٥\١٢\٢٠١٤
رۆژئاوا، فەرھەنگ
و مۆدێرنە، تابلۆ و موزیک،
ئێوارە کۆڕێک لە ئەمەریکا.
ماڵتیکەڵچەریزم
و کولتور وەک ھێزێکی زیندوو لێکۆڵینەوەی ئاسۆ جەبار.
بۆ ڕۆشنایی خستنە سەر چەند لایەنێکی کەلتووری، مێژوویی و ڕۆژئاوای
کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی کانوونی یەکەم، KCDC
ھەڵدەستێت بە سازدانی:
کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ ھۆزانڤان و شارەزای لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان کاک سیروان کاجۆ. لەمیانی کۆڕەکەدا، بەڕێزیان ھەڵدەستێت بە
خوێندنەوەی چەند بەشێک لە دوایین کتێبی شیعری وتیشک خستنە سەر پرسی
ڕۆژئاوای کوردستان.
ھەروەھا لە دانیشتنەکەدا نووسەر و ڕوناکبیر کاک ئاسۆ جەبار باسێک لەژێر
ناوی "فەرھەنگ و مۆدیرنە" پێشکەش بە ئامادەبوان دەکات.
ئێوارەکە بە بەشداریی چەندین تابلۆی ھونەرمەندی نیگارکێش کاک لوقمان
ئەحمەد، و ئاوازی سازی ھونەرمەند کاک جانۆ ڕۆژبەیانی دەڕازێتەوە.
ئەمانە لەگەڵ خستنەڕووی چەندین کتێب و چاپەمەنی کوردی بۆ بەر دیدی
ئامادەبووان.
کات: رۆژی شەمە ٦ی
کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، کاتژمێر
٣ تا ٦ی پاشنیوەڕۆ.
شوێن:
3730 Old Lee Highway
Fairfax, VA 22030
asojabar@gmail.com
|