم دەرکەوت کەمن زۆر بەهەڵە پەروەردە کرا بووم ، لە راستی دا نابێ جیاوازی لە نیوان کچ و کور بکری لە نیو یەکەی خیزان دا ،نابێ بە چاوی نزم تەماشای خوشک بکری ، زیندانی کردنی کچ لەماڵەوە زیان بەئایندەی دەگەیەنی ،با کچ ئازاد بێ چۆن چۆنی مامەڵە لەگەڵ جەستەی خوی دەکا ، نابێ ئێمە هەر لە مناڵی یەوە بچین خەتەنەی بکەێن وئۆرگازمی لێ بستینینەوە ، نابێ لەرووی دەروونی یەوە ناچار بکری بەمەبەستی پاراستنی پەردەی کچێنی ! لە بەر ئەوەی پاراستنی پەردەی کچێنی سنوریکی کۆمەڵایەتی و جەستەیی دڵرەقانەیە بەسەر کچ دا دەسەپینری لە قۆناغی هەرەتی لاویەتی دا کەخۆشترین ساتەکانی تەمەنە ،لە ئەوروپا ئەو کچەی دوای هەڤدە ساڵی خوی نەکاتەوە ئەوە پیشانی دکتوری دەروونی ئەدەن نەوەکو گریی دەروونی هەبی بەرانبەر بە پیاو ! لەژێر سایەو سێبەری پاراستنی پەردەی کچێنی تائێستا لەکۆمەڵگای کوردەواری بەهەزارەها گەورە کچ هەن ، تەنانەت بۆ ساتێکیش لەگەڵ پیاو دانەخەوتوون . ئەمە ئەگەر لێ بکۆلیتەوە کارەساتیکی ئینسانی گەورەیە ،مەحروم کردنی ئینسانەکان لە وەرگرتنی چێژی جەستەیی ! گریمان ئەو گەورە کچانەی کوردەواری لەئەوروپا بوونایە ئەوە لایەنی کەم لەسەردەمی گەنجی دا لە هەڤدە ساڵ بەرەو ژوور بۆ خویان رایاندەبوارد وچیژیان لە سیکس وەردەگرت وەک کایەیەکی کۆمەڵایەتی پیویست ! بۆیە هەق وایە لەکۆمەڵگای کوردەواری بوونی پەردەی کچێنی بە هەند وەرنەگیری ولە نەستی ئەندامانی کۆمەڵگا لاببردری وهەوڵ بدری مرۆڤەکان چ کور بن یان کچ ئەو نەریتە دواکەوتوانەیە تێپەرینن، بەرای من نابێ پەردەی کچێنی وەک بەهایەکی کۆمەڵایەتی سەیر بکری کەلەراستی دا رەگیکی ئاینی هەیە.
لە ئەوروپاش لەبەر فشاری کڵیسا ، ئازادی ئافرەت بەم شیوەیەی ئەمرو نەبوو، ئەوانیش لەبەر مەسەلەی شەرەف پەندیان بەئافرەت داوە بروانە فیلمی زۆربا لەنووسینی نیکۆس کانتزاکی بەڵام پەیتا پەیتا رینیسانس کرا ، شۆرشی فەرەنسی بەدوای داهات ،دین لەدەولەت جیاکرایەوە ویرای ئەمەش لەکۆتایی شەستەکانی سەدەی بیستەم قوتابیان وخویندکارانی فەرەنسا خۆپیشاندانیکیان بەرپا کرد تیایدا داوای (ئازادییەکی زۆرتر) یان دەکرد لەبواری سیکس وپەیوەندی کۆمەڵایەتی دا ! بەواتایەکی دی ئەو خۆپیشاندانە شۆرشیکی سیکسی بوو دژ بە بەهاکانی فیودالیزم ،شایانی باسە لەئەروپا تائیستاش پاشماوەی داب ونەریتی فیودالیزم هەر ماوە ، لیرەو لەوی هەست بەبوونی دەکری بۆ نموونە مێرد هەیە لەبەر مەسەلەی (غیرە) یان (خیانە زەوجی) ژنەکەی خۆی دەکوژی یان بە پیچەوانەوە ! جاری کۆمەڵگای ئەوروپی نەگەیشتوتە ئەو ئاستەی کە خواستی هومانیزمە ، بەشیوەیەک کە سیکس وەک کایەیەکی ئاسایی رۆژانە سەیر بکا ، سیکس جەستەی ئافرەت لەکەدار ناکا ،خۆشەویستی نیوان دوو کەس بەکایەیەکی سیکسی لەدەرەوەی وان نابێ لیڵ بێ چ لەلایەن پیاوەکەوە بکری یاخود لەلایەن ژنەکەوە، پەیوەست بەم بابەتەوە فیلمیکی نەرویجی یم بینی باس لەژن ومێردیک دەکا کە مناڵیان نیە ، یەکتریشیان خوش دەوی بەڵام تاقەتیان لەیەک چووە بۆیە بریار ئەدەن رۆژی هەینی برۆن بۆ دیسکۆ کە ئەچن بۆ دیسکۆ دوای هەلدانی گڵاسیکی شەراب لیک دەترازین ، ژنەکە پیاویکی دیکە دەدۆزێتەوە پیاوەکەش ژنیکی دی پەیدا دەکا ،هەتا بەیانی هەردوو لایان رادەبویرن و کایەی سیکس دەکەن کەچی لەبەرەبەیان یەکتریان دۆزییەوە ، باوەشیان بە یەکدی دا کرد وەک ئەوەی نەبایان دیبێ نەباران ! هەردوولا دەیانگووت ئێمە هەمیشە خوشەویستی یەکترین ، مەبەست و مانای فیلمەکە ئەوەی دەردەخست کە کایەی سیکسی شەویک نابی ببێتە هوی تیکدانی خوشەویستی وپەیوەندی نیوان دوو کەس ! لە واقعیش دا تووشی کابرایەکی نەرویجی بووم ژنەکەی تەڵاق دابوو لەبەر (خیانەتی زەوجی) منیش سەربوردەی فیلمەکەم بۆ گیرایەوە ئەویش لەوەڵام دا گووتی راست دەکەی بەڵام ژنەکەی من چەند بارەی دەکردەوە! بینەوە لای برادەرەکەم کەخاوەنی دووکیژولەیە ، بەرای من برادەرەکەم تائیستا نەیتوانیوە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نیوان کچ وکوری ئەوروپی هەزم بکا ،لەکاتیکدا ئەگەر کوری هەبوایە مەسەلەکەی بەلاوە ئاسایی بوو بەڵام چونکە کچە سیمبولی شەرەفە لە زەینی ئەودا نابێ بروشی بۆیە دەیەوی بچێتەوە بۆ کوردستان لەوانەیە گەورە بەگچکە یان ژن بەژنیان پی بکا !
من کە تیشک دەخەمە سەر هەڵویست و ویستگای ژیانی خوم و هەلەداوانی برادەرەکەم بۆ گەرانەوە مەبەست تەنیا فرێدانی دەمامک وفلتەر نیە بەڵکو زیاتر دەمەوی ئەوە روون بکەمەوە کە ئێمە بەشیکین لە کۆمەڵگەی کوردەواری ،رەنگە لەساتەوەختی ئیستا دا خێزان هەبێ ئەزموونی ٥٠ ساڵەی لەمەو پێشی ئێمە بپێوێ و دووچاری هەمان گرفت ببنەوە کە ئێمە تووشی بووین بۆیە نووسینی بریک لە یاداشتی راستگۆیانە سوودی دەبی بۆ خوینەر!
نەرویج
|