٣٠\٧\٢٠١٤
رۆژئاوا لە ژێر
تەپوتۆزی قەیرانەوە دەناڵێنێ!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه و به‌تاییبه‌ت له پاش
ده‌سپێکی به‌هاری عه‌ره‌بی که له به‌شێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا
ده‌ستی پێ‌کرد و له ئاکامدا تووشی تێکشکان و لاره‌ڕێ بوو و سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو، ڕۆژئاوای کوردستان که بنده‌ستی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌به ڕێژنه‌ی ئه‌و به‌هاره ئه‌وێشی گرته‌وه و ده‌رفه‌تێکی نوێ و
زێڕین بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان پێک هات، ئه‌و دۆخه
به چه‌شنێک بوو که نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان و
ته‌نانه‌ت گه‌لی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش خه‌ونیان
به‌وه نه‌ده‌دیت که له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ کورد له
ڕۆژئاوای کوردستان پێک بێت. به‌خۆشیه‌وه له‌و دۆخه‌دا نه‌ته‌وه‌که‌مان
توانی که‌ڵک له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگرێت و خۆی ڕێکبخات و هێزی
پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ناوچه‌کانی کوردستان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و
ڕکێفی خۆیانه‌وه. تا ئه‌و کاته که خاکی کوردستان له‌و به‌شه‌ی
داگیرکراوی وڵاتمان که‌وته‌وه ژێر ده‌ستی پارته‌کانی کوردستان،
یه‌کێتی و یه‌کڕیزی له گۆڕێ‌دا بوو و نه‌ته‌وه‌که‌مان و کۆمه‌ڵگای
ڕۆژئاوای کوردستان به هانای یه‌کتره‌وه ده‌چوون و یه‌کێتی و یه‌کڕیزی
له گۆڕێ‌دا بوو.
به‌ڵام له پاش ئه‌و ده‌ستکه‌وته بێ وێنه‌یه، پارته‌کانی ڕۆژئاوای
کوردستان تووشی کێشه و ده‌سه‌ڵاتخوازی بوون و هه‌رکامه‌یان هێزی
هه‌بوو، ده‌ستی کرد به پاوانکردن و زاڵکردنی هێز و ئیدۆلۆژی و
بیروبۆچوونی خۆی و ئه‌وانی دیکه‌ی وه‌لانا و هه‌وڵی به‌هێزکردنی پێگه‌ی
خۆی به چه‌شنێکی نادیموکراتیک دا، ئه‌مه‌ش کێشه‌ی سیاسیی و بوونی
بیروبۆچوونی جیاوازی قووڵتر کرده‌وه و دۆخه‌که گه‌ییشته ئاستێک که
نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌تاییبه‌ت وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان
هه‌ستیان به لاوازی کورد له‌و پارچه‌یه کرد و زانیان که پارته‌کانی
کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ک ناته‌بان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ پێک هات که
بێنه نێو کێشه‌کانه‌وه و هه‌ر کامه‌یان به‌پێی توانا و هێز و پێگه‌ی
خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له‌و پارتانه
دابنێت که تا ئاستێک بۆچوونی لێیان نزیکه، یانخود ده‌توانن تا ئاستێک
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتر بپارێزن. ئه‌مه به سه‌ره‌تای به ناوچه‌ییبوونی
کێشه‌ی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان پێناسه ده‌کرێت، له‌و کاته‌وه
کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیه هه‌ر کامه‌یان به پێی هێز و پێگه‌ی
خۆیان له ناوچه‌که له هه‌وڵی ئه‌وه دان که کاریگه‌ری له‌سه‌ر
ڕۆژئاوا دابنێن، به‌داخه‌وه لاوازی و نه‌بوونی یه‌کێتی نێوان
لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان، په‌رژێنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ئه‌و
به‌شه‌ی کوردستانی تێکشکاند و ده‌ری به‌ڕووی ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ئێران
و تورکیه‌دا کرده‌وه، له‌و کاته‌وه که ئه‌و دوو وڵاته خۆیان
قوورتاندووه‌ته نێو کاروباری سیاسیی ڕۆژئاوا، تا دێت په‌رته‌وازه‌یی
سیاسیی له‌و به‌شه‌ی کوردستان په‌ره ده‌ستێنێت و هێز و وزه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کورد به فیڕۆ ده‌چێت و هه‌نووکه وای لێهاتووه که
ڕۆژئاوا بووه‌ته ناو‌کی به‌ره‌کانی شه‌ڕ و ڕۆژانه چەندین تاکی
ڕۆژئاوای کوردستان ده‌بێته قوربانی سیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵه‌ی پارته‌کانی
ئه‌و پارچه‌یه. مێژووش به‌باشی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه و سه‌لماندووه
که کاتێ هێزه‌کانی نێوخۆی وڵاتێک ناتوانن پێکه‌وه کار بکه‌ن و
کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ڕێگه بۆ وڵاتانی دیکه و به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاتانی دیکه ده‌کرێته‌وه که له‌و وڵاته‌دا هەوڵی یەکلایی کردنەوەی
کێشه‌کانیان دەدەن و ئاشتی و ئارامیی له‌و وڵاته ده‌بڕێت و
کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئاساییش به‌خۆیانه‌وه نابینن. به‌داخه‌وه هه‌نووکه
ڕۆژئاوای کوردستانیش به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات و به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕ
ده‌بێت. پێشتر و له ماوه‌ی دوو، سێ ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین بابه‌تم
له‌و پێوه‌ندییه‌دا نووسیوه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که لێی ده‌ترسام
هه‌نووکه خه‌ریکه ڕوو ده‌دات و سێبه‌ر و تارمایی ڕەش له‌سه‌ر ئازادی
ڕۆژئاوای کوردستان داده‌نێت.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا لاوازی کورد و نه‌بوونی ئیستراتیژی
نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی یه‌کێتی و یه‌کڕیزی نێوان لایه‌نه‌کانی ئه‌و
به‌شه‌ی کوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌که داعش که ڕێکخراوێکی
تیرۆرستییه و له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده به‌هێز
بێت و له‌سه‌ر په‌یکه‌ری ئازادی له ڕۆژئاوای کوردستان سێبه‌ر دا‌نێت و
وه‌ک هه‌ور ڕێ له ڕووناکی خۆر بگرێت. داعش له پاش داگیرکردنی به‌شێک
له خاکی ئه‌و وڵاته‌ی که ئیستا نێوی ئێراقی له‌سه‌ر دابڕاوه به
چه‌ک و چۆڵی پێشکه‌وتوو خۆی ته‌یار کردووه و هه‌نووکه هه‌نگاو
به‌ره‌و شه‌ڕێکی گشتگیر له ڕۆژئاوای کوردستان دەنێت و ئه‌و شه‌ڕه‌ش
ماڵوێرانی بۆ کورد و گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستانی به‌دواوه ده‌بێت. له
هه‌ر دوولاشه‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیه له هه‌وڵی بنکۆڵ
کردنی هێز و پێگه‌ی کورد له ڕۆژئاوا دان، تورکیه هه‌وڵ ده‌دات که
جارێکی دیکه به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک باشووری کوردستان ڕزگاری
نه‌بێت و درووست نه‌بێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بێته به‌شێک
له ڕووداوەکانی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی ئاڵۆز و پڕ کێشه، که
له ئاکامدا خۆنه‌ویستانه دانی پێدا بنێت، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش
تاکوو هه‌نووکه دانی به باشووری کوردستاندا نه‌ناوه و ڕاگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆییش له‌لایه‌ن باشووره‌وه به‌هه‌ر چه‌شنێک بێت ئیدانه
ده‌کات و ئیتر چۆن ئیزن ده‌دات که ناوچه‌یه‌کی دیکه و به‌شێکی دیکه
له خاکی کوردستان و گه‌لی کوردستان ڕزگاری بێت و له ده‌ست
دواکەو‌توویی سیاسیی و ئایینی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی ڕزگار ببێت و
بندەستی تێپەڕێنێت، چونکه وڵات و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی له‌و چه‌شنه
دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێرانه، هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش
له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که به‌شار ئه‌سه‌د هێز و پێگه‌ی خۆی به‌ده‌ست
بێنێته‌وه، چونکه به‌شار به هاوده‌ستێکی مه‌زنی کۆماری ئیسلامیی
ئێران له ئاستی ناوچه‌که پێناسه ده‌کرێت و لاوازی ڕژیمی ئه‌سه‌د
به‌واتای لاوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەژمار دەکرێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵ ده‌دات که له
نێوان دژبه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ئاژاوه بنێته‌وه، چونکه هه‌رکام
له دژبه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د لاواز بێت له قازانجی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی سووریه‌یه. بۆیه کۆماری ئیسلامیی له‌لایه‌ک ئیزن به‌وه
نادات که هێزه‌کانی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان واتا ڕۆژئاوا یه‌ک
بگرن و یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ساز بکه‌ن، هاوکات هه‌وڵی ئه‌وه‌ش
ده‌دات که دژەکانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌گژی یه‌کدا بدات و یه‌کبه‌یه‌ک
لاوازیان بکات و ڕێ بۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌هێزبوونه‌وه‌ی
ناوبراو بکاته‌وه. تاکوو هه‌نووکه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامیی
ئێران سه‌رکه‌وتوو بووه و داعش و به‌ره‌ی نووسره تا ئاستێک یه‌کتریان
لاواز کرد و زۆریان لەیەک کوشت، هاوکات یه‌کنه‌گرتنی هێزه‌کانی
ڕۆژئاوای کوردستان واتای لاوازی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت و تێکشکاندنیان
ئاسانه و هەروەها واتای ئەوەش دەدات کە تاکوو هەنووکە لە گرینگی و
باییخی یەکێتی و یەکڕیزی نەگەییشتوون، ئەمەش لاوازی ئیستراتیژی سیاسیی
ئەوان دەگەیەنێت. له لایه‌کی دیکه‌وه له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵی
ڕابردوودا و به‌تاییبه‌ت هه‌نووکه به‌شێک له هێزه‌کانی ڕۆژئاوا که
ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ڕۆژئاوادا گرتووه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی
داعش له شه‌ڕدان، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش‌یش به‌هۆی ده‌ستکه‌وتی
به‌ره‌کانی شه‌ڕ له ئێراق هه‌نووکه ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له به‌هێزترین
دۆخی سیاسیی و سه‌ربازی خۆی دایه و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هێزه‌کانی
ڕۆژئاوای کوردستاندا سه‌رکه‌وێت، ئه‌وا کاره‌ساتی مرۆیی ڕوو ده‌دات.
هەمیشە یەکێ لە هۆیەکانی هەرە مەزنی سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی کوردستان و
زاڵنەبوون بەسەر داگیرکەردا ئەوە بووە کە یەکێتی و یەکڕیزییان
نەپاراستووە، لەگەڵ ئەوەدا کە دەیان سەروەرییان خوڵقاندووە کەچی لە
کۆتاییدا و لە کاتێکدا کە لە ئاسۆ نزیک بوونەتەوە تێکشکاون و داگیرکەر
و نەیاری کورد سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە. لێرەدا هەوڵ دەدەم کە بە
کورتی هۆکاره‌کانی لاوازبوونی هێزه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکات
به‌هێزبوونی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان لە توێی چەند خاڵدا بخەمەڕوو:
• نه‌بوونی یه‌کێتی نێوان هێزه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان.
• پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات و پاشه‌کشه کردنی گه‌ل له به‌شێک له
هێزه‌کانی ڕۆژئاوا.
• داسه‌پاندنی ئیدۆلۆژی سیاسیی و حیزبی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و گه‌ل دا.
• که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ و به‌تاییبه‌ت ئێران و
تورکیه.
• نه‌بوونی ئیستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌مایه‌کی ئابووریی دیاریکراو.
• هاوکاری نه‌کردنی پێویست له‌لایه‌ن پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
به‌تاییبه‌ت باشوور له ڕۆژئاوا.
• نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونی کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان.
• بەرژەوەندیخوازی بەشێک لە پارتەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و
بەتاییبەت هەژموونی پەکەکە بەسەر ڕۆژئاوا دا.
• دەستبەرنەدانی پەیەدە PYD لە بەشێک لە بڕگەکانی دەسەڵات و بەشداری
پێنەکردنی لایەنەکانی دیکە لە دەسەڵات.
• لەبەرچاو نەگرتنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەیەدە
و باییخدان بەسیاسەتەکانی پەکەکە کە خزمەتی بنەڕەتی بەگەلی ڕۆژئاوا
ناکات.
• نەبوونی پێوەندی سیاسیی و ئابووری دەسەڵاتی سیاسیی ڕۆژئاوا لەگەڵ
باشووری کوردستان و حوکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و هۆیانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه و له توێی ئه‌و
کورته وتاره‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد، بۆ کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی پارتی
کرێکارانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیاره پارتی دیموکراتی کوردستانیش
کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێک له پارته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ شوێنکه‌وتووانی سیاسیی و سه‌ربازی پارتی کرێکارانی
کوردستان ده‌سه‌ڵات دارن و خاکی ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن پارتی
یه‌کێتی دیموکراتیکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و هەمیشە ڕه‌خنه‌ی یه‌که‌م و
سه‌ره‌کیی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه دەکرێتەوە که ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌وه‌یه و بڕ‌گه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پاوان کردووه و
بۆ خۆی دابڕیوه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گشتیی و سیاسیی و به‌بێ
له‌به‌رچاو گرتنی ڕای لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا بڕیار له‌سه‌ر
پرسه‌کانی هه‌ستیاری گۆڕه‌پانی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌دات. پارتی
یه‌کێتی دیموکراتیک له پاش ئه‌وه که حوکوومه‌تی له چوارچێوه‌ی سێ
کانتۆنی جیاوازدا ڕاگه‌یاند و بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کوردی له‌به‌رچاو نه‌گرت، هێدی هێدی تووشی هه‌ڵه‌ی مەزنی سیاسیی بوو و
ئاسۆی گه‌شی کزی به‌خۆیه‌وه بینی و خاڵه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و پارته
پتر خۆی ده‌رخست، پەیەدە بەدەر لەوە کە هیچ پاشگرێکی کوردستانی بەدواوە
نییە، سیاسەتەکانیشی نەتەوەیی نەبووە و لەو ڕووەوە لاواز بووە و لەو
پێوەندییەدا تارمایی بەجێ هێشتووە.
هه‌نووکه دوو بۆچوونی جیاواز و دوور له‌یه‌ک له‌نێوان هێزه‌کانی
ڕۆژئاوای کوردستان به‌دی ده‌کرێت، هه‌ردوو بۆچوونیش له‌لایه‌ن وڵاتانی
ده‌ره‌کییه‌وه ئاره‌سته کراون و تاکوو ئیستاش کاریگه‌ری نه‌رێنی
خۆیشی له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا به‌جێ هێشتووه. بۆچوونی یه‌که‌م
ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ته‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بۆچوونی
کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕه‌کانی
ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که بوونه‌ته ئیستراتیژییه‌کی هاوبه‌شی نێوان
ئه‌و هێزانه که له بنه‌ڕه‌تیشدا له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری سیاسیی یه‌ک
هاوته‌با نین، به‌ڵام ڕابردووی پارتی کرێکارانی کوردستان چ پێش
ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی به‌ڕێز عه‌بدووڵا ئۆجه‌لان و چ پاش سه‌رده‌می
ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ناوبراو به‌باشی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و
ده‌سه‌لمێنێت که هه‌میشه له کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د
نزیکتر بووه تاکوو پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانیی. به‌ڵام ئه‌و دوو
هێزه‌ش به‌پێی دۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی خۆیان که‌ڵکیان له پارتی
کرێکارانی کوردستان وه‌رگرتووه و بگره کاتی خۆی پێش ئه‌وه‌که به‌شار
ئه‌سه‌د تووشی ئه‌و ڕه‌شه‌با بێت ده‌یان ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی
کوردستانی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی تورکیه کردووه‌ته‌وه و هاوکات ده‌یان
ئه‌ندامی دیکه‌ش له به‌ندیخانه‌کانی ڕژیمی سووریه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر
بوون، به‌ڵام هه‌رکه ئه‌سه‌د تووشی ئه‌و دێوزمه‌یه هات، ئیتر
ئه‌ندامه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئازاد
کرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌شیدا که سه‌ره‌تایه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته و
لایه‌نگرانی ئه‌و پارته‌دا ده‌ست پێ بکات، ئه‌و هه‌وڵه‌ش سه‌ری گرت و
په‌که‌که به‌باشی به ده‌م ئه‌و داخوازییه‌ی ئێران و ڕژیمی
ئه‌سه‌ده‌وه هات. هه‌نووکه پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له ژێر
کاریگه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕژیمه‌کانی ئێران و سووریه‌دا
ئاماده نییه که ده‌ست له به‌شێک له دەسەڵاتەکانی خۆی هه‌ڵبگرێت و
تا ئاستێکی نزمیش بێت له‌گه‌ڵ پلۆرالیسمی سیاسیی و کولتووری فره
گه‌ریی و فره ڕه‌نگی ته‌با بێت و خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌کانی دیکه ڕێک
بخات و بگونجێنێت و هه‌وڵی جێگیر کردنی کولتووری دیموکراتیک بدات و
ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه تێپه‌ڕێنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه بۆچوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌شێک له‌و
لایه‌نانه‌ی ڕۆژئاوا که خۆیان پابه‌ند به شۆڕش و قوتابخانه‌ی
به‌رزانی نه‌مر پێناسه ده‌که‌ن له‌ئارادا هەیە، پارتی کرێکارانی
کوردستان به‌هه‌موو چه‌شنێک خۆی دوور ده‌گرێت له هه‌ر شێوه
پێکهاتنێکی سیاسیی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که خۆیان پابه‌ند به
شۆڕشی به‌رزانی نه‌مر و بزووتنەوەی نەتەوەخوازیی کورد ئه‌ژمار ده‌که‌ن،
تورکیه‌ش به‌پێی ئه‌م دۆخه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌که که له‌گه‌ڵ
حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تاییبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی
کوردستان پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی هه‌یه و پلانی ئیستراتیژیکی دوور
هاوێژیان پێکه‌وه هه‌یه، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که ڕۆژئاوای
کوردستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ک بۆ دژایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و
تورکیه‌ش ترسی له‌وه هه‌یه که پارتی کرێکارانی کوردستان ڕۆژئاوا له
دژی ئه‌و وڵاته به‌کار بهێنێت، بۆیه له ڕێگای پارتی دیموکراتی
کوردستان و پارته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا که له ژێر کاریگه‌ری حوکوومەتی
هه‌رێمی کوردستان دان، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پێش له‌وه بگرێت که ترسی
لێ هه‌یه. بۆیه تا دێت دۆخی سیاسیی ڕۆژئاوا پتر قووڵ ده‌بێته‌وه و
قه‌یرانی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاوا په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ڵام
کێشه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ته‌نیا بەم چەشنە لە قەیران کورت
نابێته‌وه، به‌ڵکوو پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ئازادییه سیاسییه‌کانی
بنبڕ کردووه و ڕێ له ڕۆژنامه‌نووسان دەگرێت که سه‌ردانی ناوچه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌ندام و لایه‌نگری
پارته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوان، ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و باشووری کوردستان
چۆڵ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن گوشاری سیاسی‌یان له‌سه‌ره و هه‌ر ڕۆژه
بیانووێکیان پێ ده‌گرن و ئه‌وانیش خۆنه‌ویستانه ڕۆژئاوا به‌جێ ده‌هێڵن
و ئاودێوی سنوورەکانی باشووری کوردستان دەبن. پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک
که هه‌نووکه له دۆخێکی سیاسیی ئاڵۆز دایه و ڕۆژئاوای کوردستانیش
له‌به‌رده‌م پلانێکی دژه مرۆیی داعش دایه، له‌م کاته‌شدا ئه‌و پارته
دیسان ئاماده نییه که له‌گه‌ڵ دژبه‌ره سیاسییه‌کانی ڕێک بکه‌وێت و
به‌ره‌یه‌کی سیاسیی مه‌زن له دژی داعش و نه‌یارانی ڕۆژئاوای کوردستان
پێک بهێنن. حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه داوه
که ئه‌گه‌ر پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی
ڕۆژئاوا ڕێکه‌وتن واژۆ بکات، یانخود ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ
بکات، ئه‌وا ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌ک ده‌بێت. بەڵام پەیەدە خۆی لە
زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەکەی هەولێر بەدوور دەگرێت و هەوڵی
پێکەوەکارکردن لەگەڵ هێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا نادات، ئەمەش حوکوومەتی
هەرێمی کوردستانی تووڕە کردووە، چونکە یەکێتی و یەکڕیزی لەبار بردووە.
له کۆی ئه‌م وتاره‌دا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که پارتی کرێکارانی
کوردستان ترسی له‌وه هه‌یه که له داهاتوودا گۆڕه‌پانی ڕۆژئاوای
کوردستانی پێ چۆڵ بکرێت و پارته‌کانی لایه‌نگری پارتی دیموکراتی
کوردستان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش
له‌به‌رچاو بگرن که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک هه‌ر ده‌توانێ یه‌ک و
دوو ساڵی دیکه به‌بێ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردن ڕۆژئاوای کوردستان
به‌ڕێوه ببات، له ئاکامدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و بڕگه‌کانی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی ڕۆژئاواوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و
کاتێ که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ده‌ڵێت که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای
کوردستان پشتگیریمان لێ ده‌کەن، نابێ له بەڕێوەچوون و بەڕێوەبردنی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ترسیان هەبێت! هەنووکە باس لەو بۆچوونه‌ش دەکرێت
که ده‌ڵێن پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، بۆیه هه‌میشه ئاماژە بەوە
ده‌کات که له ڕۆژئاوای کوردستان پارێزگاری ده‌کات و به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی تیرۆرستی وه‌ک داعش شه‌ڕ دەکات و
به‌ربه‌ره‌کانێیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌یه که باسی
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بە چەشنێکی ئازاد نه‌کرێت و که‌س له
پێوه‌ندی بە بەڕێوەنەچوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن لە ڕۆژئاوا ڕه‌خنه
ئاره‌سته‌ی په‌یه‌ده و پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌کات، بۆیه ئەگەر
لەم کاتەدا ئەو ڕەخنەیان ئارەستە بکرێت دەڵێن، له دۆخێکی له‌و
چه‌شنه‌دا کاتی هه‌ڵبژاردن نییه کاتی به‌رخۆدان و پارێزگاری کردن له
ده‌ستکه‌وته‌کانه.
هەروەها ئەو هەواڵانەی که له ڕۆژئاوای کوردستان لە لایه‌ن
په‌یه‌ده‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که گوایه
ڕۆژانه ده‌یان ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌کان و داعشی تیرۆرست له‌لایه‌ن
شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده‌وه ده‌کوژرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه لانیکه‌م
نیوه‌ی درووست بێت، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی دواییدا ده‌بوو که
گرووپی داعش و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێراق و شام له‌ناو چووبان، لەبەر
ئەوە سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له ڕۆژئاواوه له‌لایه‌ن
په‌یه‌ده‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و ئاماژه به چه‌ته کوژراوه‌کان
ده‌کات، بەپێی بڵاو کراوەکانی ئەوان بێت هەنووکە ژمارەی کوژراوەکانی
داعش و ڕێکخراوەکانی دیکەی چەتە له دەیان هه‌زار تێپه‌ڕ دەبوو، بۆیه
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه به‌شێکی زۆری ڕاست نییه و
مه‌به‌ستداره و بۆ ئه‌وه‌یه که لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا
سه‌رکۆنه بکرێن و بخرێنه‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی قووڵ. ئه‌گه‌ر ئه‌م شرۆڤه‌یه‌ی
من درووست لە ئاو دەرنەچێت، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که په‌یه‌ده ئیزن
به ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ نادات که سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بکه‌ن
که پێی وایه شه‌ڕی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت و هەواڵی ڕاست و درووست بڵاو
بکەنەوە و ڕای گشتیی لە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا ئاگادار بکەنەوە.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وه‌دا که باسم کرد و ئاماژه‌م پێدا، ڕۆژئاوای
کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌که هه‌لومه‌رجی ژئۆپلۆتیکی پتر له‌گه‌ڵ
باکووری کوردستانه و هاوکات ئه‌و زاراوه کوردییه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌وێ
پێی ده‌دوێن به‌شێک له زاراوه‌کانی کورمانجی ژووروو پێک ده‌هێنێت و
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان به‌و زاراوه ده‌دوێن،
خه‌ڵکی ئه‌و دوو به‌شه‌ی کوردستان پتر له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵن، هه‌رچه‌ند
پێوه‌ندی نێوان باشوور و ڕۆژئاواش زۆر گه‌رم و گوڕ بووه و به‌شێک له
پارته‌کانی ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا هه‌میشه پێوه‌ندیان به شۆڕشی
کورد له باشووره‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌و کاته‌وه که پارتی
کرێکارانی کوردستان درووست بووه و ده‌ستی به خه‌باتی چه‌کداری له
دژی ڕژیمی تورکیه کردووه، به‌شێکی زۆر له لاوانی ڕۆژئاوا پێوه‌ندیان
به‌و پارته‌وه کردووه و بوونه‌ته ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی
کوردستان، ئه‌مه‌ش بۆخۆی هۆ و هۆکاری تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه، له‌به‌ر
ئه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ڕێز ئۆجه‌لان له ڕۆژئاوا ژیانی به‌سه‌ر
بردووە و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌وێ له پێوه‌ندیدا بووە.
هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌بوو که لاوانی ڕۆژئاوا پتر و ئاسانتر
له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشنا بن و له ڕیزه‌کانی ئه‌و
پارته‌دا خۆیان ببیننه‌وه، هۆیه‌کی دیکه‌شی ئه‌وه بوو که ڕۆژئاوای
کوردستان پارتی سیاسیی نه‌بوو که خه‌باتی چه‌کداری بکات، ئه‌مه‌ش
هۆکاری خۆی هه‌یه و دۆخی سیاسیی ئه‌وێ وه‌ک ده‌ڵێن بۆ خه‌باتی
چه‌کداری له‌بار نەبووە و نییه.
من پێم وایه نابێ پارتی کرێکارانی کوردستان ترسی لەوە هەبێت که له
داهاتوودا له رۆژئاوا پێگه‌ی لاواز بکرێت، چونکه ئه‌و خوێنه‌ی که
کوردی ڕۆژئاوا بۆ باکوور داوێتی، باکوور بۆ خۆشی نه‌یداوه و بڵه‌یین
و نه‌ڵه‌یین کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای کوردستان به‌شێکی زۆری تێکه‌ڵ به
خه‌باتی باکوور بوونه و لێک دوور ناخرێنه‌وه و جیا ناکرێنەوە و پارتی
کرێکارانیش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌توانێ ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی بپارێزێت و
له‌ده‌ست دانی ئه‌و پێگه‌یه‌ش بۆ هه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و نابێ
بخرێته ئه‌ستۆی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی دیکه. بۆیه واباشتره که
پارتی کرێکارانی کوردستان داوا له پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک بکات که
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ڕێکەوتن واژۆ بکات، بۆ ئه‌وەکه
کۆتایی به‌و کێشه و قه‌یرانانه بێت که ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی کورد تێدا
زیانی پێ ده‌گات و ماڵی وێران ده‌بێت و ته‌نیا دووژمن و نه‌یاری کوردیش
قازانجی لێ ده‌کات و پێی سەرکەوتوو ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|