''
ریالیزم '' و
باری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد
له‌ژێر پرنسیپه‌کانی جیهانگه‌ریدا.

غیاسه‌دین نه‌قشبه‌ندی
بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ر کونسێپتێک ده‌بێ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بیرۆکه‌یێکمان
له‌باره‌ی په‌یوه‌سته‌کانیه‌وه هه‌بێت و لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دژه‌کانی
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کۆنسێپتێکی تێگه‌یراو، چونکی دانپیانان به
دژه‌که کۆنسیپته‌که‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت؛ ئه‌گه‌ر ویستمان ئاشتی بسه‌لمێنین،
ده‌بێ جاری یه‌که‌م له شه‌ڕ بکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ندییه جه‌ده‌لیه‌که‌ی
نێوان شه‌ڕ و ئاشتی بدۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جاری یه‌که‌م دژبوونیان
بسه‌لمێنین، ئینجا بۆمان خویا ده‌بێت که ئاشتی چییه وره‌هه‌نده‌کانی
تێگه‌یشتنی چین و چۆن به‌ده‌سته‌وه دێت. له رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه و
بۆ تێگه‌یشتنی کۆنسێپتێکی سیاسی، ده‌بێ له‌ژێر رۆشنایی تیئۆره‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی چه‌مکه‌کان شی بکه‌ینه‌وه، ئه‌گینا توشی هه‌ڵه‌ی مه‌زن ده‌بین و
له‌وانه‌یه زیانی مه‌زنمان به‌رکه‌وێ.
ریالیزم به‌شێکی گرنگی تیۆری په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌کانه
( (International Relationچونکی دیدێکی واقیعیانه‌ی گرێیه جیهانیه‌کان
پێشانده‌دات، نه‌خاسمه له ئاستی بوونیدا وه‌ک کۆنسێپتێکی کاریگه‌ر و
زیندو له‌ناو سیستمی په‌یوه‌ندیه جیهانیه‌کاندا، چه‌مکی ریالیزم له
سیاسه‌تدا وه‌ک چه‌مکێکی پێڤاژ (contradiction) هاتووه بۆ کۆنسێپتی
ئایدیالیزم، ئایدیالیسته‌کان یان یۆتۆپیه‌کانی دوای جه‌نگی یه‌که‌می
جیهانی چاوخشاندنێکی دیرۆکییان له‌باره‌ی ئاکامه‌کانی جه‌نگه‌وه کرد،
بۆچی جه‌نگ لای مرۆڤ کارێکی دووباره‌یه؟
بێگومان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خانوێک دروست که‌ین ده‌بێ جاری یه‌که‌م
بزانین چیمان ده‌وێت، ئینجا بزانین چه‌ندمان ده‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو
که‌ره‌سته‌کان دابین ده‌که‌ین، ئینجا ده‌بێ بزانین چۆن ده‌ستپێده‌که‌ین
و نه‌خشه‌ی دیوار و سیڤانده (سه‌قف) بزانین و به‌رێگای زانستی و ئه‌کادیمی
بزانین دیواره‌کانمان به‌رگه‌ی چه‌ند قورسایی ده‌گرن،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هۆیه‌کانی شه‌ڕ بزانین و رێچارێک بۆ هه‌بوونی
بدۆزینه‌وه.
ئه‌وه‌ی باوه که هه‌موو جه‌نگه‌کان له ئه‌نجامی هه‌ڤبه‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ڵده‌گیرسێن، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی که زیاتر له نه‌ته‌وه‌یێک/
ده‌وڵه‌تێک به به‌رژه‌وه‌ندی شه‌رعی داده‌نێ، یاخود ویستی مه‌زنبوون و
به‌هێزتر بوون له‌سه‌ر حیسابی چه‌ند لایه‌نێکی تری لاواز؛ ئایدیالیسته‌کان
وای بۆ ده‌چن: که ده‌بێ هزر نموونه‌یی بێت و توند وتیژی نه‌کاته چه‌مکی
سه‌ره‌کی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وته‌کان، ئه‌و دیده‌ش له‌ڕووی سه‌لماندنی
فه‌لسه‌فیه‌وه که‌موکورتی تێدایه، چونکی شته‌کان وانین هه‌روه‌ک ئێمه
ده‌مانه‌وێ وابن، به‌ڵکو شته‌کان بویه‌رێکی تریان هه‌یه و واقیعه‌که‌یان
زورجار له ویست و گریمانی مرۆڤه‌وه دوورن، ئه‌و خاڵه‌ش ده‌بێته
خاڵێکی سه‌ره‌کی بۆ خوێندن و تێگه‌یشتنی سیاسه‌تی ده‌ولی "ڕیالیزمێکی
تازه له‌دوای جه‌نگی جیهانی سه‌ری هه‌ڵدا، له نێوان ئایدیالیسته‌کانی
کاتی جه‌نگ و ریالیسته‌کانی دوای جه‌نگ و شه‌رگه‌هه‌که‌ی(ubiquity) (دیمومە)
هزری ریالیزم وه‌کو 'کارل هانز' و' جۆرج کینان'" وروژانده‌وه وله‌ناو
قه‌واره‌یێکی مۆدرنیان داناوه، ئه‌و قه‌واره‌یه‌ش فۆرمێکی پێویست بوو
بۆ وه‌دیهێنانی هزرێکی نوێتر که بتوانێ له‌گه‌ڵ بده‌ره‌کانی کات و
ساتی تازه‌دا خۆیان بگونجێنن، له ساڵه‌کانی دوای جه‌نگی دووه‌مه‌وه،
تیئۆریست وهزرڤانه سیاسیه‌کان به چاوی ریالیزمه‌وه سه‌یری کێشه‌کان
ده‌که‌ن و هه‌ر به‌و چاوه‌شه‌وه بده‌ره‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ریالیزم
ئه‌مریکای فێرکرد که شته‌کان به گۆشه‌یێکی تر ببینێت وله فۆرمی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به‌رژه‌وه‌ندی به‌سه‌ر ئیدیۆلۆجیادا زاڵ‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ش
له هۆیه‌کانی زاڵبوونی ئه‌مریکا بوو به‌سه‌ر سیاسه‌تی نوێی جیهانه‌وه،
بۆیه‌ش سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به شه‌ڕ له ئاشتی ده‌گه‌ڕێت،
