په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٧\٢٠١١

رۆژی ٣١\٧\٢٠١١ی رۆژی بەرگریی مەدەنییه‌ لە رووباری ئەڵوەن.
 


بەدووبارە گرتنەوەی ئاوی رووباری ئەڵوەن لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی ٢٧\٧\٢٠١١، سووربوونیان لەسەر درێژەدان بە جەنگی ئاو نیشاندا. ئەو تاوانە بووە هۆی توڕەیی، ناڕەزایەتی و بێزاری رێکخراوە مەدەنی و کەسایەتییەکان لە شاری خانەقین.

حکومەتی ئیسلامی لەبەرامبەر ناڕەزایەتییە مەدەنی و ئاشتیخوازەکانمان، رەفتارێکی شەڕئەنگیز و ملهوڕی خۆی نواند، هاوکات لەبری گرتنەبەری رێگای گفتوگۆو دیالۆگ و دداننان بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان، چارەسەری سەربازی هەڵبژاردووەو درێژە بە تۆببارانکردنی ئاواییەکانمان دەدات.

ئێمە لەبەرامبەر ئەو تاوانانە دووبارە بەشێوەیەکی مەدەنی و هێمنانە، رێگای نیودەوڵەتی عیراق-ئیران لە مەرزی مەنزەرییە و پەروێزخان دەبڕین و بانگەوازی سەرجەم رێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان و عیراق دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەمان چالاکی و بایکۆتکردنی کاڵای ئیرانی.

ناهێڵین ئەڵوەن وشک بکەن، نا بۆ جەنگ، بژی ئاشتی
 

هاوڵاتی خۆشەیست: رۆژیی ٣١\٧\٢٠١١، رۆژی بەرگری مەدەنی خەڵکی کوردستانە دژ بە جەنگی ئاو لەلایەن کۆماری جەنگ و لەسێدارەدانی ئیسلامی لە ئیران....بەشداری بکە!
بۆ په‌یوه‌ندیی: 07701513883


لێژنەی لەپێناو ئەڵوەن

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک