رۆژانی پڕ له خۆزگه .
پایزه ئه‌حمه‌د
رۆژانێک بوومه ده‌سته‌مۆی زه‌مه‌ن.. سێبه‌ر و تیشکی خۆر و منی ده‌سته‌مۆ خه‌و به ره‌هایی ده‌بینین ئای له‌و کاته به سفتوسۆیه که ره‌هایی نایێته ده‌رگا تا بتوانم روناهی له هه‌تاو بدزم و بیکه‌م به پێشنیاری تا‌ریکه‌شه‌و بیکه‌م به پێشنیاری ده‌روازه‌ی قه‌فه‌ز، زۆر له مێژه تا‌مه‌زرۆی تیشکی خۆرم که هه‌ڵنایێ.. هه‌موو شه‌وه ره‌شه‌کان لێم‌بوون به شه‌وی یه‌ڵدا شه‌وانێک که ژه‌هر ده‌که‌نه مانگی هه‌نگوینییم، ئه‌منیش ته‌نیا به ئاواتی ته‌نیا مۆمێک که هه‌رگیز بۆم داناگیرسێ په‌نا بۆ خه‌وێکی خۆش ده‌به‌م.. له‌مه‌ش پتر هیچ ترووسکه‌ک به‌دی‌ناکه‌م تاهه‌تاێش له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و خه‌م و شه‌و هه‌ر هاوده‌می یه‌کتر ده‌بین.
ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٠٧
|