یاخود شه‌ڕ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار بێت، یان به هێز ئاشتی
به‌رقه‌رار ده‌کات، من لێره‌دا خه‌ریکی ئه‌وه نیم ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنم،
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ زیاتر باسی لێوه بکه‌م و کارتێکردنه‌کانی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌گۆێره‌ی دیدێکی ریالیست له‌سه‌ر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا توانیویه‌تی زلهێزه‌کانیتر ده‌ستنیشانبکات
و له‌هه‌مانکاتدا به پێڤاژ (contradiction) لهگه‌ڵیاندا بژیێت، ئه‌گه‌ر
چی له رووی هزروبۆچوون، باوه‌ر، به‌هاو ئاکار جیاوازییان هه‌بێت، ده‌توانێت
له‌ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندی و ئالوگۆڕی بازرگانی جیهانگه‌ریێتی دروستبکات و
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵکو ده‌توانێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بکات
به‌مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جۆره‌ها شێوه‌ی سیاسی جیاواز‌و
له بده‌ری کاریگه‌ری جیاوازدا، له‌جیهانێکی ململانێ و دژه‌به‌ره‌کدا.
ئه‌و هه‌مووه‌و زۆریتر کاری تێگه‌یشتنی مژاری فه‌لسه‌فیمان بۆ روون و
ئاشکراتر ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ژێر رۆشناییه‌که‌یدا پرۆسێسی
تێگه‌یشتن به‌باشتر ئه‌نجامبده‌ین، هه‌روه‌ها چه‌مکێکی پێده‌به‌خشێ، له
پێناو تێگه‌یشتنی دوا قۆناغی 'ریالیزم' و بده‌ره‌کانی و هه‌روه‌ها
ئاسته فکریه‌که‌ی تیئۆری سیاسه‌تی ده‌ولی و وابه‌سته‌کانی.
ڕه‌وتێکی ریالیزم، دیرۆکی ریالیزم ده‌گه‌ڕێننه‌وه کاتێکی کۆنتر له
دیرۆکی جه‌نگی جیهانی، به‌ڵکو به " نیکۆلۆ ماکیاڤه‌للی (1469-1527)،
تۆماس هۆبیز(1588-1679) و ژان ژاک رۆسۆ (1712-78) ئه‌و ریالیستانه‌ی له‌ژێر
ئه‌و رێبازه
( (Doctrine کارده‌که‌ن و به‌ڕیوه‌بردنی حوکم ده‌خه‌نه
ژێر رێبازی (reason of state) واته عه‌قلی ده‌وڵه‌ت، یاخود عه‌قڵی به‌رێوه‌بردنی
ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ونه ژێر رکێفی چه‌مکی هه‌موو شتێک له‌پێناو حوکم" و هه‌ر
ئه‌و چه‌مکه‌ش ده‌که‌ن به بنکه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان،
له‌پێناو دابینکردنی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌که و ئه‌وه‌نده‌ش له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی زۆر له سه‌رکرده سه‌رکه‌وتووه‌کانی چاخی 19 چاخی بیست
خویاده‌بێت. که پرنسیپی ریالیزمی کلاسیکیان گرتۆته به‌رو به‌ها و
ئاکار و ڕه‌وشت دوای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که دێن.
وه‌کو خوێنه‌رێکی باری سیاسی جیهانی، ئێستا ده‌توانین گومانه ره‌واکانمان
ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له رۆژهه‌لاتی ناڤین و به‌تایبه‌ت
کوردستان به شه‌رعی بزانین و تێده‌گه‌ین بۆچی نابێت بڕوای ته‌واوی
بێگه‌ردمان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکابێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
هاوپه‌یمانێکی گرنگه بۆ کورد و یه‌کێکه له هۆیه گرنگه‌کانی گه‌یشتنمان
به‌و رۆژه، واته هاوپه‌یمانمانه، به‌ڵام بێگومان هاوپه‌یمانێکی
ستراتیجی نییه، به‌گوێره‌ی خوێنده‌وه‌ی دیرۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
له دوای جه‌نگی سارد، بۆمان خۆیاده‌بێت که ده‌توانێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
مه‌زنتر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک بفرۆشێت، نه‌خاسمه له مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی
هاوکێشه‌ی ده‌وڵه‌تیدا، چونکی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزم په‌یره‌و ده‌کات.
که‌واته ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت: چۆن ئه‌مریکا بکه‌ین به هاوپه‌یمانێکی
ستراتیجی و هه‌وڵدانی دروستکردنی بالانسێکی گونجاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
کورد له‌نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا بۆ زامنکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
کورد و به‌رده‌وامبوونی گرنگی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌کو
یاریکه‌رێکی گرنگ که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت هه‌بوونی خۆی بپارێزێت له‌ناو
سیسته‌مێکی جیهانی دژه‌به‌ره‌ک و تاک جه‌مسه‌ردا.
Tim Dunne and Brian. C.
Schmidt، The Globalization of world politics.pp162*
هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه162*
|