په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٩

  رۆژانێکمان بەڕێکرد.

ئەرسەلان مەحمود

وەك
سەحەرێك لە بادا،
هێندە نزیك دەشنێیتەوە لەڕوانیندا،
هەر چەند دەكەم جێگەت نابێتەوە لەچاودا!
دەی كەمێك، مەودایەك، هەر هێندەی تفێَك بەڕوی ژیاندا،
دور تر وەرە، نزیك تر تێپەڕە، تا ڕونتر بتبینم!
وا بكە تریفەیەك ئەرێ‌ بكەی جوانتر
لەهەڵاتمانەوە
بپژێ‌!

رۆژ
هەیە، یەك ساڵە !
ساڵیش هەیە، یەك ڕۆژە !
رۆژانێكمان بەڕێكرد، پێیاننەگەیشتین،
ساڵانێكمان تێپەڕاند، تێیاننەگەیشتین !!
دەزانم تۆ لەبێ‌ بارانی ڕۆژیكدا
دەخنكێیت، بزانە لەم
داهۆڵە ساڵەدا
دەمرم!!

چراكە
خامۆش مەكە،
شتێك بكە لەگەڵ هیوای من و،
بێ ئومێدی خۆتدا
بگونجێت!

ئێوارەیەك
هەر نەهاتە نەدی،
بەد بەختیەكی تیادا نەكوڵێت،
ئاوابوونێ‌ هەر ڕوی نەدا، خۆشبەختیەك
نەسوتێ حەقیقەتێك نەفڕێ
لەناویدا!

منداڵی،
نەدەبوو بەلەمێك با
پێیبگەینە پیری، دەبوو سەفەری عەشقێك با
وەك خۆی شرین، وەك تۆ قسە
خۆش!!

ساتێ‌
هەر نەڕژا لەژیان،
كەرێك گوێ لەقە نەكااااااااا،
سەگێك نەوەڕێ‌
تيایدا!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک