په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١٧

رۆژی سەرکەوتن بە سەر نازییەت و ھیتلەر.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


٩ ی ‬مانگی‮ ‬ئایار ‬ڕۆژێکی درەوشاوەو گرنگە لە مێژوویی روسیاو وڵاتانی شۆرەوی جاران بە تایبەتی و ھەموو مرۆڤایەتی پێشکەوتنخوازو وڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی ھاوپەیمان دژ بە ھیتلەرو نازییەت بە گشتی و لەو رۆژەدا لە ساڵی ١٩٤٥ بە تێکۆشانی ئەو وڵاتانەو لە ریزی پێشەوەش وڵاتانی شۆرەوی لە ژێر رێنمایی حزبە شیوعییەکانیانەوەو سوپای سوور بە خۆبەختکردن و قوربانی شیوعییەکان و ئازادیخوازان لە جیھاندا توانرا سەرکەوتن بە سەر ھێتلەرییەت و نازەییەت بێتەدی و ببێتە رۆژی کۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیھانی‮ ‬و ئازادکردنی‮ گەڵان ونیشتمانەکانیان ‬لە چنگی نازیەکان و دەسەڵاتی‮ ‬دڕندەی‮ ئەدۆلەف ‬ھیتلەر.

 ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پارتی کرێکارانی نەتەوەیی سۆشیالیست پارتی نازی بزوتنەوەیەکی توندرەوی سەرلێشێواوی سەرکێش دژ بە دیموکراتییەت و شیوعییەت بوو لە ئەڵمانیا لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم دروست بوو، ئەم پارتە بە سەرۆکایەتی ئەدۆلەف ھیتلەر لە ساڵی ١٩٣٣ دەستی بە سەر دەسەڵاتی وڵاتی ئەڵمانیا گرت وەک رژێمێکی دیکتاتۆری سەرکوتکەر رەفتاری کردو، ھێتلەرو یاوەرەکانی پرۆسەی چەپەڵی (ھۆلۆکۆست) جینوسایدی دەرحەق زیاتر لە ٥ ھەزار جولەکەی ئەنجامداو بە سوتاندنیان بە ئاگرو، بەوەش نەوەستان زیاتر لە ٦ ملیۆن غەجەر (کاولی) و کورتە باڵاو کەمئەندامان و نەخۆش وکەسانی سادەیان لەناوبردو، تا ئەمرۆش ئەو بیروباوەرەقیزوەنە لەلای حزبە نەتەوەپەرستە راسترەوەکان و گروپەکانی دژ بە شیوعییەت و چەپگەرا ماوە لە ژێر ناوی نازییەتی نوێ.


نازییەکان و حزبەکەیان، حزبی کرێکارانی نەتەوەیی سۆشیالیستی ئەڵمانی پێش ھەموو کاریکیان سەندیکای کرێکارانیان لە ناوبردو لەکاریانخست و مانگرتنیان قەدەغە کردو، لە پاش ٢٠ ی یۆلیۆ (تەموز) ١٩٤٤ گرتن و کوشتن پەرەی سەندو، پۆلیسی ئەڵمانیا (گوستاڤۆ) بە فەرماندەیی(ھێنریچ ھیملێر) پیاوە درندەکەی ھیتلەر گورزی کوشندەی وەشاند لە حزبە لیبراڵەکان و سۆسیالستەکان و شیوعییەکان ‌و، حزبی نازی بە تەواوەتی دەستی واڵا بوو بە سەر دادگاو شارەوانییەکان و گشت رێکخراوە مەدەنییەکان و, ھەرچی جومگەکانی حوکم ھەیە جگە لە کلێسای پرۆتیستانت و کاسولیکیەکان و، لە لایەن وەزیری راگەیاندنی سیاسی ھێتلەرەوە (پاوڵ یۆسێڤ گۆێبێلز) دەربرینی راووپۆچوون و رەخنە قەدەغەو بڤەیەو ھەرکەسێک بە پێچەوانەی خواستی ھیتلەرو نازییەکان بێت وەک چۆن لای خۆمان لە ئەمرۆدا باوە خاوەن بیرو بۆچوونەکان لەناو ئەبرێن لە ناویان ئەبەن و، ھەموو پرۆپاگەندەکان بە پێی ئاخافتنی وەزیر ئەبێ لە خزمەتی ئەدۆلەف ھێتلەر بێت و، لە ھێتلەرەوە فێری وتار خویندن وشێوازی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بوو بوو بۆ پەرەدان بە جۆش و خرۆش وحماستی جەماوەر.


لە ساڵی ١٩٣٩ دوودڵیی و پەشێوی لە نێوان ئەڵمانیای نازی و یەکێتی شۆرەوی (سوڤێت) لە پاش واژوکردنی رێکەوتنامەی ھەردوو وڵات کە ‌ناونرا رێکەوتنامەی یواچیم ڤۆن ریبێنترۆپ لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ھەردوولاو، بە پێی رێکەوتنامەکە نابێت ئەم دوو وڵاتە دژایەتی یەکتر بکەن و، پێویستە کار بکەن بۆ تەبایی و ئاسانکردنەوەی بارودۆخی ئەورۆپای رۆژھەڵات وەک جاران و، ھاوکات فینلەنداو، وڵاتانی بەڵتیک ئەستۆنیا، لاتڤیاو لیتوانیاو، بەشێک لە پۆڵەنداو رۆمانیا گەرانەوە بۆ شۆرەوی و، بەڵام ھیتلەر خۆی مەڵاسدا بۆ ئەوەی گورزێکی گەورەو لێدانێکی کوشندە بسرەوێنێتە شۆرەوی.


جەنگی دووەمی جیھانی لە ١ ی ئەیلولی (سیبتەمبەر) ساڵی ١٩٣٩ دەستیپێکرد کاتێک ئەڵمانیای نازی ھێرشی کردە سەر پۆڵەنداو، ھاوکات بریتانیا جەنگی دژ بە ئەڵمانیا راگەیاندو، ھەروا وڵاتانی ھاوپەیمان فەرەنسا، پۆڵەندا، بریتانیای مەزن و، وڵاتانی کۆمۆنلسی بریتانی (ئۆسترالیا، کەنەدا، ھیندستان، نیوزلەنداو باشوری ئەفریکی) و، لە ساڵی ١٩٤٠ یۆنان و، لە ساڵی ١٩٤١ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیان بە وڵاتانی ھاوپەیمان کردو، لەو کاتەدا ھیتلەر وتی: ھەموو کاروکردەومان ئاراستەی روسەکانەو، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و دەبەنگ بن و، ھەست بە کارو پلانی ئێمە نەکەن، ئەوا لە گەڵ روسدا نەرم و نیان ئەنوێنم رۆژئاوا لە ناو ئەبەم و تەختی ئەکەم و، پاشان ھەرچی ھێزو توانا ھەیە لە دژی یەکێتی شۆرەوی بەکار ئەھێنم و، ئەبێ خاکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ئەورۆپاو روسیا بدۆزینەوەو، ئەوە پێویستییەکی گرنگە بۆ ئەڵمانیاو, ئەبێ رەگەزی ئەڵمانی زاڵ بێت بە سەر رەگەزەکانی ترو، ئەبێ دانیشتوانی روسیا بەرەو ناوچەکانی سیبیریا برۆن و، ئەوانەیان باشن بمێننەوەو، و بە توبزی کاریان پێ بکەن و، خودی ھیتلەر وەسفی جەنگی نیوان ئەڵمانیا و شۆرەوی کردو وتی: جەنگی لەناوبردنە لە رووی نەژادی و ئایدلۆجیاوەو، ئەبێ ئەڵمانیا خاوەن بریار بێت و، کاتێ ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدیھێناو توانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا بگرێت و، ھیتلەر لەو باوەرە بوو یەکێتی شۆرەوی لە رووی سەربازییەوە ھیچ نییەو بێ بایەخەو، ناتوانێت بەرامبەر بە سوپای ئەڵمانیا بجەنگێت و، وتی ئەتوانین لە پاش زەنجیرەیەک پرۆسەی سەربازی بە ئاسانی خاکی شۆرەوی بە تایبەت خاکی روسیا داگیر بکەێن و، ھەر ئەو بیرۆکەیە بوو پاڵی بە ھیتلەری نازییەوەنا لە رۆژی ٣ ی تشرینی یەکەم (ئەکتۆبەر) ساڵی ١٩٤١ فەرمانی ھەڵگیرسانی جەنگی لە دژی شۆرەوی داو، ئەوە بوو روسیا چووە ناو وڵاتانی ھاوپەیمان..


جەنگی ئەدۆلەف ھیتلەر دژ بە یەکێتی سۆڤێت جیھانی دابەش کرد بە سەر دوو تاقمی شەرکەر، یەکەم وڵاتانی میحوەر: ئەڵمانیای نازی بە سەرۆکایەتی ھیتلەر، ئیتالیای فاشی بە سەرۆکایەتی بێنیتۆ مووسۆلینی و، جاپۆن بە سەرۆکایەتی ھیرو ھیتۆو، پاشان ئەم وڵاتانە خۆیان خزاندە ناو ھاوپەیمانی وڵاتانی میحوەرەوە: فینلەندا، رۆمانیا، بولگاریاو مجەرستان (ھینگاریا) و، دووەم وڵاتانی ھاوپەیمان لە سەرەوە باس کراون.


لە ٩ ی مای (ئایار)ی ساڵی ١٩٤٥ ھێزی سوپای سووری یەکێتی سۆڤێت ھێزەکانی ئەڵمانیای راماڵی و راوی نا تا گەیشتە ناو پەرلەمانی ئەڵمانیا (رایچستاگ) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاو، ئەو رۆژە بە رۆژی سەرکەوتن بە سەر نازییەتی ھیتلەرو وفاشییەتی مۆسۆلینی دا ئەنرێت و ھەموو سالێک لە روسیا بە گشتی و، لە گۆرەپانی سوور لە مۆسکۆی پایتەخت بە تایبەتی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاھەنگی شایستە بەو بۆنە پیرۆزەوە بەرێوە ئەچێت.
 

٨\٥\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک