٩\٣\٢٠٢٣
رۆژگاری
نادیده‌یی.

نەژاد عەزیز سورمێ
''ئه‌و قورساییه گه‌وره‌ی هه‌ڵی ده‌گرین،
ئه‌و تیشكه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا نایبه‌شینه‌وه''. (یانیس ڕیتسۆس).
• دوو مه‌ڵبه‌ند ئه‌مڕۆ له ئاوێنه‌ی ڕووناكبیریماندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه
، مه‌ڵبه‌ندێكی تیشكاوێژ كه ڕوناهی به‌ته‌نیا له‌خۆیدا به‌ند ناكا ،
به‌ڵكو تاڵ تاڵ و چه‌پك چه‌پك به‌ده‌وروبه‌ردا بڵاوی ده‌كاته‌وه..
تیشك له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا هه‌میشه نوێیه و بۆنی نان و بارانی لێدێ
چونكه نامێنێته‌وه و په‌نگ ناخواته‌وه ، بۆیه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌میشه
سه‌رچاوه‌ی پاكی و میهر و مرۆڤدۆستی و سرووشتپارێزی و ژیانه ..
به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م ، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه )ڕووناكی)
هه‌ڵده‌لووشێ بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان عه‌كسی بكاته‌وه.. ئه‌و مه‌ڵبه‌نده
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕوناهییهوه تیایدا بووه به په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش
بۆی ، وێنه‌ی ده‌می چاڵه زبڵێك وایه هه‌رده‌م ڕوناهی هه‌ڵده‌لووشێ…
ته‌نانه‌ت له تیشكی چاوی جگه‌رگۆشه‌ی خۆشییه‌وه..! ئه‌م مه‌ڵبه‌نده
زیاتر له برینێكی پیس و ئاودز ده‌چێ له‌وه‌ی له مه‌ڵبه‌ندێكی تیشك هه‌ڵلووش!!
له كاتێكدا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و كانییه ساف و زیوینه‌یه
له كه‌ش وهه‌وا و سرووشتێكی دڵئاوێزهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ ، بۆیه ده‌بینین
به پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م ، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی
هیوا و خه‌وبینینه ، سه‌رچاوه‌ی ژیان…
• ئێمه ، بڕواناكه‌م ڕۆژێ له ڕۆژان به‌ده‌نگ ناهاوسه‌نگیی خۆمانه‌وه
چووبین ، ڕه‌نگه هه‌بن بڵێن: ئینجا ئێمه گۆرانی و مۆسیقامان بۆ چییه؟
ناكا بیرت بۆ ئه‌وه چووبێ به‌ئاواز و گۆرانی ده‌گه‌ینه كه‌نارێك؟..
ــ ئاخر ئێمه ناهاوسه‌نگیمان لێره‌دایه.. خه‌ریكه گۆل و جۆگه و
ڕووبارهكانیشمان به‌گه‌رای )په‌تا) و )به‌ربڵاوی) كوللهئادهمی ده‌بن
به كه‌نار.
ــ ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌رمان هه‌موو بوو به )كه‌نار) چی بكه‌ین؟
ــ ئینجا چ ده‌كه‌ین؟ زیاتر له‌وه‌ی كردوومانه ، مه‌گه‌ر گۆرانی بۆ ئه‌و
فرمێسكانهمان بڵێین له ناخماندا گیر بوون ، به‌و ئومێده‌ی هاوسه‌نگییه‌ك
بۆ ناهاوسه‌نگیمان بگه‌ڕێنینه‌وه.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|