٦\١٢\٢٠١٢
رۆژ بە رۆژ رەهەندە
ترسناکەکانی تاوانی جینۆسایدی گەلەکەمان دەردەکەوێ.

جیهاد محەمەد
جگە لەو گۆرە بە کۆمەڵانەی کە ناوچەکانی عەرعەر و دەوروبەری شارەکانی
نەجەف و کەربلا و بیابانەکاندا هەن و بە دەیان و سەدان تەرمی کوردیان
تێدایە، چەندین کەسیش لە ئەنفالکراوەکان بە هۆکاری جیا جیا لە کۆمەڵە
گەورەکان دابراون و تەرمەکەنیان لەم لاو لەو لا دەدۆزریتەوە، ڕۆژ بە
رۆژ تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد ڕەهەندە ترسناکەکانی و
گەورەیی ئەو تاوانە و دڕندەیی لە بەرپاکردنی ئەو تاوانە نێونەتەوەییەدا
دەردەکەوێت. ئەوەتا ناوەندی چاک لە هەوڵی ئەوەدایە کە کیژێکی ١٣ ساڵ لە
پرۆسەی ئەنفالدا کە یەکێک لە ئەفسەرە عێراقییەکان هەڵبەت بە هۆی
جوانییەکەیەوە یان بە هۆی بەزیپیاهاتەنەوە رزگاری کردوە و دواتر مارەی
بڕیوە لە خزمێکی خۆی ئێستا ڕێکخراوی ناوبراو بە هەوڵوکۆششی ئەندامە
چالاکەکانی خەریکی دروستکردنی پەیوەندییە لە نێوان ئەو کیژەو خوشک و
براکانی لە کوردستاندا، دیارە پێویستناکان وردەکارییەکانی لێرەدا باس
بکەین.
گرنگە هەرکەس لای خۆیەوە چیرۆکە دڵتەزێنەکانی ئەم تاوانە گەورەیە نەک
هەر لە یاد نەکات بەڵکو بیانکات بە دۆکۆمێنتی زیندوو بۆ ئەوەی هەتا
هەتایە لە ویژدانماندا بمێنێتەوە، ڕاستە ئەوانەمان لە دەستچوو بەڵام
گرنگە نەیەڵین جارێکی تر ئەو تاوانە دووبارەبێتەوە، گرنگە ڕێز و حورمەت
و کەسایەتی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و کیمیابارانکراوەکان و
بارزانیە بێسەروشوێکراوەکان و کوردە فەیلییە دەربەدرکراوکان
بگێردرێتەوە، گرنگە بە شێوازێکی زانستیانە نەک بە گریان و شیوەن ساڵانە
یادی جینۆسایدی گەلەکەمان بکەیەنەوە، گرنگە ئەم تاوانە لە دنیادا
بناسێنین و بیکەین بە پەندێک بۆ ئەوەی سەرجەم هەموو گەلان و نەتەوەکانی
دنیا پارێزراوبن لەدڕندەیی ئەم تاوانە، گرنگە ئەم تاوانە نێونەتەوەییەی
کە ئەنجامدار بەرامبەر بە گەلی کوردی ستەمدیدە و بەشمەینەت چەندین
پرۆژەی گەورە گەورەی مرۆیی وای بۆ ئەنجامبدرێت کە ئەم گەلە ستەمدیدەیە
سودی لێوەربگرێت و لە پەنای ئەو پرۆژە مرۆیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و
فەرهەنگیی و ئابوورییانەدا بحەسێتەوە، ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە یەکێکە
لە دژایەتیکردنی ئەو تاوانە و قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە بەو پرۆژە
مرۆییانە. هەڵبەت ئەمەش بە تێکۆشان و خەباتی نەپساوەی هەموو لایەک
دەکرێت نەک تەنیا بە خەبات و تێکۆشانی ئەم ڕێکخرو یان ئەو رێکخراو یان
ئەم کەسایەتی یان ئەو کەسایەتیی. خەبات و تێکۆشانەکان لە پێناوی
دووبارە نەبوونەوەی ئەم تاوانەدا، لە پێناوی کردنی بە وانە و پەند بۆ
ئەوەی سودی لێوربگیرێت و پرۆژە مرۆییەکانی لێوە فەراهەم بکرێت بە
مەبەستی ژیانێکی بەختەوەر و شایستە بۆ سەرجەم نەتەوەکەمان ئەوە
دەخوازێت کە هەوڵ و کۆششی هیچ کەس و لایەنێک ڕەتنەکرێتەوە لەم پێناوەدا،
ئەوە دەخوازێت کە هیچ کەس و لایەنێک نەیکات بە پێگەی خۆ دەرخستن و
سیاسەتپێوەکردن و خۆ پێوە هەڵکێشان، دەستی ماندوونەناسی هەرچ کەس و
لایەنێک خۆشبێت لە پێناوی دژایەیتکردنی ئەنفالکردن و جینۆسایدکردنی
گەلەکەمان و گەلانی دنیادا.
هەوڵەکانی ڕێکخراوی پەیوەندی کوردان دژ بەئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی
کورد لە وڵاتی کەندا و گەیاندی ئەو کەیسە بە پەرلەمای ئەو وڵاتە و
دانپیانانی وەک تاوانی مرۆیی جێگەی دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینە، ئەوە
لە خەمخۆریی و ئەدایەکی پڕ لە مرۆیی و ئەو هاوێیانەوە هاتووە کە ئەو
کارەیان کرد.
هەوڵی ئەو کۆمەڵە پەرلەمانتار و کەسایەتیانەی کە درێژە پێدەری
هەوڵەکانی ناوەندی چاک و کوردۆساید چاک و هەوڵە نەبڕاوەکانی خۆیان بوون
جێگەی دەستخۆشیی و سوپاس و پێزانین و نرخدانانێکی گەورەیە بۆ هەوڵی
هەموو ئەو بەڕێزان. هیواخوازین ئەو کارە باش ئەنجامبدرێت و
ماندوونەناسبن لەو کارە پڕ لەسەروەرییەدا بۆ خۆیان بۆ نەتەوەی کوردی
جینۆسایدکراویش.
هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی و دیسان ناوەندی چاک و هەموو ڕێکخراوکانی
تر و کەسایەتییەکان لە پێناوی ناساندی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی
هەڵبجەو شوێنەکانی تری کوردستان سەرجەمیان کاریگەریی خۆی هەبووە و هیچ
لایەک بە تەنیا نەیتوانییوە ئەو کارە بکات. هەچەندە کارەکان لێکدابڕایش
بووبێت بەڵام لە ئەنجامدا و یەکیانگرتوەتەوە و کاریگەریی هەبووە لە سەر
ویژدانی پەرلەمانتارەکانی ئەوروپا و حیزبە سەوز و چەپەکان کە هەمیشە
دۆستێکی باشی نەتەوەی کورد بوون لە ئەورپادا.
نەرویج
ماڵپهڕی جیهاد محهمهد کهریم
|