٩\٧\٢٠١٣
رۆژێک له هاوینی
١٩٨٧.

دلشاد خدر
ئه‌و کات،پاش ده‌رچوونمان له په‌یمانگای ته‌ندروستی باڵا، بۆ ماوه‌ی
ساڵیک له نه‌خوشخانه‌کان وه‌ک فـه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زراین. منیش به
هۆی به‌رزی نمرەکانمەوە لــه شاره‌که‌ی خـۆم و لــه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دامی
ئه‌وکات و رزگاری ئێستا وه‌ک یاریده‌دری پزیشکی بێهوشی دامه‌زرام.ئه‌و
کات یاریده‌دری بێهۆشی لـه نه‌خۆشخانه‌کان کـــه‌م بوون، گـــروپه‌که‌ی
ئێمه‌ش یه‌کـــه‌م وه‌جبه‌ی ئه‌م به‌شه بووین، لـــه په‌یمانگای
تـــه‌ندروستی بـــاڵای هەولیر ته‌خه‌روجمان کردبوو، بۆیه لــه هۆڵه‌کانی
نه‌شته‌رگه‌ری هـــه‌موو کاره‌کانی بێهوشکردنمان ئه‌نجامده‌دا.پێکهاته‌ی
به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری لـــه‌و نه‌خۆشخانه‌یه جیاواز بوو، به‌شێکی
زۆریان، خـــه‌ڵکانی بێ لایه‌ن بــــوون لــه نیوان ده‌سه‌ڵات و
بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیدا. بــه‌لام ژمــاره‌یه‌کیش خۆیان بــه
لایـــه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و هێزی پێشمه‌رگـــه ده‌زانی و
ژمــــاره‌یه‌کیش ئـــــه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبمان، حیزبی شیوعـــی
بـوون و چه‌ند کـــه‌سێکیش هه‌بوون کـــه کاریان بۆ رژێم و ده‌زگــا
ئه‌منییەکانی به‌عس ده‌کـــرد؟ بــه‌لام بـــه‌گشتی ئــــه‌وانه‌ی لایه‌نگری
بـــزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی بوون ژماره‌یه‌کی زۆر بــــوون. ئــــه‌م
پێکهاته‌ش لـــه هه‌موو به‌شه‌کانی ئـــه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ره‌نگی ده‌دایه‌وه،
بۆیـــه تـــا راده‌یه‌ک سوود وه‌رگرتن لـــه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بۆ
پێداویستیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌و چـــاڵاکیه‌کانی نیو شار لــــه
بواری پزیشکی زه‌حمه‌ت نـه‌بوو. ئه‌و سه‌رده‌مەش چاڵاکیه‌کانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی حزبمان له چوارده‌وره‌ی هه‌ولێر زۆر بوو، ئێمه‌ش به هه‌موو
توانایەک له پاڵ کاری رێکخستن، له هه‌وڵی ئه‌وه دا بووین کە بتوانین
پێداویستیه‌کانی پزیشکییان بۆ دابین بکه‌ین.
لـــه ناوه‌راستی ته‌مووزی ١٩٨٧ بۆ کارێک چوومه مــاڵی کاک عبدالقادر
کە لــه گه‌ره‌کی مفتی بــوو، پاش دانیشتن و قسه‌کردن، عه‌تیه‌خانی
خێزانی کــاک عبدالقادر ووتی: نامیق (مــه‌به‌ستی هــاورێ شاخه‌وانی به‌رانه‌تی
بوو) لێره‌یه‌و وه‌زعی تــه‌ندروستی خــراپه. پاش تــه‌واوکـردنی قسه‌کانی
منیش پێم ووت: ئاگـــاداری کــه‌وه، ئــه‌گه‌ر رازییه! من ده‌توانم
یارمه‌تی بده‌م. عه‌تیه‌خان راسته‌وخۆ پاش قسه‌کــەی من، بــەئەسپای له‌لای
من هه‌ستاو چووه ژووره‌کانی پشته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک، خــۆی و هاورێ
شاخه‌وان هاتنه دیوه‌خانه‌که، هـــه‌رچه‌نده ئــه‌وه یه‌که‌م
جـــار بوو ناوبراو بببینم، به‌لام پاش سلاو کردن و ئه‌حوال پرسین پێکه‌وه
دانیشتین و زۆر قسه‌مان کرد، وادیار بوو ناوبراو ماوه‌یه‌ک بوو، بۆ
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گورچیلەکانی هاتبووه نێو شار، به‌لام به هۆی ئه‌و
باره ئه‌منیه تونده‌ی نێو شار نــه‌ی توانی بوو هیچ هەنگاویک بۆ
چارەسەری خــۆی بەهاویت، ئـــه‌و کات به‌هۆی درنده‌یی و فشاری ده‌زگا
ئه‌منیه‌کانیش که‌م که‌س هـــه‌بوو پێشمه‌رگه له مــالی خۆی راگرێت،
ئه‌مه تەنانەت خزمه نزیکه‌کانیشی ده‌گرته‌وه.
پێش ده‌رچوونم، رووم لـە هــاوری شاخەوان کرد‌و پێم ووت: من ده‌توانم
بــۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ت بتبه‌مه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام و له‌وێ
هه‌م ئه‌شیعه‌ی گورچیلەکانت بۆ بگرم، هه‌م بە دکتورێکی تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌کانی
گورچیلەت نیشان ده‌م. دیـار بوو پاش ره‌زامه‌ندی به سه‌رسورمانه‌وه
ووتی: ترسناک نیه مــن بێمه نه‌خۆشخانه؟ ئه‌گه‌ر به سه‌لامه‌تیش
بگه‌ینه ئــەوی، بەهۆی قەلەباغی نەخۆشخانە لـــه وانه‌یه کــه‌سانێک
لە نیو نەخوشخانە بمناسن، خــۆت دەزانی من ماوه‌یه‌که له گونده‌کانی
چــوارده‌وه‌ره‌ی هــه‌ولێر پێشمه‌رگــه‌م!! مــاوەیەکیشە بــه‌رپرسیاریە‌تیم
هه‌یه لـــه سریەی به‌رانه‌تی. منیش دلـم دایه‌وه و پێم ووت هه‌ولده‌دین
بــه شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به وریایەوە کاره‌که ئه‌نجامده‌ین
بەلام من چیم ووت وابکه. پاش سه‌رلەقانێک، وا رێککه‌وتین که به‌یانی
پێش کاتژمیر ٧ی به‌یانی من بێمە مالی کاک عبدولقادر و پێکه‌وه بچینه
نه‌خۆشخانه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێککه‌وتبووین، من به‌یانی له‌کاتی دیاری کراو
گه‌یشتمه مالی کاک عبدالقادر و سه‌دریه‌کی زیادیشم له‌گه‌ل خۆم
هێنابوو. هـــاورێ شاخه‌وانیش پانتولێک و کراسێکی له‌به‌ر کردبوو و
منیش سه‌دریه زیاده‌که‌م دایــه ده‌ستی بـۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌کو کارمه‌ندێکی
ته‌ندروستی بنوێنی، پاش هاتنه ده‌رەوه‌مان له دیوه‌خانه‌که بـه
نیازی رۆیشتن، ئــاورێکی له عه‌تیه‌خان دایه‌وه و ووتی: عــه‌تیه
هــه‌ر شتێکم لێهات ئــه‌م پێاوه لێی بـــه‌رپرسیاره( هــه‌رچه‌نده
به زه‌رده‌خه‌نه ئه‌م قسانه‌ی کرد، به‌لام لــه ناخی خۆیه‌وه ده‌ری
بــری). منیش ووتـم هــه‌رشتێک رووبدات به‌سه‌ر هه‌ردووکمان دادێت، به
پێکه‌نیین هه‌ردووکمان چوینه ده‌ره‌وه.
ئه‌و کات شار پر بوو له بازگه‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌کانی ئــــه‌من، بۆیه
بریارماندا بــــه پێیان خـۆمان بگه‌ینینه نه‌خۆشخانه. بۆ چوونه
ژووره‌وه‌ش، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام دوو ده‌رگــای هه‌بوو، ده‌رگای پێشه‌وه
که سه‌ره‌کی نه‌بوو، بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی کارمه‌ندان به‌کار ده‌هات و
ده‌رگای سه‌ره‌وه‌ش بۆ مــــراجع و نه‌خۆشه‌کان بەکــــار ده‌هات کـــه
ده‌رگایه‌کی سه‌ره‌کی بـــوو و هه‌موو کاته‌کان قه‌رە‌بالغ بوو. ئێمه‌ش
ده‌مانویست توشتی کـــه‌مترین که‌س بین، بۆیه خۆمان ده‌رگاکه‌ی پێشه‌وه‌مان
کرده‌وه و چووینه ژووره‌وه. لــــــه‌سه‌ره‌تا چووینه به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری
کـــــه شوێنی کار کردنی خۆم بوو، پــــاشان چووینه بــــه‌شی ئه‌شیعه
و لــــه رێگای براده‌ران کــــۆمه‌لیک ئه‌شیعه‌ی پێویستمان گرت، که
ئه‌وکات باشترین ئامیری ئه‌شیعه لـه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بوو. پـــاشان
دیسان چوینه‌وه به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری بـۆ دیتنی دکتور جەودەت،پاش تەواو
بوونی دکتور جەودەت لە `نەشتەرگەری، هه‌موو ئه‌شیعه‌کان و راپورتی ئه‌شیعه‌کانمان
به دکتور جه‌وده‌ت نیشان دا، ئه‌ویش ده‌رمانی پێویستی بۆ چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشیه‌کانی نووسی. پاش ته‌واو بوونی کاره‌که‌مان ده‌بوایه چاوه‌روانی
ئـه‌و کاته بکه‌ین که ده‌وامی من ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و ماوه‌یه هاورێ
شاخه‌وانم وه‌ک قوتابیه‌کی به‌شی بێهوشی لـــه نیۆ کارمه‌ندانی به‌شی
نه‌شته‌رگه‌ری ناساند و تـــوانیم جلێکی ژوورەکانی نەشتەرگەری بۆ
پەیداکەم، پاش خۆ گورینی بیهێنمه نیو هوله‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری و ئه‌و
ماوه‌یه له‌گه‌ل من بێت.
ئه‌م رۆژه پێش ته‌واو بوونی ده‌وام خۆمان گۆری و له هولی نه‌شته‌رگه‌ری
چوینه ده‌ره‌وه،ژوره‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام ده‌که‌وته
نهۆمی یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر له ده‌رگاکانی کـارمه‌نده‌کانی هـــولی نه‌شته‌رگه‌ری
بچیته ده‌ره‌وه، راسته‌و خــــۆی ده‌که‌ویته به‌رامبه‌ر هــــوڵی
چاودیری چر (عینایه مرەکه‌زه) وه‌ک هه‌موو روژان بۆ پرسیاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی
له نه‌شته‌رگه‌ری دەبرانە هوڵی چاودیری چر، سه‌ردانی ئه‌م هوڵه‌م کرد،
به بێ ئەوەی هه‌ست بکەم که ئه‌مرۆم جیاوازه و که‌سێکی یاساغم لــــه‌گه‌ل
دایه، هــــه‌تا چونه ژوره‌وه‌ی هــــوڵی چاودیری به قسان لـه‌گه‌ل
هاورێ شاخه‌وان خه‌ریک بووم، که گه‌یشتمه ژوره‌وه و سه‌یری لای چه‌پی
خۆم کرد،هاورێ شاخه‌وان دیار نه‌مابوو! منیش گه‌رامه‌وه بۆ لای مه‌سعه‌ده‌کانی
نزیک هــــوڵی نه‌شته‌رگه‌ری، سه‌یرم کـرد هاورێ شاخه‌وان پەشوکاوەو
خۆی داوه‌ته پال دینگه‌کانی نیوان مه‌سعه‌ده‌که و ژوره‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری،
هه‌ر منی دیت به چرپه ووتی ئه‌و برینه‌پێچه‌ی وێ ناوی ستاره و خه‌لکی
بیستانه‌یه و من باش ده‌ناسێ، بۆیه پێویسته به‌په‌له بچینه ده‌ره‌وه.
ئێمه‌ش یه‌کسه‌ر به مه‌سعه‌ده‌کان چوینه خواره‌وه و له پرستگه په‌رینه‌وه
و به هێمنی به‌ره‌و ده‌رگای پێشه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه که‌وتینه رێ.
پاشان هه‌ر به‌پێیان له رێگای سیتاقان چوینه سه‌ر جاده‌ی شیست مه‌تری
و له وێش شێست مه‌تری و شێت مه‌تری به پێیان، به‌لام به وریایی
چووینه مالی ئێمه له‌گه‌ره‌کی سیداوه،ئه‌ورۆژه دایکم کفته‌ی
لێنابوو، نانی نیوه‌رومان له‌وێ خوارد و ئیسراحه‌تێکی چه‌ند سه‌عاتیمان
کرد، به‌لام پێش ئه‌وه‌ی گه‌رمای هاوین هه‌لکشێت له‌ماڵ چوینه ده‌ره‌وه،
چونکه ئه‌و کاتانه دونیا چول بوو و خه‌ڵکی بە هۆی گه‌رماوە هێشتا نه‌هاتبونه
ده‌ره‌وه. هـــه‌ر به‌پێیان خۆمان گــــه‌یانده پشت شوقه‌کانی ئیسکان
و له‌وێش بۆ ئیسکان و پـــاشان مفتی و چوینه‌وه مالی کاک عه‌بدولقادر.
پاش چه‌ند رۆژیک ئــاگادار کـرامه‌وه که هاورێ شاخه‌وان به سه‌لامه‌تی
له شار ده‌رچووه و ئێستا وه‌زعی ته‌ندروستیشی باشه. له‌گه‌ل بیستنی
ئه‌م هه‌واله، هه‌ستم بــــه خۆشه‌یه‌کی بی وینەکرد، بــه‌لام تا له
نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام وه‌ک کارمه‌ند مامه‌وه، هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی کاک
ستاری برین پێچ منی ده‌دیت، سه‌یرێکی ده‌کردم و له‌گه‌ل سه‌ربادانیک به
پێکه‌نینێکی هێمنانه جێ ده‌هێشم؟
ماڵپه‌ڕی دڵشاد خدر
|