په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٤

رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان. 


رەزا سـاڵح       

 
رۆژی سێـشەممە (٢ی نیسانی ٢٠٢٤) یای (٥٧) ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانـدنی (رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان)ە. هەموو ساڵـێک لە رۆژی (٢ی نیسان)دا، بەم بـۆنەیەوە، لە سەرانسەری جیهانـدا، لە قـوتابخـانەکان و لە پەرتووکخـانەکانە گـشتی و تابەتییەکـان و لە مەڵبەندە رۆشنبیرییەکانی منـداڵاندا، بە سپـۆنسەری دەستەی رێکخـراوەی نێـودەوڵەتی پەرتووک بۆ لاوان (ئـیـبی) کە بارەگـای، لە لەنـدەن لە بەریتـانیایە، بـە فـەرمی ئاهـەنـگی شایستە و چالاکییی هەمەجـورەی رۆشنبیری و هـونەری بەڕێوەدەبـرێـت. ئەم رۆژەش وەک رێـزگـرتـن و پێـزانـینە، بە بـۆنـەی یـادی جـەژنی لەدایکـبوونی کـەڵـەنـووسـەر و شاعـیری بەنـاوبانـگی دانیـمارکی (هـانـز کریستـیان ئەنـدەرسـۆن: ٢ی نیسانی ١٨٠٥ـ ٤ی ئابی ١٨٧٥) کە بە (بـاوکی چـیـرۆکە ئەفـسانەییـەکـان لـە جـیهـان) دا، داەنـراوە. خـاوەنی زیـاتر لە (١٥٠) پەرتووکی چـیرۆکی فانتازیای چاپکـراوە. کە بۆ ئـەو سەردەمە ژمـارەیەکی پێـوانـەیی بـوو. لە چـێرۆکەکانی: جـلـوبەرگی تـازەی ئیـمـپراتـۆر، پەرییـە بچکۆلەی دەریا، پێڵاوی سوور، کچۆڵە شقارتە فـرۆشەکە، بێچوە مراوییەکی ناشیرین، بولبول، تۆمالیزا، شاژنی بەفـر، دوا خەونی پیرەدار بەڕووەکە، داری سەروو،... هـتد.


(گـێلا لـێبمان) ی نووسەر و رۆژنـامەنووسی ئەڵمانی، ئەو پێشنیاری رۆژی جیهانیی پەرتووکی منداڵانی کرد. لە لایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرتووک بۆ لاوان، کە رێخراوێکی خـۆبەخـشی سـوود نەویسـتە، پێشنـیارەکەیـان پەسەنـدکـرد. لە سـاڵی (١٩٦٧)دا، بـڕیاریان دا کە رۆژی (٢/ نیسان) هەمـوو ساڵێک، کـە هـاوڕۆژ و هاومانگە لەگەڵ یادی رۆژی لەدایکبوونی هانز کریستان ئەندەرسۆن، بکرێت بە رۆی جیهانی پەرتووکی منداڵان لە هەموو جیهاندا. بۆ یەکەم جاریس رۆژی جیهانی پەرتووکی منداڵان لە سویرا سازکـرا. لەو ساڵەوە تا ئەمـڕۆ، ساڵانە وڵاتێک لە وڵاتانی جیهان رادەسپـێرێـت، بۆ سـازکـردنی ئـاهـەنـگی سـەرەکی و چـالاکـیی هـەمـەجـۆرەی پەیـوەسـت بـەم رۆژە.


هەموو ساڵێکیش پۆستەرێکی تایبەتی و دروشمێکی پەیـوەنـد بەم رۆژەوە، لەلایەن ئـەو دەوڵەتە میـوانـدارەوە هەڵـدەبـژێـرێـت. ساڵی پـار (٢٠٢٣) لە وڵاتی (یـۆنـان) بەڕێـوەچـوو، لەژێـر دروشـمی"مـن پەرتووکـم: بـمـخـوێـنـەوە".

 

 پۆستەری رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان بۆ (٢ی نیسانی ٢٠٢٤).


ئەمساڵ (٢٠٢٤) لەلایەن وڵاتی (ژاپـۆن) ەوە رێکـدەخـرێـت. نووسەرێـکی ناسراوی بواری ئەدەبیاتی منداڵان لە ژاپـۆن، لەم رۆژەدا پەیامێک بەم بۆنەیەوە دەنـووسێت و ئاراسـتەی هەمـوو منـداڵانی جـیهـان دەکـات. داوایـان لـێـدەکات، کە ببـن بە هـاوڕێی هـەمیشەی پەرتووک و هـۆگری خوێنـدنەوەبـبن. وێنەکـێشێکی بەناوبانگی ژاپـۆنیش لە بـواری وێنەکێشانی پەرتووکی منـداڵان، پۆستەرێکی پەیـوەندیدار بەم رۆژەوە دەکێشێت و دەبێـتە لـۆگۆی رۆژی جیهانیی پەرتووکی منداڵان بۆ سـاڵی (٢٠٢٤). گەلێ چالاکیش لەم رۆژەدا ئەنجـام دەدرێـن، وەک: پـشـبـڕکی نـووسـین لە ژانـرەکـانی ئەدەبی منـداڵان، کـردنەوە پێشانگای تابلـۆی کێشراوی منـداڵان، راگەیـانـدنی خـەڵاتی پەرتووک، دیمـانە لەگەڵ نووسەرانی منداڵان، پێشکەشکـردنی پەرتووک بە منـداڵان، چالاکـیی رۆشنبـیری لەلایەن منداڵانەوە. وۆرکشـۆپ و کۆڕ و سیمینار دەربارەی پەرتووک و ئەدەبی منداڵان.


سەردانی بەشی منداڵان لە پەرتووکخـانە گـشتییەکاندا. خوێنـدنەوەی پەرتووکی چـیرۆک بە دەنگەوە. باسکردنی ژیان و نووسینەکانی هانز ئەندەرسۆن و نووسەرانی تر،..هتد.


هەروەهـا لە زۆربـەی قـوتـابخـانە بنەڕەتییەکـان و لە پەرتووکخانە گـشتییەکانـدا، یادی رۆژی جیهانی پەرتووک بەرز ڕادەگیرێـت. چالاکیی رۆشـنبیری و ئەدەبی و خوێنـدنەوە رێکـدەخرێن. کە مامۆستاکان و قـوتابیەکان و چیرۆکخوانەکان بەشدارییان تێادەکەن.
هەندێک لە پەرتووکفـرۆشەکانیش لەم رۆژەدا، داشکاندن بۆ پەرتووکەکانی منـداڵان دەکەن.
مەبەست و گرنگییەکانی رۆژی جیهانی پەرتووکی منـداڵان چـین؟
بێگومان زۆربەی ئەو زانست و زانیارییانەی کە دەیانزانین، لە کێبەوە فێریان بووین و وەرمـان گـرتـوون. پەرتووک گـرنگـترین هـۆکاری رۆشـنبـیری و زرنگی و زۆرزانـیـمـانە.

(تـۆمـاس جـیـفـرسـۆن) دەڵـێت:" مـن نـاتـوانـم بەبـێ پەرتووک بـژیـم".
(هـێنری میللەر) دەڵێت:"پەرتووک تەنیا هـاوڕێ نییە بەڵکو هـاوڕێشمان بۆ دروستدەکات".
(لـیـنی هـێـنری) یـش دەڵـێـت:"تـۆ فـێردەبـیـت.. چـونکە تـۆ پەرتووک دەخـوێـنـیـتـەوە".

پەرتووک رۆڵـێگی گرنگ و گەورەی هـەیە لە گەشەکردن و پەروەردەکردن و لە راهـێنانی ئەقـڵ و دەروون و لە زاخاودانی هـۆش و بیر و هەستی منداڵان. رۆژی جیهانی پەرتووکی منـداڵان دەیەوێـت، سـوودەکانی خـوێنـدنەوەی پەرتووک، بە بیـری منـداڵان بهـێـنـێـتەوە:


