په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٧

رزگاربوون لە قەڵەویی.

فەرھاد ئەحمەد    


رێڤان زۆر نیگەران بوو، چونکە قەڵەو ببوو و زۆر زوو ھەستی بە ماندووێتی دەکرد و ھەناسەی تەنگ دەبوو، لە وانەی وەرزشدا نەیدەتوانی وەکو ھاوڕێکانی رابکا و یاریی بکا.

رۆژێک لە قوتابخانە گەڕایەوە و باسی کێشەکەی خۆی بۆ باوکی کرد، باوکی بە زەردەخەنەوە وتی: ''کوڕم چارەی کێشەکەت زۆر ئاسانە و دەتوانی لەم قەڵەوییە ڕزگارت بێت، ئەویش بە کەمکردنەوەی خواردن بە تایبەتی چەوریی و شیرینیی ھەروەھا دەبێ رۆژانە وەرزشی بەردەوام بکەی''.

ئیتر رێڤان ڕۆژانە وەرزشی دەکرد و بەپێی بەرنامەیەکی تایبەت خۆراکی دەخوارد. تا وای لێھات لە ماوەی چەند مانگێکدا بە تەواویی لە قەڵەویی رزگاری بوو.

 

رێڤانی چوست و چالاک توانی ببێتە یارییزانێکی بە توانا و چەند خەڵاتێک بۆ قوتابخانەکەیان بەدەست بھێنێت. مامۆستای وەرزشیش دەستخۆشی لێکرد و تۆپێکی بالەی بە دیاریی بۆ کڕی، ئەو رۆژە رێڤان بە دڵخۆشییەوە لە قوتابخانە گەڕایەوە و تۆپەکەی مامۆستای پیشانی باوکی دا، باوکیشی ئافەرینی لێکرد و وتی: ''منیش بڕیاردەدەم ڕۆژانە ماوەیەک لە کاتی خۆم بۆ یارییکردن لەگەڵ تۆدا تەرخان بکەم''.

ئیتر رێڤان و باوکی بە پێکەنینەوە چوونە حەوشەکە و دەستیانکرد بە یاریی بالە.

 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک