په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١٣

رۆژێک بۆ مانگرتن دژ بە خیانەتی نیشتیمانیی.

 


خەڵکی کوردستان لەهەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن، ئەوانەی بە ویژدانەوە لە دۆزی ڕەوای گەلەکەیان دەڕوانن لە نزیک بوونەوەی بەروارە تاڵەکەی ٣١ی ئابدا پڕ دەبن لە دڵگرانی و یادەوەری ناخۆش و بێزارکەر. هەرچەندە خیانەت لە نیشتیمان بەتەنها لە ٣١ی ئابدا کۆتایی نایەت و بەتەنها لایەنێک ئەنجامی نەداوە، بەڵکو (تاوانی شەڕی براکوژی بە دەستی هەموو ئەو پارتە سیاسیانەی ئەنجامدەر بوون، پێشڕەوی کردنی سوپای ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان تێدایە لە پڕۆسەی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و شەڕی براکوژی و جاشایەتیدا، ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی حیزبە کوردستانیەکان بە ڕژێمەکانیان لەلایەن لایەنە کوردیەکانەوە، کوشتنی هاونیشتیمانی بێدیفاع و هەوڵدان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی حیزبە بچووکەکان) کۆمەڵە تاوانێکن لە چوارچێەوەی خیانەتی نیشتیمانییدا و هەرگیز لەبیر ناچنەوە. بەڵام تاوانی ٣١ی ئاب ئەو پڕۆسەیەبوو بەهۆیەوە برینی جەرگی سەدان خانەوادەی ئەنفال کولایەوە و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەی گریاندەوە جارێکیتر. سەرەڕای بێزارکردن و خەمبارکردنی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان کە چۆن دەبوو جارێکی تر لە تەنیشت دەبابە و پازدار و جاش و جەیشی داگیرکەران ژیان بگوزەرێنن.

وەک دەبینین هەمو ساڵێک لە نزیکبوونەوەی بەرواری ٣١ی ئابدا، دەویسترێت خیانەت لەبیری خەڵک ببرێتەوە و بە هێنانەوەی دەیان بیانوی جۆراوجۆر لە گرانی ئەو کردە نامرۆڤانەیە کەم بکرێتەوە. جگە لەوەش حیزبە دەسەڵاتدارەکان و هەموو ئەو لایەنانەی بەشداربوون، هەمیشە هەوڵی هاتنەدەرەوە دەدەن لەو خیانەتە، بەڕادەیەک لە ئێستادا بە دەنگی بەرز و ڕاشکاوانە شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەن و بە خەبات و ڕۆژی پاککردنەوەی کوردستان لە دز و پیاوکوژان ناوی دەبەن.

ئێمە لەم بەیاننامەیەدا دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەک ئەو پاساو و قسە و قسەڵۆکانە بەرپەرچ بدەینەوە و هیچ بیانویەک بۆ ئەنجامدانی کردەی خیانەت بە ڕەوا نازانین. دەمانەوێت بڵێین پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو ڕۆژانە لەبیر نەکەن و هەمیشە لەو یادەدا سەرکۆنە و شەرمەزاری خیانەت لە نیشتیمان بکرێت. دەمانەوێت هەموو ساڵێک بیری بەرپرسان و ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتەی بهێنینەوە کە ئەوەی ئێوە کردتان ناپاکی بوو بەرامبەر بە خاک و خەڵکی کوردستان و ئەگەر دادگایەکی دادپەروەر نیە بۆ وەرگرتنی سزای خۆتان، ئەوا لە دەرونی ئێمەدا سزادراون و لەبیری ناکەین.

بۆ ئەوەی ئەو هەوڵە پوچەڵ بکەینەوە کە دەیەوێت خیانەت لە نیشتیمان لەبیری خەڵک بباتەوە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین ڕۆژی ٣١ی ئاب وەک ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی دژ بە خیانەت لە نیشتیمان ئەژمار بکەن و هەموو چالاکیە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ڕابگرن. داواکارین لەو ڕۆژەدا هەر بۆنەیەک یاخود هەر جۆرە بابەتێک وروژێنرا بەبێدەنگی و خۆ بەدورگرتن لە بەشداریکردن تێیپەڕێنین. هەتا بۆ لایەنی پەیوەندیداری بسەلمێنین ئێمە دەمانەوێت خیانەت دووبارە نەبێتەوە و ببێتە کردەیەکی بێبەری و ئەستەم لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پارت و کەسایەتیە سیاسەکاندا. وە بەم مانگرتن و بێدەنگیە پێتان دەڵێین خیانەت لەبیر ناکرێت. هەتا ئەو کاتەی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و مەدەنی دێتەکایەوە و لە بەدەنگەوەچونی قوربانیانی خیانەت و هەموو قوربانیانی کوردستان ڕۆژێک بەفەرمی وەک " ڕۆژی مانگرتن و بێدەنگی لە دژی خیانەت لە نیشتمان" جێگیر دەکرێت و دەچێتە داتاکانی حکومەت و پەرلەمانەوە.


تێبینیی: ئێمە رووی دەممان لە تەنها لایەنێک نییە و نامانەوێت هەوڵەکەمان ببێتە لێدان لە لایەک و چەند لایەنێکی تر بە سوود و قازانج بۆ خۆیانی بقۆزنەوە.. لە سەرەتای شۆڕشەکان و خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی هەتا ئێستا هەر کەسێک خیانەتی لە نیشتیمان کردبێت، ئەم نامەیە دەیگرێتەوە و لێی دەرناچێت.
 

ناوەکان:


هێمن ڕەئووف - ڕێکخەری کەمپین - کەنەدا
١- فه‌رمان خێڵانى - رۆژنامه‌نووس و چالاکى مه‌ده‌نى - به‌لجیکا
٢- عەبدول قەرەگۆلی - چالاکی مەدەنی- سوید
٣- هانا عەلی - چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان - کەنەدا
٤- گۆران ڕەحیم - شاعیرو چالاکوانی سیاسی - واشنتۆن
٥- گۆران دوکانی - ڕۆژنامەنوس - ئەمریکا
٦- ستارە عارف - ڕۆژنامەنوس - باشوری کوردستان
٧- ئاسۆ جبار - نوسەر - ئەمریکا
٨- قادر نادر - نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید- سوێد
٩- مەریوان مەغدور - چالاکی سیاسی - دانیمارک
١٠- عەبدوڵا سلێمان مەشخەڵ - شاعیر - کەنەدا
١١- توانا عومەر - جێگری سەرنوسەری گۆڤاری هۆنیا - باشوری کوردستان
١٢- حەمە کاکە ڕەش - شاعیر - سوێد
١٣- کەژاڵ نوری - شاعیر و چالاکی پرسی ژنان - هۆڵەندا
١٤- بەڕێز تاسان - بێکار - هەولێر
١٥- کامەران موحەمەد - ڕۆژنامەنوس - هەولێر
١٦- کامەران عەزیز - نوسەر - ئەڵمانیا
١٧- کۆشان عەلی زەمانی - ڕۆژنامەنوس - هەولێر
١٨- جیهاد حەمە کەریم _ نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤ - نەرویج
١٩- تریفە ئەمین - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٢٠- تەنیا محەمەد - شاعیر و تەنزنوس - ڕانیە
٢١- نەژاد سیوەیلی - ڕۆژنامەنوس - کەنەدا
٢٢- دکتۆر کەمال میراودەلی - نوسەر و سیاسەتوان - بەریتانیا
٢٣- پشتیوان عه‌لى - ده‌رچووى به‌شى جوگرافیاى زانکۆى سلێمانى
٢٤- ره‌نجده‌ر گراوى - چالاکى مه‌ده‌نى - هه‌ولێر
٢٥- پێشره‌و ئیسماعیل - چالاکى مه‌ده‌نى - به‌لجیکا
٢٦- هیوا عه‌بدوڵا - رۆژنامه‌نوس و چالاکى مه‌ده‌نى - به‌لجیکا
٢٧- رێکخراوی گه‌نجانی ئازادیخواز له‌کوردستان
٢٨- رێکخراوى کوردستان فۆروم - به‌لجیکا
٢٩- یاسین ئامێدى - چالاک له‌رێکخراوى ئاسۆ - به‌لجیکا
٣٠- لوقمان مه‌حمود - زیندانى سیاسى - به‌لجیکا
٣١- سه‌وسه‌ن سه‌عید - چالاکى مه‌ده‌نى - به‌لجیکا
٣٢- دیار عه‌لى نه‌جم - خوێندکار - به‌لجیکا
٣٣- ناز عه‌لى - خوێندکارى زانکۆى سلێمانى
٣٤- ئاکۆ که‌ریم - رۆژنامه‌نوس - سلێمانى
٣٥- چنار عه‌لى - خوێندکارى زانکۆى سلێمانى
٣٦- ڕۆمان سەلام - شانۆکار - بەریتانیا
٣٧- ساڵح میراودەلی - خاوەن ئیمتیازی سایتی پێنوسەکان - بەریتانیا
٣٨- مستەفای حەسەنە گەورە - نوسەر- سلێمانی
٣٩- سۆران کۆستە - نوسەر و چالاکوان-
٤٠- زریان کاکە - خوێندکار- بەریتانیا
٤١- دانا عومەر - خوێندکار - سلێمانی
٤٢- پێشڕەو حەسەن - ئەڵمانیا
٤٣- موحەمەد ئەحمەد - سوێد
٤٤- کاوە سور - نوسەر - کەنەدا
٤٥- جوتیار چۆمانی - ڕۆژنامەنوس - هۆڵەندا
٤٦- خالید ڕەزا - پێشمەرگەی دێرین - هۆڵەندا
٤٧- خەندان حەمە جەزا - چالاکوانی بواری ژنان - نەرویج
٤٨- کاوە ئەحمەد - شێوەکار - ئەڵمانیا
٤٩- بەناز ساڵح - نەرویج
٥٠- ئەیوب حسێن مەعروف - چالاکی سیاسی - ئەڵمانیا
٥١- کۆچەر فواد حەمە ڕەشید - ئەڵمانیا
٥٢- نەریمان ئەحمەد - کارمەندی کۆمەڵایەتی - سویسرا
٥٣- ڕێکخراوی کۆبەندی گەشەپێدان - کوردستان
٥٤- بەختیار ئەمین - دانیمارک
٥٥- ئارام ئەحمەد عەلی - نوسەر - هۆڵەندا
٥٦- سالار یاسین - کەنەدا
٥٧- هێمن کەمال عەبدوڵا - ئەڵمانیا
٥٨- ئاوات عەلی " ئاواتی خاڵە" - سوێد
٥٩- ئاسۆ گۆران - چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
٦٠- ڕاوکەر خدر - ڕۆژنامەنوس- سلێمانی
٦١- چۆمان عوسمان - ڕۆژنامەنوس - هەڵەبجە
٦٢- هەردی ئەحمەد - شاعیر و چالاکی مەدەنی - بەریتانیا
٦٣- ئیبراهیم فەرەج ئەمین - ئەمریکا
٦٤- زریان ڕەسوڵ - بەریتانیا
٦٥- ڕێباز مەحمود - شاعیر - هۆڵەندا
٦٦- کامیل ئەحمەد مام دەروێش - چالاکی مەدەنی - ئەڵمانیا
٦٧- دکتۆر هۆشمەند عەلی - مێژووناس و شارەزا لە سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوین - ئەمریکا

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک