٢٥\١١\٢٠١٤
رۆژان.

فهرهاد مازێ
رەوشت سێکس
تاوان ئەشق
دووڕوو یەزد
یەزدان ماسک
دژوار ڕۆژگار
ئابتەر خەندە
گریان فریشتە
گومان خەون
مەل درەخت
ئەستێرە تووڕە
نەفرەت سەما
باران گۆرانی
ژان ئازادیی
پایزە گەڵا
مردنە ماچی
گیان دەمژمێر
چرکە رۆتین
شکان کاتژمێر
کفن با
مرۆڤ گەڵا
باڵدار و ئاو
بوونە با
رەنگەکان یەکتر دەخۆن
دەنگەکان شکست و شپرزە و دەهۆڵن
دوێنێ و ئەمرۆمان با
سبەینێ رەشەبا...
زستانی
٢٠٠٤
پاکبوونەوە.
خۆم کوشتەوە
خوێنم لە بن داران کرد
سەریشم بەخشیە با
ساڵ و سوڕایەوە
دارەکان خوێنیان گرت
با سەر
ئەوە کانییە خوێن هەڵقوڵا
ئەوە سەرە بە هەورازی چیا هەڵکشا
گوێم لە فیچقەی خوێن و رمبەی سەرە
هۆ رووبارە هەڵچووەکە بنیشەوە
تۆ بایەکە هێوربەوە
گەوارە شریقەی دی
بە چرکەیەک، گیانم پڕی شەو و رۆژ دەبێ
بە رێژنەیەک دەشۆرێین
بۆ مردن پاک دەبینەوە.
_________________________
•
١٩٩٣ (جانێ) وەریگێراوە بۆ عەرەبی لە (دیترۆیت) بڵاوکرایەوە.
١٩٩٢
- تورکیا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|