٢٥\٢\٢٠١١
رۆژهه‌ڵاتی ناوین
به (مه‌رگی حیزب)
ئه‌زموونێکی نایاب پێشکه‌شی جیهان ده‌کا.

دارا
ئه‌حمه‌د
خۆپیشاندان له‌پێناو
ژیانێکی شایسته به مرۆڤ و کۆششکردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان..
ئاراسته و ئامانجی ناوکۆیی هه‌رئێستای نه‌وه‌ی نوێیه.
ته‌نیا کاتێک مرۆڤ دڕنده نییه که بتوانێ نه‌ک هه‌ر ته‌نیا واز بێنێ
له چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانیدی، به‌ڵکه واز
بێنێ له به‌کارهێنانی سه‌رجه‌می گیانله‌به‌ران به رووه‌کیشه‌وه
- له‌و کاتانه‌ی که زیندوون -.
ئه‌گه‌ر خێڵ پێکهاته‌یه‌کی یه‌کگرتووانه‌ی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانیک بێ که
له قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی به هۆی
په‌یوه‌ندییه خزماته‌تییه‌کان و نزیکایه‌تیی خوێن به شێوه‌یه‌کی
کۆنکریتیی قه‌واره‌ی جودا جودای له نێوان مرۆڤه‌کان هێنایه کایه‌وه،
ئه‌وا حیزبیش وه‌ک خێلێکی مۆدێرنی یه‌کگرتوانه‌ی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێکه
که له قۆناغی سه‌رمایه‌داریی به نزیکایه‌تیی
هزر و سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌کی کۆنکریتیی قه‌واره‌ی جودا جودای له
نێوان مرۆڤه‌کان هێنایه کایه‌وه.
لێره‌دا پێویست ناکا له رووی مێژووییه‌وه له حیزب و حیزبایه‌تیی
بدوێین.. چونکه وه‌ک روون و ئاشکرایه که
له‌وه‌ته‌ی دینه‌کان له‌سه‌ر ئاستی گشتیی جیهان پووچ بوونه‌ته‌وه و
هێز و توانستی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه حوکمڕانیی کۆمه‌ڵ بکه‌ن؛ حیزب
و
حیزبایه‌تی بۆته مێرده‌زمه‌ی سه‌ر سینگی گه‌لانی جیهان، هه‌رچه‌نده
هزر و رامیاریی یه‌کسانیخوازیی له ماوه‌ی سه‌ت و په‌نجا ساڵێک ویستی
چاککاریی له‌سه‌ر ئه‌و حیزب و حیزبایه‌تییه بکا و وه‌ک میکانیزمێک بۆ
رێکخراوبوونی خه‌باتی چینایه‌تیی چینه چه‌وساوه‌کان
و گه‌لانی سته‌مدیده و فه‌رهه‌نگی یه‌کسانیخوازانه‌ی مرۆڤ به‌کاریبهێنێ..
وه‌لی ئه‌فسووس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزب و حیزبایه‌تیی له‌نێو منداڵدانی
سیسته‌می کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌وسێنه‌ر له‌دایک ببوو و هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان
و سه‌قامگیربوونی سیسته‌می پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی به
پۆپه گه‌یشت.. نه‌ک هه‌ر به که‌لکی
رێکخراوبوونی چینه نه‌دار و چه‌وساوه‌کان نه‌هات و سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست
نه‌هێنا به‌ڵکه شکستێکی گه‌وره‌شی به‌سه‌ر سه‌رله‌به‌ری ره‌وته ئه‌رێنییه‌کانی
کۆمه‌ڵ و ئامانجه پێشکه‌وتووخوازه‌کانی هێنا و تا ئێستاش
کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ به ده‌ست به‌رده‌وامبوونی و
گه‌یاندنی زیانی پتر و پتره‌وه ده‌ناڵێنێ.
ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی
هۆکاره مێژووییه‌کان وه‌ک لانکه‌ی شارستانیه‌تی کۆنی کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تیی و رۆڵی بایه‌خداری وه‌ک پێگه‌یه‌کی گرنگی جیۆپۆله‌تییکی له
نێوه‌ندی ململانێ و کێشمه‌کێشه‌کانی نه‌زمی نوێی جیهانی هاروهاجی سه‌رمایه‌داریی
بۆ په‌یداکردنی بازاڕ و مرخ خۆشکردنی له وه‌ده‌ستهێنان یان داگیرکردنی
یه‌ده‌گی ده‌وڵه‌مه‌ندی سامانه ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وییه‌کانی ناوچه‌که،
پێویستی به کۆتاییهێنانی سیسته‌مه
دیکاتۆریی و بنه‌ماڵییه‌کان هه‌یه، هه‌ر له‌نێو ئه‌و کێشمه‌کێشه‌شدا
گه‌لانی ئازادیخواز و ره‌وتی جۆربه‌جۆری دژه گه‌نده‌ڵیی و نایه‌کسانیی
کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی
به‌رفروان و یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌سه‌ڵاته
دیکاتۆره‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێنن که سه‌ره‌تایه‌که‌ی له تونس و میسر ده‌ستیپێکرد،
گرنگی ئه‌و راپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌ش بۆ ته‌واوی ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازانی
جیهان له‌وه‌دایه که ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌یه‌وێ (مه‌رگی حیزب)
وه‌ک ئه‌زموونێکی نایاب پێشکه‌ش به جیهان بکا،
خۆپیشانده‌ران به بێ پشتبه‌ستن به هیچ رێکخراوێکی حیزبی له‌نێو
گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێی به‌کارهێنه‌رانی پێشکه‌وتووترین ته‌کنه‌لۆژیای
نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی به‌رفروان خۆیان
رێکده‌خه‌ن و له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م یا ئه‌وه‌ته دیکتاتۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ملکه‌چ ده‌که‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن یا ئه‌وه‌ته
ناچاریان ده‌که‌ن به په‌له‌پڕووزێ
به دزینی به‌شێک له‌و سامانه زۆر و زه‌وه‌نده‌ی که داگیریان کردووه
به‌ره‌و هه‌نده‌ران خۆ ده‌رباز بکه‌ن.
له کوردستانه‌که‌ی خۆشمان که له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیسته‌مه
دیکتاتۆرییه‌کانی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌یه به هه‌مان شێوه سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆریی له لایه‌ن
حیزبه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چی
و حیزب و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیشی
هه‌ر ته‌واوکه‌ری هه‌مان سیسته‌من، ئه‌وه‌ش
وایکردووه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به خێرایی له کڵپه‌سه‌ندنێکی
به‌رده‌وامدا بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه قه‌واره‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆمان نییه و ته‌نانه‌ت به به‌راورد به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ماوه‌یه‌کی که‌مه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیوه‌ناچڵه‌مان هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداران
به هاوکاریی به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و سوودوه‌رگرتن له ئاستی
دواکه‌وتووی نه‌وه‌ی نوێمان و پابه‌ندبوونیان به هه‌ندێک به‌ناو
رۆشنبیری ناوه‌رۆک پووچ.. ده‌ستی خۆیان به پێشخستووه و سواری شه‌پۆڵی
ناڕه‌زایه‌تییه ره‌واکانی جه‌ماوه‌ر بوونه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
کاریگه‌ریی و ئه‌و شه‌پۆڵه به‌هێزه‌ی رۆژه‌هه‌ڵاتی
ناوین وایکردوه که ئه‌و تاکتیک و
به‌خۆداڕاپه‌ڕمینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ماوه‌کی کاتیی بێ
و سه‌رنه‌گرێ.. وه‌ک
ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین تادێ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌رفراون
و به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش ناتوانێ
هاوڕه‌وتی ئه‌و شه‌پۆڵه
نه‌ڕوا چونکه ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که نه قازانج
له ئاریشتکردن و ریفۆرمکردنی ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆرییه‌که‌ی
ده‌کا نه وه‌ک بارێکی تایبه‌ت به خۆی قازانج له گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێکی
گورگ ئاسای وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی رێوی
ئاسای وه‌ک گۆڕان و ئیسلامییه‌کان و ئه‌وانیدی و رۆشنبیره ناوداره
ناوه‌رۆک پووچه‌کان ده‌کا.
بۆیه ئێمه‌ش به هه‌مان پێودانگ ته‌نیا خۆپیشاندان و راپه‌ڕینێکی
ناحیزبیی و نه‌وه‌ی نوێمان گه‌ره‌که که جه‌ماوه‌ری ناڕازیی به
کۆتاییهێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته دژه مرۆییه به ماف و ئازادییه‌کانی
خۆی بگا.. نه‌ک خۆنیشاندانی ریکارانه و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی حیزب و
گرووپ و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کان - که بێگومان هه‌رهه‌موویان له‌سه‌ر
خوێن و ماندووبوونی خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه ناویان ده‌رکردووه - و
ده‌یانه‌وێ جوانکارییه‌کی رووکه‌شانه له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن یان له
باشترین باریاندا مۆدیلێکیتر له ده‌سه‌ڵاتداریێتیی چه‌وسێنه‌رانه به
- (په‌نا به خوا!) و (دامه‌زرانی حوکمی لیبرالیستی چه‌وسێنه‌رانه‌ی
خواپێداوان!) و (پاراستنی ئه‌زموونه ساوایه پیر و دارزاو و په‌رپووته‌که‌ی
کوردستان!) - به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان دابسه‌پێنن.
نه‌وه‌ی نوێ له ناوداره‌کان نین و ناشیانه‌وێ رۆژێک له رۆژان ناودار
بن.. به‌ڵکه ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و ماف و ئازادییانه‌یان ده‌وێ که
شایسته به مرۆڤی سه‌رده‌مه، هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌توانن
ببنه داینه‌مۆی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی به‌رده‌وامیی
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی چینه هه‌ژار و چه‌وساوه‌کان و سه‌ربه‌خۆخوازانی
نیشتمانه داگیرکراوه‌که‌ی کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستان.
جا هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته و تێڕوانینانه‌ی سه‌روه‌دا
یه‌کده‌گرێته‌وه؛ پێویسته هه‌ر ئێستا
تواناکانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ
هه‌ڵگیرساندنی
راپه‌ڕین و خۆپیشاندانێکی ناحیزبیی و له‌وجۆره‌ی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل،
هاوکاتیش بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پێویستییمان به
راپرسییه‌کی سه‌رتاسه‌ریی هه‌یه بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ واژۆی خۆی له‌سه‌ر
یه‌کێک له‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکا:
http://www.petitiononline.com/rapirsik/petition-sign.html
http://www.ahewar.org/camp/i.asp?id=276
٢٤\٢\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|