رزگار ره‌زا چوچانى له لایه‌ن هه‌واڵگرى زیَره‌ڤانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كریَت.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ رزگار كراوه، ده‌بیَته به‌شیَك له ئه‌خلاقیاتى ده‌سه‌ڵاته شمولى و دیكتاتۆریه‌كان، كه دور له هه‌موو ئه‌خلاقیَك رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، به بیانوى جۆراوجۆره‌وه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
هه‌مان سه‌رچاوه گوتیشى " تائیَستا
نازانریَت رزگار له كویَیه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانریَت كه هه‌واڵگرى
فه‌رمانده‌یى زیَره‌ڤان بانگیان كردوه و ده‌ستگیریان كردوه"، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئه‌وه‌شى گوت" ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیَستا دوو خیار خراوه‌ته به‌رده‌م
رزگار ره‌زا چوچانى، كه ده‌بیَت، یان راگه‌یاندنى زیَره‌ڤانى، یان
كارى رۆژنامه‌نوسى له ده‌زگاكانى تر‌ى راگه‌یاندن هه‌ڵبژیَریَت، بۆیه
رزگار كارى رۆژنامه‌نوسى له ده‌زگاكانى تر‌ى راگه‌یاندن هه‌ڵده‌بژیَریَت،
هه‌ربۆیه ئه‌مرۆ ده‌ستگیریان كردوه و تا ئیَستا به‌شیَوه‌یه‌كى فه‌رِمى
رانه‌گه‌یاندراوه، كه رزگار له‌سه‌رچى ده‌ستگیر كراوه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده
نه‌بیَت، به‌رپرسى به‌شى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى زیَره‌ڤانى
به رادیۆى نه‌واى راگه‌یاندوه، بانگكردنى رزگار ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه،
كه له یاداشتى ده‌ست له‌كار كیَشانه‌وه‌كه‌ى بپرسریَته‌وه"، هه‌مان
سه‌رچاوه ره‌تى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى زیَره‌ڤانى دایه‌وه و گوتى"
ئه‌م جۆره قسانه راست نین، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیر نه‌كراوه، ئه‌ى له
كویَیه، بۆیه ده‌بیَت فه‌رمانده‌یى زیَره‌ڤانى رونكردنه‌وه بدات له‌و
باره‌یه‌وه".
|