رووی قه‌ڵه‌مم له‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه قه‌ڵمیان ده‌فرۆشن و پاساویان راگه‌یاندنی ئازاده .
زه‌رده‌شت
له‌م ساڵانه‌ی دواییه دا و به‌تایبه‌تی به‌ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م و زۆری وبۆری دانوستانه بازرگانی و جیهانییه‌كان له بواری ئامێره ئێلێكترۆنیكییه‌كان و به‌تایبه‌تی له بازاڕێكی مه‌سره‌فی وه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوین كه كوردستانی ئێمه‌شی تێده‌كه‌وێ بۆته هۆكار تا زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كان و به‌شێكی كه‌م له گونده‌كانی كوردستان بكه‌ونه به‌ر شه‌پۆلی په‌ره‌سه‌ندوی ئیستیفاده له ئینتێرنێت و بتوانێن له ماڵ و دوكان و به گشتی شوێنی ئیش كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن, هه‌ر به‌م هۆیه‌ش ده‌توانین بڵێن كه ره‌نگه ته‌نها كاناڵه ئاسمانییه‌كان له پێشه‌وه‌ی ئینتێرنێت توانایی مڵ به‌رزكه‌نه‌وه‌یان هه‌بێ و بتوانن له زۆر بواره‌وه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش كه‌ن.
مه‌به‌ستم له‌م پێشه‌كی كورته ئه‌وه بوو روونكردنه‌وه‌یه‌كم هه‌بێ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان، رووی قه‌ڵه‌مم له‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه كه به ناو سه‌ربه‌خۆن و مخابن كێشه سازن. جا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له‌وێوه ڕا گرینگایه‌تی و كاریگه‌ری ده‌كه‌وێته قۆناخی مه‌حه‌ك و هه‌ڵسه‌نگانده‌وه كه زۆرینه‌ی چین و توێژی نیم خوێنده‌وار و خوێنده‌وار و رۆشنبیر توانایی و مه‌هاره‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بتوانن له ئینتێرنێت كه‌ڵك وه‌ربگرن و ببن به بینه‌ری ئه‌و سایتانه و مخابن زۆرینه‌یان كاریگه‌ری خراپیان به‌ركه‌وێ.
له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌وه ده‌بێ ئاماژه بكه‌م به دوو خاڵی زۆر گرنگ كه بۆچی ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌ی ئینتێرنێتی ئیش و كار ده‌كه‌ن و وه‌ك رۆژنامه یا گۆڤار یا هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه ئیش و كاری خۆیان به‌ڕێوه‌نابه‌ن:
یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نایانه‌وێ بناسرێن. دووهه‌م : دیاره كه نایانه‌وێ وه‌ك كه‌سێك كه ناو و فیزیكیان بۆ خوێنه‌ران زڕاوه بكه‌ونه به‌ر هێرشی قورس و به‌حه‌قی ره‌خنه‌گه‌لێك كه هیچ كات ناتوانن پشتی لێ ڕاست بكه‌نه‌وه. سێیه‌م : ئه‌وه كه دوژمنی گه‌ل و رێبازی رزگارین وئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له‌وه زیاتریان هه‌با نه‌یانه‌هێشت خه‌باتی هه‌نووكه‌یی حیزبه‌كان به‌هیچ كوێ بگات.
بێشك ئه‌گه‌ر كه‌مێك ورد بینه‌وه جوان و ئاشكرا ده‌بینین كه ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له‌سه‌ری ئیش ده‌كه‌ن و هه‌مووی هه‌وڵیان بۆ ته‌رخان كردوه تا لاوازی بكه‌ن بریتین له:
• پڕره‌نگ كردنه‌وه‌ی حیزب گه‌رایی. • سووك كردنی حیزبه‌كان. • دروست كردنی دۆخێك كه خه‌ڵك بێنێته ئه‌و ئاسته كه خۆیان به نیسبه‌ت حیزبه‌كانه‌وه به بێگانه بزانن. • دروست كردنی ناكۆكی له‌ناو كه‌سانی خه‌باتگێڕی ناوخۆدا • گاڵته به هه‌ستی خه‌ڵك.