١ـ رۆژی جیهانی پەرتووکی منداڵان، هـانـدانی منـداڵانە بۆ زیاتر خوێندنەوە. ئەرکی دایکان و باوکان و مامۆستایانە، کە هـانی منـداڵان و قـوتابییەکانیان بـدەن، کە ببن بە هـاوڕێ هەمیـشەی پەرتووک و هـۆگری خوێنـدنەوە ببن و خووی پێـوەبگـرن، هـەمـوو رۆژێکیان رۆژی پەرتووک بێت. خوێنـدنەوە ببێت بە کولتـوور و بە پێویستییەکی ژیـانی رۆژانەیـان.
٢ـ هـاوسـۆزی و خەیـاڵی خوێنـدنەوەی پەرتووک، منـداڵان رووبـەڕوی ئاسـۆیەکی نـوێ دەکاتەوە. خەیاڵ و کـنجکاوی منداڵان دەورووژێنێـت و فـراونتر دەبن. هانیان دەدات و فـێری بەهـا جـوانەکانیان دەکـات. بە شـتی نـوێ ئاشـنایان دەکات. کاریگەریی ئەرێنی ئـەدەبی لەسـەر منـداڵان گـەشـەدەکـات. ورەی منـداڵان بـەرزتـر دەکـاتـەوە و بـاری دەروونیان باشتر دەکات. ئارەزووی گەڕان بە دوای جیهانی دەوربەریان بکەن. فـێری بیـرکـردنەوە و داهـێـنانیـان دەکـات. هـەمـوو ئەمـانە، کارامـەیی بنـەڕەتین کە رێگایان پێـدەدات، گەشـەبـکەن و بـبـنە گـەورەسـاڵانی هـۆشـیار و زیـرەک و مـیهـرەبـان.
٣ـ خوێندنەوەی پەرتووک، یارمەتیی منداڵان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی توانی وشەسازی، لە رێکەی خوێندنەوەوە، بـڕی ئەو زاراوانەی کە منـداڵان بەکاریان دەهـێنن، زۆرتـردەبن.
٤ـ خوێنـدنەوە راهـێنانێکی گرنگە، بۆ مێشک، زاخاوی بیر و هـۆشیان دەدات. مێشک سەرقـاڵ دەکات. رایـدەهـێنێـت بـۆ ئـەوەی بتـوانێـت پەیـوەنـدییـە دەمـارییەکـانئ باشـتر دروسـت بکات. بە تایبەتیـش پەرتووکی وێنەیی رەنـگاوڕەنـگ، زیـاتر گەشـە بە مێـشکی منـداڵانی بچـووک دەکـات.
٥ـ رۆژی جیهانی پەرتووکی منداڵان، هاندانی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی کوالیتی بەرزی منداڵانە، بە تایبەتیش لە وڵاتـانی تازەپـێگەیشتوو. پاڵـپشتیکـردنە لەو کەسانەی پەیـوەنـدییان بە منـداڵان و بە ئەدبیـاتی منـداڵانەوە هـەیە.
٦ـ رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان، رۆژێکی ئیـلهـامبـەخـش و هاندانی هـۆشـیارییە، بۆ خۆشـەویستی خـوێنـدنەوە و سەرنجـڕاکـێـشان بۆ پەرتووکی منـداڵان و بـۆ رۆڵی بـەرزی نووسەرانی ئەدەبیاتی منـداڵان.
٧ـ رۆژی جیهانی پەرتووکی منداڵان هاندانە بۆ لیکۆڵینەوە و تۆژینەوەی زانستی پەیوەست، بە منـداڵان و بە ئەدەبیاتی منـداڵان. بۆ بانـگەشـەکـردن بۆ پەرتووکە نـوێیەکـانی منـداڵان.
٨ـ لە زۆر لە قوتابخـانەکانی وڵاتانـدا، لە رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان. هەنـدێک لە منـداڵانی خـوێنەرانی پەرتووکە وێنەییەکـانی منـداڵان، شـێوازی جـلـوبـەرگی پاڵـەوان یان کارەکتەرەکـانی پەرتووکە دڵخـوازەکـانیان لەبەردەکـەن و وێنەیـان پێـوەدەگـرن.
٩ـ لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، خوێندنەوە بۆ چێژوەرگرتن، گەورەترین نیشاندەری سەرکەوتنە لە ژیانی ئەمـڕۆ و داهاتوودا. بەداخەوە کە خوێنـدەواری نەخوێندەوارمان زۆرن. تەنهـا بە بـوونی پەرتووکخـانەیەک لە ماڵەکـانتـانـدا نـابـن بە خـوێنـەری راسـتی.
زۆری ژمارەی پەرتووک لە پەرتووکخانەکانتاندا، پێوەرنین بۆ ئەوەی خوێنەربیت، بەڵکو چەند پەرتووکت خوێندۆتەوە و سـوودت لێـوەرگـرتـوون، خـووگـرتن بە خوێنـدنەوەوە پێـوەرن. (جـۆزێـف برودسکای) دەڵـێت:"ئەو تاوانەی کە لە سوتانـدنی پەرتووک مەتـرسیدارتـرە، نەخـوێنـدنەوەیـەتی".
١٠ـ پەرتووکی باش، بـڕوا و متمانەبەخـۆبـوون و هـیوا و گەشــینی و ئازایەتی ئەدەبی بە منـداڵانی خوێنـەر دەبەخـشـێـت. دەبـن بە کەسـایەتیی هـاوسەنـگی سەرکـەوتـوو.


ئەوانە و چەنـدیـن سـوودی تـر، لە ئامـانجـەکانی رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵانـە.


دایکان و باوکانی دلـۆڤـانی کورد، مامۆسـتایانی دڵسـۆز و خـۆڕاگـر. هـەرچەنـدە کە کوردستانی نیشــتـمانی پیـرۆزمـان، رووبـەرووی کـۆمـەڵـێک کـێشە و نەهـامـەتی و نەبـوونی و سەختی ژیـان و گوزەران بـووتەوە. بەڵام بۆ دەبێت منـداڵە بێنازەکانمان باجی شکـستییەکانی دەسەڵاتـدارانی نابەڵـەدی دەسەڵات قـورخکردووی کوردسـتان بدەنەوە؟ لە چـێژ و لە خۆشیییەکانی ژیانی منـداڵییان بێەشبن؟ گوناه و تاوانی کێیە؟ ئایا زۆربەی دایکان و باوکانی کوردستان، پارەی ئەوە لە گـیرفـانیاندا هەیە، کە لە رۆژی جیهانیی پەرتووکی منـداڵان، پەرتووک و گۆڤـاری جـوان بۆ منـداڵەکانیان بکـڕن و پـێـشکەشـیان بـکەن؟ ئـۆبـاڵی ئـەم منـداڵە بێـنازانـەمـان، لە ئەسـتۆی کـێ دایـە؟؟


٢٠٢٤ - دوبـەی
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک