٤\١٢\٢٠١٠
رۆژێک نا بۆ
توندوتیژیی دژی ژنان.
رۆژی
28/11 له ستۆکهۆڵم، سه‌نته‌ری کولتوری کوردستان و رێکخراوی مافی ژنی
کورد، مافی مرۆڤ سیمینارێکیان له‌ژێر ناونیشانی؛ رۆژێک نا بۆ
توندوتیژیی دژی ژنان سازکرد، له سیمیناره‌که‌دا دوای پیشاندانی دوو
کورته فیلمی کوردی که تایبه‌ت بوون به‌و مامه‌ڵه نێگه‌تیڤ و
تاوانانه‌ی که له کوردستان به‌رامبه‌ر به ژنان کراون و ده‌کرێن، که
یه‌کێک له کورته فیلمه‌کان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناو
بوو که چۆن ژن ده‌بێته قوربانی. پاشان هه‌ر یه‌کێک له‌م ژنانه بابه‌ت
و قسه‌و باسی خۆیان پێشکه‌ش کرد؛ زه‌ینه‌ب که‌ڤاک، تارا توانا، نیاز
عەبدوڵا.
سه‌ره‌تا زه‌ینه‌ب باسێکی ئه‌کادیمی و مه‌یدانی سه‌باره‌ت به
توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ژنی په‌نابه‌ر پێشکه‌ش کرد. زینه‌ب له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆی لێکۆڵه‌ره به وردی و به فاکته ئاماژه‌ی به گرفت و
چاره‌سه‌ره‌کان دا. زینه‌ب له باسه‌که‌یدا، سه‌ره‌تا له هۆکاره‌کانی
کۆچی کورد بۆ ده‌ره‌وه دوا و ئه‌و پێ ی وابوو که هۆکاری سیاسی،
ئابووری، هاتن له‌گه‌ڵ که‌س و کار هۆکارن بۆ کۆچ و ژیانی په‌نابه‌ریی.
بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان له سوید پشتی به ئامارێک به‌ست
و گووتی؛ له سوید 70000 که‌س له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نامووسی دان، هه‌روه‌ها
گووتی؛ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێیان وایه که ساڵانه له هه‌موو
جیهاندا 5000 ژن له‌سه‌ر کێشه‌ی نامووسی ده‌کوژرێن. ئه‌و ئه‌و کێشه‌یه‌ی
ته‌نیا وابه‌سته نه‌کرد به ئاینی ئیسلام، به‌ڵکو له‌ناو مه‌سیحی و
هیندۆسه‌کانیشدا ژن ده‌کوژرێن به‌ڵام رێژه‌که له‌ناو ئیسلامدا زیاتره.
ئه‌مه و زه‌ینه‌ب له کاتی باسکردنی هۆکاره‌کانی کێشه‌ی نامووسی
ئاماژه‌ی به‌م خاڵانه‌دا؛ لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری،
پێشینه‌ی زه‌بر و زه‌نگ، لایه‌نی کولتوری و ئاینی. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و
کێشانه‌ی که له ده‌ره‌وه دێنه سه‌ر رێگای په‌یوه‌ندییه‌کانی ژن و
پیاو گووتی؛ پیاوی کورد له ده‌ره‌وه له تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی
و کولتوری خۆی رزگار نه‌کردووه، تێڕوانینی ژن و پیاویش بۆ په‌روه‌رده
و به‌رهه‌مهێنانی منداڵ جیاوازه. ئینجا هاته‌سه‌ر ئه‌و فاکته‌رانه‌ی
که ده‌بنه هۆی رزگارکردنی ژن له‌و کێشانه‌ی که له ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووی
ده‌بنه‌وه، له‌و رووه‌وه زه‌ینه‌ب کاڤاک ئاماژه‌ی به‌م خاڵانه‌دا، که
پێویسته ژنی کورد؛ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بۆ خۆی دابین بکات، هه‌ست بکات
که له کۆمه‌ڵگادا ئه‌ویش تاکێکه له تاکه‌کان، به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ
خوێندن و فێربوونی زمان، پرۆژه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که له پاشه‌ڕۆدا
خانوو بکڕێت، مافه یاساییه‌کانی خۆی بزانێت، به هۆی ئه‌م فاکته‌رانه
ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی پیاو لاواز ده‌کات و دنیا به ڕووی خۆیدا بکاته‌وه.
پاشان تارا توانا باسه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد، که گۆشه‌یه‌ک له‌و
گۆشانه‌ی وه‌رگرتبوو که ژن تێیدا رووبه‌ڕووی زه‌بر و زه‌نگ ده‌بێته‌وه
و زیاتر پشتی به ژماره و فاکته به‌ستبوو و گووتی؛ پێویسته ئه‌وه
بزانرێت که له جیهاندا 70% ی ژنان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و زه‌برو زه‌نگ
ده‌بنه‌وه، 20% له‌و رێژه‌یه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌بنه‌وه.
بۆ سویدیش گووتی: ساڵی پار 29000 ژن رووبه‌ڕووی توند و تیژی بوونه‌ته‌وه،
ئه‌مه به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی که له لای پۆلیس هه‌یه واته ئه‌و
ژنانه‌ی که سکاڵایان له لای پۆلیس هه‌یه و ژماره‌یه‌کی زۆر ژنیش هه‌ن،
که له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتبارات سکاڵا ناکه‌ن، واته ژماره‌که له
ژماره‌ی ناوبراو زۆر زیاتره، هه‌روه‌ها گووتی؛ له جیهاندا هه‌رده‌م
ئه‌و شوێنانه‌ی که نائارامن و جه‌نگی تێدایه ژنان زیاتر رووبه‌ڕووی
توند و تیژی ده‌بنه‌وه، له‌و رووه‌وه نموونه‌ی وڵاتی رواندا- ی
هێناوه که ته‌نیا له نێوان ساڵی 1994- 1995 نزیکه‌ی 25000 ژن و
منداڵ بوونه‌ته قوربانی توند و تیژی. تارا پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه
کرد که کێشه‌ی ژن کێشه‌یه‌کی جیهانییه و ته‌نیا کێشه‌ی کورد نیه و
له‌و رووه‌وه ئاماژه‌ی به دوا هه‌وڵ و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
کرد که درووشمی کێشه‌ی ژنی به‌رزکردۆته‌وه. ئینجا هاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی
سوید بۆ که‌مکردنه‌وه و چاودێریکردنی توند و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان
و تارا گووتی: ئێستا حکومه‌تی سوید 10000 پۆلیسی راهێناون و مه‌شقی
پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له پرۆسه‌ی توند و تیژی بگرن که ژنان رووبه‌ڕووی
ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها گووتی؛ له‌و رێژه‌ی توندوتیژییه‌ی که له سوید
به‌رامبه‌ر به ژنان کراوه 40% له‌و رێژه‌یه ئه‌و ژنانه‌ن که کۆچبه‌رن
و له وڵاتانی تره‌وه هاتوون، واته ئه‌و ژنانه‌ی که له سوید و
وڵاتانی ئه‌وروپا له دایک نه‌بوونه. ئینجا بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان
ئاماژه‌ی به خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کرد و گووتی؛
نابێت رۆڵی ژن فه‌رامۆش بکرێت، ئه‌و خه‌باته نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌نجام
ئه‌گه‌ر رۆڵ و به‌رهه‌مه‌کانی ژنی تێدا نه‌بووایه، له‌و رووه‌وه باسی
له چه‌ند پنت و خاڵێک کرد و وه‌ک نموونه‌ش له به‌رهه‌مێنان و په‌روه‌رده‌ی
منداڵ دواو رۆڵی ته‌ته‌ری ژنیشی به هه‌ند وه‌رگرت. له کۆتایی باسه‌که‌یدا
تارا ده‌ستخۆشی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که له چه‌ند رۆژی
رابردوودا ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی راگه‌یاند و هیوای خواست که ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دا ده‌ست به کار و چالاکی بکات.
ئینجا نیاز عەبدوڵا بابه‌تێکی فره ته‌وه‌ریی سه‌باره‌ت به ژیانی
سروشتی ژن و هه‌ڵس و که‌وتی که‌سی رۆشنبیر به‌رامبه‌ر به ژن و کێشه‌ی
ژن باسکرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌سته‌شی له‌سه‌ر رۆڵی ئایین و پیاوانی
ئاینی کرد له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا. بۆ کورده‌واری گووتی؛ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی کشتوکاڵین ده‌بینین نایه‌کسانی زۆر زه‌قه
و به کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه دیاره. بۆ جیاوازییه‌کانی نێوان ژن و پیاو
ئاماژه‌ی به ژن و پیاوی که‌مئه‌ندام کرد و گووتی؛ پیاوی که‌مئه‌ندام
ژن دێنێت، به‌ڵام ژنی که‌مئه‌ندام زۆر که‌م رێککه‌وتووه که شوو بکات.
ئه‌مه و نیاز له توێ ی باسه‌که‌یدا له په‌رده‌ی کچێنی دوا و گووتی؛
په‌رده‌ی کچێنی ئه‌مانه‌تی تایفه‌یه و پێویسته بۆ ئه‌و پیاوه
بپارێزرێت که ده‌بێته مێردی ژنه‌که. بۆ په‌یوه‌ندی تاکی رۆشنبیر و
ژن نێگه‌تڤانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه کرد.
پاشان ئاماده‌بووان به چه‌ند پرسیار و سه‌رنجێک سیمیناره‌که‌یان گه‌رمتر
کرد.
راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری که‌لتووری کوردستان له ستۆکهۆڵم
|