ئه‌م خاڵانه ته‌نها خاڵ گه‌لێكن كه من له یه‌كه‌مین سه‌رنجم دا پۆلینبه‌ندیم كردن و نووسیم, بێشك زۆر ورده كاری تر هه‌یه كه خوێنه‌رانی هێژا باشتر لێ ی تێده‌گه‌ن و پێویستی به روونكردنه‌وه‌ی زۆرتر ناكات. ئێستا به‌م نییه‌تانه‌وه چ رێكارگه‌لێكیان گرتۆته به‌ر. من نامه‌وێ لێره‌دا بڵێم كه حیزبگه‌رایی و ته‌نانه‌ت ناوچه‌گه‌رایی له ناو حیزبه‌كان و دا و له نێوان حیزبه‌كان دا نییه و هیچ كات حاشاله‌وه‌ش ناكه‌م، به‌ڵام گشتی كردن و ته‌عمیم دانی به هه‌مووی حیزبه‌كان و پاشان گه‌وره كردنی ئه‌و كێشه‌یه شتێكی دیكه‌یه. دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه و په‌ره‌دان به ئه‌ده‌بیاتێكی دورۆكه‌ره‌وه ده‌توانێ چ مه‌به‌ستێكی هه‌بێ؟
ئه‌م ماڵپه‌ره ئینتێرنێتییانه بونه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ, ئه‌و تاكه سیاسیییه شكست خواردوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه تۆڵه و رقی خۆیان له حیزبه پێشووه‌كانیان بكه‌نه‌وه و به خه‌یاڵ زه‌برێكی هه‌رچه‌ند بچوكیشیان بێ له په‌یكه‌ره‌ی جوڵانه‌وه و خه‌باتی كوردیان دابێ.( نمونه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان هه‌یه ) ئه‌مه‌ش به شێوه‌گه‌لی جۆراجۆری وه‌ك نووسینی بابه‌تی ناشیاو(له چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌گرانه به‌ده‌ر) و بڵاوكردنه‌وه‌هه‌مان بابه‌ت به ناوی نه‌هێنێ رێكده‌خرێ.
رۆژه‌ڤ كردنی حیزبه‌كانی له هه‌واڵ و وتاره‌كانیان دا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و به‌كار هێنانی ئه‌ده‌بیاتی گه‌وره و بچووك پیشان دانی حیزبه‌كان و له هه‌مان كاتدا دروست كردنی شه‌ڕی ره‌وانی له نێوان خوێنه‌ران دا كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی ده‌ربرینی بۆچوون یا نووسینی بابه‌تێكی دیكه كه بێشك ئه‌و بابه‌ته‌ش وه‌ڵامێكی كه‌ی ده‌وێ ناوه‌ڕۆك و چۆناوچۆنی ئیشه‌كانیان ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌رچی باس له‌وه كراوه كه بڕێك بۆچوون بڵاو ناكرێته‌وه له‌هه‌مانكاتدا 90% بۆچوونه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه و سانسۆڕێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كه‌س و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان –چ حیزبی و ...هتد – له به‌رچاو خوێنه‌ران و پاشان خه‌ڵك سووك و هه‌وری نائومێدی به‌سه‌ر بڕێك له‌وان دا سێبه‌ر بكات. دروست كردن یاخود پڕپشكۆ كردنی كێشه‌ی نێوان حیزبه‌كان و دروست كردنی شه‌ڕی ره‌وانی له نێوان حیزبه‌كان دا به‌رهه‌م و كۆڵی ره‌نگیینی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ن.
جارێك بیستم له براده‌رێك باسی جۆراوجۆری راگه‌یاندنه‌كان وجیاوازییانی ده‌كرد و كردبووی به سێ ده‌سته: راگه‌یاندنی حوكومی، حیزبی و له دوایی دا ئازاد (مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ڕێزه له ئازاد هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌بوو) به راستی ئه‌گه‌ر ئازاد ئه‌وه بێ، پێم وانیه كه‌س ئازادی بوێ، زۆر جار له مێژووش دا ئه‌وه به قه‌ڵه‌م فرۆشتن باسی لێوه‌كراوه. واته لێره ڕا ده‌ستی نه‌هێنی حیزبیش له مه‌یدان دا ده‌دیترێت. به‌و شێوه‌یه كه ئه‌گه‌ر به شوێن سه‌رچاوه بگه‌ڕێی و كه‌مێك سه‌رنجیان به‌ی ده‌بینی كه ره‌نگ و بۆی حیزبێكی تایبه‌تیان پێوه‌یه.
وردبوونه‌وه‌ی زۆرتر ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی خوێنه‌رانی به‌ڕێز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ كاركردی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه نگاتیڤه و زۆرتر كاریگه‌ری خراپ و بێ كه‌ڵكی به نیسبه‌ت خه‌باتی ناسیۆنالیزمی كورده‌وه پێوه دیاره و دیاره به‌ڕێوه‌به‌ران و مودیرانی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه عه‌ینییه‌ن یارمه‌تی نه‌یارانی كورد ده‌ده‌ن، تا ئه‌وه‌ی كه خۆیان له پشت په‌رده‌كانی پاساوه‌وه راگه‌یاندنی ئازاد ناو لێنێن و بڵێن ئێمه راستییه‌كان ده‌ڵێین. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بزانن كه چاندنی تۆی ته‌فره‌قه و حیزب گه‌رایی و تادوایی ده‌بێته هۆی چه‌ند پارچه بوونی خه‌ڵكێك كه چاوه‌ڕوانی ئاسۆیه‌كن، برینی دوژمن ئه‌سته‌م و برینی ده‌رونی كه ئاكامی له‌وكۆمه‌ڵه كرده‌وانه‌یه چاره‌سه‌ری زۆر ئه‌سته‌مه تره.
|