١٠\١٠\٢٠١٠
رۆژی ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر، رۆژی جیهانی دژ به
سزای له سێداره‌دان و به‌هێزکردن و لێکهه‌ڵپێکانی
خه‌باتی جیهانی بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دانه له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنیدا.
سزای
له سێداره‌دان قێزه‌ونترین و درنده‌ترین شێوازی کوشتنی ده‌ست ئه‌نقه‌ست
و یاسایی ده‌وڵه‌ته و ده‌بێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا قه‌ده‌غه بکرێت و
کۆتایی پێبهێنرێت. قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا
پێشمه‌رجی کۆتایهێنان و بنبڕکردنی فه‌رهه‌نگی مرۆڤ کوشتن و به‌کارهێنانی
تووندوتیژییه له به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه وبنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاسوده و ئارام تر.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که مرۆڤ کوشتن کرابیته یاسا‌و فۆرمێک بۆ به‌رێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه‌و به‌وپه‌ری خوێنساردیه‌وه کات و رۆژ وشوێنی جێبه‌جێکردنه‌که‌شی
به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دیاریکرابێت و راگه‌یه‌نرابێت، هه‌رگیز
ناتوانرێت پێشبگیرێت به ددوباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان شێوازی کوشتن و
شێوازه‌کانی تری تووندوتیژی و تاوان له لایه‌ن گروپ و لایه‌نی سیاسی و
تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌وه.
له ووڵاته دیکتاتۆری ومه‌زهه‌بیه‌کانی وه‌ک عیراق که له‌یه‌که‌م
رۆژی درووستبوونیانه‌وه تا ئه‌مرۆ مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان پڕ بووه له
ئاماری ئه‌نجامدانی ده‌یان هه‌زار سزای له سێداره‌دان، به‌ڵام ئه‌مرۆ
ئه‌م ووڵاتانه له هه‌موو کات زیاتر فه‌رهه‌نگی کوشتن و به‌کارهێنانی
توندوتیژی و ئه‌نجامدانی تاوان تیایاندا به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و
بێوێنه له ئاستێکی به‌رزدایه.
رژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌م ووڵاتانه و ده‌سته‌و تاقمه
سیاسیه‌کانیان، نه‌ک بۆ بنبڕکردنی تاوان، به‌ڵکو پێش هه‌رشتێک و راسته‌وخۆ
مه‌به‌ستیان له ئه‌نجامدان و درێژپێدان به سزای له سێداره‌دان، سه‌رکوتکردن
و له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی و ئازادیخوازان و خه‌ڵکی نارازی له ده‌سه‌ڵات
بووه. ئه‌مرۆ له عیراق و هه‌رێمی کوردستاندا نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه
به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ڵسورانی سیاسی، کاری رۆژنامه‌گه‌ری، ده‌ربرینی
بیرورای جیاواز،ره‌خنه له‌مه‌زهه‌ب و ده‌سه‌ڵات،په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی،
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به شێوازه‌کانی تری کوشتن، وه‌ک رفاندن و
تیرۆرکردن، به‌رده‌بارانکردن، بێسه‌روشوێنکردن سزای له سێداره‌دانیان
به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. سزای له سێداره‌دان هه‌میشه یه‌کێک له‌و
ئامرازه گرنگانه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران بووه بۆ زاڵکردن و راگرتنی
ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌وه تا له‌م رێگه‌یه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی خۆیان بپاریزن.
ئه‌مرۆ نزیک به له 70% ی ووڵاتانی جیهان سزای له سێداره‌دان
تیایاندا قه‌ده‌غه‌کراوه و کۆتایی پێهێنراوه. له‌م راستایه‌دا فشار و
خه‌بات و تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای له سێداره‌دان
له ئاستی جیهانیدا نه‌خش و کاریگه‌ری گرنگی هه‌بووه و هه‌میشه سه‌نگه‌رێکی
پته‌و بووه. ئه‌مڕۆش ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر له به‌هێزبوون
و به‌رفراوان بووندایه له پێناو قه‌ده‌غکردنی یه‌کجاره‌کی سزای له
سێداره‌دان له ته‌واوی ووڵاتانی جیهاندا. بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان
و سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان له عیراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوێک
و هه‌وڵێکه له‌و به‌رفراونبوونه‌وه‌یه و به‌شیکه له‌و بزووتنه‌وه
جیهانییه. توندوتۆڵکردنی زیاتری په‌یوه‌ندی و لێکهه‌ڵپێکانی خه‌بات و
هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌راسه‌رییه‌دا،
پێشمه‌رج و هۆکارێکی گرنگه له راستای به‌هێزکردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
له عیراق و هه‌رێمی کوردستان له پێناو ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران که
سزای له سێداره‌دان رابگرن و له ده‌ستورو یاساکانی دادوه‌ریدا قه‌ده‌غه‌بکرێت
و کۆتایی به‌م تاوانه دڕنده‌یه دژ به مرۆڤایه‌تی بهێنرێت له‌م ناوچه‌یه‌شدا.
هه‌ر لێره‌وه به‌بۆنه‌ی ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر رۆژی جیهانی دژ به سزای له
سێداره‌دان بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و سه‌رجه‌م ریکخراو حیزب
لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیه‌کان و ته‌واوی
هه‌ڵسوراوانی دژ به سزای له سێداره‌دان ده‌که‌ین، که با هه‌رچی
زیاتر تێکۆشان و خه‌باتمان به‌هیزتر بکه‌ین و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانمان
یه‌کبخه‌ین له پێناو به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی دژ به سزای
له سێداره‌دان بۆ ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتدارنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان
که ده‌ستبه‌جێ سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه‌بکه‌ن.
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
8\10\2010
anti.execution@gmail.com
00447783902098
|