نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر جیهانێکی باش
حزبی رزگاریی کوردستان
مه‌کته‌بی سیاسی Political Bureau
ژماره: تایبه‌ت بابه‌ت / په‌یامی پیرۆزبایی مێژوو: 29-11-2007
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ناوه‌ندی چاک .
سڵاوی رزگاری و سه‌رخۆبوون .
له‌پێوه‌ند به پێکهێنانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ناوه‌ندی چاک ه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزباییان لێده‌که‌ین، هیوای سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، شادی و سه‌رفرازیتان ئاواتمانه. ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا حه‌زمان ده‌کرد له نزیکه‌وه به‌شداریتان له‌گه‌ڵ دا بکه‌ین، نوێنه‌رمان له کۆڕی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌تان دا به‌شداری بکات و په‌یامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستانتان پێرابگه‌یه‌نێ، وه‌لێ مخابن بۆمان نه‌ڕه‌خسا، بۆیه ده‌خوازین ئه‌م په‌یامه‌مان لێوه‌ربگرن. به‌ڕێزان! ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به‌کارو چالاکیه‌کانی توانیویه‌تی ئاکاری خۆی له مێژووی هاوچه‌رخی گه‌لی کوردستان دا تۆمار بکات، ئه‌مه‌ش شانازییه‌که‌ی گه‌وره‌یه بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و سه‌رجه‌م کوردستانیان، به‌وهۆیه‌وه ئێمه هه‌م رێز له‌هه‌وڵ و تێکۆشانی ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر ده‌گرین و شانازی به کاروچالاکیه‌کانتانه‌وه ده‌که‌ین، هه‌میش ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌رجۆره هاوکاریێک راده‌گه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازین که کۆنگره‌که‌تان به بڕیار‌و راسپارده‌ی به‌جێ کۆتایی به کاره‌کانی خۆی بهێنێ، ئاکام سه‌رکه‌وتووانه‌تر درێژه به‌کارو چالاکیه‌کانی بداته‌وه. له‌کۆتاییدا سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دکه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستان
www.rpk93.org info@rpk93.o rpk93@hotmail.com
|